كۆڵانه‌كانى پیرى
عه‌بدولموته‌ڵیب
عه‌بدوڵڵا
هه‌ولێر، تشرینى یه‌كه‌مى
2009
"پیرى ده‌ریا"
له‌به‌ر ئاوێنه‌ى پیرى ده‌ریا
باران پرچى كرده‌وه
ئاو به له‌نجه‌یه‌ك كه
دڵ ده‌با
كه چاو مه‌ست ده‌كا
كۆڵان كۆڵان
ده‌ستى ماسییه‌كان
ده‌گرێ
له ژێر تاشه به‌ردێكدا ماچ به ماچه‌وه ده‌كه‌ن
ژیان به ژیان
زه‌وى ده‌خه‌نه سه‌مایه‌كى شین
ئاسمان ده‌خه‌نه سه‌مایه‌كى شین
كۆڵان كۆڵان
سه‌یرى ماسییه‌كان بكه و
ده‌ریا بگۆڕه‌وه به با
"پیرى با"
له‌به‌ر ئاوێنه‌ى پیرى با
به‌ر له‌وه‌ى دنیا بخه‌یته ده‌ره‌وه‌ى خۆت
به‌ر له‌وه‌ى ته‌وقه
له‌گه‌ڵ شه‌و بكه‌یت
به سپێده‌ى خه‌یاڵدا بڕۆ
بزه‌یه‌ك هه‌ڵده به تامى سه‌فه‌ر
گوڵه‌كانى ئاو له ئامێز گره
كۆڵان كۆڵان
سه‌یرى باران كه‌و
ئه‌و ساتانه یادكه‌وه كه "با" و "با" جێ‌ما
ئه‌و ساتانه‌ى شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌رما ده‌یبردى
ئه‌و ساتانه به‌كراسێكى سپى
شه‌ڕت به هه‌تاو ده‌فرۆشت
وه‌ك ئه‌وه‌ى دڵت له دڵۆپێك راست بكه‌یته‌وه
كۆڵان كۆڵان
سه‌یرى "با" بكه و
بڵێ ژیان پێشبڕكێیه كات
ده‌یچنێ
یان به‌یه‌كجارى بڵێ
ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ نه‌بێت
هه‌ڵده‌وه‌رێ مرۆڤ
سه‌یرى ئاوێنه‌كانى ژیان بكه و
ته‌نیایى دڵۆپه
ئاوێ
كه حه‌زى كه‌وتن له ئاسمان شۆڕ ده‌كاته‌وه
كه په‌یامى زه‌وى به با ده‌كا
به باخێك بچوێنه كه پڕه له سپێده
به دڵێك كه پڕه له خه‌ون
كۆڵان كۆڵان
ته‌نیایى دڵۆپه
ئاوێ
له خه‌مى به‌فر راستكه‌وه.
"پیرى به‌فر"
له‌به‌ر ئاوێنه‌ى پیرى به‌فر
سپى سپى بیرم ده‌كرده‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نم درێژكرنه‌وه‌ى سپێده
بێ
وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌فر به دزییه‌وه
لاسایى ته‌نیایم بكاته‌وه
له تریقه‌ى پێكه‌نیم دا
له دڵى خۆم گوتم ئه‌مڕۆ زۆر نووستم
شه‌و پێنازانێ
له دڵى خۆم گوتم
وه‌ك به‌فر له شه‌و راست ده‌بمه‌وه
كۆڵان كۆڵان
خۆم به با وه‌ده‌كه‌م
خۆم به ژیان وه‌ده‌كه‌م
ده‌چمه‌وه به‌رده‌م ئاوێنه‌كانى ده‌ریا
باران له ئاو درێژ ده‌كه‌مه‌وه
تا قڵپه‌ى پێكه‌نین.