تاچاو بڕكا هه‌رجه‌فا .. هه‌ر ئاهات
بێستون حه‌سه‌ن
ئه‌م هه‌موو گوناهه به‌من نانوسرێته‌وه
عاده‌ت نییه
گوڵێك له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه سیس ببێ و
باران پرسه‌ى بۆ بگێڕىَ ..
ڕه‌نگه ئیتر ئه‌و قاێیدانه‌ش نه‌بینینه‌وه
كه هه‌واڵى سوتاندنى به‌یته‌كانى نیشتمانیان بۆئه‌هێناین .
ئێسته‌ش له‌به‌رچاومه ،
مه‌غریبێكى دره‌نگ هاتى و له‌دووره‌وه
به‌ده‌ستێكت پیاڵه‌یه‌ك شه‌رمى نارنجى و به‌وى كه‌شت
كۆمه‌ڵىَ حه‌رفى لێك پچڕا‌و ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه
له‌دامێنى شیعرێكه‌وه هه‌ڵوه‌ریبىَ و
پێتنه‌كرابێت كۆیكه‌یته‌وه
نزیك بوویته‌وه و پێت وتم :
ئه‌وه هاتووم چیتر نزا نابه‌مه‌وه به‌ر تارمایى و
حه‌زه‌كانم له ڕه‌شپۆشى دێنمه ده‌رىَ ..
چیتر خه‌ون به‌دارچواله‌و
به‌بۆنكردنى ئه‌و نێرگزانه‌وه نابینم
له‌شیعره‌كانتا.. چه‌شنى سه‌راب خۆیان ئه‌نواند .
ڕه‌نگه ئه‌وده‌م كه‌س به‌وێنه‌ى ئێمه موحتاج
به ئه‌وین و به‌سه‌فه‌رى (با) نه‌بوبىَ ..
وه‌لىَ ئێسته له‌ودیو هاژه و
له‌ودیو بۆنى میناكانه‌وه ده‌نگت دىَ .
خه‌تایه‌ك ئه‌تنووسێته‌وه
ته‌ژیى به‌كوشتنى ماچ و
به‌و ڕۆژانه‌ش جریوه‌مان ئه‌گه‌ییه
ئه‌ودیو سنووره‌كانى ئاوابوون .
تۆ له‌بۆنى شیعرێكمه‌وه گوڵت ناسى و
له (نسىَ)مه‌وه تێگه‌یشتى
سه‌فه‌ر به‌پانتایى عیشق و گه‌ڕان به‌دوى
سوره‌ته‌كانى ژیاندا چه‌ند نهێنییه‌كى به‌تامه
كاتىَ ئاشناى جوتبوونێك بیت ، له‌ئه‌وپه‌ڕى له‌هۆش چوونا .
هه‌موو موعجیزه‌كانى زه‌مه‌نم دى و
هه‌موو توله‌ڕێیه‌كانى میحنه‌تم ته‌ى كرد و
ته‌نیایم به‌ته‌نافى كوڕێنیه‌وه جێهێلاَ ،
هه‌ر بۆئه‌وه‌ى غرور به جوانیت نه‌زانىَ و
خه‌یاڵ گه‌مه‌ى عه‌یب ئاسات له‌لا نه‌كا به‌حه‌قیقه‌ت .
من ئه‌مزانى تۆ به‌چه‌شنى ئه‌و گولاَنه عاشق نه‌بووى
كه وه‌رینیان له‌ودیو وێستگه‌كانى پاییزه‌وه هه‌ڵگرتووه .
ئیدى چه‌شنى خڵته‌ى پاش ئه‌و باراناوه‌ین
شۆڕده‌بینه‌وه نێو گه‌رووى جۆگه‌كانى پشتى عه‌ده‌م ،
نه كانییه‌ك باسمان ئه‌كا و نه ڕه‌وه‌زێك
ئه‌مانباته‌وه بۆلاى خۆى .
سه‌حه‌رانێك گوێمان شلنه‌كرد بۆ خونچه و
له‌پرسه‌ى په‌روانه‌یه‌كدا ئاوگێڕ نه‌بووین ،
تا شیعر لێمان یاخى بوو ،
تا خودا پشتى لێكردین ..
تۆ بڕوانه .. من له‌و په‌ڕى كوچه‌كانى بێهوده‌ییدا
چۆن بىَ په‌روا
چاو له ئاسمان توند ئه‌كه‌م و به‌بىَ نه‌وا ڕۆژم لێدىَ .!
ئه‌من سه‌راى ئه‌و باڵنده دوورانه‌ش بووم
به‌بىَ ئاسمان مسافر بوون
به‌بىَ ئاسمان پڕ فڕین بوون ...
ئێسته ده‌زانم چه‌ند قورسه
كاتىَ عه‌رشى ته‌ڕى بارین له‌زمستان توڕه ده‌بىَ و
خاك سوورایى تیا نامێنىَ و
چرۆكانیش به‌ده‌م نزوله‌ى سوبحه‌وه وشك هه‌ڵدێن .
ئه‌وه منم له غه‌زه‌لى ته‌نیایما بۆنى دۆڕاندنم لێدىَ و
له جێى شیعر پاییز دڵنه‌واییم ئه‌كا ..
ده‌نا كوا سوره‌تى ئه‌وین
سوێندى درۆ و عیشقى درۆى تیا ئه‌بینرىَ !
واى خودایه .. چه‌ند لێك دوورین
منێك مودمین به باخه‌كانى ڕێحانه و
ئه‌وێك مردووى به‌ر شه‌تاوى ماڵى هه‌وه‌س .
واى خودایه ..
وا له عه‌زره‌ت شینى باده‌م
ساقى بۆته قومىَ شه‌راب .. نه‌كه‌س لێوى پیائه‌هێنىَ
نه ده‌ستنوێژێكى لێئه‌گرن ،
ئه‌ى پێم ناڵێن ئه‌م دیرۆكه چ مه‌حشه‌رێك وێنه ئه‌كا
چ مانشێتێك له خۆئه‌گرىَ ؟
تا هه‌نوكه‌ش چاوم پڕه له‌گله‌یی ..
ده‌ڵىَ ڕۆژىَ له‌و ڕۆژانه‌ى
تریقه‌مان وه‌كو نه‌وڕه‌س زه‌ریاى ئه‌بڕى
نه‌تهێشت گڕى ڕووانینم هه‌موو جه‌سته‌ت بسوتێنىَ ..
نه‌تهێشت ئاله‌و بێده‌نگییه‌دا
سپێده‌یه‌ك له‌خه‌و بكه‌ین .
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌و جادانه‌ى
یه‌كه‌م پیاسه‌ى هه‌ردووكمانى لىَ سه‌وز بوو
تا پێى بڵێم .. چیتر ته‌ڕ نابى به ماچ و
چیتر شین نابى له گه‌مه‌ى ئه‌ودوو په‌ڕه‌سێلكه‌ى كه‌وا
تا دره‌نگان نه‌یانده‌هێشت له ڕه‌هێڵه‌ى ته‌نیاییتدا
بۆسه‌رخه‌وێك وه‌نه‌وز بده‌ى ..
وه‌كو ڕه‌شیى ئه‌و هه‌ورانه‌ى به‌سه‌رمانه‌وه توڕه‌ن و
هه‌ر نـــــابارن ،
ده‌شىَ منیش نامه‌یه‌كم ده‌ست ئه‌هلى پاییز كه‌وتبێ ،
بۆیه چاوم هه‌ڵوه‌ریوه و
به ڕۆژى ڕوون ڕىَ نابه‌مه سه‌عاده‌تى ماڵى سپى ئه‌و مه‌لانه‌ى
عیشقیان به سه‌وزى هه‌رێز و نه‌فه‌سیان به‌باران ئه‌چىَ ..!
هه‌موو عومرم به‌خشى به (با) و
ڕۆژىَ نه‌متوانى تێر بفڕ‌م
تا له‌گمه‌ى ئه‌و كۆترانه‌ش حاڵى ببم
باس له شیرینى سه‌فه‌ر و ده‌ست به گه‌مه‌ى مردن ئه‌كه‌ن ...
له‌م زه‌مه‌نى بێ تریفه و
ئا له‌م مه‌وجه بێڕه‌نگه‌دا .. واى خودایه.. عیشق چۆن گه‌وره ئه‌بىَ !
قه‌ده‌ر چۆن ئه‌كوژرىَ !
شیعر له كوىَ خه‌نده ئه‌گرىَ و
نیشتمان چۆن به عه‌ترى ئاو ته‌ڕ ئه‌نوێنىَ !
تازه ناگه‌ین به زه‌ریفى و به سورایى ئه‌و سێوانه‌ى
له ستیانى هه‌رزه‌ییه‌وه داوه‌رین و
به‌به‌رچاومانه‌وه قاژ كران ..
تازه ناگه‌ین به گێلاسى ئه‌و حه‌زانه‌ى
له‌چیمه‌نى دڵمانه‌وه بۆن گرتنى و
له‌ودیو ماڵى سوتانه‌وه له پیرێتییات ئه‌ڕوانى ..
ئاخر ئێمه به‌دووڕییانێكا ڕۆیشتین تا چاوبڕكا
هه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ى ته‌ریب و
هه‌ر قه‌ێیده‌ى سه‌ربڕاوو .. چڵى وه‌ریوى گومان بوو
ئیتر ئه‌بىَ چاوه‌ڕوانیى چ كۆتاییه‌ك بكه‌م
له‌م سه‌ره‌تا زه‌رد بووه‌دا ..؟
ده‌بىَ عه‌ده‌م فڕێمباته كام ئه‌تڵه‌سى ئاهاته‌وه
كه گۆرانى تیا حه‌رامه و
عیشق ژه‌هر و كوفرى سووره ؟
گه‌روا بڕوا له قه‌فه‌زى خڵته‌ى خاكیش دێمه ده‌رىَ و
حیكایه‌تێك ئه‌نووسمه‌وه
پڕبىَ له پاییز‌ى ئه‌وو سه‌رڕێژبىَ له غه‌یبه‌تى خۆم
تا هیچ كه‌سىَ له‌هه‌نجیرى ئه‌وین نه‌خواو
شه‌ڕ نه‌باته دیوه‌خانى ماڵى شیعر .
ئه‌م ده‌قه خه‌لاَتى دووه‌مى سیانزه‌هه‌مین فێستڤاڵى گه‌لاوێژى بردووه
Bestoon1617@yahoo.com <mailto:Bestoon1617@yahoo.com>