که مه‌رگ دێت ژیان له‌وێ نییه
هیوا قادر
نه‌ورۆزی 2007
ژیان کۆڵانێکه پڕه لههاتووهاواری
ژنانی بنێشت له‌ده‌م،
قوقه‌ی که‌ڵه‌شێر،
بانگی ده‌ستگێڕو
تکه تکی ژێر مه‌رکانه.
ژیان کۆڵانێکه،
فه‌نتازیا، به پێی په‌تی خه‌ریکی ماڵهبهجێنهیه له‌گه‌ڵ منداڵاندا.
ژیان ده‌ستخستنه سه‌رچاوه له‌به‌رده‌م تینی خۆرا،
بۆ بینینی له‌نجه‌ی جلی سه‌ر ته‌ناف
له‌سه‌ر رووی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه دراوسێ.
ژیان، تهقولبابه له‌دڵی به‌خته‌وه‌ری
قاقای پێکه‌نینه به‌ده‌نگی به‌رز.
ئاهـ، مه‌رگیش،
ته‌نها شه‌قاوه‌ی کۆڵانه
ته‌نها مه‌رگ شه‌ڕ به هه‌مووان ده‌فرۆشێت،
لافیته‌ی ڕه‌ش له‌سه‌ر سیله‌ی کۆڵان هه‌ڵده‌واسێ،
بنێشتی ده‌می ژنه‌کان ده‌خاته‌وه ناو گرێی فهقیانهکان،
که‌ڵه‌شێر سه‌رده‌بڕێ،
شه‌رم ده‌خاته ناو بانگی ده‌ستگێڕ
مه‌رکانه پڕ ده‌کات له‌ده‌ستی چڵکن بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌دوای فاتیحا،
فه‌نتازیا له منداڵ دهستێنێتهوهو بێده‌نگی ده‌کات،
مه‌رگ جله‌کانی سه‌ر ته‌ناف به‌ته‌ڕی داده‌گرێت،
ده‌ستده‌خاته سه‌رچاو بۆ نه‌بینینی فرمێسک له‌په‌نجه‌ره‌ی دراوسێوه.
مه‌رگ خێرا، به‌پرتاو، ناواده،
وه‌ک فڕینی پۆلێک چۆله‌که له‌سنگی دارتوویه‌کی کۆڵانداو
نیشتنه‌وه‌ی واشه‌یه‌ک. ئاوا دێت.
ژیان پرسیارێکه به‌به‌رده‌وامی ڕه‌نگه‌کانی ده‌گۆڕێت
به‌ڵام مه‌رگ ته‌نها یه‌ک ڕه‌نگ
یه‌ک هه‌ناسه‌ی سارد و ته‌واو.
ئاهـ هـ هـ هـ
ژیان چه‌ند پرسیارێکی به‌رده‌وامه
مه‌رگ چ بێده‌نگییه‌کی ئه‌به‌دی.