|
|
|
|
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه |
به‌رزان هه‌ستیار
|
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه
بیرئه‌كه‌مه‌وه
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه
كفنێكی ڕه‌ش ،
ورشه‌و پرشه‌ی خه‌ونه سپییه‌كانم ئه‌پێچێته‌وه
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه
له قه‌هرا ئه‌تاسێم ؛
ئه‌و هه‌موو شكۆفه‌یه له باخچه‌كه‌دا
سه‌رگه‌رمی كرانه‌وه‌ن
ئه‌و هه‌موو دره‌خته سه‌رقاڵی سه‌وز بوونه‌وه‌ن
ئه‌و ته‌یره جوانانه
ئاسووده ، به خوێندنه‌وه خه‌ریكن
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه
من قا.. قا
به ئه‌قڵیان پێ ئه‌كه‌نم و
خوڕ .. خوڕیش بۆ شتێك ئه‌گریم...
ئه‌و شته سه‌مه‌ره‌یه ڕه‌نگه كاڵ فامیی خۆم بێ ؛
له‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه ......
****
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌یه‌كی ته‌ڵخه‌وه
وه‌ك ڕه‌نگ و ڕووی چركه به ساڵاچووه‌كان
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌یه‌كی ڕوونه‌وه...
وه‌ك چاوی قرژالََّّ
له‌و هه‌موو هه‌نگاوه خاو‌و خلیچك و
ئه‌و هه‌موو شه‌قاوه گورج و گۆڵانه ڕائه‌مێنم
كه ئه‌و هه‌موو به‌نی ئاده‌م و
به‌نی ئافات و
به‌نی ئازاره
به‌سه‌ر ئێواره په‌ژموورده‌كانی خۆیانا
هه‌ڵیان دێننه‌وه
له‌و دیو حه‌ساره‌كانی به‌ختیاریی و
له‌مدیو ته‌یمانه‌كانی نا ئومێدییه‌وه
پشتێنێكی شینی شڵه‌ژانم ....
له كه‌مه‌ری باریكه‌له‌ی ڕۆحی خۆم به‌ستووه و
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی دڵه‌ی سه‌ركزمه‌وه
بوومه‌ته مشتێ گه‌ڵای وشك
له چنگی زبری داڕزانێكا
*****
ئێی ، چه‌ند گوناهه "زه‌نوێر " ...
كه وا بزانێ منی باوك
ئه‌بێ تا هه‌تایه چه‌ترێكم
له پیرۆزیی بۆ هه‌ڵبدرێ
ئای كه‌تاوانه خۆشم
هێنده زه‌لیل بم،
هه‌مووته‌مه‌نم ، نه‌توانم " زه‌نوێر " فێر بكه‌م
له مردنما چراكان له غه‌مبارییدا خه‌فه نه‌كات ،
كراسه گوڵ ڕه‌نگه‌كانی نه‌تۆرێنێ ،
كاكۆڵه جوانه‌كه‌ی فه‌رامۆش نه‌كات ؛
چی له‌و گیرفانه په‌رپووته‌ی
ته‌مه‌ندا جێی ئه‌بێته‌وه ؟ !
كێ له‌م چه‌مه خووڕه‌ی ژیاندا
فریای ته‌واوكردنی
دوو باڵ مه‌له‌ی خۆی ئه‌كه‌وێ ؟!
كێ دوو ئایه‌تی ته‌واوی عیشقی بۆ له‌به‌ر ئه‌كرێت
تا هه‌میشه سه‌ر قاڵ بێت.....
به‌سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی منه‌وه ؟ !
من ئه‌زانم ، ڕۆژێ دێ وه‌ك توو ئه‌وه‌رێم
ساتێ دێ ، تۆزیشم نامێنێ له ڕووی كه‌س بنیشێ
زه‌مه‌نێ دێ ، جارێكی تر
گوڵاڵه سووره‌ی سه‌ر كوڵمی یارم چاو ناكه‌م ؛
من زۆر ڕقم له‌و ڕۆژو سات و زه‌مه‌نه‌یه ،
میوان بوونایه
قه‌ت نه ئه‌چووم بۆ به‌خێرهاتنیان
مامۆستا بوونایه
هه‌رگیز گوێم له وانه‌كانیان نه‌ئه‌گرت
باوكم بوونایه
هیچ ..هیچم به قسه نه‌ئه‌كردن
كچه چاو باشقاڵه‌كه‌ی دراوسێشمان بوونایه
ده‌ربه‌ستی گرتنه‌وه‌ی ماچه‌كانیان نه‌ئه‌بووم ؛
من زۆر ڕقم له گۆڕستانه‌كان ئه‌بێته‌وه
خامۆشییان سامێكه‌و به كاوه‌خۆ
ئه‌نیشێته سه‌ر ئاوێنه خاوێنه‌كانی منداڵییم
كێله‌كان نووكی ئه‌و شمشێرانه‌ن
له هه‌موو جه‌نگێكی خه‌و زڕاندا
گلێنه‌كانم كۆڵه‌وار ئه‌كه‌ن ؛
من زۆر ڕقم لێته ئه‌ی مه‌رگ ....
كاتێ تۆی چنگ به خوێن
به‌ر له‌وه‌ی وا بكه‌م كه‌س خۆشی نه‌وێم
به لاستیكی سه‌ری قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ئه‌مسڕیته‌وه ،
هێشتا پێ ڕانه‌گه‌یشتووم
چاره‌ی خۆم لای ژنه‌كه‌م ڕه‌ش بكه‌م و
ئه‌وه‌نده بێ گوێیی بكه‌م
دایكم ده‌رگای مه‌رقه‌ده‌كانم لێ ڕاوه‌شێنێ
سه‌رم نه په‌رژاوه...
وێنه‌كانم له ئه‌لبوومی ئازیزانما بدزمه‌وه
فریا نه‌كه‌وتووم...
به هاوڕێكانم بڵێم
من ئێوه‌م زۆر ..زۆر خۆش ئه‌وێ ،
بۆیه هه‌ر بۆ خۆتان پێتان ئه‌ڵێم
ئه‌وه‌نده‌تان بوێم ،
له ون بوونما...
هیچ ئێواره‌یه‌كی مه‌ستییتان لێ تێك نه‌ده‌م
له سپێده‌ی فه‌نابوونما
ئێوه په‌تی دیلانێی ...
خه‌یاڵه جوانه‌كانی خۆتان مه‌پچڕێنن ؛
من پێ ڕاناگه‌م
ئه‌م هه‌موو نوقڵی په‌یامه ببه‌خشمه‌وه
جه‌خار ، ئه‌ی مه‌رگ
تۆ ئه‌گه‌یته سه‌ر سه‌رم و
من ، نه ، خۆم ته‌یار كردووه
نه ، فریای وردوخاش كردنی ڕووخساری خۆم كه‌وتووم و
نه ، داپاچینی لقه سه‌وزه‌كانی شیعرم ....
له باخچه‌ی ده‌فته‌ری قوتابخانه‌ی
كیژۆڵه‌یه‌كی عاشقا
گله‌یی بێت ،كه دێیت و وه‌ك ڕه‌شه‌با ڕام ئه‌فڕێنی
كه‌سانێك ماون هێشتاكه خۆشیان ئه‌وێم ،
دڵانێك نیگه‌ران ئه‌بن ،
كێ ئه‌زانێ ؟!
ڕه‌نگه ئێستاش كچێك مابێ
وێنه‌یه‌كی بچكۆلانه‌می
له قوژبنێكی ته‌ریكی
دڵی خۆ‌یا حه‌شار دابێ و
به دزی دایكیه‌وه بۆم بگری
پێ ئه‌چێ منداڵێ مابێ و له یادی بێت
له نێو پاسێكی قه‌ره‌باڵغدا
فرمێسكه‌كانیم سڕی بێ و
له ته‌نیشت خۆم ،
لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه دام نابێ
بۆ ئه‌وه‌ی پڕ به‌چاوه‌كانی بڕوانێكه شه‌قامه‌كان
ئیدی چ بڵێم ؟ چی ؟
ئۆباڵی هه‌موویان ، ئه‌ی مه‌رگ ، به ئه‌ستۆی تۆ
به ئه‌ستۆی شكاوی تۆ ، ئه‌ی وه‌حشیییییییییی !!