کچه‌کانی هه‌رێمی باسووق
ئیسماعیل خورماڵی
(خه‌ڵتان)
خه‌ڵتانم که به‌ڕه‌نگی مه‌غریبی عیشق
به شه‌ونمی ڕووتبوونه‌وه و
به خوڕه‌می تێر هه‌ناسه‌ی ناو تێکه‌ڵبوون !
شه‌ڵاڵم که به‌ڕه‌نگی سێ‌و ، به جنسی سێ‌و
به‌زه‌مانی خوا ژیاوی ناولیمۆیان !
حه‌ڵاڵم که ئه‌ی یار ، به مردنێ
به ئاشنایی زه‌رده‌په‌ڕی فه‌نابوونێ
گه‌رچی ئه‌ی یار ، له‌وه‌ته‌ی بووین به‌یه‌ک
به‌هارم هێن به قه‌رسیله
شه‌رم له‌چوونه‌ژووره‌وه‌ی هه‌موو مه‌رگێ ده‌که‌م
یان سه‌وزتره گه‌ر بێژم ، مه‌رگ له‌قه‌وه‌ی من نایه
به‌ڵام ئه‌ی یار ، که‌س به وه‌سێت سێوه‌کانی ووشک نابن
گه‌ر مردیشم بامه‌زارم
هه‌ر نێوانی دوونارنجی له‌مه‌ڕ تۆ بێ
هه‌ر نێوانی دوونارنجی له‌مه‌ڕ تۆبێ !
(تۆپێت وابێ)
تۆپێت وابێ له‌ساماڵی دڵی مندا
شیرین ترین هه‌ساره‌ی خوای ، شیرین باوان
شیرین‌ترین گوڵه فڕکه‌ی ، له‌فڕینی باڵنده‌کان
تۆ پێت وابێ شیرین باوان
له‌م جه‌نگه‌ڵ و له‌م بێستانی
شه‌مامه ووشکه‌ڵانه‌دا
به‌رامه وجوانی جه‌سته‌ی تۆ
تاقانه‌یی چاوانی تۆ
شیرین ترین باخه‌کانی فیرده‌وسن بۆمن
شیرین‌ترین گۆمه‌کانی نوورن بۆ من
تۆ پێت وابێ هۆ دییه گیان
له‌ته‌واشات به‌ولاوه ، چاوانی من
دووباڵنده‌ی نابینای ناو ئه‌و ئاسمانه‌ن
دوو پێ ده‌شتی باران مرده‌ی ئه‌و هاوینه‌ن
تۆپێت وابێ هۆ دییه گیان
من به هه‌موو چه‌مه‌کانه‌وه هه‌ر هی تۆم
وه‌کوو شوانی له‌مه‌ڕبێریان
به‌ڕه‌شماڵی هه‌موو به‌یته‌کانه‌وه هه‌ر هی تۆم
تۆپێت وابێ هۆ دییه گیان ، ڕه‌نگ و ده‌نگم هه‌ر ئێوه‌ن
تۆ پێت وابێ هه‌تا من هه‌م
بوون و نه‌بوونم هه‌ر ئێوه‌ن !
بوون ونه‌بوونم هه‌ر ئێوه‌ن !
(هه‌رمێله مێ)
ڕه‌نگێ له بزه‌م پێ به‌خشه
ئاسمانێ له‌دڵمت به‌مێ !
نازێ به حوزنم که‌ره‌م که
هه‌موو حووزنت بۆ خۆم به‌رم !
له‌ڕێی شیعرێکما هه‌ڵکوڕمێ
تادیوانی هه‌موو عوومرت به قوربان که‌م !
له‌تۆ زیاتر
په‌نجه‌ره‌ی ئاسووده‌ییم کوا ؟
له‌تۆ زیاتر
کڵاوڕۆژنه‌ی
عه‌ترو شیعر و ئاگاییم کوا ؟
له‌تۆ زیاتر
چاوی سه‌رنج و ته‌واشا و
ڕوانینم کوا ؟
متمانه‌ت بێ هه‌رمێله مێ
دڵ غه‌ریبه به مێ
بیناییم کوێره له ڕوانین
متمانه‌ت بێ له تۆ زیاتر
ڕه‌نگێ نابینمه‌وه ، قه‌یاغم نغرۆی خۆی بکا و
جریوه‌م له شینایی خۆی بنێ و
حووزنم له‌قریوه‌دا هه‌ڵگرێ !
حووزنم له قریوه دا هه‌ڵگرێ !
(قه‌یاغ)
تۆ قه‌یاغی قه‌وزه‌گرتووی گۆرانیت و
وه‌بێ ڕوخسه‌ت چه‌م به چه‌می من ته‌ی ده‌که‌ی !
تۆخوڕه‌می
جاڕه‌گۆلی و
به‌هار له‌مندا به خاکی خۆت ده‌بینی !
تۆ ئاگری له‌ززه‌تێکی و
له‌به‌ر دڵی مندا
له‌ئه‌زه‌لی هه‌موو ئه‌ستێره‌کانه‌وه
چه‌شنت نییه !
له‌ئه‌زه‌لی دواین سێوی لای حه‌واوه
هه‌تائێسته ڕه‌نگت نییه !
تۆ به ته‌نها پۆله بۆڵی ، فڕینی کۆتره ڕه‌زان نیت
تۆ به ته‌نها ، نیشتیمانی شینه مه‌کری په‌پوولان و
شه‌کره فه‌سڵی گۆشت و خوێن نیت !
تۆ به ته‌نها
ڕاوچی قه‌ده‌ری قه‌ڵه‌م و
ڕاوچی زمانی ناسک نیت
تۆ به ته‌نها جه‌ننه‌تێکی جوودات هه‌یه و
ئۆمه‌تێکی جوودا و ئه‌وینێکی جودا و
ڕێسمانێکی جوودات هه‌یه
هه‌ی هه‌رمێله که‌نیشک
هه‌ی هه‌رمێله که‌نیشک !
(خه‌رمه‌نی سێو‌کان)
شیرینییه‌ک له تۆ دایه
کچه‌کانی ، هه‌رێمی گه‌زۆ و باسووقیش
پێی ڕانگه‌ن !
سێوێ به چڵی سه‌رسنگی لای تۆوه‌یه
بڕوا ناکه‌م
هه‌موو سێوه گۆشته‌کانی لای خواش وابن !
سیحرێ له خه‌رمه‌نی تۆدا قریوه‌ی دێ
به من وایه
هه‌موو قریوه‌کان
به‌شه‌تڵی به‌رده‌م ئه‌و نابن !
ئاوێ له‌تۆوه سه‌رچاوه ده‌گرێ
به من وایه
که‌وسه‌ری نوور ، شه‌رمه‌نده‌یه ناوی به‌رێ !
من له‌تۆ دا شیرین باوان
گه‌مه‌ی هه‌موو ، میوه سه‌وزه‌کان ده‌بینم
چاوم لێیه ، هه‌نارچنگ له لیمۆ ده‌دا و
به‌یی ختووکه به قۆخ ده‌دا و
ترێش به‌بۆڵی قورسه‌وه
که‌چاوی بزه داده‌گرێ
ئیتر خودا ، وه‌ک مزرایی له‌مه‌ڕ هه‌نار
ئه‌مپه‌ڕی دنیا و ئه‌وپه‌ڕی دنیا ده‌گرێ !!
ئه‌مپه‌ڕی دنیا وئه‌و په‌ڕی دنیا ده‌گرێ !!
(ناسکه مێیان)
که ئێواران ده‌ڕژێمه ناو
سێوه‌رانی ناسکه مێیان
که‌م جێ له گیانم ده‌مێنێ نه‌بێ وه گوڵ !
که‌م ڕێ له‌گیانم ده‌مێنێ
نه‌بێ وه‌ژێر ئاوی عه‌تر و
نه‌بێ وه ژێر چۆماوی نازی ته‌ڕه‌وه !
وای خودایه
چه‌ن گوناهه په‌روانه‌ی دڵ
له‌به‌ر با و گێژه‌نی نازا !
وای خودایه
چه‌ن گوناهن په‌نجوڵانم
که به بۆنی هه‌رمێلانی
مێ ڕاناگه‌ن !
وای خودایه
چه‌ن تاڵه قوڵایی ژێر زوبانم
که دووره له لێوانی مێ
که‌دووره له سێوانی مێ
وای خودایه
من چه‌ن تاڵه ژێر زوبانم
چه‌ن به گڕه فیرده‌وسی ناو ئێوارانم
دوور له دنیای ناسکه مێیان
دوور له دنیای ناسکه مێیان !
(من کێم ئه‌گه‌ر)
ئه‌گه‌ر گوڵێ وه‌ک په‌روانه
چاوی سه‌رنجم لێ نه‌با و
عه‌ینه‌مه‌لێ
به خوڕمی ڕه‌نگم نه‌دا !
من کێم ئه‌گه‌ر
پرووشه ئایه‌تی جوانیم پێ نه‌به‌خشێ و
هه‌رێز بووکی نمه و ئاونگم پێ نه‌دا !
من کێم ئه‌گه‌ر ، ئاسمان
جووکه‌ی هه‌ساره‌م پێ نه‌دا و
مه‌ی نهێنی ،
به‌د مه‌ستانم پێ نه‌به‌خشێ و
مه‌م مزرایی
هه‌نارانم پێ نه‌به‌خشێ و
به‌ڵه‌ک چاوێ ، له هه‌یوانی
ئێواره ئه‌وینێکه‌وه
هه‌تاوی نوورم پێ نه‌دا !
من کێم ئه‌گه‌ر
به‌لقیسێ به کێوی شیعرم نه‌دا و
شه‌مێ به خه‌زنه‌ی دێوانه‌م نه‌دا و
ترێیه‌کیش
به بۆڵی تازه دیوانم نه‌دا
به‌بۆڵی تازه دیوانم نه‌دا !
(دڵی شیعر)
به‌ئه‌ندازه‌ی
هه‌موو شته جوانه‌کانی دونیا
به ئه‌ندازه‌ی
هه‌موو سێوه سه‌وزه‌کانی دونیا
به‌ئه‌ندازه‌ی
هه‌موو گوڵه‌کانی باران
بیرتان ده‌که‌م !
بیری عه‌تر و
بیری چپه و
بیری ئازادی باوه‌شتان ده‌که‌م !
بیری خاوبوونه‌وه‌ی
مه‌غریبێکتان ده‌که‌م !
متمانه‌که‌ن هۆ خانمه گوڵ
مه‌گه‌ر هه‌ر دڵی شیعر بزانێ
دڵ چه‌ن به‌سووتانه
له دووریتان
چاو چه‌ن به ئاونگه
له دووریتان
مه‌گه‌ر گوڵم ، هه‌ر دڵی شیعر بزانێ
چاوی قه‌ڵه‌م
چه‌ن به کوڵه له دووریتان
چه‌ن به کوڵه له دووریتان
(تامی ئاگر)
کێ به خۆڕا
بۆنی وه‌نه‌وشه‌ی برین و
زامان ده‌کا !
کێ به‌خۆڕا
له‌گوڵه مێلاقه‌ی تاریکی ده‌ڕوانێ !
له‌سێبه‌ری دڵی شکاو
له‌به‌رماڵی
به‌رچنه ئایه‌ت ده‌ڕوانێ !
کێ ده‌ڕوانێ ،
ووشکه سۆفی
هه‌ڵوه‌دای ئایه‌ت وخودا نه‌بێ
کێ ده‌ڕوانێ
سێوه که‌نیشکی عیشق و
لاولاوی ئاگری شیعر نه‌بێ !
کێ به خۆڕا له پێناسه هه‌ڵدێ !
له‌ززه‌ت نه‌بێ
کێ تامی ئاگر ده‌زانێ ؟
باران نه‌بێ ، کێ کێ تامی
گه‌ڵا و جنسی گوڵ ده‌زانێ ؟
عیشق نه‌بێ ، کێ تامی حووزن ده‌زانێ و
ترێ نه‌بێ و شیعر نه‌بێ
کێ کێ تامی من ده‌زانێ ؟!