ئه‌ڕا پیاوێكى سوریالى
(بۆ سلفادۆر دالى)
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ئاوێزانى ده‌ستێكى بووم ، وامئه‌زانى
سه‌نته‌رى كه‌ونم گرتووه
ئاوێزانى قاچێكى بووم
وه‌ك ئه‌و مناڵه‌ى كه هێشتا نه‌مبووه
گوناهێكى گه‌وره‌م كرد و
به‌پشتا له‌سه‌ر ئه‌و شیعره پاڵكه‌وتم
گوناهێكى گه‌لێ گه‌وره‌ترم كرد و
پاشان له‌نێو حه‌وزێكى شین‌دا دانیشتم
قاچه‌كانى ئه‌و په‌رژین و ده‌سته‌كانى من
نیلۆڤه‌رى سه‌ر ئاوى ئاگر بوون
له‌گه‌ڵ ماسییه گه‌وره‌كه
بكوژترین مه‌له‌مان كرد
له‌گه‌ڵ جووته هه‌ڵماته‌كه
هاوار و ئاهه‌كانیشمان یاریى بوون
* تۆ چیت ئه‌ى ساحیرترین پیاو
كه به‌رده‌كان ته‌حه‌ممولى په‌نجه‌ت ناكه‌ن
كه گه‌ڵاَى ئینجانه‌كان و
كاغه‌زه‌كانى نووسین و
جلى به‌رم و رایه‌خى نێو ماڵه‌كه‌شم
به‌وێنه‌ى قژى تۆ لوول بوون.
*كه‌ده‌مت نزیك گوێچكه‌م بوو
ده‌توانى هه‌ناسه نه‌ده‌ى تا نه‌مرم؟!
ده‌توانى هاوینان كراسى قۆڵ كورت و
زستان پاڵتۆ له‌به‌رنه‌كه‌ى
بۆئه‌وه‌ى شێت نه‌بم؟!
ناكرێ جگه‌ره نه‌كێشى و
له‌به‌رچاوم هه‌رگیز چه‌رخه‌كه‌ت پێ نه‌كه‌ى؟!
ده‌توانى به‌وجۆره تۆنه با‌نگم نه‌كه‌یت
كه‌دڵى ئاو ده‌كا به ئاو
به‌و شێوازه سه‌یرم نه‌كه‌یت
كه گڕ له‌ئاگر به‌رده‌دات؟!
*بۆئه‌وه‌ى زۆر زۆر زۆر زۆرم خۆش نه‌وێى
پێم بڵێ به‌سه
بۆئه‌وه‌ى بڵێم به‌ڕاستى
به‌ختیاریى سه‌رابیترین ئه‌فسانه‌یه
لێم تووڕه به.
ئێوارانێ
پێت ده‌ڵێم تۆ حه‌زت له په‌ڕینه‌وه‌یه!
گه‌ر وا نییه، له‌یه‌ك راسته
شه‌قامدا بۆ
ئه‌و هه‌موو ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ره‌م پێ ده‌كه‌یت؟!
*له‌سه‌وزایى به‌هه‌شتى دیمانه‌یه‌كدا
پێت وتم مه‌ڕێكى غه‌ریب زۆر غه‌ریب سه‌یرمان
ده‌كات و ده‌پرسێت:
چۆن گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ى خوا فڕێیدانه سه‌ر زه‌وى؟!
ئاماده‌ش بووى حیكایه‌تى هاتنه‌وه‌مان
بۆ ئه‌و مه‌ڕه باس بكه‌یت!
چه‌نده گه‌ڕاین به‌یه‌كه‌وه؟!
دیاره گه‌لێك
به‌ڵام خۆمان له‌سێ شوێندا به‌جێ هێشت
یه‌كه‌میان: له‌سه‌ر ئه‌دگارى
كاتژمێره‌كه‌ى چێشتخانه‌ى (داندۆك) و
دووه‌میان: له‌نه‌ینووكى نێو جانتاكه‌مدا و
سێیه‌میان: له‌رێگاى به‌هه‌شت.
ئێوارانێ
تۆ ته‌وقه‌كه‌ى قژم ئه‌ده‌ى له‌سمێڵت و
ده‌مخه‌یته پێكه‌نین!
جاده هه‌یه كه‌چى به‌ڕێى خۆڵدا ده‌مبه‌یت!
ده‌رگا هه‌یه كه‌چى به‌سه‌ر دیواردا بازم پێ ده‌ده‌یت!
هه‌موو پیاوان گۆره‌وییان له‌پێدایه هه‌ر تۆ نه‌بێ
هه‌موویان شتێ خراپى، ناشیرینییان تێدایه
هه‌ر تۆ نه‌بێ
من به‌هه‌موویان ده‌وێرم به‌تۆ نه‌بێ.
*به‌شه‌وگار بۆت ده‌نووسم ماڵه‌كه‌م
نهێنیترین ئه‌شكه‌وته
نه T.Vیه‌كى تیایه سه‌یرى بكه‌م
نه رادیۆیه‌كى تیایه گوێى لێبگرم
نه منداڵێكى تیایه له‌گه‌ڵ خۆمدا
شیرینى بۆ بهێنمه‌وه
نه په‌نجه‌ره‌ى تێدایه لێوه‌ى بڕوانم
تا بزانم ئاخۆ رۆژه‌كه‌ى هه‌تاوه یان هه‌وره
باخچه‌م نییه تا پیاسه‌ى تێدا بكه‌م
جل ده‌شۆم و ته‌نافم نییه تا هه‌ڵیانبخه‌م!
منێك كه‌ناویان لێناوم خۆشه‌ویستیى
نوێنم نییه بۆ میوان
منێك كه‌ناویان لێناوم ئازایه‌تى
هه‌ندێ جار به‌ده‌ست لێنانى چێشتێكه‌وه
ده‌ستده‌كه‌م به‌گریان!
هه‌روه‌ها
ئه‌م ماڵه ئه‌شكه‌وته
سپێده‌ش رێگاى پێنه‌دام گسكى بده‌م
پێى وتم
ئاقڵ به....
له‌زه‌مان و دنیایه‌كى ناخاوێندا
ماڵى خاوێنت بۆ چییه؟!
به رۆژگار بۆم ده‌نووسیت له‌مێژه خۆشم ده‌وێیت!
*تۆ چیت ئه‌ى ئاقڵترین پیاو
كه ده‌توانى ئاسك هه‌روا به‌ئاسانى
رامبكه‌یت
كه قه‌ناعه‌ت به په‌پووله
ده‌كه‌یت
له‌سه‌ر شانه‌كانت هه‌ڵبنیشێ و
سوێند بخوات بڵێت تۆ گوڵیت.
1995-هه‌ولێر
*ئه‌ڕا: وشه‌یه‌كى خانه‌قینییه واتا (بۆ)
*داندۆك:خواردنێكى میللى هه‌ولێره و چێشتخانه‌یه‌كیش له نه‌وه‌ده‌كاندا ناو
داندۆك بوو له‌هه‌ولێر.