جریوه‌کانی
ڕووتبوونه‌وه
ئیسماعیل خورماڵی
(1)
له فڕینی نه‌وڕه‌سێکدا
باڵی ئه‌و ڕۆژه سپیانه‌ی ئه‌وم بیر دێته‌وه
که له جه‌نگێکی عاشقانه‌ی ئێواراندا
له‌شکری په‌روانه‌ی سینه و
عه‌تری سپی و
ئاگری سێوی تێ به‌ردام !
(2)
سپیده‌بوو
ئه‌و له‌کوپێکی په‌مه‌یی کاڵ‌دا
له‌ژێر تریفه‌ی کاکۆڵدا
چاوی له‌ته‌ک چۆڕێ شیردا ، خول ده‌خوارد و
منیش به لا لێوی ڕۆژنامه‌یه‌کی پیره‌وه
له په‌روانه‌ی شیعرێکی تاڵ ، خولم ده‌خوارد !
(3)
که ئێواران
خوا بوخچه‌ی ڕۆژ گرێ ده‌دا و
شه‌و پڕده‌بێ له جریوه‌ی ڕووتبوونه‌وه و
شه‌و ده‌بێ به شه‌وی ڕژان
ئێمه‌ش مینا هه‌موو عاشقه بزێوه‌کان
مینا وێنه ده‌خزێنه ناو
ئه‌وچوار چێوانه‌ی له گڕو له له‌ززه‌تن
خوا لێمان نه‌شارێته‌وه ،
تابه‌یانی
یه‌ک له ماچ و یه‌ک له گازان ده‌گرین !
(4)
هه‌نجیرێ لێومان پێکه‌وه گرێ ده‌دا
چۆڕێ شیله شه‌ڕێ له‌ماچ ده‌خوڵقێنێ
من گه‌ره‌کمه لێو و هه‌نجیر وه‌ک یه‌ک بخۆم
ئه‌ویش هه‌ر وا هه‌م هه‌نجیر و
هه‌م مرخی له‌ده‌می شیعر خۆش کردوووه !
(5)
سه‌رت بنێ به‌سنگمه‌وه
نه‌فه‌سێ ناو نیشتیمانی دڵم ته‌ی که
تاوێ له‌ئێواره‌ی کوچه سه‌وزه‌کانی خوێن هه‌ڵڕوانه
ته‌واشا ئه‌و هه‌موو کوچه
چه‌ن چه‌ن ته‌ژیین له بۆنی تۆ
چه‌ن ڕۆشنن به نووری تۆ !
(6)
که شه‌و دادێ
حه‌زم له‌گه‌مه‌ی ئه‌و شلکه ژنانه‌یه
وه‌کوماسی ، ئاوی ناو جێ ده‌شڵه‌قێنن !
حه‌زم له‌گه‌مه‌ی ئه‌و سێوانه‌یه
سه‌ری په‌نجه داخ ده‌که‌ن و
دڵ به مه‌کری گڕ ده‌کوژن !
(7)
ئێواره‌یه‌ک
ته‌پ و نم باران ده‌باری
له‌ناو ڕژانی ئه‌و هه‌موو دڵۆپه‌دا
گوڵه‌کان له‌مه‌مکی یه‌کیان هه‌ڵده‌ڕوانی و
ئێمه‌ش ته‌نیا ، ته‌نیا و ته‌نیا
له‌سه‌ر کورسی ، پیره پارکێکی تاریک‌دا
دوور له چاوی ڕۆژنامه‌کانی لای شه‌رم
شه‌ڵاڵی ناو ماچ و گاز بووین
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش باران بین
ئازای به‌ده‌نمان هه‌ر ئاو بوو
به‌ڵام ، ئاو چ ئاوێ ؟
جیا له باران ، قه‌تریه‌کمان
باخێ ئینسانی پێوه بوو !
(8)
ئه‌و له‌سه‌ر دینی په‌روانه عیشق ده‌کا و
من له‌سه‌ر ئیمانی باران
که مه‌غریبێ به‌یه‌ک ده‌گه‌ین
ڕێکه‌وت ده‌بێ به به‌هار و
ئه‌و لێوه‌کانی پڕده‌بن له فڕین و
منیش پڕده‌بم له ئاگر و ماچ ، ئه‌ڵا له‌ماچ !
(9)
که باراناو
دواین گوڵی کراسه‌که‌ی
به له‌شیه‌وه ده‌نووسێنێ
من لێره‌وه ته‌ڕ ده‌بم و
مه‌راقمه خوا هه‌موو ڕۆژێ
نمه و گه‌ڵای شیعر
به دڵمه‌وه بنووسێنێ !
(10)
هه‌ر زه‌مانێ که ده‌ڕژێیته
پێڵووی سه‌وزی ئاوێنه‌که‌ت
تۆ خۆت ده‌بی به ئاوێنه و
ئاوێنه‌ی عاشقیش به تۆ
وای له تۆ ، گوڵه ئاوێنه ، وای وای له تۆ !
(11)
که له قژتا په‌نجه‌کانت بزر ده‌که‌ی
که به سای نیگایه‌کته‌وه ، هه‌ڵده‌ڕوانی و
دۆزه‌خ له قوببه‌ی سێوێکتا بزر ده‌که‌ی
مه‌ر خوا ، هه‌ر خوا ، له کوشتاری نازت هه‌ڵێ !
(12)
که تۆسقاڵێ
خوا ڕه‌حم ده‌خاته دڵت و
یه‌خه‌ی کڵۆم له‌و کۆترانه‌ت ده‌که‌یته‌وه
خوا فڕین و خوا باران و
خوا شه‌کره سێوم به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ !
ئه‌ڵا له‌تۆ ، نیعمه‌تی خوا ، ئه‌ی کۆتره ژن !
(13)
به کۆش ، سێوی زه‌رده‌خه‌نه هه‌ڵده
با چه‌می ئه‌م تاریکیانه‌ی دڵ بته‌قن !
به خوڕ مه‌کرم به سه‌ردا که
با کێڵگه‌ی ئه‌م شیعرانه‌م به ڕۆح بێنه‌وه
با تا مردن ، ڕه‌نگم له مه‌کری تۆ
باتامردن ، په‌روانه‌م له‌باخت دانه‌بڕێ
ئه‌ی په‌روانه !
(14)
هێند به ناز ، که‌وشه‌که‌ت له پێ داده‌که‌نی
دڵ مه‌یلی ڕووتبوونه‌وه‌ی
هه‌موو جوانیه‌کانت ده‌بات
وای له ئێوه چه‌ن کافرن
له‌یه‌ک نازا ، هه‌زار دۆزه‌ختان ده‌سووتێ
پێکه‌نه تۆ ، خوا بازاڕی مه‌رگی داوه !
(15)
که به‌نازێ خه‌یاڵ ده‌تبا
خه‌یاڵ به ڕێی هات و نه‌هات ده‌بینم من
بۆیه خه‌ممه ، خه‌یاڵێ تر ، ته‌نیا نه‌ڕۆی
نیشتیمانێ شیعرت له‌ته‌ک دا بنێرم
نه‌با چه‌ته دڵت ببا و جارێکی تر نه‌یه‌یته‌وه !
(16)
تۆ به ڕووتی له‌و گه‌نمه‌دا
ئه‌جه‌لی کام زه‌مانه‌ی خوێن هه‌ڵیگرتووی
ئاخه‌ر هه‌ر جارێ له خۆت پرسیوه
ڕووتبوونه‌وه ، چ ئاگرێ ده‌خوڵقێنێ و
ئاگر په‌ڵپی چ سووتانێ هه‌ڵی ده‌گرێ !
(17)
له توێی ئه‌و کراسه شل و ته‌نکۆڵه‌دا
ناو شانت به په‌روانه‌ی ڕووتی مه‌سپێره
ئاخه‌ر کچێ ، خۆر ئامانی هه‌ڵقرچانی نییه
یان بێ ، به‌سێبه‌ری په‌نجه‌کانی منی به‌خشه
یان سێبه‌ری ، ژێر که‌پری زمانم چۆڵه
بڕۆ له‌وێ ووچانێ به !
(18)
به چاکه‌تێکی چه‌رمه‌وه
چه‌رمت به‌سه‌ری شیعره‌وه نه‌هێشت !
به مه‌کری ته‌رزه تاوسی
ناو نسرمی باخێکه‌وه
مه‌کرت ، له مه‌کری قه‌ڵه‌مم بڕی !
من له سیحری ئێوه ناگه‌م
له‌هیچێکتان ، ئه‌ی سێوه ژن !
(19)
سنگت بۆڵی ، ناسکه ڕه‌زێکی شیرینه و
له وه‌ختی چوون ، له فڕین‌دا
ده‌بن به باڵنده‌ی ئاگر و
نهێنی ڕه‌ز بۆ خوا ده‌به‌ن !
(20)
ئێواره‌یه‌ک له حه‌سره‌تدا
پاڵ به‌قه‌دی ئه‌و داره‌وه مه‌ده ، که نایناسی
کچێ ئامان زه‌مانێکه داره‌کانیش
له‌مه‌ڵاسی گاز و ماچدان !
(21)
ئه‌وه‌نده‌م ووت ، به گڕه‌وه
پیاسه‌ی ئه‌و باخانه مه‌که
به‌نازه وه تێمه‌په‌ڕه
کچێ ئه‌وێش ، پڕن له باوکانه‌ی هه‌وه‌س و
پڕن له ته‌یری به خشته
هه‌ر نه‌ژنه‌وای ، تاجریوه خوێنی بردی !!
(22)
ئۆی که‌نیشکه
تۆ چه‌ن بێ خه‌م
له‌هه‌رێزی ئه‌و گوێئاوا درێژ ده‌بی !
تۆ ناترسی باوان شێواو
چڵێ گیا هه‌وه‌س بیگرێ و
دوا هه‌ناسه‌ت ، به‌جووتبوونێ هه‌ڵفڕێنێ!
(23)
ستیانێکی
پرته‌قاڵی
سه‌رقاڵ به میوانی
شلکه ئاگر !
سێوه ئاگر !
(24)
تۆ له ڕه‌نگی فوستانێکی چویتیی دا
باوان شیرین
له‌جوانیدا
بانگ له کۆتر و بانگ له په‌روانه و
بانگ له شه‌پۆل و بانگ له خوا ده‌که‌ی
وه‌کو بڵێ ی منیش سه‌رێکم هه‌یه له عیشق !
(26)
ئه‌ی ماسی تۆ ،
شه‌ڕبه ماسی ده‌گێڕی تۆ
وه‌ختێ به فوستانێکی لووسه‌وه
به‌سه‌ر عه‌رشی ناز و مه‌کرا ، زریکه‌ت دێ
زریکه‌ی دێ و که‌س نازانێ حونجه‌ی زریکه‌ت کا
من نه‌بێ من ، به سووتانێ ، وه‌کو ئاو داتده‌مرکێنم !
(27)
خودایه ئه‌و
ڕژاوی سه‌ر که‌تانێکی شه‌رابییه و
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌لالێ له ئاگر بێ
به ڕووی په‌نجه‌ره‌کانی ڕوانیندا
هه‌م له‌زه‌ت وهه‌م ئاونگی ئاگر ده‌پرژێنێ
وای خودایه خۆش به حاڵی ئه‌و عاشقه‌ی
ئاگری ئه‌و ده‌یسووتێنێ !
(28)
تۆ به‌و هه‌موو غرووره‌وه
به سنگێکی قووته‌وه له چی ده‌ڕوانی
ده‌ڵێ ی سوپا په‌نجه ی منت شکاندووه‌وه !
تۆ به‌و هه‌موو خرۆشه‌وه
گه‌ره‌کته چ په‌یامێکی سوور بنێری ؟
وافڕین له باڵنده ده‌فڕێنی و شیعر له‌من
باران له خوا و دیسان دیسان شیعر له من !
(29)
بۆن به گوڵێکه‌وه مه‌که ،
عه‌تری هه‌ناسه‌می له‌گه‌ڵ نه‌بێ
سه‌رنج به گه‌ڵای سه‌رچڵێ مه‌ده
له سێبه‌ریا ، قه‌ڵه‌م خه‌فه‌ی شیعری تیا کردبێ
(30)
ئه‌و به کراسێکی ته‌نک و ته‌نکۆڵه‌وه
به تریفه‌یه‌کی دره‌نگ ده‌چوو
دوێ شه‌و له چاوانی شاردا
قه‌تیس مابێ !
(31)
که‌به‌یانیان له لێوانت
شنه‌ی پێکه‌نینێ په‌یا ده‌بێ
هه‌تاو به خه‌رمه‌نی خۆوه هه‌ڵدێ !
که سێوێکیش به‌سه‌ر چڵی سه‌رسنگته‌وه
نازده‌یگرێ و په‌یا ده‌بێ
هه‌ر به‌و سێوه ڕکوع ده‌به‌م
تا خوا ڕۆحم لێ ده‌سێنێ !
(32)
یه‌ک پارچه قه‌یاغی جوانی و
یه‌ک پارچه شیله‌ی هه‌نگوینه
که به ڕووتی له‌شی گۆشتنت ده‌بینم
ئاگر په‌نجه‌ره‌کانم لی ده‌گرێ و
به مه‌جبووری ده‌ڵیم
وای خودایه ، مێ چ مه‌خلووقێکی دڵگیره !
(33)
به شانی زه‌ل و زوولدا مه‌چۆره نێو ئاو
با سه‌وزایی گیانت نه‌خوا
چه‌ن جارم ووت ،
به ئاودامانێکی شل ومله‌وه تۆ
له چه‌قی چه‌مدا مه‌وه‌سته
نه‌با ماسیش عاشقت بن !
(34)
به‌و باخه‌دا
ته‌نیا مه‌ڕۆ
تۆ نازانی ئه‌م لاسه‌ی تۆ
غیره له با و
غیره له چڵی ئه‌و دره‌ختانه‌ش ده‌کا !
(35)
هه‌ر جارێ تۆ
کراسێ مۆر له‌به‌ر ده‌که‌ی
من زێده‌تر له‌ته‌ک وه‌نه‌وشه‌دا مه‌فتوون ده‌بم !
نه‌ک هه‌ر مه‌فتوون
وه‌ک هه‌راڵه‌ی نسرمی ڕه‌ش
به ئاوی مۆر خه‌ڵتان ده‌بم !
(36)
که له‌ڕۆخێکی لمیندا ،
به‌له‌شێکی پڕکرێمی
عه‌ترینه‌وه درێژ ده‌بی
سێبه‌ری ئه‌و چه‌تره جێ مه هێڵه
کچێ ئاخه‌ر خوا بناسه
هه‌تاو به گڕی وا
چاوانی به کوێر ده‌ڕوا !
(37)
تۆ له فووستانێکی سووردا
شه‌ڕت به ئاگری دۆزه‌خ ده‌فرۆشت !
هێن جوان بووی
له‌فڕینی کۆترکانی سه‌ر سنگتا
کانی ، کانی
ئاگر و له‌ززه‌ت ده‌ته‌قین !
(38)
به پاڵ دیواری میهره‌وه
ڕێ له کووچان مه‌گره
چاوی عاشق نه‌بێ
ئێوه‌ش ، گابه‌ردێکن له ڕه‌وه‌زان !
پایزی 2005/ئه‌ڵمانیا