ده‌ف ژه‌نه‌کانی خوێن
ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌م ڕۆژه ، چ رۆژێکه که عاله‌م شڵه‌ژاوه
هه‌ر که‌س به جه‌خارێ جگه‌ری قیمه کراوه
مه‌لا حه‌مدوون
ده‌شێ ، به‌م که‌رتکه‌رت بوون و خوێنه‌وه بمناسنه‌وه
به‌م بێ زه‌ینی چاوانی موحیبه‌ته‌وه بمناسنه‌وه
ئا به‌م تاوه هه‌لاکه‌تی جه‌لادانه بمناسنه‌وه ؟
بمناسنه‌وه
به‌فڕینی ئێواره باڵنده‌کانم
به‌داهۆڵی شه‌مشه‌مه‌کوێران ، له هه‌یوان !
ده‌شێ به شێواوی ئه‌م جه‌سته هه‌ڵکۆڵراوه وه ، بمناسنه‌وه ؟
به نووری هه‌ساره‌ی ئه‌م وه‌حشیانه‌وه بمناسنه‌وه ؟
بمناسنه‌وه
بمناسنه‌وه و بزه‌ی منتان لێتێک نه‌چێ
سپیده و چڵی گزنگم
له ناو خوێن و
له‌په‌رت بووندا !
زه‌رده‌په‌ڕی ، به ئاونگم
به‌لێوی مشتوو‌ی خه‌نجه‌رێکی تیژه‌وه !
ئێ ی عێلی باران و گه‌نم
من سه‌حه‌رێ به‌دووی نانا ،
له‌ته‌ک عیشقا به جه‌نگ هاتم
خه‌یاڵی من هه‌ر سێبه‌ری دار هه‌نار و
عه‌سای باوک وچاوی(گوڵه)ی هاوسێمان بوو
خه‌یاڵی من هه‌ر به‌رچنه‌ی ، ئێوارانی چوونه‌وه بوو !
له به‌رائه‌تدا فڕینی ، هه‌زار کۆترم بردبوو
به‌ڕێژه‌یه‌ک
په‌روانه‌یه‌کم له حه‌وشه‌ی ،
ختووکه‌ی گوڵ پێ ده‌رنه‌ده‌کرا
من له‌ترسی بانگ و سه‌ڵای جریوان
زاتی پیاسه‌ی باخێکم نه‌ده‌کرد به ته‌نیایی
به غافڵی له جۆباری سروودی ڕه‌نگه‌کانم نه‌ده‌دا
وه‌کو شه‌ونم به‌سه‌ر ته‌لی هه‌زار ڕۆشناییدا بازم ده‌دا و
متمانه‌م به چاوی سه‌وزایی هیچ چڵه‌گیایه‌ک نه‌ده‌کرد !
ده‌مزانی شار ، کرمێیه به بۆنی وه‌حشیه‌ت
ده‌مزانی سێ‌و له سێ‌و هه‌ڵدێ و
گه‌ڕه‌کیش له بۆنی جه‌لاد
ده‌مزانی سێ‌و له سێ‌و هه‌ڵدێ و
ئایه‌ت له حوجره وله کتێب !
ده‌مزانی عیشق له عیشق ده‌فڕێ و
فڕین له به‌ر فڕین هه‌ڵدێ !
ده‌مزانی شار ، کرمێیه به بۆنی وه‌حشیه‌ت
بۆیه له هه‌موو فه‌رسه‌خێ به گوومان بووم
به گوومان بووم
له‌نمه‌ی ئاوڕشێنی لای گوڵه
ئاوه یان بزمار !
به گوومان بووم
له فڕینی زه‌رده‌په‌ڕی چۆله‌که‌کان
چۆله‌که‌ن یان نارنجۆکی باڵدار !
به گوومان بووم
له گوڵه‌کانی ناو باخچه
سینه‌یان جۆگه‌له‌ی عه‌تره
یان زێرابی خیانه‌ت و
یان بێستانی ژه‌هرو تاعوون !
بشێ ، ئه‌وان گوڵ بن
یان ئه‌وانیش ڕوماننه‌ی بۆندار !
نان نه‌بایه
من ، من
به ڕازی هیچ متمانه‌یه‌ک سه‌ر نه‌ده‌بڕام
نان نه‌بایه
من به ماچی مه‌نیجی مانگه شه‌ویش
سه‌رخۆش و به‌د مه‌ست نه‌ده‌کرام !
نان نه‌بایه
من به‌دییار که‌لله‌ی خۆمه‌وه
سۆزێکم له خوێن نه‌ده‌چڕی و
وه‌ک ڕه‌شه‌باش به گوێی شارا نه‌مده‌لوران !
که چه‌قۆیان نایه سه‌رم
که‌وتمه غه‌یبه‌تی هه‌موو براییمه‌کان
حه‌زم ده‌کرد
سێ‌و
به‌سه‌ر ماڵی هه‌موو ئیسماعیله‌کاندا به‌خشمه‌وه
له ژووری یه‌ئسی هه‌ر یه‌کێکیاندا ، به‌شی
به‌شی نیشتیمانێ مۆمم هه‌ڵکردایه و
وه‌ک خووم گه‌ردی خومخانه کان
به‌شی نیشتیمانێ ، ڕه‌نگی ئیمانم هه‌ڵڕشتایه !
کافرنیم و
دوژمنی کوفریش نیم
به‌ڵام فوواره‌ی خوێنی ئه‌و هه‌موو ئۆمه‌ته
هه‌ڵته‌کانی هێلانه‌ی ئه‌و هه‌موو باڵندانه
ووشک کردنی ئه‌و هه‌موو په‌پوولانه
خه‌رمانی ئه‌وهه‌موو قاوغه فیشه‌کانه
ئاژه‌نی چیمه‌نی ئه‌و هه‌موو هه‌تیوانه
شکانی چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌ڕه‌کانه
مه‌ڵۆی زریکه‌ی ژنان
خوڕه‌می تاوه لافیته‌ی ئێوارانی
سه‌ر ئه‌و هه‌موو دیوارانه
چما وونبوون ، له‌ناو باڕێژه‌ی کوڕوزانه‌وه‌دا
چما وچما وچما وچما
چما خودا
ئه‌مه خوڕه‌ی
چ مه‌وجێکه به گوێی ڕۆخانه‌دا ؟
گۆرانی چ ته‌ورداسێکی عاشقه
به نێو کوچه‌ی ئه‌و دره‌خته سپیانه‌دا ؟
خودایه ئه‌مانه تیپی مێلاقه‌ی تۆن
یان جنسی زه‌مانێکی تازه‌ن
یان هه‌ر خودا
له‌هه‌ساره‌یه‌کی ئاسنه‌وه هاتوون
پێڵاوئاسن ،ده‌ست کێش ئاسن و دڵ ئاسن
ڕوانین ئاسن ، ته‌وقه ئاسن و دڵ ئاسن
خودایه ئه‌مانه چین ، چین ؟
له ژیژکی ناو چیلکه و چه‌واڵ
له جرجی ژێر زه‌مین زیاتر !
له قریوه‌ی چه‌قۆ شایی ، به‌ڕووله و شه‌مامان زیاتر !
ئه‌مانه چین
له ئاگری فیتنه زیاتر
له کڕێوه‌ی پێکوڵ زیاتر
له بزماری هێڵه‌که ئارد زیاتر
له کیسه‌ڵی دزه‌کردووی ناو گوڵستان زیاتر !
ئه‌مانه چین خودای گه‌وره
ژه‌نگی چ ئاسمانێکی شه‌که‌تن ؟
وا هه‌ر چاویان
له په‌نجه‌ره‌ی
فڕینی کوکوختیه‌کانه !
ده‌مه‌داسی چ زه‌رده‌بایه‌کی ژه‌نگن ؟
وا هه‌ر گێچه‌ڵیان له‌ده‌وری
په‌روانه و گوڵ ئاڵاندووه !
ئه‌مانه چین خودای گه‌وره
چاویان به‌رایی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژوان و
سه‌مای بۆڵی ، ئێواره بۆڵی ترێیان نا دا !
ئه‌مانه چین خودای گه‌وره
بارانن و گوڵ
به گوناهی پێ ده‌شته‌وه ده‌خنکێنن !
ته‌رزه شینی بێستانانن و
خۆیان شه‌مامه به عیشقه‌وه ده‌خنکێنن !
که‌ڵه‌شێرن و خوێن له‌خوێندنیان داده‌چۆڕێ !
قه‌ڵه‌من و هه‌ر
ته‌نها وشه‌ی مه‌رگ وخوێن ده‌زانن !
وای خودایه هه‌ساره ژماردن له‌ته‌ک ئه‌وانه‌دا
دانیشتنی چ سێبه‌رێکی سامناک و به‌گۆبه‌نه
فڕین له‌ته‌ک ئه‌وانه‌دا ،
فڕینه به شانی واشه و
به شانی داڵه‌که‌رخۆره‌و
به شانی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌وه !
نزیک له دوولێوی ئه‌وان
ماچه‌کان پڕن له تۆوی گوێزان
ده‌سته‌کان قه‌ڵا و قه‌ڵاته‌ن ،
به گێلاسی ئاشووب !
دڵه‌کان قه‌ڵا و قه‌ڵاته‌ن ،
به جریوه‌ی کفر و گوناه !
چاوه‌کان قه‌ڵا و قه‌ڵاته‌ن ،
به فڕینی خۆکوشتن وخوڕه‌ی ژه‌هر !
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی زمانه‌کان
وه‌ک وه‌ردی دوای گاسن و کێڵان
پڕن له قیژه‌ی قشقه‌ڕه‌ی برسی !
هاوار خودا
جامی و په‌یکی ئه‌م ئه‌ندێشه تاریکانه
که‌ی به‌سه‌ر قڵپ بوونه‌وه‌ی ڕۆحا ده‌ڕژێن !
زه‌مانی ئه‌م عه‌ینه‌مه‌له به‌ردینانه
که‌ی به‌سه‌رچاخێکی ترا وه‌رده‌گێڕی ؟
خوێن ده‌بارێ و به‌رد ده‌بارێ
ده‌ڵێی خودا
بێده‌نگ فیکه‌ی
کۆتایی گه‌مه‌ت لێداوه
وا به بێده‌نگ هه‌موو ڕۆژێ
له دارستان ،
پۆلێ باڵنده و جریوه هه‌ڵده‌گۆزی و
هه‌موو ڕۆژێ
به‌پاڵ دڵی (مه‌حوی)یه‌وه
پۆلێ مه‌خلووق هه‌ڵده‌گۆزی و
به‌پاڵ سێبه‌ری که‌نیشکه قه‌یسیه‌کی عه‌یاره‌وه
به پاڵ ئاوی که‌ف چه‌ڕێن و
به پاڵ شایی ماسییانه‌وه
به‌پاڵ قه‌یاغی قه‌وزه گرتووی ڕاوچیان
ڕاو و ڕاوچی و ماسی هه‌ڵده‌گۆزی !
هاوار خودا
پێکوڵه‌ی گوومان ، پێی دڵی خواردین
به‌ردی گوومان
شووشه‌ی هه‌موو متمانه‌کانی شکاندین
تۆ ته‌واشا
هه‌نووکه له لێوی شارا
په‌نجه‌ره‌یه‌ک
نابینی متمانه به ڕۆشنایی چرا بکا و
چۆله‌که‌یه‌ک
نابینی متمانه به ماڵی سه‌وزایی بکا و
په‌روانه‌یه‌ک
نابینی له دۆستایه‌تی گوڵان نه‌فڕێ و
ماسییه‌ک ، مه‌خلووقێ ، نابینی باوه‌ڕی
به مه‌له و به پیاسه مابێ !
زه‌مانێکه خودا
عیشق
پڕبووه له ته‌قینه‌وه !
عیشق
قه‌ڵا بووه به مه‌ترسی !
گۆڕستانان به پۆل میوانیان نه‌دیوه
شار سه‌ریان له پۆله پرسه ئاودیو نابێ !
زه‌مانێکه
ئینسان له ئاسک زووتر ده‌کوژرێ و
له ماسی زووتر و زووتر
ده‌م بۆ قولاپ درێژ ده‌کا !
زه‌مانێکه
لێوه‌کان ماچ به خوێن ده‌که‌ن
ده‌رگاکان سڵ له ته‌قه‌ی ده‌رگا و
سڵ له ته‌په‌ی پێ ده‌که‌ن
وای خودایه
(لاس)ی ئه‌م زه‌مانه
چه‌ن خوێن باز و
چه‌ن مه‌رگ بازن ، له‌ته‌ک ده‌سته‌ی خه‌زاڵ دا
وای خودایه له‌یله‌کانی ئه‌م زه‌مانه
ئه‌وانیش چه‌ن
چه‌ن خوێن باز و لانه بازن
وه‌کو ته‌ونی جاڵجاڵۆکه
چه‌ن مه‌عشووقن
به کنجووڕی خوێن وکوشتار
چه‌ن شادن به ئه‌ڵقه‌ی کوڕه‌زای ئاگر و
چه‌ن شادن به ڕژانی دوا قوومی مه‌یی و
به‌هه‌ڵواسینی (باڕ مان)ه پیره‌کانی گه‌ڕه‌ک !
وای خودایه
ئازادی چ زه‌مانێکی
زه‌مان کووژی هاورد !
ساڵ
چ به‌هارێکی جه‌لاد و
قوژبن
چ ئه‌ژدیهایه‌کی هه‌زار سه‌ری هاورد !
له سێبه‌ری نوێژدا
به‌هار
خه‌زه‌ڵوه‌ری چ قه‌ومێکی هاورد !
وای خودایه
ئازادی چ زه‌مانێکی ،
زه‌مان کووژی هاورد !
تو خودا ، خودا ، به‌ر گۆیژی عیتابم مه‌ده
گه‌ر وه‌ک گوڵه به‌ڕۆژه‌یه‌کی حه‌په‌ساو
سه‌ر به ڕووی هه‌تاوی( قانع) دا هه‌ڵگێڕم و
به‌زمانی پیره مێردێکی لای ڕیشێن ، بێژم
پیاوی نوور دۆست له کوێی؟
چاوێ به مه‌حشه‌ری ووڵاتا بگێڕی
بچیه بانێژه‌ی سوورێن و
بانگێ له زاتی( مه‌حوی ) که‌ی
بێژی قوربان ،
چه‌تری شه‌رحی سووره‌تێ هه‌ڵده تۆ له کوێی ؟
زریکه‌یه‌ک به گوێی (ئه‌حمه‌دی خانی)دا که‌یت و
بێژی قوربان
داستانێ تر
پایز نییه و
ڕۆژی هه‌زار( مه‌م وزین)ت هه‌ڵ ده‌وه‌رێ !
لێره نیت و
گێژه‌نی زه‌رده‌بای ژه‌نگ و خه‌نجه‌ر
(ته‌مته‌مه ) له چاوی عاشقانت ده‌کوتن !
وای خودایه
زه‌مانێکی چ نسرمه به قه‌تڵ وعام ، ئه‌م زه‌مانه ؟
بۆن به هه‌ر قوژبنێکه‌وه ده‌که‌ی ، هه‌ر خوێن
فڕین
ده‌به‌یته هه‌ر قوڵاییه‌ک ، هه‌ر خوێن
وای خودایه ، ڕه‌نگه ئێسته
یار وئه‌نیسی لای ئه‌نگۆش ، پڕبن له‌پینه‌ی گۆڕ
پڕبن له قولاپ و له‌تۆڕ
وای خودایه به کێ بێژین
ئه‌مێستاکه
ئاگر په‌یکی مووحیبه‌ته قوربان !
یار ، ڕیحانه‌ی شاخه و
وه‌نه‌وشه‌ی شار فریوو ده‌دا !
به کێ بێژین ، گێژه‌نی ئاشووب ده‌سووڕێ و
چه‌قۆ تالب به گه‌ردنی، ئاڵه مه‌خلووقه خودا !
به کێ بیژین ؟
حه‌ددێ بۆ کوشتاری
په‌روانه و گوڵ
مه‌خلووق و ساڵ
ئازادی و بزه‌ی لای مناڵ دانێن !
به کێ بێژین
مه‌ڵۆ ته‌رمی ، ژێر مانگه‌شه‌و به‌سه
غافڵ بوون له‌بێکه‌سی ئه‌و هه‌موو باڵندانه به‌سه !
ووڵات که‌وته سه‌رلافاوی شه‌هید
باخچه که‌وته سه‌ر مه‌وجاوی ،
مه‌رگی په‌روانه مه‌سته‌کان !
به کێ بێژین ؟
شه‌هید له‌ده‌رماڵی
چه‌ترێکی ژه‌نگ گرتوووه‌وه ، هه‌ڵده‌ڕوانێ و
کوڕانی بێ وه‌فا و کوڕانی به‌دخانه‌ش
ڕه‌نگ و بناغه‌ی شورای دراو ده‌کێشن !
ئه‌و له نانی ووشکه نانی ، مناڵانی شار ده‌ڕوانی و
پیاوانی ڕه‌نگیش ، له‌ماڵی ده‌سه‌ڵات و
له پایه‌ی شه‌نگه پایه‌ی تازه ده‌ڕوانن !
وای خودایه
به کێ بیژێن
له‌سه‌ر سینی چاخێ ، ته‌ته‌ڵه‌مان ده‌که‌ن
سینی ڕه‌نگی خوێن و کووشتار
سینی ڕه‌نگی ژه‌هر و تاعوون
سینی سفره‌ی به‌رد و بزمار !
وای خودایه
به کێ بێژین
غه‌یری ئه‌سپ سواره‌کانی به مه‌حفی خۆت
غه‌یری ئه‌نیسی باره‌گا و به‌ر قاپی خۆت
وای خودایه
به کێ بێژین ؟!
هه‌راسانی ده‌ف ژه‌نه‌کانی ئه‌م دنیاین
پرزه بڕاوی ئاگری سروشتێکین
خوێن له ساڵ و
خوێن له موژگانمان ده‌چۆڕێ !
به‌كێ بێژین ، پێمان به شووشه‌ی ئێواره زامار
دڵمان به به‌ردی سپیده شکاو
به کێ بێژین ، گه‌ڵامان به چڵه‌وه نه‌ما و
دوولبه‌رمان به بانێژه‌وه نه‌ما و
تریفه‌مان وه باخی شه‌ووه وه نه‌ما و
حوجره‌مان به پێوه نه‌ما و
مه‌ممان به سنگه‌وه نه‌ما و
له‌قله‌قمان به مناره‌وه نه‌ما
وای خودایه
خودای گه‌وره
به کێ بێژین ؟!
ده‌ست وپه‌نجه‌ی مه‌مله‌که‌تمان بڕا و
ڕێ ی هه‌ساره‌ی کاکێشانمان ی بڕا و
خوێن شه‌شده‌ری قه‌ده‌ر و ئومیدی گرتوین
ئه‌وه‌تانێ به‌سه‌ر سنگی که‌ژۆڵانی ده‌ڤه‌ره‌وه
ڕمه‌په‌نجه‌ی زه‌مانی خوێن گڕ ده‌سێنێ و
نه‌زاکه‌ت خومی زه‌مانێ هه‌ڵی ده‌مژێ !
ئه‌وه‌تانێ
عیشق له چاوه‌ڕوانی چه‌قۆدا
سێوی
ناو به‌رچنه‌ی
كچه‌عاشقه‌کان بزر ده‌کا و
شنه‌ی هه‌موو
عه‌تره ئاگراوییه‌کان بزر ده‌کا و
ته‌رزی ڕووانینێکیش ناخا
به‌سه‌رکه‌پری
نێوانی (وه‌لی) و (شه‌م)ه‌وه !
له چاوه‌ڕوانی چه‌قۆدا ، عیشق
باخه‌ڵی له شیلانی ئاڵ خاڵی ده‌بی و
لێوانی له‌ماچی کۆتره‌کانی به‌هه‌شت
وای له به‌هه‌شت !!
سه‌راسێ ماوه سه‌ری من
له ئاشبه‌تاڵ بوونی عیشق
له‌به‌رده‌م سوپای چه‌قۆدا !
به‌گیرماوه زمانی من
له‌تاو ڕه‌قبوونه‌وه‌ی عیشق
له‌به‌رده‌م ساته سه‌هۆڵییه‌کانی خوێندا !
ئامان عیشق
تۆ قه‌ڵه‌می
هه‌موو عاشقه سه‌وزه‌کانی دنیای
لێچوونه‌وه‌ت ، له چامه‌ی سوور ، شوره‌ییه !
کشانه‌وه‌ت له‌گره‌وی ، هه‌ناره به مه‌کره‌کانی کچان
دۆڕاندنی ، نامه‌کانته به سێ‌و !
له‌ده‌ست دانی سێ‌و و ئاسکه !
به‌و راوچییانه‌ی ،
له‌مه‌کری خوێن به‌ولاوه ، له‌هیچ تێناگه‌ن
ئامان عیشق کشاننه‌وه‌ت
له‌ده‌ست دانی ووردبوونه‌وه و
ڕووتبوونه‌وه و
خاوبوونه‌وه‌ی ، کۆشی ، کۆشه ئاڵه‌کانه !
ئامان عیشق
نه‌ت کردبێ
سه‌ری خۆت و
سه‌ری نیشتیمانێ قه‌ڵه‌م نه‌وی بێنێ ،
ئاخه‌ر سبه‌ی
قه‌ڵه‌م چی به‌ووڵات بڵێ و
(با)چی به باخه گوڵ بڵێ و
(هه‌رمێله)مێ
چی به‌کوڕی ئاگر بڵێ ؟!
ئامان عیشق
سه‌ری هه‌تاومان به سێبه‌ر نه‌ده‌ی
سه‌ری سایه‌مان به هه‌تاو نه‌ده‌ی
ئامان عیشق
له‌م ده‌ریاچه‌ی نزیک وه‌حشییه‌ته‌دا
وه‌کوو له‌نگه‌ر
سه‌رمان
فڕێ نه‌ده‌ی !
وه‌ک ماسییه‌ک
گه‌مه‌ی ئاو و گه‌مه‌ی عیشقت لێ تاڵان کا
لووسکه ماسی ڕۆح و دڵمانی لێ هه‌ڵ نه‌ده‌ی !
گه‌رچی ژیان ، ئه‌مانه‌تێکی بێ ڕه‌نگ و
بنکۆڵی حیکایه‌تێکی خوداییه و
بنکۆڵی گه‌مه‌یه‌که‌که و هیچ !
ئامان عیشق بانه‌بینه قۆشمه‌ی زه‌مان
وه‌ره پێکڕا
له حیکایه‌تی دڵۆپه وورده‌کانی باران وردبینه‌وه
له حیکایه‌تی شه‌ونمه کچه‌کانی گه‌ڕه‌ک ورد بینه‌وه
له مزرایی ئه‌و هه‌ناره‌ی
ئاسمانی خواش به ڕه‌نگ دێنێ !
وه‌ره پێکڕا
ئاگر له شمشاڵێ به‌رده‌ین
به حوزنی ئێمه ڕانه‌گا !
به‌رچنه‌یه‌ک له ڕه‌شمیری به قه‌ڵاکه‌ین
به‌رچنه‌ی خوا ش پێ ی ڕانه‌گا !
وه‌ره پێکڕا ، دڵی یار بوونمان به‌یه‌ک به‌خشین
تۆ له بۆنی سونبوله‌کانی بریندا
له مێلووی شه‌نگه‌ڕۆژێکم به‌ش به
منیش ، له‌زێوانی هه‌ره ئێواره تاریکه‌کانی خودا
سێوی دڵێک و ئاسمانێکت به‌ش ده‌ده‌م
خاڵخاڵ به تریفه و باران
خاڵخاڵ به شه‌مامه و به گۆرانی
خاڵخال به هه‌ساره و
به زه‌ڵمێ تر !
ده‌مێ ساڵه ، چاو به ڕووتبوونه‌وه‌ی باراندا ده‌گێڕم
بۆ گازی گۆ مه‌می ، نمێ ، مه‌رگ به مه‌رگ ده‌پێوم !
ده‌مێ ساڵه ، ئه‌ی خه‌ره‌ندی عیشق
من له سه‌یری جه‌نگه‌کانی قه‌ڵه‌م هه‌ڵده‌ڕوانم
له‌ته‌واشای ئاسکه که‌ژاڵه‌کانی ووڵات هه‌ڵده‌ڕوانم
له پایز و له‌شۆڕشی گه‌ڵا زه‌رده‌کانی (حه‌مه) هه‌ڵده‌ڕوانم
له سێبه‌ری پیاسه ته‌نیاکانی زانکۆ
له سێبه‌ری ئه‌و مێیانه هه‌ڵده‌ڕوانم
له شۆخیدا
شه‌ڕبه گوڵ و شه‌ڕبه په‌روانه ده‌گێڕن !
به‌ڕۆژی ڕوون
قه‌یاغی خۆر
نغرۆی ئاوی غیره ده‌که‌ن !
ده‌مێ ساڵه ، منی عاشق
به قه‌ڵه‌مێ له‌فڕین و
به قه‌ڵه‌مێ له‌مێلاقه
داره سێوی ڕامووسانێ ڕاده‌وه‌شێنم
له‌له‌ره‌مدا ، هه‌ڵاڵه و چرۆی جریوه‌م هه‌ڵده‌وه‌رێ و
له‌له‌ره‌مدا ، په‌روانه و که‌نیشکی باڵدارم ده‌وه‌رێ
له‌له‌ره‌مدا
ئاخه‌رین پیاسه‌ی شه‌ونمێ
له‌کۆڵانی خۆرا ده‌دۆزنه‌وه
له ناو ختوکه‌یه‌کی پایزدا ،
ئاخه‌رین جووکه و جریوه‌ی
چۆله‌که‌یه‌ک ده‌دۆزنه‌وه !
له‌ده‌رماڵی بۆڵی گۆشت و دووهه‌ناری ڕۆشنه‌وه
دوا کتێبی جه‌هه‌نه‌می له‌زه‌تتان به چنگ ده‌که‌وێ !
دواکتێبی چاڵ و
گه‌مه‌ی شمشێرتان به چنگ ده‌که‌وێ !
له‌به‌ر حه‌وشه‌ی تازه به‌فرا
گه‌مه و شایی
ڕێواستان به چنگ ده‌که‌وێ !
وه‌ره ئه‌ی یار
تۆ که‌تامی
خوێن و غه‌زه‌لت کردوووه !
تۆ که تامی
خوێن و شمشێرت کردوووه !
تۆ که‌تامی
هه‌ڵاژانی ناو کتێب و
ڕاکشانی ، باوه‌شی پیاوت کردوووه !
تۆ به چاڵێ ، که به‌دڵی سێوان ده‌چێ و له‌من زیاتر
له مزرایی چامه‌ی ڕێواس ده‌گا ، شاهیدم به
شاهیدم به
یان بڵێ چۆن ؟ کافره خاتوون
چۆنه که‌تۆ
له چۆماوی له‌شتا ، قه‌یاغی کوڵه ڕێواست دیوه و
چۆنه له‌تاو له‌ززه‌ت
له فڕینی قومرییه‌کدا بزر نه‌بووی ؟
وه‌ره ئه‌ی یار
با به‌په‌یژه‌ی یه‌که‌م تریفه‌دا
هه‌ڵکشێین و بکشێینه ژوور !
با له چاخی ئه‌م کیسه‌ڵ و
ژیژک و جرجه پیرانه دوور که‌وینه‌وه !
با له داوی ئه‌م کتێبه ئاشووبانه ،
له‌م ده‌ڤه‌ره خوێن بازه دوور که‌وینه‌وه
ئه‌و په‌ڕی ڕه‌هه‌ندێ بگرین
تاژیان ماوه
بۆنی خوێن و بۆنی گۆڕمان به لووت نه‌گا
با له نێوان زه‌وی و ئاسمان
ماڵێ له‌فڕینی باز و په‌روانه بکه‌ینه‌وه
ماڵێ له بۆنی شه‌مامه و
ماڵی له‌به‌یتی قاچاخ و
ماڵی له شیعری حه‌رام و
ماڵی له‌جنسی با و باران
ماڵێ له ڕووتبوونه‌وه‌مان
ماڵێ
له ئاگری
تێکه‌ڵبوونی دوو دڵدار و
ماڵێ له‌جووتبوونی دووکوکوختی !
که‌ره‌م که ، ئه‌ی یار ، با له‌مێ
با له‌مێ ، به‌دڵ بفڕین
تازه چاوه‌ڕوانی زینده‌گییه‌ک مه‌به
سێبه‌ری سنه‌وبه‌ری خوێن بگاته لای !
چاوه‌ڕوانی زینده‌گییه‌ک مه‌به
وه‌کو ده‌فته‌ر دێڕه‌کانی له گوێزان بن !
چاوه‌ڕوانی زینده‌گییه‌ک مه‌به
له ئاویدا ، له‌نگه‌ری خوێن وخیانه‌ت که‌وتبێ!
له ساراییدا، له شکری گورگ وپێکوڵ که‌وتبێ !
له‌ده‌رماڵی شمشاڵیدا ،
دایکی هه‌زار کۆست وحووزن که‌وتبێ !
تازه چاوه‌ڕوانی زینده‌گییه‌ک مه‌به
چاوه‌ڕوانی
مه‌یلی غه‌جه‌رییه‌ک مه‌به
ده‌سته‌کانی فێره درۆ کردین !
قاوه‌کانی فێره درۆ کردین !
هه‌ر به‌درۆ له‌نه‌بات و
له‌فڕینی په‌رییانی قه‌ڵاکردین !
هه‌ر به درۆ شه‌مامه‌ی ، شه‌مامه‌ی لێ کردین به دوژمن
هه‌ر به درۆ ، هه‌ناری هه‌ناره ژنی لێفڕانین !
هه‌ر به درۆ
هه‌موو شتێ هه‌ر به درۆ
وای خودایه
هانایه‌ک له‌ده‌س مووسه با
هانایه‌ک له‌ده‌س غه‌جه‌ری !
وای خودایه
به‌کێ بێژین
بێ و
بێ و
بنوا
له‌م نیشتیمانه چکۆڵه‌ی لای ئێمه‌دا
چرا ، چه‌ن کزۆڵه
به‌سه‌ر دووکه‌ڵی پیریدا ده‌گری و
مزگه‌ووت چه‌ن یاسه له پرسه‌خانه !
زریکه چه‌ن ، چه‌ن چه‌وینه ، له گوێ ئاوی حه‌ژمه‌تی ژن !
باخ چه‌ن به ڕۆڕۆیه ،
له‌به‌رده‌م تابووتی جووکه و جریوه‌دا
ئاو چه‌ن به‌که‌فی قه‌ترانه
له‌حه‌ژمه‌ت و قه‌ره‌چۆڵی ماسی دا !
به کێ بێژین ، خودای گه‌وره
ته‌واشاکه
له‌سه‌ر به‌هاری ئه‌م کێڵگه تاریکانه
هه‌ور چه‌ن پڕه له داهۆڵی شیوه‌ن و فوغان
پایزه‌کان لێره ،چه‌ن پڕن
له زه‌خیره بۆ جه‌نگی ساڵ
ته‌یره‌کان لێره ، چه‌ن پڕن
له‌فڕینی هه‌لاکه‌تی
دڵه‌کان لێره چه‌ن پڕن ، له ته‌نیایی یه‌کتر
له‌گێلاسی زوخاو ، له‌هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌کتر !
به کێبێژین ، عاشقه‌کان لێره چه‌ن پڕن
له سۆناتای یه‌ئس و وه‌فا ،
له‌هه‌ناری داوه‌ریوی زه‌رده‌خه‌نه !
به کێبێژین ، به‌رچنه‌یان چه‌ن به لێوه
له هه‌نجیری به نه‌گبه‌تی و
له بۆڵی به یه‌ک نه‌گه‌شتن !
به کێبێژین
سنوورێکمان هه‌س خودایه
هه‌ر داهۆڵی چه‌قۆ و شمشێر و ئایه‌ته
به کێ بێژین
به‌هار چی له کتێبی (با) و (بارووت) حاڵی ده‌بێ و
شینه گووندان ، چی له‌داهۆڵی ڕه‌ش ده‌گه‌ن !
به‌کێ بێژین ئاخه‌ر خودا
مناڵانی (کوچه هه‌رمێ)ی لای بزه‌ی ئاڵ
مناڵانی به‌ر (حه‌وشه‌ی شاتووه پیره)
چی له به‌زمی چۆڵستان و
چی له سه‌کۆی پڕله شه‌تڵی مووس تێ ده‌گه‌ن !
هه‌ڵاڵه‌ن و
به‌رائه‌ت کوا ڕێیان ده‌دا
ده‌س به ڕیشی چه‌قۆ سپیه‌کاندا بێنن !
په‌روانه‌ن و
جاڕه گوڵ کوا ڕێیان ده‌دا
گه‌مه له‌ته‌ک غه‌بغه‌به‌ی شمشێردا بکه‌ن !
ورده ماسی چۆمێکی سه‌وز و به سایه‌ن
شه‌نگه (بی) چه‌قی چۆم و ئاو
کوا ده‌هێڵێ ، مه‌له‌ی ئه‌ودیو لمان بکه‌ن !
به‌کێ بێژین که ناتوانن ، ئه‌و تفڵانه به‌سه‌رپردێکدا تێپه‌ڕن
جۆلانه‌ی چیمه‌نی زه‌رد که‌ن !
به کێبیژین که ناتوانن ،
له‌سه‌رکلکی ته‌ورداسێ
سوبحێ ئه‌سپ ئه‌سپێنه‌که‌ن
له‌سه‌رپه‌ڕه‌ی سه‌رسیلێکدا
نیوه‌ڕۆیه‌ک
جۆ جۆ و
ماڵه باجێنه‌که‌ن !
ئێواره‌یه‌ک
له‌ته‌ک
دواپرته‌قاڵی سه‌رچڵی زه‌رده‌په‌ڕدا
وه‌بای قریوه‌وه
هه‌لوکێن وپێنج به‌ردێن که‌ن !
وای خودایه به کێبێژین
زایه‌ڵه‌مان بوو به سووتوو
باڵنده‌مان ، قوماته‌ی لم ، چڵی مردوو
به کێبێژین ،
له‌تاو غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی خوێن
له‌تاو غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی خۆف و درۆ
ئه‌وین به هه‌ساره‌ی خواوه
ژه‌نه‌راڵی به‌رخه ساڵ خۆش !
ئه‌وین به‌ته‌رزی بێستانه‌وه
ژه‌نه‌ڕاڵی به‌رخه ساڵ خۆش !
ژووان به گه‌ڵای ماچه‌وه
مۆردی پیره مه‌رگه‌وه‌ڕخۆش !
دڵ به غه‌واری شۆخه‌وه ،
خوا و حیزب و حه‌سووده‌ت خۆش !
وای خودایه به کێ بێژین
وه‌ته‌ن پڕه له ڕوخساری گورگ و به‌راز
وه‌ته‌ن پڕه له دڵی پڕ ، بزمار ڕێژ و
مه‌رگ ڕێژ و
حه‌سووده‌ت ڕێژ !
به کێبێژین
شه‌هید
لوتهلایه له ئازادی
له‌تریفه‌ی نیوه شه‌وی عه‌هد و درۆ
له خوڕه‌می (هه‌وره دڵی) جه‌فا دڵان !
به‌کێبێژین
شه‌هید لوتهلایه
له پرووشه‌ی دره‌نگ شه‌وی
دابه‌زین وجارێکی تر
زرمه و ته‌قه‌ی بناری شار !
به‌کێبێژین لوتهلایه ،
له‌چاوی تێر خیانه‌تی (گلک)ه به‌رپرسان و
له‌مه‌ڕمه‌ڕی دواین کۆشک و
له‌شه‌رمۆکه‌ی ناو ده‌ستوور و
له‌هه‌لاجی زمان بڕاو
له‌خه‌می سارد !
به کێبێژین ،
(بێژ)ی شه‌هید
که له گۆڕه‌وه زریکه‌ی ده‌فڕێ
خۆمان پاڵه‌وانی حیکایه‌ته‌کانی خۆمان
خۆمان بکوژی باڵنده‌کانی خۆمان
خۆمان پایزی سه‌ر خۆمان
خۆمان مه‌گه‌زی ناو خۆمان
خۆمان راوچی خۆمان
خۆمان خوێنی خۆمان
خۆمان چه‌قۆی خۆمان
خۆمان
وای له خۆمان
ته‌نافین و
شۆڕین به ڕۆحی هه‌ڵواسراوی یه‌کتر
زیندانین و
ته‌ژین به زیندانیی خۆشه‌ویستی یه‌کتر
ته‌رزه تاوی ئێواره‌یه‌کین له‌غیفڵه‌ت ،زیاتر
به‌ردین به ڕووی پێچه‌ته‌رزی داره مێوا
هه‌یهوو خودایه له‌ئێمه
هه‌یهوو
چ قه‌فه‌زێکین له ئاسن
بۆ ماڵی جریوه‌ی ته‌یره ووردیله‌کان
شه‌ریعه‌تی چ مارێکین ، بۆ گوێ باخی چۆله‌که‌کان
ماریفه‌تی چ دووپشکێکی خانه خوێن
به زاکیره‌ی خوێن و ژه‌هر و چزوو وه‌وه ،
له‌بۆ خوا مه‌م !
به کێ بێژم ، خودا
من چ بێژم
به‌م هه‌لاکه‌تی زینده‌گی تاراوگه‌وه
به‌م شه‌مامه‌ی بێستانه ووشکه‌ڵانه‌وه
به‌م هه‌ساره‌ی ئاسمانه شه‌قارشه‌قاره‌وه
به‌م خوڕه‌می بێ سه‌یوان و ساباته‌وه
به‌م ئاوێنه خاشبوووانه‌ی ، مه‌حشه‌ری غه‌ریبیه‌وه
به‌م قه‌یاغی پیره ئاوانه‌وه
به‌م نزووله‌ی لای په‌روانه که‌سکانه‌وه
من چ بێژم ؟
هه‌رچی بێژم
له‌هه‌ناری داوه‌ریوی ، شاعیرێ زێده‌تر نییه !
له جۆگه‌له‌ی باڵه فره‌ی ، قه‌ڵه‌مێ زێده‌تر نییه !
هه‌رچی بێژم
فووکردنه به ناو قه‌دی ، شمشاڵێکی لاره ملدا
هه‌رچی بێژم ، خۆ سووتانه ، به زۆر ووتن
ئاواش ئه‌ی یار ، دۆزه‌خیش هه‌ر
له‌قه‌ڵه‌می شاعیر دایه
لێ
بازه شاعیر ،
نه‌ک قه‌ڵه‌می ده‌می ده‌ربار !
بازه شاعیر
نه‌ک ته‌نافی به‌ر ڕه‌شه‌بای په‌نا دیوار !
نه‌ک قوماته‌ی بێشکه‌ی لم و زڕه سێوه‌ری زڕه دار !
بازه شاعیر نه‌ک قه‌ڵه‌می ، قامیش قه‌ڵه‌می ناو چیخ به‌ند
بێ هه‌ناسه له‌به‌رده‌م ئاپووره‌ی جه‌هل و
بێ په‌ڕو باڵ ،له‌به‌رده‌م ئاسمانی فڕین !
بێ ته‌واشا له خاڵخاڵۆکه‌ی غه‌ریبان
له خوڕه‌می کوونه په‌پوو ،
له پێکوڵی پیاوی کوڵکن ،
عه‌قڵی چڵکن ،
وای خودایه
عاقیبه‌ت خێر
نیشتیمان به‌م عومری تۆزه ئازدییه‌وه
چۆڕێ ئاسمان ، به‌م کۆلاره‌ی ڕه‌نگانه‌وه
بێستانێ داد ، به‌م تووتی و (به‌به‌غا) یانه‌وه
باخێ ده‌ر ، به‌م به‌هاری گرێژه‌نه‌وه
وای خودایه ، عاقیبه‌ت خێر
ئۆمه‌تێ به‌م که‌رت که‌رت بوون و کوشتاره‌وه
زینده‌گی باخێ به‌م ته‌یره ، سووتا و برژاوانه‌وه !
عاقیبه‌ت خێر ، خودای گه‌وره
عاقیبه‌ت خێر !!!
پووشپه‌ڕی 2005/ئه‌ڵمانیا