دڵم له‌شوێنێ داناوه
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ببوره... من دڵم
له‌سینه‌مدا نییه
له‌شوێنێ دامناوه
نازانم له‌کوێ !
تۆ ده‌چى
کتێبخانه‌ى گشتى شارى بۆ ده‌گه‌ڕێى
ده‌بینى خوێنه‌رێ
ده‌یبات و نایهێنێته‌وه.
ببوره ...من وێنه‌م
له‌سه‌ر شۆسته و
له‌سه‌ر دیوارى چێشتخانه‌کان و
له‌چاوى کوڕاندا هه‌یه !
هێنده ڕه‌گى ناوبانگم ڕۆشتووه
زه‌حمه‌ته ملوانکه‌ى پچڕاوى ته‌مه‌نم
تازه نه‌ک تۆ
به‌هیچ که‌س بهۆنرێته‌وه .
ناتوانى بیبڕیت زمانى درێژى
قسه و باس
مێژوو خوڵقێنێ بگۆڕى
بهدایکێ بۆ منداڵ
بووکى خه‌یاڵى به‌سه‌دانیش بکه‌یته
نیوه‌ى خۆت و
هه‌رگیزیش په‌شێمان نه‌بى
له‌وه‌ى کهشهرابى عیشقم ده‌خۆیته‌وه.
ببوره...من چاوم
پڕه له‌دابڕان
که‌شه‌وان به‌ته‌نیا ده‌نووم.
شیعرم ته‌ژییه له‌ژووان
بۆ که‌سانێ نایانناسم
لێم گه‌ڕێ
دڵنیام ناتوانى
به‌بێ ئه‌وه‌ى، خۆت لێ ون بێت.
ونبوونم بدۆزیته‌وه !
2007-سلێمانى