كاڵبوونه‌وه‌ی
ڕه‌نگی ئینتیما بۆ وه‌ته‌ن
دانا عه‌سكه‌ر
له‌خه‌ونی هه‌ڵقرچاوی ده‌وه‌نێكدا هه‌ڵده‌كه‌م
سیحری سووتانی مۆمێك ، ته‌مه‌نم پڕ ده‌كات له داڕمان
ره‌نگم ره‌نگی په‌رداخی شكاوی زنده‌گییه
په‌رش، هیچ كۆكردنه‌وه‌یه‌ك
نییە بمباته‌وه‌سێبه‌ری رازه‌كانی
پڕبوونه‌وه
له شه‌رابی ته‌نیایی
ماندوو، وه‌ك دڵه‌ڕاوكێی خۆخێكی گه‌ییو
به‌مورادی دره‌ختێكه‌وه
له‌رزۆك له
شه‌رحی (با) دا چاوه‌ڕوانی كه‌وتنم
كه‌وتن به‌سه‌ر ئیحساسی به‌ردێكی نووستو،
به‌وخه‌یاڵی سێبه‌ره‌وه
چ وه‌رزێكی كاڵه ئه‌م سێبه‌ره په‌رشه بۆ په‌ناكانی ته‌بایی
چ ئێواره‌یه‌كی جه‌نجاڵه نێو گژوگیای حه‌رفه‌كانی (ئاو) و..
سووربوونی ئه‌گریجه‌ی هه‌تاو
بۆ كوشتنی سێبه‌ره‌كانی نیشتمان .
له‌و ده‌مه‌دا ، له‌كه‌وتنی هێشویه‌ك تیشك
نیشتمان پڕده‌بێت له‌سێبه‌ری نه‌وه‌كام
ژیانیش به‌و هه‌موو ده‌رگایه‌وه
له‌حزه‌كانی سه‌فه‌ر تۆختر ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵاتن له نیشتمان .
من له‌نێوان سێبه‌ره‌كانی نیشتمان و ..سێبه‌ره‌كانی غوربه‌تدا ..
ده‌ستێكم پڕ ده‌بێت له كۆچ وئه‌وی دیش له‌ئاوڕ
ته‌ماشایه‌كم پڕ ده‌بێت له‌خه‌ون و ..
ئه‌ویدیش له‌بێده‌نگی
چ نیشتمانێكی بێ خه‌ونه سێبه‌ره‌كانی شه‌ڕ
چ دووڕیانێكی ناكۆتایه هه‌نگاوه‌كانی خوێن و..
ئاشنابوون به‌بێده‌نگی
خودایه ..
به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم ، به‌و سێبه‌ره شه‌رمنانه ده‌ڵێم ..
له‌زه‌ته‌كانی عیشق به‌كام به‌رده‌نوێژ بسپێرم
تا چیتر له‌و مه‌رزه درۆزنانه‌ی ئه‌وان خاڵیی نه‌كرێینه‌وه
چ درۆیه‌كی زه‌به‌لاحه سیاسه‌ت
چ كه‌لاوه‌یه‌كی خاڵیه غافڵبوون له‌رازانه‌وه‌ی سفره‌كانی دۆستایه‌تی نێوان
من ونیوه‌كه‌ی ترم
ئه‌ی خودایه ..
له‌غوربه‌تدا سێبه‌ره‌كان ده‌ستكردن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی سۆز به‌كۆدی نیشتمانه‌وه
له‌غه‌ربه‌تدا ره‌نگه‌كان خاڵین له‌ته‌فسیری( ئاو ) ..
منیش به‌مه‌ستبوون
له‌دووری
خودایه ..
ره‌نگم ره‌نگی نیشتمانێكی مودمنه به كۆچ
مه‌نگ ،وه‌ك موعتاده‌كانی رۆخی مردن
ره‌ش وه‌ك پاركی دۆزه‌خ
یاخی وه‌ك نووستنی سێبه‌ر له‌به‌ر مه‌مكی هه‌تاو ..
سێبه‌رێك من و نیشتمانی تیا گه‌وره‌بووین
گه‌وره وه‌ك خیانه‌تی هه‌میشه‌یی هه‌تاو له سێبه‌ر و..
كڕوزانه‌وه‌ی دره‌خت له‌به‌رده‌م فشاری رووتبوونه‌وه له
كه‌رامه‌ت .
به‌و هه‌موو گوناهه‌وه ده‌چمه خه‌یاڵی گیاوه
روحم شه‌ڵاله له‌ئاره‌قه‌ی شه‌ونمی كه‌روێشكه نوستوه‌كانی رۆخی وه‌هم
تامه‌زرۆیم تژی له‌شۆڕبوونه‌وه به بادی خه‌یاڵی ئاو
ئاو له‌فه‌رامۆشی نه‌شمیله‌كانی به‌نده‌ری غه‌دره‌وه
ده‌ڕژێته‌په‌ناكانی گوناهه‌وه
غه‌در به‌باڵای شمشێر پڕه له‌قیژه و خوێن و
گه‌ڕان به‌كونجه‌كانی شه‌رم و شه‌فافیی ماسی
ماسی ده‌ڵێ .. له‌سیاحه‌تی له‌ش و لاری من ونیشتمان
هه‌رچی جامانه‌ی پیاوه‌تی ئێوه هه‌یه له‌م فیرعه‌ونستانی وه‌حشه‌ته‌دا
شه‌ره‌فی من و سنه‌وبه‌ره‌كانی نیشتمانی پێده‌ڕووشێنن و
رۆحمان پڕده‌كه‌ن له ژه‌هری سووره‌تی قین
چ وه‌رزێكه له‌م جه‌نگڵستانی وه‌حشه‌ته‌دا
چ گوناهێكه به‌سێبه‌ری نیشتمانه‌وه ئه‌م په‌ڵه‌خوێنه
گوناهه‌كه‌ی ئۆدیب ، یا ئاده‌م و حه‌وا ،
یاسوره‌ته موقه‌ده‌سه كه‌ی جه‌به‌ڕووتی ئێوه ،
ئێوه‌ی پیاوانی نیشتمان و په‌ڵه خوێن
خودایه چم پێده‌كرێ گه‌ر له‌غوربه‌تدا
په‌نجه‌ره‌كه‌م بۆ وڕینه‌ی وه‌همێًكی تر نه‌ده‌مه سه‌ر پشت
چم پێده‌كرێ له‌غرووری خوێن ساردی شه‌ڕو
نیشتنه‌وه‌ی نیشتمان له‌هێلانه‌كانی ترس
خودایه، چۆن بیری ئه‌و سێبه‌رانه‌نه‌كه‌م كه‌ئێوارن
له‌گه‌ڵ مندا بۆنی قژی نیشتمانیان ده‌كردو
شه‌وانیش به‌بۆنی عه‌تری سپێدانه‌وه ده‌نووستن
چبكه‌م ،ئه‌من چبكه‌م تا
سێبه‌رێك به‌ته‌نافی نیشتمانه‌وه‌شۆڕكه‌مه خواریًَ و
په‌رداخێك پڕله میهر
بڕژێنمه خه‌یاڵی هه‌ڵكڕووزانی وه‌رزه‌كانی غوربه‌ته‌وه .
من ژیانم له‌سه‌ر میزاجی بادا هه‌ڵده‌كات
ته‌ماشاكانم پڕن شۆڕبوونه‌وه‌كانی تووڕه‌یی
پڕن له‌گوزه‌ركردن به شكستییه‌كانی ئاو..و
كه‌وتن به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵقرچانی میوه‌یه‌ك
له‌نێو سه‌به‌ته‌ی بیرچوونه‌وه
وه‌ك بیرچونوه‌ی مێخه‌كبه‌نی وه‌ته‌ن و ئه‌گریجه‌ی یار
له‌گه‌ڵ یار ژیان پڕه له‌شه‌كره سێوی وه‌فا
پڕه له‌نووری خونچه‌كانی رنینه‌وه‌ی راموسان
به‌و دره‌ختی عیشقه‌وه
خودایه ، چه‌ن غه‌دره وه‌ته‌ن له‌م زوڵمه‌ته‌دا
به‌قووله‌ی قه‌ده‌ره‌وه هه‌ڵنیشتبێ
چه‌ن غه‌دره عیشق به‌م هه‌مووسووتانه‌وه
له‌نوری وه‌ته‌ن خاڵی بكرێته‌وه
زه‌مه‌ن هات و
ده‌وه‌ن به‌ده‌وه‌ن ،سێبه‌ری خسته سه‌ر له‌پی كۆچه‌وه
تارمایی هات
سپێتی فریشته‌كانی خسته سه‌ربالێ ریشۆڵه‌ی حیكمه‌ته‌كانی فڕینه‌وه
ئاو هات و
له‌قرژاڵی چاوه‌كانی نیشتمانه‌وه
ماچ به‌ماچ ده‌ڕژایه رووتبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌ی پایزو
گه‌ڵا گه‌ڵا ..هه‌موودارستانی برده‌وه سه‌ر ره‌نگی هه‌ڵوه‌لرین
خودایه
خودایه چبكه‌م تا جۆگه‌له‌كانی وه‌ته‌ن به‌نازی ئه‌و گوڵانه ئاشتبكه‌مه‌وه
كه سپێدان له‌گه‌ڵ گزنگدا ماچ لێكدی ده‌گرن و
ئێوارانیش له‌پاڵ غرووری قژی ژاكاوی ئاو
خۆیان رووت‌و قووت ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌من چبكه‌م
چبكه‌م تاته‌ماشاكانی خه‌یاڵ ببه‌مه‌وه كتێبه داخراوه‌كانی روانین و
ئه‌لبومه‌كانی هه‌رزه‌یی ئه‌و باخچانه
پڕبكه‌م له‌بۆنی گه‌ڕانه‌وه بۆلای
ئیمانی رووشاوی وه‌ته‌ن و
خه‌ونه له‌بارچووه‌كه‌ی كیژان به‌ده‌م غه‌ریبییه‌وه
خودایه من ره‌نگی نیشتمانم بیرچووه‌ته‌وه
چبكه‌م
ده‌چبكه‌م ئه‌ی خودایه .