ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌م ڕۆژانه من ڕۆشنایی ، چ پیاوێکی
ئاڵم
که ڕۆشنایی سێوانی تۆ ده‌مفڕێنێ !
خوڕه‌می لقی چ دار گێلاسێکم
که له جامی سه‌رنجێکتا ،
پڕده‌بم له بۆن سێبه‌ری له‌ره‌ی سێوان
پڕده‌بم له بۆنی باخچه ڕووته‌ڵه‌کان
له‌به‌رامه‌ی ئه‌وساتانه‌ی (با) ستیانی گوڵ ده‌فڕێنێ و
هه‌رمێی کچان ، دڵی گه‌نجان
تۆ من و ڕه‌شه‌بای قه‌ڵه‌م !
وه‌ک ئه‌و ڕۆژانه‌ی پڕ ده‌بم
له‌به‌ر هه‌یوانی خه‌یاڵ و
له ئاوڕشێنی لای سه‌با و
له‌ده‌ربه‌نی یه‌خه‌ی شل و
له به‌رۆکی ترازاو دا
که سینه عه‌تری سێوان ده‌ڕژن !
که‌مه‌مان ئاوی چه‌م نووران ده‌ڕژن !
خودایه میهرێ ، به نیشتیمانی قه‌فه‌سان به
به ماڵێ ، که به بێ ماڵی عاشقان ده‌چێ !
خودایه تۆ به گریانم پێ مه‌که‌نه
به‌م ئاڵ بوونه‌م پێ مه‌که‌نه
ئه‌وێک خۆی له جێ ژووانێکدا زریکاندی
گه‌ر لێوێ به لێوت ته‌ڕکه‌م
تۆپێت وابێ
زرێبارێ ئاوی ڕۆحم نۆش کردبێ !
تۆپێت وابێ ، به‌شی عومرێ تامی هه‌نجیرم کردبێ !
ئیتر ئه‌ی یار
له گه‌مه‌ی بۆقه سه‌وزه‌کانی ته‌نیایی وورد مه‌به‌وه
له‌خه‌ونه جه‌نجاڵه‌کانت گه‌ڕێ
له گه‌رد ماڵینی هه‌ناران
له حوجره چۆڵه‌کانی خوا
له سێبه‌ره شه‌رمنه‌کان
به دووی شوناسی خۆت که‌وه ئه‌ی یار
تۆ که هاتی
مینا سێبه‌ر
له‌لا چیغ و
له ماڵی چ که‌پرێکه‌وه هاتی ؟
تۆ که هاتی
له‌سه‌ر مه‌وجی چ قه‌زوێنێ
ئاو تو‌ڕی دای ؟
تۆ که هاتی
له ناو ڕه‌نگی کام په‌روانه و
کام عه‌ینه‌مه‌ل حه‌شار هاتی !
له خوماری
جووت بوونی کامه مێخه‌کدا
به شه‌ونمگه‌ی عه‌تر هاتی ؟!
ده‌ی بفه‌رمه یاری عه‌یار ،
تۆ که هاتی چۆنی هاتی ؟!
بڵێ چۆن
چۆن ؟
پووشپه‌ڕی 2005/ ئه‌ڵمانیا
ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌وێ هه‌فته ، شار شه‌ڵاڵی بێ ده‌نگی بوو
ئه‌وێ هه‌فته ، شار پایزی جووڵه و ڕه‌نگ بوو
ئه‌وێ هه‌فته هه‌تا لیمۆی
ڕۆشنایی په‌نجه‌ره‌کانیش هه‌ڵگوشرا بوون
ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌وه‌ی مابوو
ئه‌وه‌ی له ناو سایه‌ی شه‌ودا ، ڕه‌نگی هه‌بوو
ته‌نیا چاوی هه‌ڵبرژانی ڕۆحی من بوو !
ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌وه‌ی مابوو
ته‌نیا لاکی ماڵی من بوو
ڕه‌شه‌بای خه‌و نه‌یبرد بوو !
ده ئه‌ی بای تاڵ
وه‌ره و ئه‌مشه‌و
فوویه‌ک له ماڵی منیش که و
به سوار کۆڵی خۆتانه‌وه
ماڵ به ماڵی گه‌ڕه‌که‌که‌م بمگه‌ڕێنه
مناڵێکی ماڵ لێ وونبووم
به‌وه نی یه هه‌نوکه لێره‌دا که‌وتووم
ده ئه‌ی بای تاڵ
وه‌ره‌و بمبه
وه‌لێ ده‌خیل هه‌تا ماڵی سپی خۆمان نه‌دۆزمه‌وه
ئامان ده‌ستم لێ به‌رمه‌ده
منی ئاشقی با نه‌ژاد
ئه‌م گه‌ڕه‌که شاره‌زا نیم
ئه‌م گه‌ڕه‌که
سه‌ر و باڵ و ده‌م و چاوی هه‌ر شه‌هوه‌ته
ئه‌م گه‌ڕه‌که خاکی چه‌رپا و ناڵه و ماچه
ئه‌م گه‌ره‌که خۆی خاکێکی سه‌ر به‌خۆیه
ئاڵای جیایه
یاسای جیایه
مه‌گه‌ر هاوڕێ نه‌تبیستووه
قانوون له‌وێ سه‌ماکه‌رێکی بالێ یه و
هه‌ر سه‌عاته و له‌سه‌ر پشتی جۆرێک کاغه‌ز
سه‌ما ده‌کا
هه‌ر سه‌عاته و
له‌سه‌ر مێزیک ئه‌ڕشیته‌وه
هه‌ر سه‌عاته و
له بن باڵی پیاوێکدا به ڕووتی ده‌مرێ
هه‌ر به ڕووتیش ده‌نوێ
لێره‌ش قانوون بۆ من و تۆ
سنگی شاخێکه مل ئه‌ستوور
ئه‌تڵه‌سێکه به بێ سنوور
لێره‌ش قانوون بۆ من و تۆ
ئه‌ی بای هاوه‌ڵ
خاکی ماره زڕه داره !
ده‌ی ده‌خیله
وه‌ره و بمبه
وه‌ک عه‌لاگه‌یه‌کی ڕه‌ش و پڕ
له به‌رده‌م ماڵی یه‌کێکیانا فڕێم به
بۆنم ئه‌که‌ن
ئه‌گه‌ر چنگی پشیله‌یه‌ک گه‌شته سه‌رم
ئه‌وا خێرا ده‌مبه‌نه ژوور
ئه‌گه‌ر دووربا وه‌کو باڵای مه‌سیحیش به‌لاداهاتم
ئه‌وا ده‌رگای ماڵیان کڵۆم ئه‌ده‌نه‌وه و
ده‌نگ ده‌نگ ده‌ڵێن
کی به‌م شه‌وه ده‌می جانتای خه‌ون و جووت بوون ئه‌ترازێنێ
کێ به‌م شه‌وه
ئاونگی سه‌ر ڕانی ئه‌سڕێ و
له‌ژێر که‌پری قژی خانمیا دێته ده‌ر
کێ به‌م شه‌وه گیای بن باڵ و
ڕشاننه‌وه‌ی ناو پێخه‌ف و
جۆلانه‌ی هه‌ناسه بڕکێ و
ڕۆمانی ماچ به‌جێ دێڵێ !
ئه‌ی بای هاوه‌ڵ
تۆ به‌رگه‌ی ژانی من ناگری
تۆ وه‌ک خۆم له من تێ ناگه‌ی
هاوڕێ بڕۆ و به‌جێم بێڵه
چیم به‌سه‌ر بێ سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر لای خۆمه
ئاخ یاخی بوون
تۆش وه‌ک قانوون به‌ره ژانی خاکی ته‌وری
تۆش وه‌ک قانوون
درۆی که‌ون و فێڵی هه‌وری
تۆش وه‌ک قانوون
هیلاکی دوای ماڵی چه‌وری
ئاخ یاخی بوون تۆش وه‌ک قانوون
هاوڕێ بڕۆ به‌جێم بێڵه
بێ خه‌م به تازه هه‌تیو نیم
زلله ، هاوڕێ مناڵیمه !
***
ئه‌م بێ ماڵی وته‌نیاییه‌م
تووڕه‌بوونه له شاره‌وه
تووڕه‌بوونه له دڵێکی مۆردانه‌وه
سمکۆ به‌سه
ئه‌مه وانه و ئۆپه‌رێتی کۆستێکی تر
ئه‌مه زه‌رده و به‌فری شیعر‌و
په‌تای حه‌رف و شه‌ستێکی تر
ئه‌مه پیری و گۆزه‌یه‌ک ژه‌هری خه‌ست تر !
سمکۆ به‌سه
چیتر هه‌راسانیت نه‌وێ
با هه‌نێشت خۆڵاوی بێ
دوور بڕوانه هاتا خاکیش وه‌کو تۆیه
ئه‌وه‌تانێ شه‌پۆل دووره و
نووزه‌ی ماڵ و هاواری دارستانیش خۆ
که‌م ده‌گه‌نه شیعری نوێ !
خۆ تۆ ده‌نگت ئه‌گاته شاخی گشت گوێیه‌ک
خۆتۆ نه‌ک نووزه‌ت بگاته ماڵه شیعرێ
خۆت شیعر و ئاسمانی حه‌رفی
ئیدی چما وه‌ک دیوارکۆی ماڵه گوندێ
ڕه‌ش ده‌سووتێ ی ، کز ده‌سووتێ ی ؟
***
هه‌رچی بڵێی به گوێت ده‌که‌م
بۆ له‌مه‌ودواش دوور ده‌ڕوانم
منیش چیم ووت ، ئه‌ی ته‌وێڵی دووپارچه بووم
ئه‌ی که‌ونی پڕ له‌مه‌ترسیم
ده‌نگی تۆشه
ئه‌گه‌ر جارێ
هه‌وه‌س گرتمی و که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌ک که‌وته سه‌رم
له‌و تفه‌نگی برینه‌وه
له‌و دووربینی ئازاره‌وه
به‌فری ڕه‌ش و گه‌ڵای ڕه‌ش و
گوندێکی هه‌ڵپڕووزاوم ،
له تۆ وویست پێم نیشان ده
من گه‌نجێکی به بیانووم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ساڵی وڕکێ سه‌رم ده‌خوا
ئه‌گه‌ر جارێ ، له‌و هه‌رێمی مه‌رگانه‌وه
له‌ووڵاتی مۆردانه‌وه
گوڵه‌هه‌نارێکی ده‌مسووری ، به‌ژن سه‌وزم
له‌تۆ وویست پێم نیشان ده
من پیاوێکی به بیانووم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، شه‌وم به ساڵێک لێ ده‌ڕوا !!
***
وه‌ره ئه‌مشه‌و پێش زه‌مه‌نی لێزمه‌ی مردن
چاوت له چاوما سه‌وزکه
به دیارمه‌وه هه‌ڵترووشكێ
نه با دووربا
فریای هه‌ناسه‌م نه‌که‌وی و ته‌نیا بمرم !
نا مۆردانه جێت ناهێڵم
ویستم له تاراوگه‌ی ئه‌و خه‌یاڵانه‌ت بهێنمه‌وه
ویستم لقی دار زه‌یتوونی شۆڕه‌وه‌بووی
ناز کردنێ بشکێنمه‌وه
ویستم بێیت وئه‌مشه‌و که مێ
له‌م ده‌ربه‌نی پیریه‌مدا
گیانم گوڵی گیانت بگرێ!
ویستم بێیت و وه‌ک کۆته‌ره ئه‌م شه‌وم بۆ بسووتێنی
ویستم بێیت و بمبه‌یته‌ناو ته‌مێکه‌وه
له‌وێ بمرم
له‌وێ گوڵی گیانت بگرم !!
***
ده‌ڕۆژ به‌رله‌م شایی عه‌شقه
ئه‌م سه‌ره سه‌وز و پڕ گوڵه‌م
له‌سه‌ر چه‌رپای دووه‌م کۆستا
وه‌کو ئێستا
ته‌می ماچ و ناڵه‌ی شیرین
ده‌یان برده ناو هه‌رێمی جووتبوونه‌وه
جووت بوون له‌گه‌ڵ هه‌وای ڕه‌شا
جووت بوون له‌گه‌ڵ به‌فر ڕه‌شا
هه‌نووکه‌ش خۆ جووته له‌گه‌ڵ ترێ ڕه‌شکه‌ی چاوی ئه‌و و
باڵای پڕ وحه‌رفی مزری ئه‌م شیعره‌دا
ئه‌ی ئافره‌تی وێرانه خاک
ئه‌ی قۆزاخه‌ی له‌ززه‌ت و زه‌مه‌نی شیرین
له‌و ڕۆژه‌وه جه‌نگی چاومان ئاشکراکرد
چاوم ده‌ڵێ:
سه‌رم ده‌ڵێ:
دوای سه‌فه‌ر وکۆچه‌که‌ی ئه‌و
سلێمانی تفه‌نگێکه مات وبێده‌نگ !
سلێمانی شه‌قامێکه چۆڵ وبێڕه‌نگ !
سلێمانی باخچه‌یه‌که بێ گوڵ و هه‌نگ !
بیرتان نه‌چێ که جارجاره‌ش
که‌نیشکی مۆردانه و کانی
ئه‌وێی چۆڵ ده‌کرد و
ده‌ڕژایه‌وه دامه‌نی شار
ئیتر شار به ویساڵی ئه‌و
دره‌نگانێ ده‌بوو به ده‌نگ
ده‌بووبه ڕه‌نگ
ده‌بوو به هه‌نگ!
***
که جارێ تر به جێم دێڵی و ده‌ڕواته‌وه
تادێته‌وه تاس ده‌مگرێ
تادێته‌وه مادۆنای شه‌قامی مردن
دێته ژێر لێفه‌که‌مه‌وه
ئه‌ی مادۆنای شه‌قامی مردن جێم بێڵه
به‌م شه‌وه که‌م خۆت ڕووت که‌وه
که‌م بارانی سه‌ر وپرچت بئاڵێنه له گیانمه‌وه
من دارێکی زڕ و ووشک و بێبه‌رم
ئه‌مشه‌و بۆ تۆش سه‌وز نابم
ئه‌مشه‌و بۆ تۆش به‌ر ناگرم
هه‌سته بڕۆ و به‌جێم بێڵه
لێڵم مه‌که تادێته‌وه !
***
جاران ده‌مووت هه‌تا ئێسته‌ش
له زۆر گووندی وڵاته‌که‌م
باڵی ئایه‌ت له ژێر شانی مزگه‌وتتایه و
سه‌ری زۆر باخ ، وه‌کو ته‌زبیح
له‌گیرفانی بنارایه و
قاچی زۆر ماڵ ، وه‌کوبه‌رماڵ
له‌پێلاوی دینارایه و
ده‌ستی زۆر ئاو ، وه‌کو هه‌تاو
له چه‌په‌ری وونبوونایه !
ئێسته‌ش ده‌ڵێم
له زۆر گووندی ووڵاتی چاوه‌ڕوانیمدا
باڵی حه‌رف وا له‌ژێرشانی شیعر دایه و
سه‌ری شیعریش وه‌کو ته‌زبیح
له گیرفانی دیوانایه و
قاچی دیوان ، وه‌کو به‌رماڵ
له پێڵاو ویژدانایه و
مانگی حه‌زم وه‌کو هه‌تاو
له چه‌په‌ری وونبوونایه و
به‌م شه‌وی شیعره‌ش نایگه‌مێ!!
***
ئاخه‌ر ئه‌ی با بیشیگه‌مێ به چی ده‌چێ
ئه‌وێک تاوێ له‌ناو لمی برینێکمدا وه‌نه‌وز نه‌دا و
به‌به‌ر خوێنی هه‌وری سه‌رما نه‌یه ونه‌چێ و
ئه‌وێک جارێ شان نه‌داته ژێر جه‌نازه‌ی شێعرێکمه‌وه و
تونێلی خوام بۆ نه‌گه‌ڕێ و
ئێوارانم پڕله په‌ڕی هه‌تاو نه‌کا
بیشێگه‌مێ به چی ده‌چێ !!
ئاخ مۆردانه ئه‌ی به‌هه‌شتی کراس سه‌وزی جیهانی من
من له‌م عیشقه سه‌رده‌رناکه‌م
ئه‌م سووتانه هاوكێشه‌یه
خۆشت ده‌وێم به ئاستانه‌ی شیعره‌کانم
ڕقت لێمه به ئاستانه‌ی خۆشه‌ویستیت !
من له‌م عیشقه سه‌ر ده‌ر ناکه‌م
هێنده نه‌بێ ئه‌ی مۆردانه
ئه‌ی مۆردانه
دوودڵ مه‌به له‌م جه‌زیره سه‌وزه‌ی ڕۆحم
هه‌رچیت ده‌وێ ئاماده‌یه
چه‌رپا ، ئه‌وه دڵم !
بالێف ، ئه‌وه‌هه‌ڵمی زه‌وی ناخم !
خواردن ، ئه‌وه گه‌زۆی حه‌رف وشیعر !
ئه‌وه‌لیمۆی دره‌ختی ڕه‌ش !
گه‌ڕان ،ئه‌وه لێواری چه‌ند کۆستێ !
کتێبخانه ، ئه‌وه زام و بیلۆگرافیای عومرێک ڕه‌ش !
خه‌می چیته
ترسی گره‌و ؟
من وه‌ک ووتم
من پیاوێکی بێ که‌یبانووم
ئه‌گه‌ر باڵم لێکه‌نه‌وه و
زنه‌ی چاوم
له شاخی ئه‌م سه‌ره سه‌وزه‌م دوور خه‌نه‌وه و
ئه‌گه‌ر قاچم له ئه‌ژنۆوه ببڕنه‌وه و
گوێکانیشم بۆ ده‌می تاڵ ، وه‌کو سیغار بپێچنه‌وه
هه‌رگیز پێیان ناکرێ
گوێزان به ڕدێنی نێوانمانا بێنن !
وه‌ک تۆ خانم چۆن پێت ناکرێ
سه‌ری هه‌ولێر ،
له‌نێوانی پێنج په‌نجه‌ی ده‌ستتا هه‌ڵبگر ی و
سه‌ری(شێرکۆ)ش له‌و که‌ونه بچکۆله‌ی سه‌رتا بشارییه‌وه!
وه‌ک تۆ خانم چۆن پێت ناکرێ
له حزووری چه‌پکێ قسه‌ی مناڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌دا
وه‌ک گوڵدانی جه‌نجاڵ به گوڵ دانه‌نه‌وێی
ئه‌وانێش وا پێیان ناکرێ
به‌م بێوه‌خته
له ته‌وێڵی شنروێ وه
سه‌ری شیعر و چیرۆک به‌رده‌نه‌وه !
***
کێ دێته‌ڕێی دووعاشقی ڕووته‌ڵه وبه‌س ؟
چیمان پێیه لێمان بدزن !؟
ئه‌وی هه‌یه بارێ حه‌رفه !
ئه‌وی هه‌یه کۆڵێ ماچه!
قاچاخ چیش نین ، تاله‌م چه‌مه ده‌رباز ده‌بین
ده‌م بخه‌ینه ده‌می ئه‌سپه‌کانمانه‌وه
بڵێین نه‌با
به پژمه‌یه‌ک له‌خه‌و ڕابێن
هه‌سته هاوڕێ
چیمان پێیه لێمان بدزن
ئه‌وی هه‌یه بارێ حه‌رفه
ئه‌وی هه‌یه کۆڵێ ماچه
سه‌ره‌تای 1992/سلێمانی
تێبینی / ئه‌م شیعره له گۆڤاری کاروانی ژماره 10دا
خولی ڕاپه‌ڕین بڵاو کراوه‌ته‌وه پێم خۆش بوو جارێکی تر، هه‌ر به زمانی 13
ساڵ به‌ر له ئێسته به‌م سووتانه‌تان ئاشناکه‌مه‌وه
ئیسماعیل خورماڵی
زۆر جار ئه‌ڵێم ئێستاکه نا که‌مێکی تر
پێچه‌وانه‌ی فه‌سڵی شیعر
خۆم له خه‌می فه‌سڵێکی تر خاڵی ئه‌که‌م
هه‌رچی چه‌می دوودڵی یه و
له ژێر پێستما بووه‌ته وڵاتی خوێن و هاژه ئه‌کا
هه‌ر ئێستاکه وه‌ک بارانی باران بڕین وشکی ئه‌که‌م
زۆر جار ئه‌ڵێم ئێستاکه نا که‌مێکی تر
پۆرترێتی دوا برینه ڕووته‌کانم له ڕۆخێکدا
به‌زمانی شه‌پۆلێک ئاو ئه‌سڕمه‌وه
پیره شاتوی مۆڵ له گه‌ڵای بێ هوده‌یی
به ته‌وراسی
سه‌فه‌رێک له‌ودیو سنوری دوێنێمه‌وه ئه‌بڕمه‌وه
زۆر جار ئه‌ڵێم ئێستاکه نا که‌مێکی تر
وه‌ک سوتان و دوکه‌ڵی ئه‌و جگه‌رانه‌ی
دوا په‌نجه‌میان له‌هه‌ورێکی زۆر زه‌رده‌وه ئاڵاندووه
په‌رژینه توتڕکی ناخم ئه‌سوتێنم و
ئاسه‌واری باڵاکه‌شی پڕ له تۆوی
گۆرانی یه سپی یه‌کانی لای عیسا ئه‌که‌م
بۆ له‌مه‌ودواش له‌قه‌ده‌ری
تێک گرژانی ڕۆح دور ئه‌گرم دور ئه‌وه‌ستم
بۆ له‌مه‌ودواش خۆم ئه‌ده‌مه ده‌ست شه‌پۆلی دڵنیایی و خۆم له ژان و
له غه‌ریبی توڕه‌بوونی گوڵه گێلاسه‌که‌ی ( چوارباخ ) قوتار ئه‌که‌م
زۆر جار ئه‌ڵێم ئێستاکه نا که‌مێکی تر
بۆ یه‌که‌م جار
ته‌حه‌ددای مردنێک ئه‌که‌م
وه‌لێ ئه‌فسوس
هه‌ر که به‌ده‌فته‌ری شارا چاو ئه‌خشێنم
وه‌ک ئه‌و باخه‌ی له‌ژێر به‌فرا پێکه‌نینی لێ ئه‌بینم
خانمه چاو کاڵه‌کانی سلێمانی
به‌زمانی جه‌سته کرستاڵی یه‌کانیان ئه‌مدوێنن
ئیتر ته‌حه‌ددا ئه‌بێته باڵی هه‌نگه زه‌رده‌و
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی قه‌رزاریان بن جارێکی تر
له‌خاکی شیلانه‌کانی ئاسمانه‌وه
له‌گلێنه‌ی که‌لله سه‌رێکی تره‌وه
ئه‌مهێننه‌وه خاڵی سفر
ئه‌م هێننه‌وه ماڵی شیعر‌و
قه‌ڵه‌مه‌که‌م ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست وده‌ڵێن :
ڕه‌شه ، ئه‌ی نمه‌کی ماچ بتگرێ ئه‌وه له کوێ ی
تۆ ته‌ماشا دار گێلاسه‌که‌ی چوار باخت چۆن ده‌سووتێ
تۆ نازانی چه‌ن چاو له ڕێی ئه‌نگۆره‌ی قه‌سیده‌یه‌کته
له‌و سنووره یاڵ به‌فراوییه‌یپێنجوینه وه
وه‌ک شه‌تاوی له‌مه‌ڕسیروان ، وه‌ک بروسکه‌ی گۆل گۆل ئاگر
بگاته قه‌ڵاتی هه‌ولێر وله‌وێشه‌وه کۆلێژ کۆلێژ
ماڵ به ماڵی زانکۆ
له شه‌پۆلی باڵ به‌ڕه‌نگیخۆت هه‌ڵژه‌نی!
ئه‌وه له کوێ ی ،ڕه‌شه به په‌نگی دنیابی
تۆ نازانی ئه‌م شه‌پۆله یاڵ زه‌رده
ئه‌م کچۆڵه‌ی تائاوێنه‌ش خه‌جاڵه‌تی باڵایه‌تی
چه‌ن چاو له ڕێی پۆله ڕیشۆڵه‌ی شیعرته و
جارێکی تر
به زه‌وقه‌وه‌بانگی عه‌شق داده‌یته‌وه
جارێکی‌تر به زه‌وقه‌وه
گۆرانی بۆلۆکه‌ی گیان و
جارێکی تر
به ده‌ستوور ودووڕیانی ئازارێکدا شۆڕبیته‌وه
شۆڕبیته‌وه و
موماره‌سه‌ی خۆشه‌ویستی
به تاپۆی دنیا بزانی و
باڵای عه‌شقیش، به بڵقی ئاو هیچ تێ نه‌گه‌ی !!
ده‌ی سیا کوڕ
پێ هه‌ڵگره‌و
بگه‌ره‌وه بازنه‌کانی پێش ڕۆشتنت
مه‌ڵێ من مه‌حکوومی مردنێکم
له مردنی پیاوه ده‌مامک داره‌کان
لێی تۆقیون گه‌وره‌تره
مه‌ڵێ من بێ مه‌یلی وتۆفانیڕووی کچۆڵه‌یه‌ک ڕاوی ناوم
مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی ، چۆن به جه‌می سه‌ر هه‌ڵگرتنی فرۆشتم
ئاواش هه‌ر خۆی ، له‌و چه‌مه‌م بکڕیته‌وه
ده‌ی سیاکوڕ، بێهووده‌یی ته‌ڕت نه‌کا
خۆت مه‌ده‌ره مه‌له‌ی هێڵی ده‌سته‌کانت
گه‌ر زمانی ورده‌ماسی جۆگه‌له‌کان شاره‌زا نیت
خۆت مه‌ده‌ره ئه‌و که‌ناره‌ی ئاو ده‌یگاتێ و ئاو نایگاتێ!
گه‌ر خوا به نوور ، سێ به شی بۆ ته‌ڕ نه‌کردووی
نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌جه‌نگه‌ڵی
ئه‌و ڕۆژانه‌ی،به‌رائه‌تی پیر ومناڵ ده‌سووتێنن
ده‌ی سیا کوڕ پێ هه‌ڵگره‌و وه‌لێ هۆشت بێ
مه‌ره‌که‌بی ڕق له خۆیت تێوه نه‌دا
جارێکی تر چاوی سه‌فه‌ر دوورت نه‌با
به‌سه‌مای که‌مێ تووڕه‌بوون
به مه‌غریبی نازکردنیشه‌کره کچێ
هیچ ترازووت لا سه‌نگ مه‌که
مه‌ڵێ
گه‌رده‌لوولی دابڕانه وفێره ڕۆحی ئیسماعیله !
مه‌ڵێ تۆفی شه‌وه وده‌ستی ڕه‌شی ئیزرائیله !
ده‌ی سیا کوڕ
له‌که‌لی شه‌یتان بێره خوار
ئاسمان چۆڵکه وبێره خوار!
پیره شاتوو ،گه‌ڵای سه‌وزی وه‌ک تۆی ده‌وێ
که‌ڵه‌کی ڕۆح ،ئاشقه‌و ماشقی حه‌رفی ده‌وێ!
خانمانی له‌مه‌ڕ شاره‌که‌ت،گۆرانی نوێیان ده‌وی !
وه‌لێ سمکۆ له گشت زیاتر
ئه‌وی تینووی ، گه‌ڕاننه‌وه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ری
قه‌ڵه‌مه مانگ گرتووه‌ته
ئه‌وی چاو بۆ
په‌ڕه‌سێلکه کۆچه‌رییه‌کانیدنییای تۆ هه‌وا ده‌دا
کچی که‌عبه‌ی سلێمانییه و
به‌ردی ڕه‌شی شیعری ده‌وێ
(سازان)ی هاوڕێی ژووانه و
ژووانی له ژووانت ده‌وێ!
من ده‌زانم کشانه‌ناودوا هه‌ناسه و
دوا بازنه‌کای لای ئاسمان ،ئاسان نییه !
له‌ده‌ست دانی ورده جۆگه‌و په‌ڵه‌ی گوڵ و
تیلماسکه ڕێ ئاسان نییه!
له ده‌ست دان و
پروزانی دار زه‌یتوونی خۆشه‌ویستی ئاسان نییه!
به‌ڵام چیبکه‌م
شه‌ڕی ئه‌و باوان شێواوه وای لێکردم
وه‌ک بینیتان
له سه‌عاتی دیاری وسفرا
له دوا قۆڵیئاگابوونیسه‌رو چاوما
چۆن بڕیاری شه‌ڕو خوێنی یه‌ک جاره‌کی دا
وه‌ک بینیتان به ئاشکرا
مانگه‌شه‌و و زه‌رده‌په‌ڕی به شه‌ڕئه‌دام
عه‌قڵ وهه‌ڵاڵه‌یخه‌یاڵی به شه‌ڕ ئه‌دام !
شاتووی به‌ڵێن وسووتانی به شه‌ڕ ئه‌دام
ده‌نا هه‌رگیز، من سه‌فه‌رم خۆش نه‌ده‌ویست
به‌ڵام چیبکه‌م
که‌ته‌وراس نیشته ده‌می دار
یان ئه‌وه‌تادار شه‌ق ده‌با
یان ئه‌وه‌تا،داریشده‌می ته‌وراس ده‌خوا
وه‌لێ قه‌ینا ،من ئه‌م شه‌ڕه‌ش
به خاتری زه‌رده‌مووی ژێر نه‌رمایی گوێ کانی ده‌که‌م
له ئێستاوه گه‌ڕاننه‌وه‌ی شێعر وخامه‌م لاقبوڵه
کوژاننه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه‌خه و
جارێکی‌تر ژیان عه‌شقم لا قبوڵه !
وه‌لێ کچێ تۆش له‌مه ودوا،سێبه‌ری خه‌ستی دارێک به و
چزه‌چزی له‌شم ئارام که‌ره‌وه
باڵیی لۆکه‌یی هه‌ورێک به و
ته‌پ وتۆزی ئه‌ودیو سنووری شاره‌که‌م لێکه‌ره‌وه
هه‌روه‌ک چۆن له ئایه‌تی شیعره‌کانما هه‌ڵم گرتووی ،هه‌ڵت ده‌گرم
تۆش ئاوه‌ها
له نیو کوانووی ئه‌و ساته ئاڵتوونیانه‌دا
له قوڵایی ئه ئاوێنه سپیانه‌دا هه‌ڵم بگره
وه‌ک جاران هه‌ڵت ده‌گرتم !
بیرته ئه‌ها
هه‌ر شتێ له‌تۆ بچووبایه
من له خواردنی تێر نه‌ده‌بووم !
تۆش ئه‌ی خانم بێ منه‌ت بووی له سووتانم !
وه‌لێ گوڵم تا ئه‌مێسته‌ش من هه‌ر خۆمم
هه‌ر که قه‌ڵه‌م ، قولاپی شیعر هه‌ڵ ده‌گرێ و
به‌ره وچه‌می خوار ئاوای خه‌یاڵ ده‌ڕوا
له‌و سه‌ره‌وه که دێته‌وه شۆڵێ دوو شوڵ
سووره‌ماسی ڕوانینت نه‌یه‌نێته‌وه
تووڕه ده‌بم
دڵم پڕ ده‌بی له تۆفان و چاوم پڕ ده‌بێ له هه‌ور
لۆمه‌م مه‌که کچێ به خوا هێن شیرینی
ده‌ردی (نزار) شایه‌تیمان به تۆ نه‌بێ
هه‌تا ماوم که‌سی تر نایه‌ته چاوم
1995 هه‌ولێر
تێبینی:
ئه‌م شیعره له‌یه‌کێک له ژماره‌کانی کوردسانی نوێ دا هاتووه‌ته بڵاوبوونه‌وه،
حه‌زم کرد جارێکی تر به ساده‌یی خۆی بێته
وه‌شان و بڵاوبوونه‌وه