ده‌ستمان بۆڵی نوور و ته‌وقه
ئیسماعیل خورماڵی
چون په‌روانه له‌به‌ر باخا
به‌دیار وه‌عده‌ی لای خونچه‌وه هه‌ڵده‌برژێ
چون(با) شانی دۆڕان ده‌گرێ ، به‌دیار کوشتگای مه‌کری گوڵه‌وه
منیش به دیار که‌نیشکێکی ، سه‌رسیله مه‌کری غوربه‌ت و ته‌نیاییه‌وه
وه‌نه‌وشه‌ی نه‌فه‌سه‌کانی مونته‌زیربوون په‌ڕپه‌ڕ ده‌که‌م
ئێواره‌ت باش ئه‌ی ته‌نیایی،
ئه‌ی په‌رێزی به‌ر ماڵه‌کانی دووکه‌ڵ و عیشق
ئه‌ی شیوی پڕله قه‌تاری تاڵاییه‌کان
ئه‌ی په‌رێزی خاڵخاڵ به خه‌یاڵی ڕووتبوونه‌وه‌ی گوڵ و زریان
ئه‌ی ته‌نیایی، ئه‌ی شیرین‌ترین موسافیر وه‌به‌ر ماڵه‌کانی ڕۆحم
ئه‌ی حافزی هه‌موو به‌یتی غه‌ریبانه‌ی ئێره و ئه‌وێم
شه‌ریکم به
له‌گره‌وی ئه‌و گوڵانه‌ی له شیعرێکدا ده‌یانچێنم
ئه‌وگوڵانه‌ی له‌پێچی سرکه‌یی شیعرێکدا ده‌یانپێچم
له‌ماسی ئه‌و جۆگه‌لانه‌ی ،
له‌به‌ر پیری، به مه‌جبووری
گزی له مناڵیم ده‌که‌م !
شه‌ریکم به ئه‌ی ته‌نیایی
له هه‌ناری ئه‌و شیعرانه‌ی
له چنگ که‌نیشکه عاشقه‌کان ده‌یانفڕێنم
له جریوه‌ی ئه‌و باخانه‌ی ،
به قومێ ئاو، له باڵنده ڕووخۆشه‌کانی ده‌سێنم !
شه‌ریکم به ئه‌ی ته‌نیایی
له‌و سه‌مایه‌ی چه‌ن ساڵێکه ،
هزرم به‌شین دێنێته‌وه و
نیگام به پیریی ده‌به‌خشێ !
ئه‌ی ته‌نیایی
ده‌س له چیغی په‌رژینی ئه‌ودیوم به‌رده و
شه‌ریکم به
بێره ئه‌م دیو
ته‌واشای عارفی دڵکه ، به ده‌فی خوێن و عیشقه‌وه چۆن ده‌سووتێ
سه‌یری زکری گوڵ و با که، به زرکی گوڵ دڵۆپه‌وه،
له ویقاری چ حاڵێکدان !
وه‌ره ئه‌م دیو ئه‌ی ته‌نیایی ، ده‌س له‌و گوڵانه هه‌ڵگره
به ئه‌فیوونی که‌مێ عه‌تر فه‌نات ده‌که‌ن !
دڵت به سه‌له‌می ئه و په‌روانانه مه‌به‌خشه
ڕه‌نگه به‌شی خۆیان ، هه‌ڵفڕینیان به دووباڵه‌وه نه‌مابێ
به‌دیار گێژیی چه‌مێکه‌وه هه‌ڵمه‌تروشكێ
نه‌قومێ ئاو ، نه‌به‌خشینی ماسییه‌کیان له چنگان دێ!
وه‌ره ئه‌م دیو ئه‌ی ته‌نیایی،
من به ته‌نها هه‌ر ئه‌و سواره ڕه‌شپۆشه نیم که
ده‌مناسی
من به ته‌نها ئه‌و داره هه‌ڵپاچراوه نیم که ده‌مناسی
ته‌واشا چ مه‌خلووقێکی عه‌یار و چ باخێکی به گوڵ پۆشراوم
چ ماسییه‌کی به مه‌کری جۆگه‌کانی زه‌رده‌په‌ڕم و
پێچی چ باخێکی کوێرم ،
بۆ جێ داڵده‌ی
ئه‌و ته‌یرانه‌ی له چه‌نگی با و باران هه‌ڵدێن!
ته‌واشا چ ئاگرێکی سه‌وزه‌ڵانم له‌ده‌وری خه‌رمه‌نی ژیان !
وه‌ره ئه‌م دیو ئه‌ی ته‌نیایی
شه‌ریکم به له‌و شیعرانه‌ی
به سروودی هه‌ڵبرژانی ڕه‌ز و تاوێر ناوزه‌ن بووگن
به سروودی هه‌ڵقرچانی دڵی عاشق ناوزه‌ن بووگن
به نامه‌ی ئاگراوی نێوان ، کوڕ و مێ مێخۆشه‌کانی وڵات ناو زه‌ن بووگن
چیتر ئه‌ی ته‌نیایی
به هامڕایی ئه‌و قاژووانه غافڵ مه‌به
سه‌رم به‌ر ده‌نووکی پیری ده‌ده‌ن
له په‌ناوه
له چاوانما چاوی عیشق هه‌ڵده‌کۆڵن !
گه‌ر ده‌توانی ئه‌ی ته‌نیایی قه‌رزی شه‌وێ ، ده‌سه‌ڵاتم له خوا پێ به
به‌شی ئێواره‌یه‌ک هه‌ڵفڕینم له په‌روانه پێ به
به‌شی عومری ماچێکی ته‌ڕ، جرێوه‌ی ته‌یرانم پێ به !
گه‌ر ده‌توانی ئه‌ی ته‌نیایی ، بمده‌ره به‌ر لێزمه و
تاوی شیعرێ
نه به ئاگری ئه‌م دنیا و نه‌به ئاگری ئه‌و دنیا وشک نه‌یه‌م
گه‌ر ده‌توانی ئه‌ی ته‌نیایی
هه‌تا جامی به‌یت و عیشق قه‌ڵا ده‌بێ
له گێلاسی به‌رمه‌مکانه‌ی هه‌وه‌ڵ چۆڕی سنگی به‌هار
سه‌مای ئاگرێکم به‌ش به ،
به‌فر و که‌نیشک و ئێواره پێی ڕانه‌گه‌ن !
وه‌ره ئه‌م دیو ، ئه‌ی دۆستی هه‌میشه‌یی من
که‌م وه گوڵخانه قاڵس به تۆ
که‌م به نازی پایزان بنازه تۆ
گوڵ سێبه‌ری عه‌تر نه‌کا و که‌پر بۆڵی تازه نه‌گرێ
ژیان پڕ ده‌بێ له بۆن و له دووکه‌ڵی مردن
به‌رهه‌یوانی ماڵه‌کانی به‌هه‌شت
به سێبه‌ری جه‌لاد و خوێن هه‌ڵده‌ئاوسێن !
گه‌ر په‌روانه
به‌داستانی مێلاقه و با ئاسمان نه‌بڕێ و
با هێلانه‌ی له ستیانی گوڵان نه‌بێ و
که‌نیشکان چاویان به کلی، ئه‌وینی خاک قه‌تران نه‌بێ
متمانه‌ت بێ ئه‌ی ته‌نیایی
عیشق پۆلێکی داخراو و
قه‌یاغی چه‌مێکی وشکه‌ڵ ده‌بێ !
گه‌ر ئێواران ئه‌ی ته‌نیایی ،
به لاسه‌ری موحیبه‌ت و ئه‌وینێکی شێتانه‌وه
وڵات بۆنی نارنجێکی گه‌یوو نه‌دا و
له‌ودیو ته‌نافی فه‌نابوون و ژیانه‌وه
ته‌نافێ بۆ حوزنی ئه‌م خاکه هه‌ڵنه‌خرێ
متمانه‌ت بێ ئه‌ی ته‌نیایی، ئه‌و ده‌مانه
ئه‌وین به شه‌مامه‌ی دۆوکه‌گرتووی ، بێستان ده‌چێ و
عیشق دیسان پۆلێ داخراو ، قه‌یاغی چه‌مێکی وشکه‌ڵ ده‌بێ !
وه‌ره ئه‌م دیو ئه‌ی ته‌نیایی
وه‌ره دیوی ئه‌و باخچانه‌ی
پڕن له ڕووتبوونه‌وه‌ی باران و جریوه‌ی ئاڵ !
وه‌ره دیوی ئه‌و شیعرانه‌ی ،
پڕن له ئاگر و له کانیله و قوڵپی هه‌وه‌س !
وه‌ره دیوی ئه‌و جۆگانه‌ی ،
باخه‌ڵیان پڕه له ڕه‌سمی چڵه‌گیاکان !
وه‌ره ئه‌م دیو ئه‌ی ته‌نیایی
ته‌واشی خه‌وی باران و جه‌نگه‌ڵان که به یه‌که‌وه
ته‌واشی ده‌شتی قه‌ڵه‌م و،
فڕکه‌ی چۆله‌که خه‌نه‌ییه‌کانی پایز که
ته‌واشاکه ، سه‌یری سوتانی نهێنی و ئاگری سه‌ر قه‌ڵای شه‌و که !
چیتر ئه‌ی دۆست
به دیار فانۆزی ئه‌و گۆڕانه‌وه هه‌ڵمه‌تروشکێ
ڕۆشناییان ماڵی گه‌ڵایه‌کت ڕۆشن ناکه‌ن !
به‌دیار مه‌رگی ئه‌و ئاوانه‌وه ،
سیاچه‌مانه بۆ ئه‌و ماسیانه مه‌چڕه
له میحنه‌تی ئه‌و هه‌موو لافاوانه‌دا
هه‌ر گه‌ڵایه‌کیان فێره مه‌له نه‌کردی !
له‌و باخانه گه‌ڕێ ئه‌ی ته‌نیایی
له بوونه‌وه ئاونگێ له عه‌تریان تێ نه‌که‌وتوووه !
له‌و هه‌ورانه گه‌ڕێ ئه‌ی ته‌نیایی
له بوونه‌وه نمه‌یه‌کیان به ئاسووده‌یی نه‌به‌خشیوه !
له بێستان وعه‌تر وهه‌وران گه‌ڕێ ،
بێره ئه‌مدیو ئه‌ی ته‌نیایی
له‌جه‌سته‌ی هه‌پروون هه‌پروونی من بڕوانه، به‌سه‌ر ئه‌م یاڵه‌وه
گوێ بۆ زریکه‌ی من هه‌ڵخه
له‌و دیو ئه‌شکه‌وتی ئه‌و شه‌پۆله شێتگیرانه‌وه !
وه‌ره ئه‌م دیو ئه‌ی ته‌نیایی
له‌م گوێ بانه کۆتری ئه‌م وه‌سێتانه‌م هه‌ڵفڕێنه
له‌ته‌ک په‌ڵه‌ی مه‌رگی منا
دڵت پڕکه له عه‌تری گیابڕینی هه‌ناسه و
گوێکانت پڕکه له سۆزی دواگۆرانی و له‌زریکه‌ی دۆستانی من
خۆت هه‌ڵچنه ئه‌ی ته‌نیایی
به سێوه‌لاسووره‌ی ئیملا و هه‌رمێی حوزن !
خۆت به‌ڕه‌نگ که
ئه‌ی ته‌نیایی
له‌و ڕه‌نگانه‌ی له‌ناو ڕه‌نگا ڕه‌نگیان نییه !
نه‌با ئه‌ی دۆست، منیش وه‌ک په‌روانه به جه‌نگی با بڕۆم
وه‌کو شه‌ونم به جه‌نگی ڕۆشنایی بڕۆم
نه‌با ئه‌ی دۆست بۆ یه‌کجاری
له ناو ئه‌و هه‌موو که‌ڕه گه‌ڵادا بزربم و نه‌مبینیه‌وه !
نه‌با ئه‌ی دۆست
به نێو کوچه‌ی ئه‌و ماڵه داخراوانه‌دا ، بێیت و بزر بیت و نه‌تبینمه‌وه !
نه‌با ئه‌ی دۆست بۆ یه‌کجاری
له‌ناو ده‌فته‌ری چه‌ماندا
له ناو دێڕی گیا به‌مه‌کره‌کانی ئاوا بمبینییه‌وه
نه‌با ئه‌ی دۆست، ئه‌وبه‌رچه‌واڵم به دیار پیربوونی نیشتیمانه‌وه نه‌بینی و
هه‌ڵاژانم له ژێر که‌پری گله‌ییدا نه‌بینییه‌وه !
په‌له‌که ئه‌ی دۆست ، ئه‌ی دۆستی هه‌میشه‌یی من
گه‌ر تۆ هه‌ناری داوه‌ریوی ئه‌م ڕۆحه‌م بۆ نه‌چنیته‌وه
من ناگه‌مه به‌له‌می سه‌وزایی له ئاوی پایزدا
به قه‌یاغێ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌وبه‌ری، ڕووباره‌کانی گوڵستان!
گه‌ر تۆ، نه‌بی به خوڕه‌می عیشق و
سیگارێکی پێچراوه به مه‌کری دوکه‌ڵ به لێومه‌وه نه‌نێی
من چۆن ده‌توانم به‌ته‌نیا، شه‌وی ناو کانه خوێ و زام به ڕێ که‌م !
من چۆن ده‌توانم به ته‌نیا، خۆم به‌م له ئاوی ئه‌و هه‌موو حه‌سووده‌ته
حه‌سووده‌تێ
که حه‌سووده‌ت به هه‌نارێ ده‌با
که کووت ومت به ڕه‌سمی مه‌مۆڵه‌ی په‌ریان ده‌چێ
به جۆلانه‌ی ئه‌و پیاوه گه‌یوانه‌ی وڵات
که شتاقیان جامه ژه‌هری شمشێرێکیان پێ ناڕێژرێ و
دڵی دووپشکێکی بیابانیان پێ ناشکێ
ئاخه‌ر بڵێن
ئه‌وان که‌ی به چاوی عیشق، له جامی سه‌وزایی ده‌ڕوانن !
له‌سه‌مای گه‌نم و باران هه‌ڵده‌ڕوانن
ئاخه‌ر بڵین بیابانی
چی له نازی هه‌نار حاڵی ده‌بێ و
چی له خه‌وی گه‌ڵا و سێبه‌ر فێر ده‌بی !
ئاخه‌ر بڵێن، بیابانی که‌ی ده‌توانێ
له ئه‌بیاتی مار ودووپشک ده‌رچێ
که‌ی ده‌توانێ، له‌سه‌ر پشتی کیسه‌ڵه‌کانی خه‌لافه‌ت شان هه‌ڵگرێ!!
یاخێم لێتان ، وه‌ک چۆن یاخیم
له‌قه‌ده‌ری نیشتیمان و
له‌قه‌ده‌ری دارهه‌ڵووژه‌کانی گوفتی دایکم
ئای دایه گیان، عه‌تری ڕیحانه‌ی ژێر چه‌نه‌ت به‌خێر
ئێسته بۆنی (شویت)ی فه‌رمووده‌کانت ده‌که‌م ،
که‌ده‌تفه‌رموو
ڕه‌شتاڵه‌که‌ی دایه
ڕۆژێک دادێ
له‌گه‌مه‌ی ئه‌م مشکی بازانه حاڵی بی
بڵێی دایه ، ئه‌مێستاکه به پێڵاوی ئاسنینه‌وه
به‌سه‌ر دڵی شکۆفه‌دا ده‌ڕۆن ،
به‌سه‌ر چاوی چرۆکاندا ده‌ڕۆن !
ئه‌مێستاکه به دووچاوی ئاگره‌وه ،
له‌باخانی ژێر پرووشه هه‌ڵده‌ڕوانن !
بڵێی دایه ، ئه‌مانه چین ؟
دانی شه‌ونم وه‌کو گه‌نم له ده‌ستاڕی ده‌ده‌ن !
نیشتیمانی سه‌وزایی ناو په‌پووله‌کان ،
به چیمه‌نی بزمار ده‌که‌ن !
بڵێی دایه، ئه‌مانه چین ؟
عه‌تر دز و
به‌هار کوژ و
جه‌لاد دۆستن !
باسکردنیان چ جه‌نگێکی به‌ر بڵاو و
دۆڕاندنمان چ عه‌یبێکی وه‌ک تڕاح و زه‌به‌لاحه!
زه‌مانێک دێ بڵێی دایه
ئه‌م خودایه که‌ی به‌رچنه‌ی ئه‌م تاریکییه هه‌ڵده‌ڕێژێ؟!
ئه‌ی دایه گیان ئێمه تاکه‌ی ئایه‌ت و نان وه‌ک یه‌ک ده‌خۆین؟!
ئۆی ڕۆڵه‌گیان سه‌دان ساڵه
ئه‌م هووشترانه‌ی بیابان
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی چیادا
خۆیان به ڕند ده‌که‌ن !
به‌سه‌ردڵی بێ دڵان‌دا
دووپشکی ئه‌و بیابانه
خۆیان به هه‌ند ده‌که‌ن !
ئۆی ڕۆڵه‌گیان سه‌دان ساڵه، به‌ده‌س زوڵمی ئه‌و خێڵه‌وه
ئاومان ئاگر، نانمان ئاگر، نوێژی خواییشمان هه‌ر ئاگر!!
ئۆی ڕۆڵه‌گیان سه‌دان ساڵه
ئه‌و میراوه خوێنبازانه‌ی لای بیابان
(نیل) و (فوورات)ی بارووتمان
له‌سه‌ر ئاژه‌ن ده‌که‌ن !
ئێمه‌ش ئێمه‌ش وه‌ک ده‌یبینی
هه‌ر به دڵی
بۆڵه(ترێ)ی شه‌ونم گرتووی سپیده‌وه پێده‌که‌نین !
نه با مان دیبێ و نه باران
هه‌ر به گوێی (گوڵ) له (با) و (پایز) گوێمان ده‌گرین !
هه‌ر به‌ده‌ستی جریوه‌وه ته‌وقان ده‌که‌ین !
سه‌دان ساڵه وه‌ک دره‌ختی پشت کۆماوه‌ی ناو جه‌نگه‌ڵان
ئاوین، بۆ مه‌له‌ی ته‌وراسیان
ده‌ما‌ن بڕن و
بار بار
ڕۆحمان که‌ڵه‌ک ده‌که‌ن !
ئێمه‌ش تابێ
ده‌ممان گوڵی تازه‌ی ماچان ده‌گرێ و
ده‌ستمان بۆڵی نوور و ته‌وقه!
ئۆی ڕۆڵه‌گیان سه‌دان ساڵه
وه‌ک میله‌تێک بین له مشک
نوێترین ده‌رمانمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن !
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه له نه‌وه‌ی دووپشک بین ،
خۆشیان نه‌وه‌ی په‌روانه‌کانی فیرده‌وس بن
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌ترسی زه‌مانێک بین
خۆیان ژیانێکی چاو کاڵ
خۆیان دنیایه‌کی پڕ له میهر و
خۆیان میله‌تێکی خواباز وپه‌روانه‌باز بن !
ئۆی ڕۆله‌گیان زه‌مانێکه،
زه‌مانێکی هێن به قه‌هره
پێ ناچێ خواش فریای حووزنی ئه‌و هه‌موو مه‌خلووقه که‌وێ !
پێناچێ که‌س له فێڵه‌کانی خۆی بگا
پێناچێ که‌س به میوه‌کانی ئازادی بگا !
پێ ناچێ که‌س
پێ ناچێ که‌س
به‌هاری /2005/ئه‌ڵمانیا