ساڵه‌کانی سازان
ئیسماعیل خورماڵی
عومرێکه من له دۆزه‌خی تۆدا ، هه‌ڵده‌برژێ سه‌رووی باڵام
عومرێکه من له به‌رچنه‌ی تۆدا ، داده‌که‌وێ سێوی دڵم
عوومرێکه من ، من له چاوه‌ڕوانی تۆدا
گێلاسی ئۆقره‌م پیر ده‌بێ و تا بێ
چنگه گره‌ی خۆشه‌ویستیم ،
به‌دیواری بێ هه‌واڵی ڕۆژه‌کانتا سه‌رده‌که‌وێ
ئاخه‌ر ئه‌ی(با) ، فیرقه‌ت نه‌بووی ، شه‌ش ده‌ری ئومێدت گرتم !
به‌فر نه‌بووی ، له‌غه‌زه‌بی خوا زمسانا ، به کێوی سه‌هۆڵت بردم !
ئاگر نه‌بووی ، وه‌ک دۆزه‌خیان ، به کوفاری جه‌هه‌نه‌مت بردم !
بۆران نه‌بووی ، به هه‌ناری داوه‌ریوی ، سێوه‌ری ڕه‌شپۆشت بردم !
نارنج بوویت و مه‌می به‌رزه چڵی کچان ئه‌ی با
نارنج بوویت و مه‌وجی ئاوی چوونی کچان ئه‌ی با
نارنج بوویت و نیشتیمانی هه‌رمێ ئه‌ی با
نارنج بوویت وحه‌ژمه‌تی نان ئه‌ی با
نارنج بوویت وخودای عیشق ئه‌ی با
نارنج بوویت و چۆمی ئاگر ئه‌ی با
نارنج بوویت و به‌نارنج چووی ئه‌ی با
نارنج بوویت و به ئاوێنه‌ی خاشکراو چووی ئه‌ی با
نارنج بوویت و به‌چه‌رداخی تووتن ڕۆشتی ئه‌ی با
که تۆ ڕۆشتی له‌ودیو ئه‌و هه‌موو چوونه‌وه
به‌شی ته‌نیایی چۆڵ
خوا په‌روانه و گوڵی دامێ
به‌شی نه‌جات ، له‌به‌ر خنکان
له پیر ئاوا ، خوا قه‌یاغی وه‌ک قه‌یاغی نوحی دامێ
ئاخه‌ر ئه‌ی با ، منێک چیبکه‌م ، له‌به‌ر عیشق
که جریوه‌ی هه‌موو دنیام تیا خڕ بوو بێته‌وه و
که فڕینی هه‌موو دنیام تیا خڕ بوو بێته‌وه !
ئاخه‌ر ئه‌ی با ، ئه‌ی نارنجی په‌ریان
منێک چیبکه‌م
که هه‌میشه هه‌ڵشاخاوی ناو زه‌مه‌نم !
که‌هه‌میشه وه‌کوو پایز ، تاسه باری ڕووتبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاکانم !
که هه‌میشه گێژه‌نی خه‌م په‌رتم ده‌کا و
که هه‌میشه له سازانی کۆنه نیشتیمان و
له په‌رتبوونی ڕه‌نگ و عیشق باڵ ده‌کێشم !
بڵێ ، منێک چیبکه‌م
که چۆله‌که به گووفتی ئێواره باخان ، به‌ته‌وس دێ
منیش له‌ته‌ک دنیا به‌ته‌وس دێم
که‌قه‌تاری ڕێی خه‌رمانه ، به‌ته‌پ ونم به هاوار دێ
منیش له‌ته‌ک دنیا به‌هاوار دێم !
منێک چیبکه‌م هه‌ر تۆ بڵی
که‌ته‌نیایی شه‌تڵم ده‌کا و
وه‌ک سێبه‌ران به وه‌نه‌وشه شین ده‌گێڕم !
وه‌ک مه‌می به‌رزه‌چڵی سنگ
چاو به باخی په‌نجه و
چاو به ئاگردا ده‌گێڕم !
ئاگر نه‌بووی ئه‌ی با
ئاگریش بای ،
بۆ ژیان هه‌ر دۆزه‌خی تۆم نیشان ده‌کرد !
به‌فر نه‌بووی ئه‌ی با
خۆ به‌فریش بای
ئه‌ی بای هاوڕێ
ئه‌ی بای ده‌ڤه‌ری به‌خه‌ڵووز
ئه‌ی بای ئالووده به دایکم
ئه‌ی بای (ساڵه‌کانی سازان)
له‌ودیو چاخی فیرقه‌ته‌وه
من هه‌ر
هه‌ر ده‌ربه‌ندی سه‌هۆڵبه‌ندی ئێوه‌م به ماڵ ده‌کرد !
هه‌ر دۆزه‌خی ئێوه‌م به ماڵ ده‌کرد !
وای له‌چوونتان (نارنج)ی من وای له چوونتان
له من چوونتان
مه‌رگی هه‌موو په‌روانه‌یه‌که به ژه‌هر !
له من چوونتان
مه‌حشه‌ری هه‌موو ماسییه‌که به قولاپ !
له من چوونتان
داوه‌رینی هه‌موو سه‌ده‌کانی به‌هاره له ژیان !
له من چوونتان
ووشک بوونی
هه‌موو هه‌ناره سووره‌کانی حیکمه‌ته له‌ده‌م ووجود !
له من چوونتان
داخستنی
هه‌موو کتێبه سه‌ماوییه‌کانی خوایه له مه‌خلووقان !
له من چوونتان
ئاشنابوونی دڕک وخاره به‌لا نزار !
له‌من چوونتان په‌یکی ژه‌هره به ئێواره
له‌من چوونتان
باری فیرقه‌تێکی گران و تاقانه‌یه
ئایه‌تی مه‌رگه به ته‌جوید
گۆمی
هه‌راسانی ماسییه‌کانی پێکه‌نینه !
(لم) که‌ناری ته‌مه‌نێکه ،
شلۆق به نه‌وڕه‌سی ڕه‌شپۆش !
له من چوونتان
هه‌ڵپه‌سێرانی ئاوێنه‌ی کۆسته به بێ ده‌نگی !
ده‌م پڕکردنی یووسفه به گیا !
ئاژه‌نبوونی شووژنه به گیانی قه‌ڵه‌م !
که‌تۆ ڕۆشتی ئه‌ی (نارنج)ی به‌رزه چڵان
خوا سه‌فه‌ری قه‌بره‌کانی یاره‌ی هه‌ڵبژارد و
له‌گه‌ڵ مندا هاته سه‌نگه‌ری ئه‌م حوزنه
ده‌یزانی من له‌حه‌وشه‌ی ئه‌م ته‌نیاییه‌دا
ده‌ستم ده‌فی حه‌وت زکران سوور نا‌کا و
ده‌یزانی من
ته‌نێ
له‌قه‌وه‌ی ئه‌م حوزنه نایه‌م !
من به ته‌نیا
ئه‌مبه‌ر و ئه‌و به‌ری ئه‌و به‌حره‌م بۆ ناکرێ !
من به‌ته‌نیا
پاسی ئه‌و هه‌موو گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بۆ ناکرێ ، له‌چۆله‌که !
من به‌ته‌نیا
خڕکردننه‌وه‌ی پایزه گه‌ڵای
ئه‌و حه‌وشه‌یه‌م بۆ ناکرێ !
من به‌ته‌نیا
ئه‌و هه‌موو کوڵه کوێرانه‌ی
دابڕانم بۆ ناکوژرێ !
من به‌ته‌نیا
ئه‌و هه‌موو مه‌رکانه شکاوانه‌م پێ ڕاست نابێته‌وه !
من به‌ته‌نیا
له نزای ئه‌و هه‌موو جۆگانه ده‌رناچم !
من به‌ته‌نیا
له‌مه‌کری ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه ده‌رباز نابم !
ده‌یزانی من له‌قه‌وه‌ی ئه‌و حوزنه نایه‌م
من به‌ته‌نیا تۆڕم پۆڕی ئه‌و ناگرێ
من به‌ته‌نیا به‌م په‌نجه‌ره شینانه‌وه
لاولاوه‌کانی لای ئه‌وم پێ ناگیرێ !
به‌م سه‌به‌ته چکۆڵانه ی بزه‌مه‌وه
گوڵخه‌نه‌رانی دوای بزه‌ی ئه‌وم پێ خڕ نابێ !
خوا ده‌یزانی بێ تۆ ، من چه‌ن بێ تۆ ده‌بم !
وای له چوونت ، ده‌شێ بێ من
مه‌رگی چه‌ن هه‌ساره‌ی پێوه بووبێ !؟
ده‌شێ بێ من ، سارای چه‌ن سێبه‌ر به ئاگر چووبێ !؟
حووجره‌ی چه‌ن دڵ ، به ڕووخان و به سووت چوو بێ !
ده‌شێ ، ماڵ وێرانی چه‌ن شه‌کره چامه‌ی پێوه بێ و
به ژه‌هراوی بوونی چه‌ن ڕووباری پێوه بوو بێ !
وای له چوونت (نارنج)ی من وای له چوونت
ده‌شێ عه‌مره‌ی ئه‌م فیرقه‌ت و دابڕانه‌ت
(پێخاوس)یی چه‌ن دره‌ختی باخه‌کانی
کۆنه باخی چوار باخی پێوه بوو بێ !
هه‌تیووبوونی چه‌ن چۆله‌که و
ماڵ وێرانی چه‌ن ژووان و
خامۆش بوونی چه‌ن ئاگری پێوه بوو بێ !
وای له چوونت (نارنج)ی من وای له چوونت
ده‌شێ پاش تۆ ،
هه‌ڵفڕینی چه‌ن پۆله گه‌ڵای پایز و
کشانی چه‌ن ئه‌ستێرانی پێوه بوو بێ !
هه‌ڵاژانی چه‌ن جۆگه‌له و
به قه‌تماغه بوونی چه‌ن ئاسمانی پێوه بوو بێ!
وای له چوونت گوڵه‌که‌ی من وای له چوونت
تۆ به چوونت (سه‌رچنار)ت
به خه‌رمه‌نی ئاگره‌وه به کوێ به‌خشی ؟
تۆ به چوونت
قاقا و دڵی ئیسماعیلت ،
به شیعره‌وه به کوێ به‌خشی ؟
تۆ به چوونت ، گۆڕ وخاک و
حوجره‌ی ( مه‌حوی )ت به‌کوێ به‌خشی ؟
ڕۆژه‌کانی من و ساڵه‌کانی خۆتت به کوێ به‌خشی ؟
ئاخه‌ر ئه‌ی یار ،چه‌تری گوفتێ به باران به و بێژه
ئه‌مه ڕێی چ غافڵبوونێکی تاریک و
به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چ شێوێکی بوغرابوونه
خۆ وون کردن له ئاوێنه‌کانی به‌ر هه‌تاوی عیشق
خۆ وون کردن له گوڵه سۆسه‌نه‌کانی ڕووتبوونه‌وه و
خۆ وون کردن له تریفه سه‌وزه‌کانی به‌یه‌ک بوون و
وه‌ک هه‌ساره خۆ شاردننه‌وه ،له‌شه‌وی کۆڵانه‌کانی عه‌شق
خۆ شاردننه‌وه له په‌یامی شه‌مامه مه‌م
له هه‌ناری تنۆکه سوور ،
له دڵۆپه‌ی ئۆمه‌ت خوڵقێن ،
له‌غه‌زه‌بی شیعری تووڕه ،
بڵی ئه‌ی یار
ڕۆژه‌کانی من و ئاگره‌کانی لای خۆت
له‌ژێر کام به‌رچنه‌ی هه‌ڵوژه‌دا ، به‌حه‌شار برد ؟!
به‌رچنه‌ی ئه‌وهه‌موو ماچه‌ت ، دابه ئاوی کامه چه‌م و کامه ڕووبار ؟!
که‌روێشکه‌ی ئه‌و هه‌موو ژووانه‌ت ، به‌قه‌تاری کام ڕه‌شه‌با سپارد؟!
بڵێ ئه‌ی یار ،هه‌ی باخه یار
بۆ مه‌رگی من ،
ده‌ستت له‌ته‌ک چ مه‌رگێکدا تێکه‌ڵ کرد‌و
وا به‌سانا
منت کرد به سه‌کۆی جه‌نگی ، قابیل و هابیلی ناو خوێن ؟!
به قه‌و‌زه‌ی چۆماوی ووشک ،
به‌هه‌ناری ووشکه‌ڵی باخه پیره‌کان ،
به چۆله‌که‌ی لاڵ و
به په‌روانه‌ی که‌ڕ و
به‌بازی نه‌زۆکی فڕین !
بڵێ ئه‌ی یار ، یاری باخ یار بڵێ
نیشتیمانی چ شیعرێ تر ، چۆله‌که‌کانی له خشته بردی !
سه‌وزایی چ سه‌ر چڵێ تر ، سێوه‌کانی به خڵه‌تان بردی !
چ پیرییه‌ک ، جوانی پێ دۆڕاندی و
چ جوانیه‌ک ، پیربوونی لا شیرین کردی ؟
خۆ له مندا سه‌د به‌رابه‌ری هه‌ساره پیری هه‌بوو !
خۆ له مندا سه‌د به‌رابه‌ری جه‌هه‌نه‌م ئاگر هه‌بوو !
خۆ له مندا سه‌د به‌رابه‌ری قه‌ڵه‌مێ ،
بێشه‌ڵانێ قه‌ڵه‌م هه‌بوو !
خۆ له مندا سه‌د به‌رابه‌ری کانییه‌ک
نیشتیمانێ ئاو و کانی هه‌بوو !
خۆ له مندا سه‌د به‌رابه‌ری دیوانێ
سه‌د به‌رابه‌ری بارانێ ، شیعر هه‌بوو
ئیتر ئه‌ی یار به گووفتی کێ
به‌ر هه‌یوانی منت به به‌رد چنی و
به گووفتی کێ ، عه‌ینه‌مه‌لی منت به ژه‌هر کووشت ؟
خۆ له مندا ، ئاگری تۆ
سه‌د به‌رابه‌ری پیری بوو !
خۆ له مندا له‌ززه‌تی تۆ
سه‌د به‌رابه‌ری لێڵی بوو !
ئیدی چما ، وه‌ک نیشتیمان
به فه‌تاره‌ی ڕه‌نگ وخوێنت بردم !
ئیدی چما
وه‌ک جاڕه گوڵ له بۆراندا
به فه‌تاره‌ی هه‌ڵوه‌رینت بردم !
ئیدی چما
سێوی دوێنێت ، به‌ئاوا دا و
هه‌ناری دوێت ، هه‌ڵدایه ناو
جه‌نجاڵی زانکۆیه‌که‌وه !
ئیدی چما
ژیانت به کۆڵی ڕیشۆڵه‌یه‌که‌وه فڕان !
به‌هارت به کۆڵی ده‌مه داسێکه‌وه فڕان !
ئیدی چما (نارنج)ی من
ئیدی چما
پایزی 2005/ ئه‌ڵمانیا