سه‌فه‌ری چاوه
سه‌وزه‌کان
ئیسماعیل خورماڵی
تێنه‌گه‌یشتن له‌ساده‌یی ئاو
هه‌ڵکووڕمانه له نه‌گبه‌تی و
نادۆستییه به ماسی و به‌مه‌خلووقی ئاو
لووته لابوونه به گه‌ڵا قه‌رسیله‌کان
شکاننه‌وه‌ی دارچناری پیرۆزییه
به‌سه‌ر کانی گوناه و چاو و سه‌فه‌ر دا
هه‌ڵڕوانینه
له بۆڵه گۆشتی ئه‌و که‌نیشکانه‌ی کانی
که‌بۆ یه‌که‌م جار به جامێ
چۆڕێ له‌ئاگر به‌سه‌ر خۆدا ده‌ڕژن
که‌بۆ یه‌که‌م جار تۆزقاڵێ
له‌جه‌مالی به‌رسیله‌ی خۆیان ده‌بینن
ئه‌و کچانه‌ی ، په‌نجه له‌ئاوی هه‌رگوڵێکی لای خۆیان ده‌نێن
له‌شیان ده‌بێ به چۆ‌می کاره‌با و ته‌زوو ده‌یانبا
تێنه‌گه‌یشتن له ساده‌یی ئاو
دۆڕاندنی تۆیه به ئاو
به‌ربوونه‌وه‌ی جامی مه‌رگه به‌ده‌ستی خۆت
شه‌ریکیته له‌سه‌رچۆڕێ شه‌راب ، له‌جه‌نگه‌کانی خه‌یام و خوادا
له ئاو دا ئه‌ی یار ، له ئاو دا
له‌ئاودا نیشتیمانی په‌ژموردان ئاڵ و
له ئاودا قریوه‌ی ژیان سه‌وز
له‌ئاودا داستانی ماسی و قه‌یاغ
دوڕ و مه‌رجان ، هه‌ناری عیشق هه‌ر سه‌وز !
له‌ئاودا خۆ له‌به‌ر مه‌خلووق ڕێ ده‌ر نابه‌ی بڕۆی
خۆ له‌به‌ر گوڵ ، قه‌یاغت شانی نانه‌وێ
له‌به‌ر نمه ، خۆ هه‌ر چڵێ ، گوڵێ له ووشکی نابینی !
خۆ له ئاو دا ، له‌به‌ر مه‌له‌ی نوور و گڵۆپ
تاریکیان ، له تاو ڕۆشنایی
له‌سه‌ره‌ڕێی که‌شتییه‌کاندا وه‌نه‌وز ده‌ده‌ن
ئاگره‌کان له‌نا و غه‌رغه‌ره و له‌ده‌سدانی شه‌ماڵه‌دا
پێکێ له چاوی هه‌یبه‌تی کوژاننه‌وه وه نۆش ده‌که‌ن !
ئیتر ئه‌ی یار ، ئێمه‌ش چما
پێکێ له چاوی دۆستایه‌تیمان به نۆش نه‌که‌ین
له‌ناو مشتی ئێواره‌دا ،
له هه‌ناری
وه‌ریوی عه‌شق نه‌گه‌ڕێین
وه‌رن ئه‌ی یار با لێره‌وه ، له قه‌تار و په‌ڵه ئاسکی
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان ووردبینه‌وه
له‌نیشتیمانێکی نغرۆ
له‌بێستانێ
که‌به‌شی ژیان سه‌وزایی ده‌به‌خشێت و
که‌به‌شی ڕۆح ڕه‌نگه ژیان دابه‌ش ده‌کا !
له دووچاوێ
له‌ڕۆشنایی
هه‌ناره ڕه‌نگێکی هه‌ڵواسراو
به‌دووگوێ ی مه‌خلووقێکی به‌هاره‌وه
له‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی لا لێوێ ، که به چراوگی ژیان ده‌چێ
سڵاو سڵاو
سڵاو ئه‌ی مه‌خلووقی به‌هاره مه‌خلووقی به‌هار
ئه‌ی قه‌یاغی دانسقه‌ترین قه‌یاغی ده‌ریاچه مێ
ئه‌ی ته‌یری سه‌وز له‌باخه ده‌گمه‌نه‌کانی لای حه‌وا
ئه‌ی هه‌ناری مێخۆش به‌قه‌ولی من و خوا
وه‌ره وه‌ره بائه‌م زه‌رده‌په‌ڕه ، خاتر جه‌م بین له‌عیشق دا
ساده‌به تۆش
با من و ئاو ، له‌قه‌وه‌ی ئه‌م چامه‌یه بێن !
با وه‌ک نمه له‌ده‌فته‌ری ده‌شتا
به‌قووڵایی دنیا بێژین
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
پرشنگێکه له‌سه‌فه‌ری باڵندانه به‌شه‌و !
بۆڵی سه‌به‌ته‌یه‌کی ڕووخۆشه
له ئه‌وین و له‌مه‌کری ترێ هه‌ر به‌ڕۆژ !
با به قوڵایی دنیا بێژین
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
نیعمه‌تی خوداوه‌ندی شیعره
له‌مانشێتی ئاگرترین چامه و
له‌ڕۆشنترین ساڵنامه
مینا ڕه‌نگه پیرۆزه‌کان
له‌برژانگی هه‌ره که‌نیشکی شین ده‌ڕژێ !
بابه قوڵایی دنیا بێژین
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
ده‌رگاخستنه سه‌رپشتی ئه‌و‌دارستانه سه‌وزانه‌یه
هێشتا ئاگری جریوه‌ی ، ته‌یرێکیان تیا نه‌سووتاوه و
نارنجی که‌نیشکێکیان تیا بۆن نه‌کراوه و
شۆڕشی بارانێکیان تیا نه‌خوڵقاوه و
با له‌ده‌رگای توڵێکی ته‌ڕیان نه‌داوه !
با به قوڵایی دنیا بێژین
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
شه‌قه‌ی باڵی کۆتره‌کانی نووره و
له‌میحرابی چاوانی ترێ وه ده‌فڕن !
باڵه فڕکه‌ی
زه‌رنه‌قووته‌ی
تازه پشکۆی ئاگردانه و
له‌ڕۆژ ژمێری عیشقێکه‌وه هه‌ڵده‌فڕن
جێ چاپی ئه‌و ڕۆژ ژمێر‌ه‌ش
قوڵایی عه‌تره له ترێ
دیسان عه‌تره له عیشق و
دیسان عیشقه له‌مه‌خلوقێکی به‌هاره !
ئێواره‌ت شاد ئه‌ی یار
به‌دڵێکی په‌مبه و به‌کراسێکی په‌مبه‌وه
ئێواره‌ت شاد ئه‌ی یار
به‌حوزنێکی هه‌میشه‌یی و
به عیشقێکی مه‌حزوونه‌وه !
وه‌ره ئه‌ی یار ، با به‌قوڵایی دنیا بێژێن
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
پشکنینی ساڵه وه‌ختێکه له‌جوانی
تێکه‌ڵبوونی شیر وچایه ، دیسان له‌سپیده‌ی جوانی
وه‌ره‌ئه‌ی یار ، پێش شادبوونت
به‌ئێواره‌ی چاوه قه‌رسیله‌کان
سینه‌م پڕکه له‌بۆنی به‌رسیله‌ی سپی و
سینه‌م پڕکه له‌ڕیحانه‌ی شیعر !
بمچێنه له حه‌وشه‌کانی خۆشه‌ویستی و
بمپرژێنه به‌سه‌ر سه‌کۆی ئه‌و نامانه‌ی پێت نه‌گه‌یشتن
ئه‌و عه‌ترانه‌ی
وه‌ک نمه‌ی لای په‌رییان بای ڕه‌قیب ووشکی کردن
وه‌ره ئه‌ی یار بمده به‌دوا به‌ردی ئه‌و که‌ناره سه‌وزانه‌دا
خیانه‌تیان له ئاو کرد و
به‌رماڵه‌کانی(ماسی)یان ، به‌قولاپه‌کانی خوێن چاند
با هیچ نه‌بێ جارێ‌تر له جوانی عیشق هه‌ڵچننه‌وه
وه‌ره ئه‌ی یار باچیتر لێره نه‌ڕۆین
با سه‌نگه‌ری ئه‌و هه‌ورانه ، به‌سه‌ر ئه‌و گوڵانه‌دا چۆڵ نه‌که‌ین
له له‌ززه‌تی په‌روانه و فڕین نه‌بێ له هیچ ناگه‌ن
باچیتر بووکی ناو مه‌غریب ،
به‌و مه‌رگه‌وه‌ڕانه‌ی ووڵات نه‌ده‌ین
به فه‌نتازیایه‌ک هه‌ر له خوێن
که‌له‌پچه‌ی (با) له‌ده‌س گوڵ ده‌که‌ن و
ئاو به گه‌ڕه‌کی ئاو ناده‌ن !
نان به چاوی جه‌ڕدراوی( که‌ڕوو) وه ڕه‌می ده‌که‌ن !
وه‌ره ئه‌ی یار تف له‌ماڵی ئه‌و دزانه که‌ین
به ڕۆژ گوڵمان پێ ده‌ده‌ن و
به شه‌و نان و عه‌ترمان لێ ده‌به‌ن !
به ڕۆژ ئاوی جۆگه‌له‌مان پێ ده‌ده‌ن و
به‌شه‌و ڕێ ی دڵۆپه و بارانمان بزر ده‌که‌ن !
وه‌ره ئه‌ی یار با به پاڵ ئێواره‌ی ئه‌م عیشقه‌وه
پرسێ له باڵنده‌کان بکه‌ین له‌جوانی
پرسێ له دابه‌شبوونی ڕه‌نگه‌کان بکه‌ین له ڕه‌نگ
پرسێ له من و له خۆت
داخۆ له‌نێوان عیشق و مردن‌دا
له‌به‌ر حه‌وشی ئه‌م هه‌موو جه‌هه‌نه‌م وبه‌هه‌شتانه‌دا
کامیان به یه‌کسانی دابه‌ش ده‌که‌ن ؟
داخۆ له نێوان پایز و به‌هاردا
گوڵ زووتر ده‌ده‌ن ، یان گه‌ڵای ڕووته‌نی حه‌وشه ؟
داخۆ له‌نێوان نان و بزماردا
له نێوان شه‌هد و ژه‌هردا ،
نان و شه‌کر زووتر ده‌ده‌ن
یان بزمار و ژه‌هر و ژه‌هر ؟
وه‌ره ئه‌ی یار،
با ، با له‌چه‌په‌وه بۆ ڕاست خۆشه‌ویستی که‌ین و
له‌ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ماسییه‌کان بژمێرین
یان نه‌ڕاست و نه‌چه‌پ ، با هه‌ر
هه‌ر له‌ماڵی چۆله‌که‌کانه‌وه بجمێن
هه‌ر له‌ماڵی دڵۆپه‌کانه‌وه بجمێن
وه‌ره ئه‌ی یار گه‌ر وانه‌که‌ین ،
دڵنیابه ئێمه‌ش ده‌بین
به شه‌ریکه قه‌تڵی جووکه و فڕین
به شه‌ریکه قه‌تڵی عه‌تر و ئینسان
وه‌ره ئه‌ی یار با به‌بێده‌نگ
له‌نیعمه‌تی ژه‌هر هه‌ڵێن !
با به‌بێ ده‌نگ ماڵێ به پاڵ شه‌ماوه چێ که‌ین !
با به بێده‌نگ
خۆمان له‌سه‌فه‌ری چاوه قه‌رسیله‌کان به‌ین !
وه‌ره ئه‌ی یار
به قوڵایی دنیا بێژین
ڕه‌نگه‌گه‌کانی ژیان ،
له‌عیشقا سه‌وز و له‌عیشقا
سه‌ریان ده‌کوتنه ناو فڕین
وه‌ره ئه‌ی یار ئێمه‌ش با ، با به حیکمه‌تێ
سه‌رمان بوکتینه فڕینێ
تائه‌و په‌ڕی عیشق هه‌ڵمان ده‌گرێ و
تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌ریا سپیه‌کانی ناز و
تا ئه‌و په‌ڕی قه‌شه‌نگ بوونی ساته‌کان ده‌مانفڕێنێ !
سوپاس ئه‌ی یار به حیکمه‌تی نازێ
به سوڵتانی حه‌وت مه‌مله‌که‌تی دیوانت کردم
به وه‌نه‌وشه‌ی نیگایه‌ک ، له‌نێو سێبه‌ری مه‌کرا
له جه‌نگی عه‌ترێکی مێینه‌ت پێچام و
له قاروونی ئه‌وینێکی خوداییدا نوقمت کردم !
سوپاس ئه‌ی یار له‌و ڕۆژه‌وه
به عوشاقی په‌رییه‌کانی شیعر ده‌ڵێم
به گه‌نجانی ووڵات ده‌ڵێم
هۆشتان به‌لای زه‌خیره‌ی ئه‌وینه‌وه بێ
ده‌می ناو ته‌نگانه
عیشق زمانی تۆ به گوڵ ده‌کا و
عیشق به جنسی سێبه‌رت ده‌ناسێنێ !
عیشق ڕه‌نگی جله‌کانی ڕۆژانه‌ت بۆ هه‌ڵده‌بژێرێ و
عیشق سه‌ری قه‌ڵه‌مت به فه‌تاره‌ی هه‌ڵفڕین ده‌دا و
عیشق ده‌تگه‌یه‌نێ به جۆگه‌کانی شه‌راب و
عیشق به خنکانت ده‌با
له‌سه‌وزایی ستیانێکدا و
سه‌ری په‌نجه‌ت به‌فه‌تاره‌ی ئاگر ده‌دا
له‌ده‌می قه‌ره‌که‌وتنی کۆترکانی لای ژناندا !
عیشق ده‌تکا به نیشتیمانی شه‌مامه‌ی سوور
عیشق ده‌تکا به (لاس) ی زمان لاس و
عیشق ده‌تکا به ئاوێنه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ و
به ده‌شتی مه‌خمه‌ڵی به‌هار
عیشق نه‌بێ ، ئاخه‌ر بڵێ
به چی ده‌گه‌ی ، به‌کێوی مه‌م ؟
به چی ده‌گه‌ی به وڵاتی ڕووتبوونه‌وه و
به چی ده‌گه‌ی به سیحری گه‌مه‌کانی شه‌و ؟
به چی ده‌گه‌ی به‌ووردبوونه‌وه‌ی کراسی
شل وملی شلکه مێیان ؟
به ئاوی پڕ مه‌له‌ی ماسیان ؟
به چی ده‌گه‌ی ، به دوورگه‌کانی فڕین و عه‌تر
به سێوه‌ری ماڵه‌کانی ناو ئازادی و
به که‌ستانه‌ی داوه‌ریوی حه‌وشه‌ی چامه ؟
وه‌ره ئه‌ی یار به قوڵایی دنیا بێژین
سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
ئاژه‌ن بوونی
هه‌موو دۆنمه‌کانی شیعره ، له ئه‌وین و
قه‌ڵاکردنی به‌رچنه و قه‌رتاڵه‌یه ، له بۆڵی شین
به قوڵایی دنیا بێژین ، سه‌فه‌ری چاوه سه‌وزه‌کان
سه‌فه‌ری قه‌ڵه‌م ومێیه ، سه‌فه‌ری فڕین وعیشقه
سه‌فه‌ری کوکوختیه‌کانی ترێیه به‌لای جوانیدا !!
وه‌ره ئه‌ی یار ، با به دنیا بێژین
عیشق ژیان به مه‌خمه‌ڵبوون ده‌گه‌یه‌نێ
پوشپه‌ڕی /2005/ ئه‌ڵمانیا