دووگیان
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ئه‌و چی دی ناوقه‌دی باریك نیه
وه‌كو ده‌سته خوشكه‌كانی
له‌نجه‌ولاری له‌یادچووه‌و
ناوێرێ سواركورسی كورسی‌و
به‌له‌مه‌كه‌ی سه‌رچناربێت
وه‌ك سه‌رده‌می ده‌زگیرانیی.
ئه‌و دووگیانه...
بۆیه جوانتره له هه‌موو كچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
له‌وپیاوانه‌ش كه ئێواران
به‌لای خه‌میدا ئه‌ڕۆن‌و
له‌ناو ژنانی گه‌ڕه‌كدا
شێوه‌ی ئه‌و عاشقترینه
هه‌روه‌ها زیندوو ترینه
دیمه‌نی سكی وائه‌كات
مرۆڤ حه‌زی له خواردنی شووتی بێت!
فێریش ببێت،
به‌دیار چنینی گۆره‌ویی‌و
بلوزێكی بچووكه‌وه
خه‌ون به‌گریان‌و خه‌نده‌ی
كۆرپه‌یه‌كه‌وه ببینێت.
ئه‌وچیدی ناوقه‌دی وه‌كو
شمشاڵ نییه!
تێپه‌ڕی سه‌رده‌می ته‌نووره‌و
سترێج‌و
كابۆی جێنز
بێنازن ئێستا قه‌ڵه‌می لێوو
پاژنه‌ی به‌رز‌و ئاوێنه
به‌جێما ویستگه‌ی له‌به‌ركردنی
جلی خه‌و وجلی مه‌له
ئه‌و چی دی له‌گه‌ڵ هه‌ناوی خۆیدا
قسه‌ئه‌كات
ئاگای له‌ئێمه‌و خۆی نییه
خوایه
به‌خێری بگێڕیت،
نۆمانگ گه‌ڕان
به‌كۆڵانی
ژیان‌و مردنا
خوایه
به‌خێری بگێڕیت،
ئه‌م
قه‌ده‌ره‌ی له‌ڕێی ژنه.
2003
"به‌ته‌نووره‌یه‌كی كورتی سووره‌وه"
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
مۆدێلێك ئه‌هێنمه‌وه
كۆنبووه!
له‌سه‌رده‌می دایكم‌و دایكتدابووه.
مۆدێلی جوانی ته‌نووره كورته‌كان،
له‌و وێنه ره‌ش‌و سپیانه ده‌رئه‌هێنم
كه له ئه‌لبومی خه‌یاڵی
هه‌موو ماڵه‌كانا هه‌یه.
نازانم بۆ ،
(ئێستا) شه‌رم
له (رابردوو)ی خۆی ئه‌كات؟
دنیا درۆزنتربووه !
شیعرم به‌شه‌ونم خۆی ئه‌شوا
ئینجا به‌ته‌نووره‌یه‌كی‌كورتی سووره‌وه
ئه‌گه‌ڕێ
باویقاری جلی سه‌رده‌م
كه‌مێ ته‌ریق ببێته‌وه.
شیعرم قۆڵی ده‌رئه‌خات‌و
قاچ رووت ئه‌كا‌و
لاسایی نێرگز‌و گوڵاڵه‌و گوڵه‌باخ ئه‌كاته‌وه.
به‌ته‌نووره‌یه‌كی زۆر كورتی سووره‌وه
تۆ شه‌رم له‌ناسینه‌وه‌ی
خۆم‌و شیعر‌و دڵم ئه‌كه‌یت ،
من پێكی نه‌مریی وا به‌ده‌ستمه‌وه
هێنده مه‌ستم...
نه‌مردنت له‌پێناوما
له‌تاریكیدا ئه‌بینم‌و
نه‌ره‌تكردنه‌وه‌ی ناسینیشم له‌به‌رده‌م
رووناكیدا....
پێت سه‌یره به‌گوناهێكی
گه‌وره‌ی وه‌كو نووسینه‌وه‌و
به‌ته‌نووره‌یه‌كی كورتی ،
جارێك سوور‌و
جارێكیش گوڵ گوڵینه‌وه
دڵم لاسایی فریشته‌و دۆغدۆڤه‌كان* ئه‌كاته‌وه
باوه‌ڕناكه‌یت, چه‌ند له‌ژیانی خۆم رازیم
وه‌خته بڵێم :
شیعرم لاسایی ژیانم ئه‌كاته‌وه !
باوه‌ڕناكه‌یت
چه‌ند دۆستی ژیانم
مه‌رگ وه‌خته
بۆ ماچێكم
سوێی بێته‌وه.
ئه‌و چاوانه‌ی بیلبیله‌یان شڵه‌ژاوه
پێت ئه‌ڵێن له‌كوێوه
به‌ره‌و
كوێوه چووم
ئه‌و ئاخ‌و ئۆفانه‌ی
له‌و كۆڵان‌و شه‌قامانه
به‌دوامدا
رژاون
پێیان وایه
تازه شێت بووم !
به‌ته‌نووره‌یه‌كی سووری كورته‌وه
هاوار ئه‌كه‌م:
به‌هار هات...
په‌نجه‌ره زووبكه‌نه‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوو ئه‌ڕوات
زارم لاسایی هه‌نگوین‌و شه‌كر‌و شیله ئه‌كاته‌وه.
كه‌چی به‌ژه‌هری دڵڕه‌قیی زه‌مانه ئه‌مرم‌و
له‌وێنه‌ی زستانێكی سه‌ر
رۆژژمێری ژووره‌كه‌مدا
رۆژێكیان ره‌ق ئه‌بمه‌وه
ته‌واو ئه‌بم‌و
ئیتر به‌هارێكی زۆر هار
به‌ته‌نووره‌یه‌كی كورتی سووره‌وه
دێت لاسایم ئه‌كاته‌وه
-2004-
*دۆغدۆڤه/ دایكی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ره.