مه‌خلووقێ له پایز
ئیسماعیل خورماڵی
که‌من هاتم مێیه‌ک نه‌بوو
به چامه ئه‌وه‌لییه‌کانی پایز شاد بێ و
به دیار ئاوێنه ڕوخۆشه‌کانی خاکه‌وه دۆش بمێنێ !
که من هاتم که‌س نه‌ما بوو
وه‌ک دایکێ له هیجری ئه‌ولاد
له‌خه‌م
کراسێ له به‌ر دره‌خته ڕووته‌کان کا و بڵێ
نوور کوا به‌شی داپۆشینی
زه‌رده‌خه‌نه‌ی گوڵێک ده‌کا و
هه‌تاو کوانێ ، به نازی شه‌ونم ڕاده‌گا و
ئاو کوا به‌شی مه‌له‌ی ماسیی ده‌کا و
به‌رد کوا به‌شی
بێ ده‌نگی کێوه‌کان ده‌کا ؟
ئه‌ی تۆ پایز ، پایزت کوا ،
که‌ی به‌و هه‌موو هه‌ڵوه‌رینه‌ت ده‌گا ؟
که‌ی وه‌ک مریه‌م
گه‌ڵا به‌سه‌ر خوێنتا ده‌ڕژن ؟
که‌ی پارچه شکاوه‌کانی
ئاوێنه‌ی خاک
ده‌نێنه‌وه کۆشت ؟
که‌ی له عیشق و
سرووده‌کانی ئازادیت ده‌پێچنه‌وه ؟
که‌ی به خۆ ڕاوه‌شاندنێ له‌ئاگر ،
له سه‌وزایی هه‌رمێکانت ده‌ده‌نه‌وه ؟!
بڵێ پایز که‌نگێ
که‌نگێ
سێوه‌کانت ده‌که‌نه‌وه
به هێلانه‌ی ته‌یره په‌نجه و
داره‌کانت
که‌ی له‌خه‌ونی با دێننه‌وه ؟
ئه‌ی که‌نگێ پایزه یار ، که‌نگێ
په‌روانه‌ت له ده‌شته‌کانی نووشته
له بڕوا ، با دا‌ده‌نه‌وه و
شتاقیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه !
که‌نگێ پایزه یار ، که‌نگێ
بڵێ که‌نگێ ،
ووتن
خێری زه‌مانێکه له گوڵ
ووتن
عیشقه له‌ته‌ک چۆله‌که‌کان
فه‌سڵه ، به نووسینی چامه‌کانی مه‌حاڵ !
وای له مه‌حاڵ
که به‌یانیان وه‌ک عینه مه‌لێکی هه‌تیوو
فڕین ڕه‌نگم به غوباری غووربه‌ت ده‌با
خۆم له ژێر باڵی مه‌خلووقێکی پایزه‌دا
ده‌بینمه‌وه و
له گوێ بانی ڕه‌نگه‌کانی ئه‌ودا ،
ڕه‌نگم هه‌ڵده‌خه‌م و
له سێوه‌ری عه‌سره زه‌رده‌کانی ئه‌ودا
له ڕیحانه سپییه‌کانی عیشق به ئاژه‌ن دێم !
وه‌ک هه‌ناری تازه به‌رێ
له هه‌رێمی ستیانێکی گوڵ گوڵ دا ،
له خاکی مێ
فڕین له مه‌حشه‌ری باڵنده‌کان ده‌چنمه‌وه
گڕه گه‌ڵا و خه‌نه گه‌ڵای له‌ززه‌ت
له بن به‌ژنی که‌نیشکه که‌ڵه‌گه‌ته‌کان ده‌چنمه‌وه و
به ئه‌سپایی وه‌ک په‌روانه به گوڵ بڵێ
ده‌ڵێم دوێنێم له ئه‌مڕۆمدا بته‌کێنن
ئه‌مڕۆم به ئاوی سبه‌یه‌کدا به‌ن و بڕۆن
وه‌کوو ئاگر ، له‌گه‌مه‌کانی سووتانم فێر که‌ن
وه‌کوو ئاو له‌گه‌مه‌کانی خنکان
وه‌ک باڵنده له‌گه‌مه‌کانی فڕین و
وه‌کوو باران له‌گه‌مه‌کانی بارانم فێر که‌ن
عه‌ینه‌مه‌لێکی هه‌تیوم ، ڕه‌نگ هێناومی !
ده‌قی چامه‌یه‌کم ، قه‌ڵه‌مێکی یاخی هاوردومی !
داڵده‌م به‌ن یارانی پایز
حه‌واننه‌وه‌م له کن ئێوه
داڵده‌ی نیشتیمانێکه له هه‌نجیر !
حه‌واننه‌وه‌م له کن ئێوه
داڵده‌ی نیشتیمانێکه له‌هه‌نار !
حه‌واننه‌وه‌م له کن ئێوه
داڵده‌ی نیشتیمانێکه له مه‌مک !
داڵده‌م به‌ن یارانی پایز
حه‌واننه‌وه‌م له کن ئێوه
حه‌واننه‌وه‌ی ئاسمانێکه له فڕین و
حه‌واننه‌وه‌ی ئاگرێکه له دۆزه‌خ و
حه‌واننه‌وه‌ی ئاوه له ئاو !
داڵده‌م به‌ن یارانی پایز
میوان دۆست بن ، پایز دۆستان
پایز دۆستان ، میوان دۆست بن
هانام به هاناتان
به‌م هه‌موو قولاپی شیعر و
به‌م هه‌موو قه‌وزه‌ی هه‌نسک و
به‌م هه‌موو حوزنه ئاڵه‌وه
که‌پڕیه‌تی
له‌برینی داره‌به‌ن و
له برینی به‌فر و
که پڕیه‌تی
له برینی شیعر و
له‌برینی ڕه‌نگی ، دایک ڕه‌نگی ، ڕه‌نگی دۆڕاو !
داڵده‌م به‌ن یارانی پایز
منیش له (عوشاق) ی گه‌ڵاتانم !
منیش له دێڕی ئێواره کزه‌تانم !
به وه‌نیه ڕه‌نگ و شکڵم له گه‌ڵایه‌ک ناچێ و
بۆنی کزه و بۆنی ئێواره‌یه‌ک له‌هه‌ناسه‌م نایه
نانا منیش
مه‌خلووقێکم له زوڵمی بای ئاین
له دوکه‌ڵی
حیکایه‌ته پوواوه‌کان که‌وتمه ئێره
به‌فری ناسکه مه‌غریبێکی (گوڵعومه‌ر) م و
له‌تاو شمشێری گۆرانییه‌کانی هاوین که‌وتمه ئێره
له تاو پێچاننه‌وه‌ی بووخچه‌کانی عیشق و
له‌تاو زینه به‌چاڵکردنی سێوه‌کانی مێ که‌وتمه ئێره !
له‌تاو هه‌لاهه‌لابوونی ووڵات
له‌تاو دانیشتنه‌کانی جه‌لاد و قۆشمه و عاشق به یه‌که‌وه
له‌تاو بریسکه‌ی ئاوێنه‌کانی ناشیرینی
له‌تاو که‌ڵه‌شێره‌کانی ڕه‌نگ و
ڕێوییه‌کانی ناو سیاسه‌ت که‌وتمه ئێره !!
ئه‌وێ زه‌مان هزرم وابوو
مه‌خلووقی بێ نیشتیمان و عیشق
قه‌رتاڵه‌ی میوه نه‌دیو و
هێلانه‌ی بێ چۆله‌که و
ڕێگای بێ گووزه‌ره یاران !
ئه‌وێ زه‌مان هزرم وابوو
سه‌ری بێستان ، به‌شه‌مامه‌وه جێی سوێنێ ده‌گرێ و
ئاو له چنگی قولێ گیادا
ده‌گا به حونجه‌کانی زێبایی !
ئه‌وێ زه‌مان
ده‌مگووت
ئاخه‌ر (که‌نه‌سمه) کێ له‌ده‌نگی حاڵی ده‌بێ ؟
ڕه‌نگێ نه‌بێ که‌ده‌ڕژێته
جامی خۆشه‌ویستی ده‌س مناڵان !
ڕه‌نگم به‌نێ یاران ڕه‌نگم به‌نێ
له‌وێ
زمانه‌وه هه‌تا ئێسته
باران ڕه‌نگم لێ ده‌چنێت و
حووزن قاپی ده‌نگم کڵۆم ده‌دا !
له‌وێ
زه‌مانه‌وه هه‌تا ئێسته هه‌ڵده‌له‌رزم
پشکۆیه‌ک تووڕده‌نه کونوی جه‌سته‌مه‌وه
وه‌ک دوژمنی زمسانێ بم
زووقم پرزه‌ی لێ بڕیوم !
بمگه‌نێ یاران بمگه‌نێ
هه‌نووکه مه‌خلوقێکی ته‌ڕ
ئاده‌مێکی به شێ ،
نسرمێکی تاریکه‌ڵه‌م !
هه‌نووکه زێوانێکی ڕووت
ڕاڕه‌وێکی به چۆڵ ،
وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوین دوژمنم بێ
ئاگرێکی سه‌رما برده‌م !
داڵده‌م به‌ن یارانی پایز
با له خوێندنه‌وه‌ی فڕین و
له‌بارینی باران ،
له‌گه‌مه‌ی کڵۆ به‌وره‌کان هه‌ڵچمه‌وه !
باجارێتر مه‌ره‌که‌بم ، پڕبێته‌وه له سه‌وزایی
جێ پێکانم پڕببنه‌وه له ئاگر و
پڕ ببنه‌وه له شه‌ونم و
پڕببنه‌وه له‌بازی که‌روێشکی عه‌یار !
له‌گه‌ڵمابن هه‌تا پڕده‌بمه‌وه له جریوه و
له‌سرته و له چپه‌ی گه‌ڵا !
له گه‌ڵمابن هه‌تا پڕده‌بمه‌وه
له‌هه‌مسی خونچه‌ی تاریک و
له له‌شی ڕووتی لاولاوی په‌نجه‌ره‌کان
له ژووانی په‌روانه زێبا
له‌چڕینی لاوکی ده‌م کچه ڕه‌زان !
له‌گه‌ڵمابن تاده‌بمه‌وه
به فانۆسی به‌رهه‌یوانی هزری ڕۆشن !
به عاشقی کۆڵوانه له کۆڵی ووڵات !
به‌ئێواره‌ی په‌ڕه‌سێلکه و
به گردۆڵکه‌ی لای شه‌هید و
تاده‌بمه‌وه به تینووبونێکی مێخۆش
به‌دووی ئێواره په‌مه‌ییه‌کانی عیشقا !
له‌گه‌ڵمابن ، له‌گه‌ڵما بن
منیش مه‌خلووقێکم ، له‌جنسی په‌پووله و ئاو
منیش مه‌خلووقێکم ، له جنسی پایزه ئینسان
پڕم له ڕۆشنایی ، ئه‌و چرایانه‌ی به بووکی دوکه‌ڵ ده‌چن !
پڕم له‌و شیعرانه‌ی ، به ده‌شتی خلیسکانی مێ ده‌چن !
پڕم له غه‌زه‌بی ، ئه‌و دایکانه‌ی به کوانوی خۆڵه‌مێش ده‌چن !
پڕم و پڕم له‌و جوانیانه‌ی ،
هه‌ر له عیشقی ، تاقانه عیشقی خوا ده‌چن !
له‌گه‌ڵما بن تا حه‌واننه‌وه‌م گوڵ ده‌گرێ و
هه‌تا به ئیمانی ووڵات ده‌گه‌مه‌وه
ئای له ووڵات
چه‌ن شه‌که‌تی نیشتیمانم
ته‌منێکه له هیجری ئه‌و چۆن ده‌سوتێم
مه‌گه‌ر هه‌ر خوا به‌گه‌رمایی ، ئه‌م دۆزه‌خه‌ی من بزانێ
ده‌نا کێ ، کێ
باخچه‌کانی وه‌به‌ر په‌لاماری ئاگر ده‌نێ و
قه‌یاغی خۆی له (کاترینا) ی ئاگر ده‌نێ ؟!
بڵین کێ ، کێ ؟ بڵین کێ ، کێ ؟
پایزی2005/ ئه‌ڵمانیا