نائومێدم وه‌ک نائومێدی خودا له به‌شه‌ر
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش،2009
من و خۆم پێکه‌وه نائومێدین
سه‌دان جار ده‌ستم به سابون و شامپۆ شۆری
که‌چی ئه‌م ڕه‌نگی نائومێدییه
له‌ده‌ستم نابێته‌وه.
بیابانی دڵخۆشیيم ئاوی نائومێدی دایپۆشی
بیابانی دڵخۆشیيم ئێستا پڕبووه له گوڵی نائومێدی
کێ بۆنی گوڵی نائومێدی من ده‌کات ؟
کۆڵان و شه‌قام و بازار پڕبوون له نائومێدی
به ناو ئه‌م هه‌موو نائومێدییه‌دا به سه‌لامه‌تی ناگه‌مه‌وه ماڵ
ڕه‌نگی نائومێدی به‌سه‌ر هه‌موو شته‌کاندا ڕژاوه
ڕه‌نگه‌کانی نائومێدی چاوه‌کانم پڕده‌که‌نه‌وه.
ده‌ڵێم ئیتر ناڕۆمه ده‌ره‌وه
رۆژانه نائومێدی شانی به‌ر شانم ده‌که‌وێ
ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م پێوه‌ده‌ده‌م
په‌رده‌کان داده‌ده‌مه‌وه
که‌چی ژووره‌که‌م جمه‌ی دێت له نائومێدی
نائومێدی ڕژاوه‌ته دڵ و ده‌ستمه‌وه
ئێستا دڵ و ده‌ستم یاری به‌نائومێدی ده‌که‌ن و
نائومێدی یاری به‌هه‌ردووکیان ده‌کات
نائومێدیی ژوورێکه به‌تاقی ته‌نیا له ناوه‌راستیا دانیشتووم
نائومێدیی کتێبێکه به‌رده‌وام ده‌یخوێنمه‌وه
نائومێدی په‌نجه‌ره‌یه‌که له‌وێوه ده‌روانمه ده‌ریاو ئاسمان
گه‌ڵاو گوڵه‌کان
ئاونگی نائومێدییان لێده‌تکێ.
ده‌ریا له نائومێدییا سه‌ری خۆی ده‌کێشێ به که‌ناره‌کانا
نائومێدی ه‌رزه‌کان
له پایزدا چڕده‌بێته‌وه.
باران به دڵی ته‌ره‌وه ده‌بارێت
که ده‌کاته سه‌رزه‌وی نائومێدی وشکی ده‌کاته‌وه.
بۆ هیچ شتێک
هیچ ئومێدێکم نییه
ترپه‌ی دڵم پێم ده‌ڵێ: نائومێدیم ئه‌به‌دییه
ئه‌به‌دییه
ئه‌به‌دییه
نائومێدیم له هه‌موو جێگایه‌که
ئیتر سه‌فه‌رناکه‌م تاقه‌تی بینینی هیچ شارێکم نه‌ماوه
داده‌نیشم نائومێدیم له‌گه‌ڵما داده‌نیشێ
له که‌شتی و سه‌یاره‌و ته‌یاره‌دابم
نائومێدیم له‌گه‌ڵما دێ
ئه‌و کاتانه‌ی که ده‌خه‌وم
نائومێدیم به‌دیارمه‌وه زه‌ق زه‌ق لێم ده‌ڕوانێت.
زۆر که‌س ده‌ڵێن: منداڵی سه‌رده‌می دڵخۆشی و شادییه
من به‌منداڵیش نائومێدبووم له‌وه‌ی که بۆ به‌شه‌و و رۆژێک گه‌وره‌نابم
به‌منداڵیش له داخی ئه‌وه‌ی که نه‌مده‌توانی بفرم
باڵی چۆله‌که‌و کۆتره‌کانم ده‌شکان
فرینم پڕده‌کرد له به‌رد.
من به‌منداڵیش نائومێدبووم
نه‌مده‌زانی خودا چییه‌و کێیه‌و چی لێمده‌وێت؟
ئێستایش هه‌ر نازانم خودا چییه‌و چی لێمده‌وێت؟
من چیم و کێم و چیم له ژیان ده‌وێت؟
بۆ ده‌بێت بمرم؟
نائومێدم وه‌ک نائومێدی خودا له به‌شه‌ر
به‌شه‌ر گه‌ڵاو گوڵی ژیانه‌و
خودا هه‌ڵیانده‌وه‌رێنێت و سه‌وزده‌بنه‌وه
سه‌وزده‌بنه‌وه‌و هه‌ڵیانده‌وه‌رێنێت
وه‌ک چۆن خودا له به‌شه‌ر نائومێده
منیش ئاوا له‌خودا نائومێدم
نائومێدم له‌وه‌ی رۆژێ چاوم به‌چاوی خودا بکه‌وێ
نائومێدم له‌وه‌ی رۆژێ ده‌ستم به‌رده‌ستی بکه‌وێ
نائومێدم له‌وه‌ی رۆژێ گوێم له ده‌نگی بێ
نائومێدم رۆژێ ده‌مرم و هێشتا تاریکی دڵم به‌ر دره‌وشانه‌وه‌ی خودا نه‌که‌وتووه
من باسی خۆم ده‌که‌م نه‌ک نائومێدی
شتێک نییه ناوی ئومێد‌و نائومێدی بێت
ئه‌وه‌ی هه‌یه ئومێده به‌ده‌می نائومێدییه‌وه
به ره‌نگێکی فریوده‌رانه داپۆشراوه
ئه‌م ژیانه قوڵترین چاڵی نائومێدییه
ئه‌م ژیانه نائومێدییه‌و به‌گاڵته‌یش نایه‌ڵێت زه‌نگه‌کانی ناو خه‌یاڵی ئینسانه‌کان
بزرێنگێنه‌وه
ئه‌م ژیانه نائومێدییه
وه‌ک چۆن من له خۆم نائومێدم
وه‌ک چۆن خۆم له من نائومێده
وه‌ک چۆن من و خۆم پێکه‌وه نائومێدین
وه‌ک چۆن له به‌رکردنی جله‌کانم و داکه‌ندنیان نائومێدییه
وه‌ک چۆن بێ بڕوایی و خوداپه‌رستی نائومێدییه
وه‌ک چۆن جوانی و پیری نائومێدییه
وه‌ک چۆن ژیان و مردن نائومێدییه
ئه‌م ژیانه نائومێدییه
نووسینی ئه‌م دێڕانه‌یش نائومێدییه
لێره‌دا وه‌ستان نائومێدییه
به‌رده‌وامیش هه‌ر نائومێدییه
ئه‌رێ به‌رده‌وامبم یان بوه‌ستم؟