
ساده‌یى
چاوه‌ڕوانکردنى یاره له سیله‌ى کۆڵاندا
به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌رکه‌وێ
هیوا قادر
له ساده‌ییدا من هه‌ر هاوارى خوا ئه‌که‌م،
من ئه‌و بانگ ناکه‌م
من به‌دواى خۆمدا ئه‌گه‌ڕێم،
خۆمێک که‌ده‌ست به‌ڕوخساریى خه‌مباریدا بهێنم و
پێی بڵێم هێنده دوور مه‌که‌وه‌ره‌وه لێم،
تا جارێکى تر ناچارنه‌بم خودا به‌دواتا بنێرم.*************
دۆعا ساده‌کانى من
ساده‌ن وه‌ک خۆم،
دۆعاکان له‌چاوى مندا
بۆ به‌ڕه‌نگبوونى گوڵه‌کانه
به‌دڵى خۆیان.
ووشه‌کانى من وه‌ک ئه‌و بۆڵه‌ترێیانه ساده‌ن
که له‌به‌ر هه‌تاودا سه‌یرى ڕووتى خۆیان ئه‌که‌ن و
له‌تاوا پڕ ئه‌بن له‌شیرینى.
گۆرانییه‌کانى من ساده‌ن
به‌قه‌د ساده‌یى تێگه‌یشتن
له‌دڵیه‌شانى په‌نجه‌ره
له زوو تێێه‌ڕبوونى مانگ.
خوداکه‌ى من ساده‌یه،
خوداکه‌ى من لێوڕێژه له‌ناو ده‌نگى دڵۆێه بارانێکدا
که بێده‌نگى قوڵایى بیرێک پڕئه‌کات له‌مژده‌ى گه‌یشتن.
ده‌هرى بوونى من ساده‌یه
وه‌ک ساده‌یى بیرنه‌که‌وتنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ماسیانه‌ى
به‌درێژایى عومرى خۆم بینیومن.
ساده‌یه شه‌ڕى من،
شه‌ڕى من فووکردنه له‌وکه‌شتییه کاغه‌زییانه‌ى
به‌بارى پڕ له په‌یڤه‌وه
به‌جۆگه‌له‌کاندا
ده‌یان نێرم بۆ دورگه نه‌دۆزراوه‌کانى ئینسان.
ساده‌یه لاساریم
لاسارى من ختوکه‌دانى ژێرسکى هه‌وره‌کانه
بۆ گه‌یشتنى ڕووناکى به‌هه‌مووجێ.
ته‌کاندنى تاریکییه به‌ڕۆژى نیوه‌ڕۆ،
به‌ڕۆژى نیوه‌ڕۆ دزیکردنه له شه‌و.
**********
ساده‌یى
ته‌قولبابه له ماڵى ئاڵۆزى
تا ژیان به جامۆڵکه‌یه‌ک ئاوه‌وه ده‌رگام لێبکاته‌وه.