
به‌رزان هه‌ستیار
ئه‌ڵمانیا/كۆلن23/11/2004
bhastiar@yahoo.de
وه‌رن به نهێنییه‌كانمانه‌وه سه‌فه‌ره‌كه ته‌واو بكه‌ین
به نهێنییه ماته‌كانمانه‌وه ....
له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بدوێین
ئێمه دڵێكمان هه‌یه
جێگه‌ی دنیایه‌ك نهێنیی تیا ئه‌بێته‌وه
وه‌رن با هیچ نه‌بێ
مشتێ له‌و نیعمه‌ته
بۆ خۆمان هه‌ڵگرین
ئێمه به نهێنییه‌كانمانه‌وه
ئه‌توانین خۆشه‌ویستیی بكه‌ین و
ڕه‌شه‌بای جووت بوون
به ژووره‌كانمانا گڤڤه‌ی بێ و
ڕووی ته‌وقه كردنمان هه‌بێ و
سه‌رخۆشیی له‌یه‌ك بكه‌ین و
سوێند به سه‌ری یه‌كتر بخۆین ؛
ئێمه به باخه‌ڵێك نهێنییه‌وه نه‌بێ
نه كیلۆیه‌ك گۆشت و
نه دووكولێره‌و
نه كتێبێك و
نه شووشه‌یه‌ك شه‌راب ئه‌توانین بكڕین
وه‌رن با به عیشقی سۆفییه‌كه‌وه بۆ خودا
نهێنییه‌كانی خۆمان خۆش بوێ...
ده‌نا له سه‌ركه‌شییمان ڕووت ئه‌بینه‌وه ،
لووتی غروورییمان ئه‌شكێ ؛
با به تاسه‌ی دڵدارێكی هه‌رزه‌كاره‌وه
وه‌ك نامه‌یه‌كی شه‌رمن و چرچ و لۆچی
سووچی گیرفانی باخه‌ڵی چاكه‌ته‌كه‌مان
ده‌فته‌ری نهێنییه‌كانمان له‌ده‌ستی
یارو ئه‌غیار بپارێزین
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌میشه
دڵێكمان هه‌بێ لێ بدا ،
چاوێك شك به‌رین له ته‌متومان نه‌پاڕێته‌وه
ڕێی بدا ئه‌ودیوی شووشه‌كان ببینێت
دووده‌ستمان هه‌بێ
ڕووخسه‌ت وه‌رنه‌گرن بۆ گوشینی مه‌مكان
وه‌رن با كونجێ له دڵدا
هه‌رده‌م به داخراویی جێ بێڵین
هۆده‌یه‌ك له ماڵی زماندا كڵۆم بده‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی جوانیی خۆمان نه‌دۆڕێنین
تاكو ڕوومان بێ له ئاست عیشقا سه‌ر هه‌ڵبڕین و
دوو وشه‌ی جوانمان پێ بێ
له‌گه‌ڵ گوڵه‌باخا پێی بدوێین ؛
ئێمه به نهێنییه‌كانمانه‌وه پۆشته‌ین
به نهێنییه‌كانمانه‌وه ئه‌توانین
داوه‌تی چایه‌ك بۆ یه‌كتر بكه‌ین
هه‌ر به‌وانیشه‌وه هاوسه‌ره‌كانمان ڕێمان ئه‌ده‌ن
پێخه‌فی ته‌زیویان بۆ پڕ كه‌ین
له پشكۆی شه‌هوه‌ت ،
هه‌ناسه گه‌رمه‌كانیان بۆ باوه‌شێن كه‌ین؛
ئێی له ڕووخساری دزێو و
دڵی كرمێ و
ده‌ستی له‌رزۆك و
دووچاوی شۆڕمان....
كه باڵه‌خانه‌ی نهێنییه‌كانمان ئه‌ڕمێت و
شتێ نامێنێ لای خۆمان گلی ده‌ینه‌وه ،
كه ماڵی نهێنییه‌كانمان
ده‌رگای ئه‌كه‌وێته سه‌ر پشت و
ئه‌بینه كه‌لاوه‌یه‌كی" ئاشكرا " ،
سه‌ره‌نوێلكێكی به‌جێماو ؛
ئای كه ناشرینین هه‌موومان
ئای كه بۆگه‌نمان ناخۆشه
ئێمه‌ی كه‌لاوه‌ی وێران و
زبڵی نێو چه‌قی شه‌قامان ؛
ئه‌شكێین ، وه‌ك به‌ربوونه‌وه‌ی دڵێك
به‌ده‌ستی خیانه‌ته‌وه....
كاتێ چه‌په‌ری نهێنییه‌ك نه‌مێنێ
شه‌ڕه‌تفه‌نگی " ژیان "ی له پاڵدا بكه‌ین
وه‌رن با وا زوو ورد نه‌بین
ئه‌و ده‌روازانه باز مه‌كه‌ن
كه له پشتیه‌وه سوپایه‌ك نهێنیی به‌د فه‌ساڵ
له هه‌رێزه سه‌وزه‌كاندا قاچیان لێ ڕاكێشاوه
ئه‌و ده‌روازانه كڵۆم ده‌ن ،
نهێنییه‌كان دیزه به ده‌رخۆنه بكه‌ن
گۆڕ غه‌ریبیان كه‌ن ، ده‌خیله ،ده‌خیل ،
با مه‌رگی جیهانیی یه‌كه‌م به‌رپا نه‌بێ !!!