ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
ئیسماعیل خورماڵی
زه‌رده‌په‌ڕه و تێر خوڕه‌می مه‌رگه خودا
زه‌رده‌په‌ڕه و تێر قه‌تاری به‌ور و ده‌نگه خودا
زه‌رده‌په‌ڕه و تێر سه‌فه‌ری خونچه و ڕه‌نگه خودا
زه‌رده‌په‌ڕه و بژنه‌وه تۆ
تۆ به کۆچی ئه‌و گوڵه کاکۆڵ سوورانه
به قه‌تاری شۆڕه‌وه بووی پشت پرووشه
به‌جاڕی خونچه و په‌روانه تێ مه‌که‌وه
بژنه‌وه تۆ
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا ،
به دیار تابووتی به‌هار و باو گژه‌وه
به‌دیار خۆسووتانی په‌ڵگه‌کا‌نه‌وه‌ده‌سوتێن!
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
له‌داخ و ڕکی مردنان
وه‌ک خونچه‌ییان له باخ بڕوا
له‌کاڵبوونه‌وه‌ی ووڵاتدا
ڕه‌نگ له کلکه دێنینه‌وه !
له ووشکایی جۆگه‌کاندا ،
ماسی و ئاو به نیشتیمان‌دا ده‌که‌ینه‌وه !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
زریکه‌مان چه‌پک ،
پێکه‌نینمان چه‌پک ،
دووکه‌ڵاومان چه‌پک !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
دڵمان باخچه‌ی ئاگری سوور ،
ڕۆحمان کزه‌ی ده‌شتی پرسه و
هه‌ناسه‌شمان هه‌رعیتابی یه‌ئس و گوناه !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
به‌دیار پیربوونی نیشتیمانه‌وه ده‌گرین
به‌دیار تارمایی پایزه خوێنه‌وه هه‌ڵده‌ترووشکێن
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
چه‌قه دوکه‌ڵی پرسه‌مان لێ نابڕێ و
چاوی چه‌قۆ له چاوی دڵمان نابڕێ و
سایه‌ی مه‌رگ له‌سایه‌مان دانابڕێ !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
پڕین له‌ژاوه‌ژاوی ته‌نیایی یه‌کتر
پڕین له‌هه‌ناری داوه‌ریوی مه‌رگی یه‌کتر
پڕین له پووش و پلاشی حوزن !
پڕین له دۆزه‌خی دنیایی تۆ
له په‌لکه‌زێڕینه‌ی مه‌کر و
له ئاگری ته‌نووری تۆ !
ئه‌وه ئێمه‌ین خودا ، له‌ته‌ک نیشتیمان‌دا
له‌ژماره‌ی پرسه‌کاندا سه‌رمان لێ ده‌شێوێ و
له‌ژماره‌ی ماڵئاوایی کۆتره‌کاندا
له‌کووشتنی چه‌قۆکاندا سه‌رمان لێ ده‌شێوێ !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
له‌سێبه‌ری ئه‌م مه‌رگه‌وه
بۆ سێبه‌ری ئه‌و مه‌رگمان هه‌ڵده‌فڕین و نایه‌ینه‌وه !
له‌گوێ ئاوی ئه‌م حووزن و ئه‌و حووزنماندا
ده‌بین به‌ماسی و قوڵایی
له‌خۆمان هه‌ڵده‌پێچین و
نایه‌ینه‌وه !
ئاخه‌ر خودا به‌ردی عیتاب
بۆ بگرنه په‌نجه‌ره‌مان
ماسیمان بۆ ،
بۆ به قه‌وزه بخنکێنن
که ئێمه ووچانێکمان بۆ نه‌بوو
بۆن به ڕیحانه‌ی پیری ووڵاته‌وه بکه‌ین
چاوێ به ژووانی لاولاو و په‌نجه‌ره‌کاندا هه‌ڵخه‌ین
ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی پڕ پڕبوون له مه‌کری سێبه‌ر و جوانی
ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی پڕپڕبوون له‌عه‌تری کتێب و جوانی !
ئاخه‌ر خودا به‌ردی عیتاب
بۆ بگرنه په‌نجه‌ره‌مان
که ئێمه ووچانێکمان بۆ نه‌بوو
له ئێواره مه‌رگی کۆتره‌کاندا
ناوباخه‌ڵی دار سێوه‌کان ، به سێ‌و پڕکه‌ینه‌وه
کۆڵانه‌کان به گۆیژی قیژه‌ی مناڵ
به‌رۆک به شه‌مامه و
ڕه‌وه‌ز به گێژه‌ڵووکه‌ی مه‌کر باز !
ئاخه‌ر خودا بێ چاره‌یی چۆن نه‌سووتێ
ووچانێ بۆ ئێمه نه‌لوا
له لافاوی نوور بڕوانین
له ئاوی دڵدار و له ئاگری دڵدار
له‌لافاوی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
هه‌ر به‌کۆڵی خۆشه‌ویستی ،
بۆ ڕه‌وه‌زی دوور و به ئاسته‌نگ
هه‌م نوور و هه‌م ڕۆشناییان ده‌برد !
جه‌خار خودا ، ووچانێ هه‌ر ووچانێ چۆن نه‌لوا
چۆڕی له شه‌رابی په‌ژموورده‌یی وڵات فڕکه‌ین
تاوێ فڕین به پایزی ووڵات به‌خشین
ڕۆژێ ، له نێوان ئاو و ئاگردا
نامه‌به‌ری به‌ور و ئاگر بین !
داخمان ناچێ خودا
تاوێ نه‌لوا
وه‌کوو دیلان
له‌دووکه‌ڵی گۆرانییه‌کی به سووته‌ندا
له‌گه‌رد و تۆزی نیشتیمان به‌سه‌ر داکه‌ین !
هه‌تا دوا جار به خۆمان و نیشتیمان و خودا‌ش بڵێن
(که که‌وته‌ڕێ هه‌وری په‌ڵه )*
ووڵات بوو به بووکی پایز
بوو به چه‌رداخی خه‌می ئاڵ !
که‌که‌وته ڕێ هه‌وری په‌ڵه
هه‌ر قاشی دڵنییایی بوو
به سماقی کۆستێکه‌وه ده‌خورا !
ئه‌وه ئێمه‌ین ئێسته‌ش خودا
سه‌رو قژی ئه‌م بڕک و ئه‌و بڕکی سه‌رمان
پڕبوووه له دۆوکه‌ی زه‌رده‌ڵ
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
هه‌ناری ئه‌م باخ و هه‌ناری ئه‌و باخمان
پڕبوووه له چڵی ووشکه‌ڵ !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
وه‌ک که‌نیشکی باخه‌وانێ
په‌روه‌رده به‌نازی نسرم و سێبه‌ران
به دیار شه‌قبوونی هه‌نارێکه‌وه ڕاده‌مێنین
به‌دیار وڕکی هه‌رمێیه‌کی گرۆزه‌وه ڕاده‌مێنین
به‌دیار بێده‌نگی گوێزێکی قه‌رسیله‌وه
به‌دیار سیحری شیلانه‌یه‌کی زه‌رده‌وه
قۆخێکی نیوه تووکن و
بۆڵه ترێیه‌کی تاریکه‌وه ڕاده‌مێنین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
وه‌ک په‌روانه‌ی سوبحێ ڕۆشن
به دیار پیربوونی مێخه‌کێکه‌وه به پیر ده‌ڕۆین !
وه‌ک ته‌یری سپیده باخان
به‌دیار لاڵبوونی نیشتیمانه‌وه
به‌لای لاڵیدا ده‌ڕۆین و ده‌می ده‌نگمان هه‌ڵده‌دورین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
وه‌ک پیری ئاخه‌ر هه‌تاوبین
به‌دیار کۆکه‌ی کوچه‌کانه‌وه ده‌کۆکین
به‌دیار
دنیا دییه‌یی سپی داره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌ترووشکێن
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
له ئێواره مه‌رگی کۆتره‌کاندا
له‌ڕه‌هێڵه‌ی حووزنا
له‌خوێنی دڵ
چه‌ترێ ،
کۆلاره‌یه‌ک له باران و
کوکوختییه‌ک له‌باخه‌کانی ناو سه‌قه‌ر هه‌ڵده‌فڕێنین
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
وه‌ک که‌روێشکی هه‌ڵاژاوی ناو باخه‌کانی گوناه سرته بڕاو
به‌نیشتیمانێ دڵه‌وه ، به‌دڵێکی سوور ڕا ناگه‌ین
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
به‌خه‌رمه‌نی دۆزه‌خه‌وه
به‌کۆشی ژنێکی گه‌رم و
به‌سێوی ژنێکی ئاڵ و
به‌هه‌ڵاژانی
ژنێکی بۆن خۆش ناگه‌ین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
له بازاڕی خاسه بادا
گووڵه‌کانی ووڵات ،
به‌ڕه‌کانی مزگه‌وت ،
په‌ڕه‌کانی مێژوو ،
ماڵه مه‌ڕمه‌ڕییه‌کانی خوێن
سوعبه‌ت نامه‌ی باخ و
سوعبه‌ت نامه‌ی شه‌هید هه‌ڕاج ده‌که‌ین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
وه‌ک مناڵی ناو مناڵی
له‌ناو سینیه‌کی پڕله ئاردا
له شرووبی چاوانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته ده‌فرۆشین !
له‌ته‌ک دێمه ترۆزیدا
خه‌ون ومێژوو به سماقه‌وه ده‌فرۆشین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
به پاڵ سنووقی بۆیاخ و
به‌پاڵ ئێواره‌ی برسیمانه‌وه
له‌فه‌نه‌ری دیوانه‌کاندا
به پاڵ سێوه‌ری مه‌لا حه‌مدوون وقانع ه‌وه
پاقله‌ی ته‌ڕ و
ناووکه شووتی سه‌رگه‌ردانیمان ده‌فرۆشین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
له‌تاو بۆڵه‌ی قه‌ڵه‌مه‌کان
گوێمان به حه‌وت لۆکه ده‌گرین
به‌دیار چاوی ڕۆژنامه فشۆ‌ڵه‌کانه‌وه
ئێره به ئه‌وێوه گرێ ده‌ده‌ین
ئه‌وێی قه‌عقاع و گۆڕخانه
ئه‌وێ ی ئه‌نفال و بیابان
ئه‌وێ ی جه‌لاد و پیاو کوژان
ئه‌وێ ی قوم و ئه‌وێ ی لم و ئه‌وێ ی ئاین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
له‌ترۆپکی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌وه
به خه‌نجه‌رێ دڵی ووڵات په‌ل په‌ل ده‌که‌ین !
به‌زریکه‌ی مناڵ ئاسای مناڵیوه
له‌سه‌ر دڵی ووڵاتی سوور
خه‌تخه‌تێنی مه‌رگ ده‌که‌ین !
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
ماسی به‌هار
به‌قولاپی پایزێ ڕاو ده‌که‌ین
ئه‌وه ئێمه‌ین دیسان خودا
گوڵ به ئاگر ده‌ناسێنین !
پایزی/2005/ئه‌ڵمانیا