راڤه‌كردن و تێگه‌یشتن
له‌نێوان هیرمینۆتیكاو فه‌لسه‌فه‌دا
عه‌بدولموته‌لیب
عه‌بدوڵڵا
"تێگه‌یشتن فۆرمێكه له فۆرمه‌كانى بوون"
(هایدگه‌ر)
ئه‌گه‌ر به‌شێوه باوه‌كه‌ى هه‌موو لێكچوونێكى مه‌عریفه‌و بابه‌ت، حه‌قیقه‌ت
بنوێنێ. ئه‌وه چه‌مكى
نوێ پێیوایه حه‌قیقه‌ت: راڤه‌و لێكدانه‌وه‌ى
رووداوه‌كانه و مه‌رج نییه تێگه‌یشتن و بابه‌ت
له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆك بێته‌وه.
واته خود هه‌مان وێنه‌ى ئه‌و شته نییه كه ده‌یخاته روو... له روانینى
هاوچه‌رخدا نه خود پێدراوێكى پێش بابه‌ته، نه بابه‌تیش پێدراوێكى پێش
خوده. به‌ڵكو له‌نێوان خود و بابه‌تى زانراو ئڵوگۆڕى به‌رده‌وام هه‌یه.
كه‌واته حه‌قیقه‌ت به موڵك ناكرێت، وه‌ك چۆن بابه‌تێك نییه خود حوكمى
به‌سه‌ردا بدات، به هه‌مان شێوه وه‌رگیراویش نییه، حه‌قیقه‌ت واقیع و رووداوه.
به نیسبه‌ت (سپینۆزا) حه‌قیقه‌ت كۆى ئه‌و مانایانه ده‌گرێته‌وه كه
له‌گه‌ڵ
نووسه‌ر له‌دایك ده‌بێت، نه‌ك
له‌گه‌ڵ راڤه‌كار و بارودۆخى مێژوویى راڤه‌كردن.
واته وه‌ك بابه‌تێكى حه‌قیقى به خودى نووسه‌ره‌وه ده‌لكێت و ده‌كه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ى خودى راڤه‌كاره‌وه. به‌ڵام حه‌قیقه‌ت لاى (هایدگه‌ر)
له‌گه‌ڵ نیازى
نووسه‌ر یه‌ك نیه، وه‌ك چۆن ناكه‌وێته نێو ده‌ق و پێشتر به‌سه‌ر ده‌قه‌وه
فه‌رز نه‌كراوه، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ت به مانا ئه‌نتۆلۆژییه‌كه‌ى هه‌مه لایه‌نه،
نه پێش راڤه‌كردن ده‌كه‌وێت و نه ده‌كه‌وێته دواى راڤه‌كردنه‌وه، له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌ش هایدگه‌ر
سێ ره‌گه‌ز بۆ راڤه‌كردن ده‌ست نیشان ده‌كات (دانه‌ر-ده‌ق-راڤه‌كار)
هه‌ر سێكیشیان ده‌كه‌ونه نێو حه‌قیقه‌ته‌وه.
(گادامێر) پێیوایه حه‌قیقه‌ت له كارى هونه‌ریدا له‌میانى ناوه‌ندێكى
سه‌ربه‌خۆدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ناوه‌نده‌ش فۆرمه كه هونه‌رمه‌ند له
میانییه‌وه ده‌توانێت ئه‌زموونى وجودییانه‌ى خۆى به‌ره‌و پێدراوێكى جێگیر
به‌رێت. ئه‌و ناوه‌نده له‌رێگه‌ى دۆزینه‌وه و ئیبداعه‌وه‌یه، هه‌ر له‌و
خڵه‌شه‌وه حه‌قیقه‌ت و میتۆد به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و به دوو رووى یه‌ك شتیان
ده‌چوێنێت. لاى گادامێر ئه‌وه كه‌شفكردنه ماوه‌ى نێوان حه‌قیقه‌ت و میتۆد
ره‌تده‌كاته‌وه. وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندى نێوان راڤه‌كردن و تێگه‌یشتنیش به
ره‌نگدانه‌وه‌ى ئیشكالییه‌تى حه‌قیقه‌ت و میتۆد ده‌داته قه‌ڵه‌م. به دیوه‌كه‌ى
دیكه‌ش كۆى ئه‌و په‌یوه‌ستبوون و تووندییه‌ى نێوانیان وێنه‌یه‌كى دیكه‌ى
حه‌قیقه‌ت و میتۆد ده‌خاته روو.
په‌یوه‌ندى نێوان راڤه‌كردن و تێگه‌یشتن
له‌رووى زمانه‌وانییه‌وه "تێگه‌یشتن" به گه‌یشتنه‌وه به‌نده، له‌سه‌ر بنه‌ماى
پێشوازیكردن دیارى ده‌كرێت. به‌و مانایه‌ش تێگه‌یشتن وه‌ك هێزى فیكرى
ده‌رده‌كه‌وێت و هاوشانى ده‌رككردنه. به‌ڵام "راڤه‌كردن" له پله‌ى دووه‌م دێت
و شتێكه ده‌خرێته سه‌ر تێگه‌یشتن. جیاوازى نێوان تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن لاى
"كلادینیۆس 1710-1754" ئه‌وه‌یه كه كاتێك مرۆڤ ناتوانێت له كاره
مێژووییه‌كان بگات، ئه‌و كاته به راڤه‌كردنیان هه‌ڵده‌سێت، لێره تێگه‌یشتن
بنه‌ڕه‌ته و راڤه‌كردن چالاكییه‌كى لاوه‌كییه. جگه له تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن
چه‌مكێكى دیكه خۆى
ده‌نوێنێ ئه‌ویش "لێكدانه‌وه"یه... لێكدانه‌وه بۆخۆى
به په‌ره‌پێدانى ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتن ده‌یخاته روو دیارى ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ "دێلتا 1833-1911" تێگه‌یشتن دیارى كرا، به‌و مانایه‌ى كه چالاكییه‌كى
ناوه‌كییانه‌ى مرۆییه‌و ده‌كه‌وێته پشت مه‌یله‌كانى ژیان و به‌ره‌و میسالیه‌ت
ده‌چێت. دێلتاى سه‌ر به قوتابخانه‌ى مێژووگه‌رییه‌و سه‌د
سڵ به‌ر له "فوكۆ"
جیاوازى كردووه له‌نێوان "زانستى سرووشتى" كه چاره‌سه‌رى فاكته هه‌ستییه‌كان
ده‌كات و پشت به راڤه كردن ده‌به‌ستێت و "زانستى مرۆیى" كه چاره‌سه‌رى مانا
ناوه‌كییه‌كان ده‌كات و به تێگه‌یشتنه‌وه به‌نده. به‌و مانایه سرووشت
لێكده‌درێته‌وه، به‌ڵام ژیانى رۆحى
ده‌بێ تێیبگه‌ین. ژیانى رۆحى ئاراسته‌كه‌ى
به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌ى خودگه‌راییه و له ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناوه‌وه‌یه و به
هاوژیانى ته‌عبیرى لێده‌كرێت.
تێگه‌یشتن له شاره‌زابوونى ژیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ
ژیان به مانا سۆفییه‌كه‌ى نا، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌زابوون.. فه‌لسه‌فه‌ى
دێلتاى پێیوایه مه‌عریفه له ئه‌زموونى ژیان درووست ده‌بێت له‌رێگه‌ى ئه‌و
تیۆره فه‌لسه‌فه له گرفته‌كانى رۆژانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ژیانیش نه
له‌سه‌ر خودى
بڵا و نه له پێوانه‌ى پێشوو دێته به‌رهه‌م، به‌ڵكو له خودى
ژیانه‌وه بونیاد ده‌نرێت.
تێگه‌یشتن وه‌ك تیۆر له‌لایه‌ن "شلیرماخر 1768-1834" دیارى كراوه و ده‌كه‌وێته
سه‌ده‌ى هه‌ڤده‌مه‌وه. شلیرماخر هه‌ڵوێستێكى كلاسیكیانه‌ى به‌رامبه‌ر
هیرمینۆتیكا هه‌یه، پێیوایه ده‌ق له ناوه‌ندێكى زمانه‌وانى پێكهاتووه‌و فیكرى
دانه‌ر بۆ خوێنه‌ر ده‌گوازێته‌وه. كه‌واته له‌رووى زمانه‌وانییه‌وه ئاماژه
به زمان... له‌رووى ده‌روونیه‌وه ئاماژه به خودى داهێنه‌ر ده‌كات. لاى
شلیرماخر په‌یوه‌ندى ئه‌و دووانه په‌یوه‌ندییه‌كى جه‌ده‌لییه. هه‌روه‌ها هه‌ر
چه‌نده ده‌ق وه‌ك زه‌مه‌ن لێمان دوور كه‌وێته‌وه ته‌مومژاوى خۆى نیشان ده‌دات و
دووچارى به‌دحڵیبوونمان ده‌كات. به‌دتێگه‌یشتن ئه‌و كاته درووست ده‌بێت كه
به‌شێوه‌یه‌كى ریكوپێك له ده‌ق ناگه‌ین، جا بۆیه هانا بۆ راڤه‌كردنى ده‌به‌ین.
لێره‌دا راڤه‌كردن، هونه‌رى دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌دتێگه‌یشتن. به‌و مانایه
شلیرماخر راڤه‌كردن پێش تێگه‌یشتن ده‌خات، هه‌ر له‌وێشه‌وه بڕواى خۆى
به‌رامبه‌ر ئیبداعكارى راڤه‌كردن راده‌گه‌یه‌نیت، ئه‌گه‌رچى كارى ئیبداعى راڤه‌كار
لاى شلیرماخر ته‌نها له بابه‌تى ده‌قى زمانییه‌وه هه‌ڵناقوڵێت وه‌ك لاى
كلادینیوس ده‌بینرێت، به‌ڵكو ره‌هه‌ندى ده‌روونى بۆ زیاد ده‌كات. راڤه‌كاریش
ده‌بێ هه‌ڵگرى دوو به‌هره بێت، یه‌كه‌میان به‌هره‌ى زمانه‌وانى، دووه‌م تواناى
ئه‌وه‌ى هه‌بێت بچێته ناخى داهێنه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات
كه هه‌موو ده‌قێك دوو لایه‌نى هه‌یه، لایه‌نى بابه‌تى كه ئاماژه به زمان
ده‌كات و واده‌كات كرده‌ى تێگه‌یشتن ئاسان بكه‌وێته‌وه، لایه‌نى خودى كه
ئاماژه به دانه‌ر ده‌كات و له به‌كارهێنانى تایبه‌تى زمانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت،
هه‌ردووكیشیان ئه‌زموونى دانه‌ر له‌خۆ ده‌گرن. ئه‌و دوو لایه‌نه بابه‌تى و خودییه
یان زمانه‌وانى و ده‌روونییه، رێساى بنه‌ڕه‌تى و شێوازى دیاریكراوى هونه‌رى
ته‌ئویلكردن ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و
به‌بێ ئه‌و دووانه‌ش ناتوانین له به‌دحڵیبوون
رزگارمان بێت.
شلیرماخر پێیوایه هه‌موو گیروگرفته‌كانى راڤه‌كردن، تێگه‌یشتنیش ده‌گرێته‌وه.
گادامێر تانه له چه‌مكى به‌دحڵیبوون ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌دتێگه‌یشتن بۆخۆى
جۆرێكه له تێگه‌یشتن، كه
له‌گه‌ڵ نیازى دانه‌ر یه‌كناگرێته‌وه. له‌لایه‌كى
دیكه "دیلیسى" كه ده‌وێت زانستى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر پرنسیبێكى جیاواز له
زانستى سروشتى
دابمه‌زرێنێ پێیوایه مه‌عریفه له‌سه‌ر ئه‌زموونى ژیان دێته
ئاراوه. ئه‌زموونى ژیان دووانه‌ى خود و بابه‌ت ده‌گرێته‌وه‌و ته‌عبیر له
دۆزینه‌وه‌ى "من" له "تۆ"دا ده‌كات. جیاوازى له‌نێوان ئه‌زموونى خودى "ئه‌زموونى
ژیانى ناوه‌كى" و ئه‌زموونى بابه‌تى "ئه‌زموونى ژیانى ده‌ره‌كى" ده‌كات و پێیوایه
ئه‌زموونى خودى له‌رێگه‌ى ته‌عبیركردنه‌وه به‌ره‌و بابه‌تگه‌رایى ده‌چێت...
كرده‌ى تێگه‌یشتن لاى ئه‌و له گفتوگۆى نێوان خودى خوێنه‌ر "ئه‌زموونى خوێنه‌ر"
و خودى بابه‌ت "ئه‌زموونى بابه‌تگه‌را" به ئه‌نجام ده‌گات، ئه‌و به ئه‌نجام
گه‌یشتنه‌ش له‌رێگه‌ى ناوه‌ندێكه‌وه‌یه كه به "ئه‌زموونى ژیان" ناو
ده‌برێت.ئیتر له‌و هاوژیانییه ده‌ق، خوێنه‌ر له‌رێگه‌ى
خه‌یڵ (وه‌ك فیكر،
وه‌ك هه‌ست) ده‌وڕوژێنێ، بۆیه ماناكانى ده‌ق به‌پێى سه‌رده‌مه‌كان ده‌گۆڕێت،
چونكه په‌یوه‌ندى نێوان راڤه‌كار و بابه‌ت به‌پێى زه‌مان و مه‌كان ده‌گۆڕێت.
تێگه‌یشتن له‌رێگه‌ى گوتراوه‌كان و ئاگایى مرۆییه‌وه له‌دایك نابێت، به‌ڵكو
له هه‌ڵقوڵینى شته‌كانه‌وه دێتـه به‌رهه‌م، ئه‌و شتانه‌ى كه به‌ره‌و روویان
ده‌بینینه‌وه.. له‌و حه‌قیقه‌تانه‌ى كه ده‌ركییان ده‌كه‌ین... به‌ڵام ئایا
ده‌رككردن له بۆشاییه‌وه‌یه؟ وه‌ك هایدگه‌ر ده‌ڵێت مرۆڤ له وجودییه‌وه
ده‌بینرێت، له ماوه‌ى ئه‌و بوونه‌دا تێگه‌یشتنێك بۆ ماهیه‌تى ته‌واوى وجودى
ئه‌و مرۆڤه دیارى ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه جێگیر نییه، كه‌واته
بوونى مرۆیى له‌میانى ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا (له هه‌مان كاتتدا) كرده‌یه‌كى
به‌رده‌وامه له تێگه‌یشتنى دیارده‌كانى بوون، هیرمینۆتیكا لاى هایدگه‌ر
پرۆسه‌یه‌كه له –تێگه‌یشتن-ى بوون، تێگه‌یشتنیش تواناى شیاوى ده‌رككردنى تاكه
له ناوكۆیى ژیانى وجودییانه‌ى له جیهاندا. به‌و مانایه‌ش تێگه‌یشتن شتێك نییه
به ده‌ستى بهێنین و خاوه‌ندارێتى بكه‌ین، به‌ڵكو فۆرمێكه له فۆرمه‌كانى بوون
له جیهاندا یان ره‌گه‌زێكه له دامه‌زراندنى ئه‌و بوونه و له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه تێگه‌یشتن له‌رووى وجودییه‌وه بنه‌ڕه‌ت و پێشینه‌یه‌كى وجودییانه‌یه.
تێگه‌یشتن له بۆشاییه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو له تێگه‌یشتنى بوونه‌وه دێت، له
مه‌عریفه‌ى سه‌ره‌تایى له باره‌ى ده‌ق و جۆره‌كه‌یه‌وه‌یه. هایدگه‌ر له‌رێگه‌ى
دامه‌زراندنى وجودى مه‌عریفییه‌وه پێیوایه "تێگه‌یشتن" و "بوون" دوو شتى
هاوپه‌یوه‌ستن یان یه‌كگرتوون.
گادامێر له ده‌ره‌وه‌ى میتۆده‌وه هه‌وڵى تێگه‌یشتنى زانستى مرۆیى ده‌دات،
چونكه كرده‌ى تێگه‌یشتن (له مرۆڤ و زانستى سرووشتى) كرده‌یه‌كه ته‌جاوزى
چواچێوه‌ى میتۆد ده‌كات. میتۆد هیچ به‌رهه‌م
ناهێنێ ئه‌وه نه‌بێ كه به‌دوایدا
ده‌گه‌ڕێت، هیچ وه‌ڵام ناداته‌وه ته‌نها ئه‌و پرسیارانه نه‌بێت كه
خستوویه‌ته روو.
لاى گادامێر هه‌موو
هه‌وڵ و چالاكییه‌ك بۆ تێگه‌یشتن ساته‌وه‌ختێكى ژیانى خودى
كه‌لتور ده‌گه‌یه‌نێت، به مانایه‌كى دیكه هه‌موو كه‌لتورێك تێگه‌یشتنێكى
دیاریكراوى له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتن په‌یوه‌ندى به
كه‌لتورى دیاریكراوه‌وه هه‌یه، كه‌واته به‌پێى دنیابینى خۆى
ده‌یسازێنێ.
به‌ڵام تێگه‌یشتن لاى گادامێر له وه‌رگرتنى نیازى نووسه‌ره‌وه هه‌ڵناقوڵێت،
نیازى دانه‌ر ئاسۆى تێگه‌یشتن دیارى ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ئاسۆیه راڤه‌كار پڕى
ده‌كاته‌وه، راسته راڤه‌كار شوێنى ناوه‌ندى زمانه‌وانى پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو
له‌گه‌ڵ شێوه‌كانى زمانه‌وانى مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌و فۆرمانه‌ش به‌ره‌و
تێگه‌یشتنى تایبه‌تمان ده‌به‌ن، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى زمانى
ده‌قه‌وه. به‌مجۆره وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت تێگه‌یشتن هه‌میشه لاى ئه‌و راڤه‌كردن
بووه، راڤه‌كردنیش هه‌میشه ره‌گه‌زێكى بونتاتنه‌رى ناوه‌كییانه‌ى تێگه‌یشتن
بووه، به‌یه‌كه‌وه لكاندنى ناوه‌كییانه‌ى تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن له گرفتى
هیرمینۆتیكیدا به‌ره‌و ره‌گه‌زى سێیه‌ممان ده‌به‌ن لاى گادامێر ئه‌ویش
جێبه‌جێكردنه، جێبه‌جێكردن جه‌وهه‌رى حه‌قیقى تێگه‌یشتنه. به‌مجۆره
تێگه‌یشتن پرۆسه‌یه‌كى گفتوگۆئامێزى بونیادتنه‌ره‌و نه به‌كۆتا ده‌گات و نه
بابه‌تگه‌رانه ده‌كه‌وێته‌وه‌و نه گرنگى به میتۆد ده‌دات.
ئاگایى جوانئامێز
هه‌ر له ئه‌فلاتوون و سقراته‌وه هه‌تا سه‌رده‌مى كلاسیكى، رۆڵى واقیعى ده‌ره‌وه
له‌سه‌ر داهێنه‌ر یان هونه‌رمه‌ند به هه‌ند وه‌رده‌گیرا، ئه‌وه‌ش به
لاساییكردنه‌وه ناونرابوو. له‌و تیۆره‌دا بۆ راڤه‌كردنى ده‌قى ئه‌ده‌بى له
ده‌ره‌وه به‌دواى ده‌لاله‌ته‌كانیدا ده‌گه‌ڕان، ئه‌و ده‌لاله‌تانه لاى ئه‌فلاتوون
له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تى فه‌لسه‌فى یه‌كیانده‌گرته‌وه... به‌ڵام رۆمانسییه‌كان رۆڵى
داهێنه‌ریان له‌سه‌ر حیسابى واقیع به هه‌ند هه‌ڵده‌گرت، كارى ئه‌ده‌بى و
هونه‌رییان به دنیاى ناوه‌وه‌ى داهێنه‌ره‌وه ده‌به‌ستایه‌وه، به‌و مانایه‌ش
ئه‌ركى راڤه‌كار ئه‌وه بوو كه بتوانێت له خودى داهێنه‌ر بگات، نه‌ك له
كاره‌كه‌ى ئه‌ویش له‌رێگه‌ى زانیارى وه‌رگرتن له‌سه‌ر داهێنه‌ر.. به‌ڵام دواتر
له‌لایه‌ن "ت.س. ئه‌لیوت" ده‌ق سه‌ربه‌خۆیى خۆى وه‌رگرت و كه‌وته ده‌ره‌وه‌ى واقیع
و داهێنه‌ره‌وه، ئه‌ركى ره‌خنه‌كار ئه‌وه بوو ده‌ق
له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانى دیكه‌دا
به‌راورد بكات و به‌دواى ره‌گه‌زه ده‌لالییه‌كانى زمان و جوانیدا بگه‌ڕێت....
راسته جوانى به رووخسارى هه‌ستپێكراوه‌وه به‌نده، به‌ڵام "سقرات" له‌و
رووخساره دیاره جوانییه‌ك نابینێت ئه‌گه‌ر ئه‌و جوانیه له ناوه‌وه‌شدا وجودى
نه‌بێت. سقرات گرنگى به جوانى ناوه‌وه ده‌دات، هه‌ر له‌وێشه‌وه پێیوایه
ده‌بێ جوانى مل بۆ خێر كه‌چ بكات و له پێناوى ره‌فتارى ئه‌خلاقیدا بێت و
ئامانجى ئایینى هه‌بێت.
به‌مجۆره گرنگیدان به جوانى سیمایه‌كى رۆحى له‌خۆ ده‌گرێت و راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندى به خوده‌وه ده‌كات، به‌ڵام
ده‌بێ له زانستى هیرمینۆتیكادا
بخه‌مڵێنرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پێویسته هیرمینۆتیكا دیاریكراو بێت
به‌و مانایه‌ى كه گشتێكه و حوكمى به‌سه‌ر شاره‌زایى هونه‌رییه‌وه هه‌یه..
"شاره‌زایى هونه‌رى" بۆخۆى جۆرێكه له پرۆسیسه‌كردنى هیرمینۆتیكى، هه‌روه‌ك
"شاره‌زایى له جوانى" شاره‌زاییه له رووانین، شاره‌زایش له رووانین خۆى له
چێژى لێوردبوونه‌وه‌ى مه‌عریفه‌دا هه‌ڵده‌گرێته‌وه. چونكه له هه‌موو
ئه‌وانه‌ى له‌نێو مێژوو و سرووشتدا پێیده‌گه‌ین، ده‌بینین كارى هونه‌رى
راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵمان دێته دوان. هه‌ر له‌وێشه‌وه گه‌یشتن به‌كارى هونه‌رى
راسته‌وخۆ له گه‌یشتن به ده‌ركه‌وتنى حه‌قیقه‌ته‌وه ده‌لكێت.
به‌ڵام هیرمینۆتیكا ده‌ریخست كه كارى هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ته‌عبیر له حه‌قیقه‌تى
ناوه‌وه ناكات، شیعر ناوه‌وه‌ى شاعیر و هه‌سته‌كانى ناگوازێته‌وه، به‌ڵكو
راستتر وایه بڵێین ئه‌زموونێكى وجودییانه‌یه. به‌مجۆره‌ش زمان (جیهان)
بابه‌تگه‌رایى یان خودى نییه، هه‌روه‌ها ده‌ق
ناشێ وه‌ك ته‌عبیرێكى خودى (كه
لاى رۆمانسییه‌كان ده‌بینرا) یان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى ته‌عبیركردنى بابه‌تیانه‌وه
سه‌یرى بكه‌ین (وه‌ك لاى ئه‌لیوت هه‌ست پێده‌كرا) ... به‌ڵكو ده‌ق به‌شداریكردنه
له ژیان (ئه‌زموونێكى وجودییه) ته‌جاوزى بابه‌تگه‌رایى و خودگه‌رایى ده‌كات.
كه‌واته تێگه‌یشتن له ده‌ق له تێگه‌یشتن له بوونه‌وه دێت.
ئه‌گه‌ر جیهان له‌رێگه‌ى كارى هونه‌رییه‌وه خۆى
وڵا بكات، كه‌واته كرانه‌وه‌ى
وجودییانه لاى "وه‌رگر" له‌میانى ئاگایى به بوونى خۆیه‌وه- واده‌كات كرده‌ى
تێگه‌یشتن شیاو بكه‌وێته‌وه. به‌مجۆره كارى هونه‌رى ساته‌وه‌ختێكى
وجودییانه‌یه و جێگیركردنى ئه‌و ئه‌زموونه وجودییه‌ى هونه‌رمه‌ند وا ده‌كات كارى
هونه‌رى وه‌ك ناوه‌ندێكى مه‌عریفى
قووڵ شیاوى به‌شداریكردن و دووباره
به‌رهه‌مهێنانه‌وه بێت... بگۆڕێت و بگوازرێته‌وه. كه‌واته گه‌یشتن به‌و
كاره قووڵه هه‌ر ته‌نها گه‌یشتن نییه به چێژ و جوانییه‌كى په‌تى كه فۆرم
ده‌ینوێنێ، به‌ڵكو كرده‌یه‌كه له به‌شداریكردنى وجودییانه‌و له‌سه‌ر گفتوگۆى
نێوان كار‌و وه‌رگره‌وه وه‌ستاوه. گادامێر پێیوایه هه‌رگیز كارى هونه‌رى وه‌ك
زه‌خره‌فه به شێوازى جوانى په‌تى "كانت"ى رازى نییه، به‌ڵكو كارى هونه‌رى
بڕواى به حه‌قیقه‌تى جوانى هه‌یه. لێره‌دا گادامێر بڕوا به هیگل ده‌كات كه
پێیوایه جوانى سرووشتى ره‌نگدانه‌وه‌ى جوانى هونه‌رییه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
# - بڕوانه: كتێبى "الفهم و النص، دراسه فی المنهج التأویلی عند شلیرماخر و
دیلتای، بومدین بوزید، منشورات الاختلاف، الجزائر-الجزائر، ێ70.
# -زانسته سرووشتییه‌كان، له سه‌رنجدانى شته‌كان "بابه‌ته‌كان" ده‌لاله‌تى
بونیاده‌كانى
هه‌ڵده‌نێ، زانسته مرۆییه‌كان ده‌لاله‌ته‌كانیان له تێگه‌یشتنى
ته‌عبیره‌كان، یان به‌بابه‌تكراوه عه‌قڵى رۆحییه‌كان دایه. یه‌كه‌میان زانستێكى
فیزیاییه، به‌ڵام دووه‌میان كرده‌گه‌لێكى دیاریكراوه له ژیانى عه‌قڵییه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێ. له‌رێگه‌ى به‌ڵگه‌هێنانه‌وه نایناسین، به‌ڵكو
ده‌بێ ده‌ركى
پێبكه‌ین.
# -بڕوانه: كتێبى "الفهم و النص، دراسه فی المنهج التأویلی عند شلیرماخر و
دیلتای، بومدین بوزید، منشورات الاختلاف، الجزائر-الجزائر،
ص95.
# -بڕوانه كتێبى: اشكالیه القراءه و الیات التۆیل، نصر حام ابوزید، المركز
الثقافی العربی، گ7، 2003، ێ22.
# -كادامیر، مفهوم الوعی الجمالی فی الهیرمنیوتیكا الفلسفه، د. ماهر عبدالحسین
حسن، دار التنویر 2009،
ط1، ص71.
# - محمد عزام، التلقی و التأویل، بیان سلطه القاریء فی الادب. دار الینابع-دیمشق،
ط 2007، ص 227.
# -: اشكالیه القراءه و الیات التۆیل..
ص32،33،36.
# - كادامیر، مفهوم الوعی الجمالی فی الهیرمنیوتیكا الفلسفه...
ص141.