گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌دۆنیسی باوکمدا
به‌شی دووهه‌م
ئاماده‌کردنی: نینار ئه‌سبه‌ر
وه‌رگێڕانی له سویدییه‌وه: هیوا قادر
نینار: تۆ پێتوایه بۆچی خه‌ڵکی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا هێنده پابه‌ندی داب و نه‌ریتن؟ من به‌شبه‌حاڵی خۆم پێموانییه که هه‌موو داب و نه‌ریتێک شایسته‌ی ئه‌وه‌بێت پارێزگاری لێبکرێت، ئه‌و که‌سانه‌شی ده‌ستبه‌رداری دابونه‌ریته کۆنه‌کان نابن ئه‌وانه‌ن که توانای ئه‌وه‌یان نییه کارێک بۆ دواڕۆژ بکه‌ن. له ئه‌وروپادا دابونه‌ریته‌کان به‌هۆی کاریگه‌ری شۆڕشه‌کانه‌وه که‌وتونه‌ته پشته‌وه و دیارنه‌ماون.
ئایه شۆڕش گه‌لێکی وا له مێژووی عه‌ره‌بیدا هه‌ڵگیرساوه که خاوه‌نی بیرۆکه‌ی دیموکراتی و ئه‌نارشییه‌ت بووبێت؟ ئایه خه‌ڵکی هه‌وڵی شۆڕشی له‌وجۆره‌یان داوه؟ دیاره من ده‌زانم که ڕاپه‌ڕین ڕوویداوه وه‌ک یاخیبوونی خه‌ڵکی دژی به هێزی داگیرکه‌ران یاخود دژ به سه‌رباز و کۆلۆنیالیسته‌کان. به‌ڵام ئایا شۆڕشێکی له‌و چه‌شنه له‌ناو که‌سایه‌تی ئینسانی عه‌ره‌بی و بونیاتی مێژووییاندا ڕوویداوه؟
ئه‌دۆنیس: دیاره له ناو مێژووی عه‌ره‌بیدا زۆر شۆڕش ڕوویانداوه، وه تاکو ئێستاش ڕوو له ڕوودانن. بێگومان به‌شێک له‌و یاخیبوونه بچوکانه یاخود ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه ئامانجێکیان هه‌بووه به‌ڵام دواتر ئیسلام ئه‌و ته‌فسیره جیاوازانه‌ی بۆ کردوون که خۆی ویستوێتی. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هه‌موو بیریاره عه‌ره‌به‌کان هه‌ر له "ئه‌بو نه‌واس" تا "موعه‌ری"، هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌موو شاعیره گه‌وره‌کان و فه‌یله‌سوفه‌کان دژ به دیین بوون. وه هیچ بیرۆکه‌یه‌کی گرنگ له دیینه‌وه وه‌ک بڵاوبونه‌وه‌ی بۆنێک له گوڵێکه‌وه ڕاسته‌وخۆ سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه. به‌ڵام به‌دیوێکی تردا بیریاران و شاعیران چه‌ندان گوڵیان خه‌لقکردووه که بۆن و به‌رامه‌ی جیاوازی هه‌بووه و باشتریش له دین بڵاوبۆته‌وه. هه‌ر هۆی ئه‌مه‌شه که هیچ مانایه‌کی به‌هێز نادۆزیته‌وه له ئه‌ده‌بیاتی دینیدا که ئیسلام توانیبێتی خۆی باس له دیین بکات. ته‌نانه‌ت یه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیش نییه، به‌ڵکه ته‌نها تیۆلۆگی "خوداناسی" و شه‌ریعه‌ت هه‌یه که ئه‌وانیش یاسان. ئه‌وه تیۆلۆگی و شه‌ریعه‌ته‌ی که قورعان روونده‌کاته‌وه، وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌می خوێندنه‌وانه‌شه‌وه ڕێباز و یاساکان جێگیربوون. به‌ڵام ئه‌ده‌ب و شیعر هه‌میشه دژ به دیین بوون. هه‌ر شاعیره و خۆی به‌پێغه‌مبه‌رێک زانیوه، چونکه ئه‌وان پێیان وابووه شیعره‌کانیان باشترینه و دژ به دیین به‌کاریانهێناوه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌ی که دژ به دین بووه بێگومان دواتر به‌په‌راوێزخراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دژی دین و ئه‌و ئه‌خلاقیاته دینی و نه‌ریتگه‌رایانه بوون که له‌ئارادابوون.
نینار: باشه ئه‌ی بۆچی تا ئێستا شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه ڕووینه‌داوه؟
ئه‌دۆنیس: زۆر بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتووخواز هه‌بوون داوای سێکولاریزه‌کردنیان کردووه.
نینار: که‌ی؟
ئه‌دۆنیس: له مێژووی تازه‌ماندا. زۆر له پارت و خه‌ڵکانی ڕۆشنبیر له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ئه‌م جۆره داوایانه‌یان کردووه، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌و شه‌ڕانه‌یان دۆڕاندووه. ئه‌وان زۆر ئاسان له‌به‌رده‌م ئه‌و تۆڕه گشتییه‌ی کۆمه‌ڵگادا شکستیان هێناوه و به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه چونکه بیروبۆچوونیان جێی قبوڵکردن نه‌بووه.
نینار: باشه بۆچی؟
ئه‌دۆنیس: له‌به‌رئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی دیین زۆر به‌هێزبووه.
نینار: هه‌روه‌ها داب و نه‌ریتیش.
ئه‌دۆنیس: داب و نه‌ریت و دامه‌زراوه ئاینییه‌کانیش.
نینار: ئه‌ی باشه بۆچی شۆڕش له کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییه‌کاندا توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت؟
ئه‌دۆنیس: له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که له هه‌موویان گرنگتره و له‌پشت شکستهێنانی هه‌موو شۆڕشه‌کانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که دینی ئیسلام ته‌نها دینی ئیمان و باوه‌رهێنان نییه به خودا، به‌ڵکه دینی ئیسلام جۆرێکیشه له شێوازی ژیان، دیین بناغه‌یه‌که بۆ پێکه‌وه‌نانی هاوسه‌رێتی و کولتور و خێزان و چه‌ندان شتی تر.
نینار: وه‌ک له دینی مه‌سیحییه‌ت و جوله‌که‌شدا هاتووه. له چوارچێوه‌ی هه‌موو دیینه تاکخواییه‌کاندا ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنانه بائاشکرا دیارن، بۆ نمونه: بۆت نییه وا بکه‌یت، به‌ڵام باشه وابکه‌یت. بۆت نییه به‌و شێوه‌یه عه‌شق له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بکه‌یت، به‌ڵام بۆت هه‌یه به‌م شێوه‌یه بیکه‌یت!
ئه‌دۆنیس: ئا، به‌ڵام کاتێک شۆڕش به‌باشی ده‌ستیکرد به گۆڕانکاری و پیاده‌کردن ئه‌وکات هه‌ندێک شت پێبه‌پێی ئه‌و ده‌گۆڕێن. له ئه‌وروپادا شۆڕشی تایبه‌ت و گه‌وره ڕویاندا که له‌و چه‌شنه له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕوویان نه‌داوه. شۆڕش هه‌ر له‌خۆوه ڕوونادات به‌ڵکه پێویستی به‌که‌شوهه‌وایه‌کی وه‌ها هه‌یه که هه‌ڵگری هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شۆڕشه و کۆمه‌ککردنی بێت.
نینار: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌شوهه‌وا کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له ناو دنیای عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا هه‌یه ناتوانێت ببێت به پاڵپشت بۆ ئه‌م جۆره شۆڕشانه، وایه؟
ئه‌دۆنیس: وایه ڕاسته. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک کاتێک ده‌توانیت بگۆرێت و پێشبکه‌وێت که به‌شێک له ڕۆشنبیران هۆشیار و پێشکه‌وتوو سیکولار و شۆڕشگێڕبن.
بۆ نموونه له لوبناندا شۆڕشگێڕی زۆر هه‌ن، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه ته‌نها به‌مه ناگۆڕێت. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ناتوانێت بگۆڕێت ئه‌گه‌ر ده‌زگاکانی نه‌گۆڕێن، هه‌روه‌ها گه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای خێزان تێیدا نه‌گۆڕێت. کاتێک که ده‌زگاکان ده‌گۆڕێن هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ته‌نها بیرۆکه‌ی گۆڕان به‌س نییه بۆ گۆڕینی ده‌زگاکان. ده‌بێت له ڕاستیدا شۆڕشێک به‌رپابکرێت، ده‌بێت خه‌ڵکی قبوڵی گۆڕان بکات، به‌تایبه‌تی گۆڕانی ده‌زگاکان.
نینار: چۆن وا له خه‌ڵکی بکرێت که قبوڵی ئه‌و گۆڕانکاریانه بکه‌ن؟
ئه‌دۆنیس: ده‌کرێت خه‌ڵکی هه‌ندێک له‌و گۆڕانانه قبوڵبکه‌ن. به‌ڵام کاری وا کاتی ده‌وێت. ئاسان نییه تۆ شۆڕشه‌کان به‌یه‌کتری به‌راوردبکه‌یت.
نینار: ناکرێت خه‌ڵکی له شه‌و و ڕۆژێکدا ئه‌و گۆڕانانه قبوڵبکه‌ن. مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بڵێیت که خه‌ڵکی پێویستی به‌کاته بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌بکات.
ئه‌دۆنیس: پێویستی به پڕۆژه‌یه‌کی به‌رده‌وام و درێژ هه‌یه. تا ئێستا ئێمه له‌م پرۆژه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین، پێویسته دان به‌م ڕاستییه‌دا بنێنین.
نینار: ئینسان ده‌توانێت ڕۆژانه له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌م پڕۆسه‌یه بکات؟
ئه‌دۆنیس: ده‌بێت هه‌میشه جه‌غت له بیرۆکه‌کان بکه‌ین. ده‌بێت به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکانه بکه‌ین و وازنه‌هێنین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌مێک پێشکه‌وتن هاتۆته ئاراوه. هه‌ندێک پێشکه‌وتنی بچووک هه‌ن ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ندێک هۆکاره‌وه نه‌بینرین و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌مان دۆخی سه‌ره‌تا.
نینار: به‌شه ئه‌ی لێکدانه‌وه‌ی تۆ چییه بۆ زۆر له ڕۆشبیره چه‌په‌کان و هه‌ندێک جاریش بۆ ئه‌و ڕۆشنبیره ڕاستڕه‌وه توندانه‌ی که دوای جه‌نگ ده‌بن به ئیسلامیی؟ له‌ڕاستیدا ئه‌مه شتێکی هه‌ر زۆر سه‌یره!
ئه‌دۆنیس: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که قه‌ناعه‌ته‌کانیان له‌سه‌ره‌تاوه له‌رێی بیرکردنه‌وه‌یه‌که‌وه نه‌بووه که خاوه‌نی ڕه‌گ و ڕیشه‌بێت. ئه‌وانه سیاسی بوون، ئه‌وه‌ی که لای ئه‌وان گرنگبووه ئه‌وه‌بووه که چۆن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. ئه‌وان پێیان وابووه که ده‌توانن هه‌موو شتێک بگۆڕن گه‌ر بێتوو ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. به‌ڵام ئه‌زموونه‌کان پیشانیان دا که ئه‌وان هه‌موویان هه‌ڵه‌بوون. ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ست به ته‌نها بێماناییه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر هات و ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌سته‌ڵاته له‌رێگه‌ی شۆڕشیشه‌وه به‌ده‌ستبهێنرێت ئه‌وا دواتر ده‌بێته هۆی گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر زیاتر له‌وانه‌ی که پیشووتر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه. ئه‌و پارته کۆنانه‌ی که وه‌ک پارتی نه‌ته‌وه‌یی ناوده‌برێن و دوای پرۆسه‌ی ئازادی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست، زۆر له‌و پارتانه‌ی که ئه‌مڕۆ خۆیان به پارتی شۆڕشگێر ده‌زانن له‌بره‌وتر و پارادۆکسالترن.
نینار: چ شتێک له سه‌ری چه‌پڕه‌وێکی توندڕه‌ودا ڕووداده‌ت که ده‌بێت به که‌سێکی ئیسلامی؟
ئه‌دۆنیس: زۆر شت ڕووده‌دات. چونکه پیش هه‌رشت بنه‌مای ئایدۆلۆژییه‌تی چه‌پ له دنیای عه‌ره‌بیدا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی وه‌هابوو که وای پیشان ده‌دات توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیارێکی هه‌یه. به‌ته‌واوه‌تی هه‌ر وه‌ک دیین وابوو. له دنیای عه‌ره‌بیدا حیزبی سیاسی بووه دینێکی تازه. ئینسان ناتوانێت دژایه‌تی دینێک به دینێکی تر بکات، چونکه بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی دینێک به دینێکی تر بکه‌یت ده‌بێت بیرۆکه‌کانت له‌سه‌ر دنیا بخه‌یته‌ڕوو وه هه‌روه‌ها خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌کیش بیت که جێگای دیین بگرێته‌وه.
ئه‌و حیزبانه هه‌رگیز خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژووی وایان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه نه‌کرد که ده‌سته‌ڵات و بوونی داوه به دیین. له‌بری ئه‌وه ئه‌وان ته‌نها چاویان بڕییه ده‌سته‌ڵات. له‌و بارودۆخه‌دا ئه‌وان توانیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست به‌ڵام له‌بیریان چوو بۆچی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که ئه‌وان نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتووبن.
نینار: تۆ ئێستا وتت یه‌کێک له‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شۆڕشێک به‌راوردبکه‌یت به‌شۆڕشێکی تر ئه‌وه‌یه که گۆڕان له داموده‌زگاکاندا بکه‌یت، به‌ڵام تۆ پێتوانییه که کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر بچنه‌وه ناو خۆیان بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ناو خۆیاندا ته‌واوبن و ئیتر ڕازینه‌بن به قبوڵکردنی هیچ گۆڕانکارییه‌ک که له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه دێت؟ ئایا گه‌شه‌کردنی ئه‌و فه‌ناتیکه دینییه دوا ڕاچڵه‌کاندنی ئه‌و کۆنه‌خوازانه نییه که دژ به‌و کرانه‌وه‌یه‌ن که ناکرێت خۆیانی لێبشاریته‌وه؟ کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کان به‌بێ هیچ خۆ تازه‌کردنه‌وه‌یه‌ک هه‌نگاوده‌نێن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شی که پێویستیان پێیه‌تی باسیناکه‌ن و هێنده‌ی تر ده‌یشارنه‌وه. بۆیه ده‌کرێت ئه‌مه دواهه‌مین ڕه‌چڵه‌کینی نائومێدانه‌ی مه‌رگی فه‌ناتیزمه‌کان بێت.
ئه‌دۆنیس: وایه. پاشه‌کشێکردن و خۆشاردنه‌وه هه‌میشه خه‌ته‌رناکه. راسیزم تا ئه‌مڕۆشی خه‌ڵکانی ڕه‌شپێست به کۆیله ناوده‌بات. دیین هه‌میشه ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌وره‌بووه به‌سه‌ر هه‌سته‌کانی ئینسانه‌وه و تا هاتووشه جێگایه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه. وه ئه‌مه ته‌نها له‌ناو گۆره‌پانی فیکردا ڕووینه‌داوه به‌ڵکه به‌سه‌ر هه‌سته‌کانی مرۆڤ و داب و نه‌ریت و ژیانی ڕۆژانه‌شدا هاتووه.
هه‌ندێک له حیزبه‌کان ده‌ڵێن گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه زۆر شت ده‌گۆڕن. به‌ڵام حیزبه تازه‌کان به‌م هه‌ڵوێسته‌یانه‌وه توانیویانه جار جارێک له نێوان ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی ڕابردوودا بگه‌نه ده‌سته‌ڵات به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌مووان شکستیان هێناوه بۆیه پێویستده‌کات که بۆچونه‌کانی خۆیان بگۆڕن و ده‌ستبکه‌ن به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی تر. به‌ڵام ئه‌وه بزانه بریسکه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و هێزی گۆران هه‌رگیز خامۆش نابێت. له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا دوو ئاڕاسته‌ی بیرکردنه‌وه هه‌یه: ئه‌وه‌ی پارێزگاری ڕابردووده‌کات و کۆنه‌پارێزه، ئه‌وه‌شی که حه‌زی به گۆڕان و تازه‌کردنه‌وه‌یه. ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه هه‌میشه له کێبه‌رکێدان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک. بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی ڕادیکاڵانه یاخود شۆڕشێک به‌رپاببێت پێویستی به ڕێکه‌وتێکی مێژووی به‌که‌ڵک هه‌یه، بۆیه پێویسته ئینسان چاوه‌ڕوانی ساته‌وه‌ختێکی ئاوابێت.
نینار: تۆ پێتوانییه که ئه‌م چاوه‌ڕوانکردنه ڕیسکێک بێت بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه تا خۆیان له ناو خۆیاندا ته‌واوبن، ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه قبوڵی گۆڕان ناکه‌ن له‌خۆیاندا تا وایان لێدێت دواتر داده‌ڕزێن و پارچه‌پارچه ده‌بن؟
ئه‌دۆنیس: ڕاسته له ئێستادا ئه‌مه یه‌کێکه له هه‌ره هه‌ڕه‌شه خه‌ته‌رناکه‌کانی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کانمان. ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌ی "خۆرهه‌ڵاتی" بوونیشمان به‌ره‌و فه‌وتان ده‌ڕوات. چی له خۆرهه‌ڵاتیبوونی عه‌ره‌ب ماوه‌ته‌وه؟ ئه‌و مێژووه خۆرهه‌ڵاتناسییه‌ی عه‌ره‌بی چیتر بوونی نه‌ماوه؟ کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئێستا به‌شێکه له کۆمه‌ڵگای خۆرئاوایی. چونکه شتێک تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌مناهێنێت، به‌ڵکه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی خۆرئاوا‌و وڵاتان تر ده‌ژی.
نینار: هه‌ڵبه‌ت وایه. خۆرهه‌ڵاتیبوونی عه‌ره‌ب وه‌ک شتێکی پشتگوێخراو دووره‌شار له‌لایه‌ن رۆژئاواوه سه‌یرده‌کرێت. عه‌ره‌ب خۆشی نایه‌وێت له‌مه تێبگات. تائێستاش باس له عه‌ره‌ب بوون و "ئومه" و شتی وا ده‌کات.
ئه‌دۆنیس: ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌همه‌ی تا ئێستا لای عه‌ره‌ب هێشتۆته‌وه دیینه. کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کان هه‌رچی دا‌هێنانه خۆرئاواییه‌کانه به‌کاریده‌هێنن و که‌چی پیشیان وایه ئه‌وه خوایه که ئه‌و نیعمه‌ته‌ی پێداون تا به‌کاریان بهێنن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که بیروراکانیان توانای خۆڕاگرتنیان نه‌ماوه که‌چی هێشتا ڕێ به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بیروباوه‌ری کۆنینه‌ی خۆیان بمێننه‌وه، ئاخر ناشکرێت تا هه‌تاهه‌تایه هه‌ر وا له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایانه بژین. من جارێکی تریش ده‌یڵێمه‌وه که ئه‌مه کاتی پێویسته، چونکه سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵگای ئاوا که هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵه به‌رده‌وامه ناکرێت له ماوه‌ی ساڵێک و دواندا بگۆڕێت. ڕه‌نگه پێنج سه‌د ساڵی بوێت!
نینار: که‌واته مه‌به‌ستی تۆ ئه‌وه‌یه که بڵێیت بنه‌مای کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کان له‌سه‌ر ئیسلام بنیاتنراوه. ئه‌وه‌ش دیینه که بنه‌غه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ی دروستکردووه. به‌ڵام ئایا هیچ شتێکی تر کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نه‌بووه؟
ئه‌دۆنیس: ئیسلام سه‌ره‌تای ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه، ئیسلام بنه‌مایه‌کی سیاسی و دیینیه.
نینار: ئه‌ی پێش ئیسلام له‌و کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیانه‌دا چی ڕوویده‌دا؟ ئیسلام نزیکه‌ی هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵه هه‌یه. پێش ئیسلام شارستانییه‌تی عه‌ره‌بی جیاوازبوو. ئایه ئێستا ئێمه هیچ میراتییه‌کی ئه‌و سه‌روه‌خته‌مان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه؟
ئه‌دۆنیس: هه‌موو شتێکیان له‌ناوبرد.
نینار: هه‌موو شتێک؟! به‌ڕاستی هیچ شتێکی ئه‌و سه‌روه‌خته نه‌ماوه؟
ئه‌دۆنیس: هیچ شتێک نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی دواتر
نینار: ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه؟
ئه‌دنیس: ئه‌هله‌ن وه سه‌هله‌ن! با ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه.
نینار: بۆچی له ڕاستیدا ئینسان پێویستی به بوونی بیرۆکه‌ی خودا هه‌بوو؟ مه‌به‌ستم خودای دیینه یه‌کتاپه‌رستیه‌کانه؟ بۆچی ئینسان ناتوانێت ئینسانێکی تر هه‌ڵبژێرێت و بیکات به خودایه‌ک بۆ خۆی؟ که‌سێک که ئینسان هێنده خۆشیبووێت وه‌ک خودایه‌ک سه‌یری بکات. به‌هه‌رحاڵ من بۆ خۆم که‌سێکی وام، یان لایه‌نیکه‌م که‌سێکم حه‌زده‌که‌م که وابم. کاتێک که پیاوێکم خۆشده‌وێت حه‌زده‌که‌م به هوشیارییه‌وه وه‌ک خودایه‌ک سه‌یریبکه‌م. وه کاتیکیش که جیاده‌بینه‌وه دیاره زۆر ناخۆش و قورسه، به‌ڵام ئیتر ژیانی خۆشه‌ویستی وه‌هایه و دواتر ئینسان سه‌رله‌نوێ عاشقی که‌سێکی تر ده‌بێته‌وه و وه‌ک خوایه‌کی تر ده‌یبینێت. ئێمه‌ی ئافره‌ت، خۆمان وه‌ک ژنه‌خوداوه‌ندێک له چاوی خۆشه‌ویسته‌کانماندا نابینین. ئایه پێتوایه ئه‌م قسه‌یه‌ی من منداڵانه‌بێت؟ یاخود ئه‌مه به‌شێکه له قۆناغی هه‌رزه‌کاری من و تائێستاش نامه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بم؟
ئه‌دۆنیس: "بیرۆکه‌ی خودا" ئینسان دایهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌و دنیا نادیاره و هه‌بوونی کێشه‌ی مردن. ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی هه‌ر زۆر کۆنه که پیش بوونی بیرۆکه‌ی تاکخواییه‌کان بوونی هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م بیرۆکه‌یه په‌ره‌ی پێدراوه و کۆمه‌ڵێ شێوازی جۆراوجۆری له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی جیاوازوه له‌ناو کۆمه‌ڵێ قۆناغی جیاوازی مێژوویدا وه‌رگرتووه. بیرۆکه‌ی خودای دیینه تاکخواییه‌کان دواهه‌مین گۆڕانی ئه‌و بیرۆکانه‌یه. که ته‌نها یه‌ک خودای تاق و ته‌نها هه‌یه له‌بری ئه‌و هه‌موو خودایانه‌ی پیشوو.
خودا‌ش ئه‌و بیرۆکه ڕێزلێگیراوه‌یه که یارمه‌تی ئینسانه‌کان ده‌دات تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ترسه‌دا بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌زانراوه‌دا که هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌و شته‌یه که له‌دوای مردن دێت، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که پێی وایه له دوای مردن ژیان هه‌یه. ده‌بێت چ جۆره ژیانێک بێت؟ هه‌ندێک که‌س پێیان وایه ئه‌و شوێنه به‌هه‌شته و ئه‌وانه‌شی لایه‌نگری خودابوون ده‌توانن دوای مردن له‌وێدا بمێننه‌وه. به‌ڵام زۆر که‌سی تریش هه‌ن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕیان به خودا نییه. ئه‌وان پێیانوایه که ئینسان به‌شێکه له سروشت، به‌شێکه له‌و هه‌موو جۆره بوونه‌وه‌رانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن. ئه‌وان بێله‌وه‌ش پێیانوایه که هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی تر وه‌همه و په‌یوه‌ندی به‌و ترسه‌وه هه‌یه که ئینسان به‌رامبه‌ر به مه‌رگی خۆی هه‌یه‌تی. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م بڕوایانه‌یان هه‌یه هه‌ڵگری ڕوونکردنه‌وه و تێگه‌یشتنن به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی که ده‌وروخولی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌دات. دیاره ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێک نییه که ئینسان بتوانێت بیخاته ناو چوارچێوه‌یه‌کی لۆژیکی و عه‌قڵانیانه‌وه. چونکه ئینسان ناتوانێت ڕه‌خنه له باوه‌ڕبوون به خودایه‌ک بگریت له‌ڕێی به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی باو و ئاشکراوه، چونکه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ست و سۆزی دڵی ئینسان و ڕۆحیه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ترسی خه‌ڵکی و لاوازیی بیرکردنه‌وه‌یانه‌وه هه‌یه له به‌رامبه‌ر مردن‌دا. ئینسان ده‌بێت حورمه‌تی باوه‌ڕبوون به خودا بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه ئیتر مادام تۆ حورمه‌ت بۆ ئه‌و باوه‌ڕانه داده‌نێیت ڕه‌خنه له ترسی ئه‌و باوه‌ڕانه و ئه‌و بیره زۆره‌ملێیانه نه‌گریت که هه‌یانه، به‌تایبه‌تی کاتێک که تۆ حورمه‌ت بۆ ئه‌وی به‌رامبه‌ر داده‌نێیت، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ته‌وێت هه‌ڵوێستت هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها شتێک که ده‌توانیت له‌به‌رامبه‌ریدا بیکه‌یت ئه‌وه‌یه که ڕازینه‌بیت تۆش به‌شداربیت له‌گه‌ڵیدا. ئینسان ده‌توانێت باوه‌ڕی به زۆر شتی جیاوازتر هه‌بێت، بۆ نموونه باوه‌ڕی به ئینسان هه‌بێت.
نینار: ئایا مه‌رجی ئه‌وه چییه که ئینسانێک وه‌ک خودایه‌ک له ئینسانێکی تر بڕوانێت؟
ئه‌دۆنیس: من ده‌مویست خۆم هه‌ر ئێستا بێمه سه‌ر ئه‌م باسه، ئینسان هه‌بووه که هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که ببێت به خودا، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئیسلامیشدا ڕوویداوه. وه‌کو خودا سه‌یری هه‌ندێک له ئینسانه‌کانیان کردووه. به‌چه‌شنێک باوه‌ڕیان پێهێناون و وه‌ک خودایه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیانیان له‌گه‌ڵدا هاوسه‌نگکردوونه‌ته‌وه. ئه‌وان وه‌ک په‌یامنێرێکی خودا سه‌یری ئه‌و ئینسانانه‌یان کردووه. به‌ڵام ئه‌و ئینسانانه خودانه‌بوون، به‌ڵکه ئه‌وان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ناسراوه‌بوون له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه، ئه‌و نه‌بینراوه‌ی که ئینسان ناتوانێت بیبینێت ته‌نها به‌هۆی ئه‌و که‌سه بینراوانه‌وه‌نه‌بێت که خودا له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه قسه‌ی خۆی ده‌کات. به‌ڵام خه‌ڵکیش هه‌بوون خودایان له گوڵێکدا بینیوه، له خونچه‌یه‌کدا، له ڕووبارێکدا یاخود له شاخێکدا بینیوه، وه‌ک ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به کۆمه‌ڵیک خوداهه‌یه. وه هه‌ندێک که‌سیش هه‌بوون له‌ترسی ئه‌و ئینسانانه ناچاربوون وه‌ک خودایه‌ک سه‌یریان بکه‌ن.
نینار: مه‌به‌ستت پێغه‌مبه‌ره‌کانه؟
ئه‌دۆنیس: نه‌خێر پێغه‌مبه‌ره‌کان ئه‌و کارانه‌یان نه‌کردووه به‌ڵکه دینه تاکخواییه‌کان وایانکردووه.
نینار: وایه، ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام کام له‌و ئینسانانه یارمه‌تی ئینسانه‌کانی تریان داوه تا له‌و نه‌بینراوه بگه‌ن؟ له‌ڕاستیدا من ئه‌و ئینسانانه‌م زۆر خۆش ده‌وێت که خودا له گوڵێک، ڕووبارێک یاخود شاخێکدا ده‌بینن، ئه‌وانه خه‌ڵکانێکی فره خاس بوون.
ئه‌دۆنیس: من نازانم ئایا ئینسان هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بکات یان نا، به‌ڵام به‌تایبه‌تی زۆرینه‌ی موسڵمانه‌کان ئه‌و که‌سانه به بێ دیین داده‌نێن، وه‌ک خه‌ڵکی لاده‌ر و ساویلکه سه‌یریان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش کارێکی کردووه که ڕاونان و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وانه کارێکی زۆر ئاسان بێت.
نینار: مه‌به‌ستت چیه که ده‌ڵێیت " ئینسان هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بکات"؟
ئه‌دۆنیس: زه‌حمه‌ته که باس له‌مانه بکرێت. بۆ نموونه گروپ هه‌ن که باوه‌ڕیان وایه که خودا له‌ناو عه‌لیدا خۆی پیشانداوه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک به هه‌ڵه له‌مه تێنه‌گات ده‌مه‌وێت هێما بۆ ئه‌و خاڵانه بکه‌م که ئیمانداران باوه‌ڕیان پییه‌تی، بۆ نموونه کاتێک که بوونێک له دایک ده‌بێت، نه‌خۆش ده‌که‌وێت، ده‌خوات و ده‌مرێت وه‌ک هه‌ر ئینسانێکی تر، به‌چاوی خودا سه‌یرناکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان وێنه‌ی خودا له‌لای خۆی دروستبکات نابێت وێنه‌ی ئینسانێک بێت که قابیلی مردنبێت. به‌ڵام گروپ هه‌ن که باوه‌ڕیان وایه عه‌لی سیمبولێکه بۆ خودا و نوماینده‌ی ئه‌وه. به‌ڵام ئیسلامه‌کانی تر بۆ نموونه سۆفییه‌کان ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه توڕده‌ده‌ن و باوه‌ڕیان وایه که ئینسان له خوداوه وه‌حی بۆ دێت. به‌ڵام وه‌سه‌نییه‌کان باوه‌ڕیان به فره خودایی هه‌بووه، هه‌ر له حاڵه‌تی تێگه‌یشتن و به‌خودا سه‌یرکردنی ئینسان تا کردنی ئینسان به خودا.
..........................................
نینار: باشه، بۆچی قورئان وه‌رناگێڕنه سه‌ر هه‌موو زمانه‌کان؟
ئه‌دۆنیس: قورئان بۆ زۆر زمان وه‌رگێڕاوه. بۆ نمونه وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی ئه‌نده‌نوسی، ئۆردو، تورکی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بیه‌وێت خوێندنه‌وه‌یه‌ک له قورئاندا بکات ده‌بێت ئه‌م زمانه بزانێت. ئه‌وانه‌شی که خۆیان فێری عه‌ره‌بی ده‌که‌ن زۆرینه‌یان دینداره‌کانن. ئه‌وان پێیانوایه که په‌یوه‌ندی نێوان زمانی عه‌ره‌بی و قورعان په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌ته. ئه‌وانه حه‌زده‌که‌ن چۆن قورئان له ئاسمانه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر دابه‌زیوه هه‌رئاواش بیخوێننه‌وه، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌ویت بڵێن که عه‌ره‌بی زمانی ئه‌سڵی قورعانه. هه‌روه‌ها باوه‌ریشیان وایه که نابنه خاوه‌ن ئیمانێکی کامڵ گه‌ر بێت و به‌و زمانه نه‌یخوێننه‌وه که له‌خوداوه دابه‌زیوه.
نینار: ئیسلامییه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که قورعان دۆخی ئافره‌تانی به‌ره‌و باشی بردووه چونکه پێش ئه‌وان ساوای کچیان زینده‌به‌چاڵ کردووه، ئایه وابووه؟ هه‌میشه‌ش من له‌خۆمم پرسییه‌وه ئه‌ی چۆن شاعیرانی ئه‌و سه‌روه‌خته ئه‌و هه‌موو شیعره جوانه‌یان له‌سه‌ر عه‌شق و ئافره‌ت نووسیوه، که‌چی ڕازیشبوون له کۆمه‌ڵگایه‌کدا بژین که خراپترین تاوانی تێدا ئه‌نجامدراوه، که ساوای کچانیان زینده‌به‌چاڵ کردووه ته‌نها هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کچ بووه.
ئه‌دۆنیس: من باوه‌ڕ ناکه‌م که ئه‌وه ڕاستبێت. که‌گوایه عه‌ره‌به‌کان کچی ساوایان زینده‌به‌چاڵ کردبێت، ئه‌مه مێژوویه‌که ئیسلامه‌کان خۆیان دروستیان کردووه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و سه‌روه‌خته کچه ساواکانیان له‌به‌ر هه‌ژاری و ترسی ئابڕوچوون زینده‌به‌چاڵکردبێت. نابێت باوه‌ڕ به‌م جۆره مێژووه هه‌ڵبه‌ستراوانه بکرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که سه‌رده‌می پێش ئیسلام به سه‌رده‌می نه‌زانین "جاهلی" ناوببه‌ین، خه‌ڵکانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێش هاتنی ئیسلام خاوه‌نی کلتوری خۆیان بوون. ناوبردنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به سه‌رده‌می "جاهلی" هه‌ڵه‌یه و هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کی تێدا نییه. ده‌بێت ئینسان خۆی دوربگرێت له‌م جۆره تێگه‌یشتنانه. هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه له‌به‌رچاوده‌گیرێت دواتر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌شبێت به به‌ڵگه‌وه ده‌ستنیشان بکرێت، یاخود هه‌ر به‌یه‌کجاری وێڵبکرێن و گوێیان لێنه‌گیرێت.
نینار: ده‌نا کاتێک که ئینسان شیعره عاشقانه‌کان و ئیرۆتیکییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خوێنیته‌وه، تێده‌گه‌یت ئه‌وسا که چۆن گوزارشت له عه‌شق و ئافره‌ت و جوانی ژیان کراوه.
ئه‌دۆنیس: له‌وه‌ش زیاتر کاتێک که ئینسان ئه‌و شیعرانه ده‌خوێنێته‌وه که باسیا له ئازادی ئافره‌تان کردووه. له‌و سه‌روه‌خته بڕیاری ته‌ڵاقدان ئافره‌تان داویانه و له‌هه‌موو بارێکیشدا هه‌ر خۆشیان بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه که له‌گه‌ڵ چ پیاوێکدابن. چیرۆکێک هه‌یه سه‌باره‌ت به ئافره‌تێک که شووی به چل پیاوکردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی که که‌سێک بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت.
نینار: کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و سه‌روه‌خته دایکسالاریبووه؟
ئه‌دۆنیس: نه‌خێر، به‌ڵام ئافره‌تان ئازادییه‌کی گه‌وره‌یان هه‌بووه، وه له هه‌ندێک خێڵدا....
نینار: کافر بوون وانا؟
ئه‌دۆنیس: به‌ڵێ.
نینار: ئه‌ی زۆرینه‌ی خوداکانیان ئافره‌ت نه‌بوون؟
ئه‌دۆنیس: با وه‌کو عوزا، مه‌نات و لات بۆ نموونه ئافره‌تبوون.
نینار: به‌ڵام خۆ ئێستاشی له‌سه‌ربێت ئیسلامه‌کان ژنان زینده به‌چال ده‌که‌ن .........
ئه‌دۆنیس: ئه‌و بانگه‌شه‌کردنه‌شی که ده‌ڵێت گوایه ئیسلام ئافره‌تانی ئازادکردووه، شتێکه که ده‌بێت له ئاستێکی زۆر به‌رزدا بخرێته ژێر پرسیاره‌وه. چونکه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی وردی یاسا و پرنسیبه‌کانی ناو ئیسلامه‌وه هه‌یه.
نینار: تۆ پێتوایه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌بێت که ئیسلام مۆدێرن بکرێت؟
ئه‌دۆنیس: کێشه‌ی به‌مۆدێرنکردنی ئیسلام په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌هه‌یه که تۆ چۆن قورعان ده‌خوێنیته‌وه، چۆن تۆ تێکستێک ده‌خوێنیته‌وه که پێشوه‌خت بڕیاری له‌سه‌ردراوه واتای چییه. بۆیه کاتێک له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان تێکستی قورعان و کۆمه‌ڵگه به‌درێژایی هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ سه‌یرده‌که‌یت ده‌بینیت که زۆر شت گۆڕاوه. له‌ڕاستیدا ئیسلام له‌سه‌ره‌تاوه دینێکی به‌خشنده بووه. له‌سه‌روه‌ختی عه‌باسییه‌کاندا هۆمۆسێکسوالییه‌ت ڕێگه‌پێدراوبووه و قبوڵکراوه. توانراوه که بوترێت "فڵان که‌س کوڕه‌که‌ی له‌گه‌ڵدایه".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م نمونه‌یه، من دوێنێ خوێندمه‌وه که له ویلایه‌تی "مه‌ساتوچێتس" له ئه‌مه‌ریکا ڕێگا به هێنانی یه‌کتری له نێوان هۆمۆسێکسواله‌کاندا دراوه.
نینار: کارێکی هه‌ر فره باشه.
ئه‌دۆنیس: شتی ئاوا له سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوودا له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا کارێکی ڕۆژانه و ئاسای بووه.
ناوه‌ڕۆکی تێکست بریتییه له‌وه‌ی که تۆ چۆن ده‌یخوێنیته‌وه ده‌کرێت کۆمه‌ڵگای ئیسلامیش له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه مۆدێرن بکرێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاویکی کراوه و پێشکه‌وتن له سیسته‌مێکی سیاسی‌دا ڕووبدات که ڕێگابدات به بیروڕای ئازاد و جیاواز، وه ئه‌گه‌ر تێکسته دینییه‌کان له سه‌ر ڕووناکی گرفته ڕۆژانه‌ییه‌کان خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت خوێندنه‌وه‌کانیش بۆ قورعان مۆدێرن بکرێت. ئه‌و تێکسته دینییه‌ی که هه‌یه ده‌بێت وه‌ک گۆڕانی ژیان گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵماڵینه‌ش بۆیه ده‌کرێت تا یارمه‌تی ئینسانه‌کان بدات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه بکه‌ن، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه خزمه‌ت به‌وان بکات. دین بۆیه بوونی هه‌یه تا خزمه‌ت به ئینسان بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بکات و پێشیبخات، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. گه‌ر ئینسان ئه‌م دۆخه قبوڵبکات مانای ئه‌وه‌یه که ده‌بێت تێکسته دینییه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی ئینسانه‌وه بخوێنرێته‌وه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه‌وه‌ی که ئێستایه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌وه‌ی که ئینسان له ئێستادا پێیانه‌وه گیرۆده‌یه.
نینار: کێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌دات؟ مه‌لا و شێخه‌کان؟
ئه‌دۆنیس: نه‌خێر، هاوڵاتیان! گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران گرێنگتی ئه‌وه بده‌ن که هه‌موو هاوڵاتیان ئازادن و حه‌قی خۆیانه ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی دینیان نییه بتوانن هه‌رچیان هه‌یه له‌سه‌ر دینداره‌کان بیڵێن. گه‌ر بهاتایه ئازادییه‌کی زۆر هه‌بوایه ئه‌وا زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکده‌که‌وتن که ده‌بێت به‌چه‌شنێک خوێندنه‌وه بۆ تێکسته دینییه‌کان بکرێت که خوێندنه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی ئینسان و شێوه‌ی ژیانیاندا بگونجێت. بۆیه من پێموایه گه‌وره‌ترین کێشه لای ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیانه. چونکه ئه‌وانن که هه‌میشه لایه‌نگر و پشت و په‌نای دینداره‌کانن.
نینار: به‌ڕاست ئه‌وان ئا به‌و چه‌شنه‌ن؟
ئه‌دۆنیس: ده‌سه‌ڵات له‌و ئاسته‌دا ناوبژیکه‌ر نییه به‌ڵکه دژه. ئه‌گه‌ر بهاتایه ئازادی سیاسی هه‌بوایه ئه‌وا کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یتوانی پێشبکه‌وێت. ئه‌م نموونانه هه‌یه: "بورگویبه" سه‌رۆکی تونس ئازادییه‌کی زۆری دا به ئافره‌تانی وڵاته‌که‌ی. زۆر له موسڵمانه تو‌ندئیمانه‌کان ئه‌مه‌یان به‌شه‌ڕی دژی به ئیسلام له قه‌ڵه‌مدا. به‌ڵام ئه‌م مافه نوێیه دواتر ده‌نگی بۆ درا. وه ئێستا ئه‌و یاسا نوێیانه‌ی که له‌لایه‌ن پاشای مه‌غریب موحه‌مه‌دی شه‌شه‌میشه‌وه ده‌رچووه، ده‌یه‌وێت به هه‌مان ئه‌م یاساته ئازادی بدات به ئافره‌تانی مه‌غریب، سه‌رباری ئیسلامه‌کانی مه‌غریب دانی به‌م خوێندنه‌وانه‌دا نانێن که بۆ قورعان کراوه.
بۆیه هه‌ره هیزی ڕێگر سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانن. له‌بری ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیانه بکه‌ن و ڕۆڵی ناوبژیوان و دادوه‌رببینن.
ده‌بوو ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی بزانیایه که ئه‌و ئازادییه‌ی گفتوگۆ ده‌خولقینێت به‌شێوه‌یکی دیموکراتیانه پشتگیری لێبکردایه. گه‌ر شتێکی به‌م چه‌شنه ببوایه ئه‌وا تێکسته دینییه‌کان پێ به‌پێی کێشه‌کان و هه‌لومه‌رجی ژیان ده‌خوێنرانه‌وه و ڕاڤه‌ده‌کران.
خودا خۆی به‌پێێ گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌کان ئایه‌ته‌کان و به‌نده‌کانی گۆڕیوه تا باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و ساتانه‌دا بگونجێت. بۆیه ده‌بێت ئینسانه‌کان لاسایی خودا بکه‌نه‌وه و بیرته‌سکی خۆیان بگۆڕن و ڕازی نه‌بن به‌و ڕاڤه‌کردنانه‌ی که بۆ قورعان ده‌کرێت. بۆ نمونه کاتێک خودا بینیویه‌تی به‌یتی ئایه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و ساتانه‌دا باش نایه‌ته‌وه گۆڕیونی و ئایه‌تی تری له‌بری داناون بۆ ئه‌وه‌ی پڕاوپڕ بگونجێت.
"ما ننساک من آیة أو مستنسخها، ناتي بخیر منها او مثلها ".
خودا ته‌نانه‌ت یاساکانی له‌ناو ئایه‌ته‌کانیشدا گۆڕیوه کاتێک که زانیویه‌تی چیتر به واقیعه‌وه په‌یوه‌ندیدارنین. ده‌بێت ئینسان ئه‌مه وه‌ک نمونه‌یه‌ک سه‌یربکات و چاویلێبکات. ده‌بێت ئینسانه‌کان هاوتای ئه‌م شێوازه بدۆزنه‌وه بۆ گۆڕان له ڕاڤه‌کردنی ئه‌و تێکسته دینیانه‌دا که له‌گه‌ڵ ئه‌و پیویستیانه‌دا ده‌گونجێت که هه‌ن.
نینار: گه‌ر وابێت ئه‌وا هه‌ر که‌س ده‌توانێت بیگۆڕێت و یاساکان به‌چه‌شنێک ڕاڤه‌بکات که ده‌یه‌وێت؟
ئه‌دۆنیس: به دڵنیاییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته که ده‌بێت ڕاڤه‌کردنه‌کان زۆر وردبن له دروستکردنی یاساکاندا.
نینار: پێتوایه که دیینه‌کان هه‌تا هه‌تایه دژ به‌و دا‌هێنانه زانستیانه بوه‌ستنه‌وه؟ چونکه هه‌تابیت داهێنانه‌کان له‌گه‌ڵ دییندا ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه، وا نییه؟
ئه‌دۆنیس: ئه‌مه پرسیاری باوه‌ڕه. باوه‌ڕداری واهه‌یه که پێیوایه هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ی زانست پێشوه‌خت له قورئاندا نووسراوه.
نینار: وایه، منیش ده‌زانم خه‌ڵکانی واهه‌ن که ئه‌م قسانه ده‌که‌ن.
ئه‌دۆنیس: ده‌بێت مرۆڤ چی بڵێت به‌رامبه‌ر به‌مه؟ ده‌توانم من نووسراوێکت پیشانبده‌م که باوه‌ڕدارێک نووسیویه‌تی، ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ی واده‌ڵێت که کاره‌ساتی 11ی سێپته‌مبه‌ر پێشهاتێکه به‌ده‌ستی خودا ڕوویداوه.
نینار: کێ ئه‌م نووسینه‌ی نووسیوه؟
ئه‌دۆنیس: یه‌کێک له ده‌مارگیره ئیسلامیه‌که‌ن نووسیویه‌تی. که‌سێک بۆی ناردم تا بیخوێنمه‌وه. هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ی شتی نابه‌جێ و بێ مانای تێدا به‌یانکراوه.
نینار: ............؟
ئه‌دۆنیس: هه‌میشه خه‌ڵکانێک هه‌ن که ئینکاری زانست و هه‌موو ئه‌و دا‌هێنانه ده‌که‌ن که دێنه‌کایه‌وه، یاخود ده‌ڵێ گوایه هه‌موو ئه‌و شتانه پێشوه‌خت له قورعاندا باسیان لێوه‌کراوه. به‌ڵام به‌پێێ تێگه‌یشتنی من قورعان ئینکاری واقیع ناکات، به‌تایبه‌تی ئه‌و شتانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی واقیعی ڕۆژانه‌وه‌ن. من دووباره ده‌یڵێمه‌وه، ئه‌وه‌ی که قورعان خراپ ده‌کاته ئه‌وه‌یه که ئینکاری واقیع ده‌کات و هه‌روه‌ها باوه‌ڕبه‌وه‌ده‌کات که قورعان پڕ له عه‌قڵ و تێگه‌یشتن نییه.
نینار: جارێکیان گوێم لێت بوو ووتت که ئیسلام ئینکاری ئه‌و ویسته ئازاده‌ده‌کات یاخود ئیسلام دژ به ئازادی تاکه، له‌بیرته که واتووت؟ تۆ ئه‌مه‌ت بۆ سه‌لماندم، به‌ڵام من ئێستا له‌بیرم نه‌ماوه که ئه‌و کاته تۆ پشتت به هێنانه‌وه‌ی چ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ستبوو. ئایه پێتوانییه شتێکی وا بکه‌رێت که ده‌ستکاری دینی ئیسلامی بکرێت؟
ئه‌دۆنیس: من ئه‌وکات ووتم ئیسلام بواری ڕه‌هایی و ئازادی وه‌ک بوونه‌وه‌رێک به تاک نادات. دیین تاک ده‌گرێت و ده‌یبه‌ستێته‌وه به کۆوه، به گه‌ل و نه‌ته‌وه. له‌م ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تیی و بیرکردنه‌وه‌یه‌دا گه‌ل گرنگتره وه‌ک له تاک. به‌م پێیه هیچ ئازادییه‌ک له‌و ئاسته‌دا بوونی نییه. تاک ته‌نها له چوارچێوه‌یه‌کدا ئازاده که له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و یاسا و به‌هایانه‌دایه که تایبه‌ته به گه‌ل و دیین و کلتوره‌وه. ده‌ربڕێنێکی باو هه‌یه که ده‌ڵێت: "ئه‌و که‌سه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی دیین باس له دین ده‌کات، هه‌موو قسه و تێگه‌یشتنێکی له‌خشته‌بردن و گوناهکارییه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شی ده‌یڵێت ڕاستبن!". ئه‌م قسه‌یه‌ش قسه‌ی گه‌له نه‌ک قسه‌ی تاک.
نینار: وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر بۆ خۆیان شیزۆفرینیایه‌کن، له‌لایه‌ک دابه‌شبووه به‌سه‌ر شه‌یدابوون به ئه‌وروپا و له‌لایه‌کی تریش ڕقهه‌ستان له خۆرئاوادا که دیاره به‌شێکی ئه‌م ڕقه‌ش خۆرئاوا خۆی بۆته مایه‌ی دروستبوونی.
ئه‌دۆنیس: وه‌ک پێشتر که بۆم باسکردیت ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه به‌هۆی نه‌بوونی ئازادییه‌وه به‌م شێوه‌یه دروستده‌بن و دوو ئاستی کلتوری وه‌رده‌گرن: ئاستی بینراویان ئه‌و ئاسته‌یه که‌زۆرینه‌ی باوه‌ڕداره‌کانی تێداده‌ژین و خاوه‌نی ئاستێکه له سیسته‌می سیاسی‌دا. وه ئه‌و ئاسته نه‌بینراو و شاراوه‌یه‌ش ئه‌و ئاسته‌یه که خه‌ڵکانێک پێیانباشتره ژیانی ئازادی خۆیانی تێدا درێژه‌پیبده‌ن. ئه‌مه‌ش جۆرێکه له دوو ڕووی و دوو موراڵی.
نینار: ئاشکرایه که وایه.
ئه‌دۆنیس: شیزۆفرینیا شتێکی تره و نه‌خۆشییه‌که. به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئینسانێکه‌وه هه‌یه که دوو ڕووی هه‌یه: یه‌کێکیان نوێژده‌کات و زه‌کات ده‌دات، ئه‌ویتریشیان سنووری هه‌موو به‌حه‌رامکراوه‌کان ده‌شکێنێت، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سێکسه‌وه هه‌بێت هه‌موو جۆره ئازادییه‌کی خۆی تێدا وه‌رده‌گرێت. وه له‌ئاستی بینراوی ناو کۆمه‌ڵگادا پشت به حه‌ڵاڵ ده‌به‌ستێت تا ئاستی ڕێگه‌پێدراو، به‌ڵام له ئاستی نه‌بینراودا خه‌ریکی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ده‌بێت که حه‌رامه و ڕێگه پێنه‌دراوه.
نینار: چۆن ئه‌مه ده‌بێت؟
ئه‌دۆنیس: به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌م شتانه په‌یوه‌ندی به‌و ڕاستییه‌وه هه‌یه که ڕێگا به ئازادی نادرێت. ئینسانه‌کان به‌م شێوه‌یه خۆیان ده‌شارنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازادانه ڕه‌فتاربکه‌ن.
نینار: من پێمسه‌یره ئینسان چۆن ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه بژی. ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه که ئینسان به‌رده‌وام له درۆدا بژی.
ئه‌دۆنیس: زۆر ترسناکه، به‌ڵام ئینسان هه‌میشه سه‌رکوتووبووه له‌وه‌ی ئه‌م ڕێگایه بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
نینار: چۆن واده‌که‌ن؟
ئه‌دۆنیس: هه‌موو ئینسانێک ده‌بێت شێوه‌یه‌کی نهێنی بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌زه‌ت له‌و ئازادییه ببینێت، ته‌نانه‌ت له ماڵه‌که‌ی خۆشی‌دا. ده‌بێت خۆیان وا پیشانبده‌ن که ئه‌وان یاسا دینییه‌کانیان نه‌شکاندووه تا پێیان نه‌زانن و ئاشکرانه‌بن.
نینار: دیاره هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌به‌شێک له نهێنی هه‌یه که په‌یوه‌ستبێت به ژیانی خۆیه‌وه. ئه‌مه‌ش کاتێک ده‌بێت که ئینسان به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌چێت و ده‌یه‌وێت که‌سایه‌تیه‌ک بۆ خۆی دروستبکات، به‌تایبه‌ت دوور له دایک و باوک. ئینسان ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌کات بۆئه‌وه‌ی ببێته ئه‌زمونێک بۆ خۆی. ئینسانی گه‌نج سنووره‌کانی دایک و باوک و هی خۆشی تاقیده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تا چه‌ند ده‌توانێت بڕوات. به‌ڵام دواتر ئه‌و ئینسانه گه‌ر کچ بێت یان کوڕ ده‌بێت به‌رپرسیاربێت به‌رامبه‌ر هه‌موو کرده‌وه‌کانی. ئینسان ناتوانێت به‌رده‌وامبێت له یاریکردن و خۆشاردنه‌وه، چونکه زۆر ناخایه‌نێت که نهێنییه‌کان و زه‌وقبردن له له‌زه‌ته‌کان ناشیرین ده‌بن، وایان لێدێت که ئینسان مه‌جبوربێت بۆ هه‌میشه بیانشارێته‌وه و هه‌رگیز لێوه‌یان نه‌دوێت. ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوکێ و ناڕه‌حه‌تی به‌رده‌وام دروستده‌کات.
په‌راوێز: ئومه، میلله‌ت. له ده‌قه سویدییه‌که‌شدا هه‌ر به عه‌ره‌بییه‌که‌ی نووسراوه.
سه‌رچاوه:
Samtal med min far, Adonis
Ninar Esber
Översättning av Carl G Liungman
Alhambra 2007