ڕۆمان یارییه‌که جیاواز له هه‌موو یارییه‌کانی دنیا، به‌ڵام قورسترین و پڕ
له‌زه‌تترین یاری
گفتوگۆی: حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش

به‌رگی ڕۆمانه نوێکه‌ی هیوا قادر
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: تۆ سه‌ره‌تا به شیعر ده‌ستت
پێكرد و دواتر هاتیته سه‌ر ڕۆمان. دوای ڕۆمانیش نووسینه‌وه‌ی كتێبی (سه‌فه‌رنامه)
كه ده‌كرێت ناوی كتێبی "یاده‌وه‌رییه‌كانی" لێبنێین، دواتر به‌هاوكاری خاتوو
سه‌حه‌رڕه‌سایی. كتێبی نامه‌كانتان چاپكرد له ژێر ناوی (بۆنی شه‌راب له هه‌ناسه‌م
دێت) كه ئه‌م كتێبه ڕچه شكاندن بوو كه ناكرێت هه‌ر وه‌ك نامه ئاساییه‌كان
بخوێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک هه‌وڵدانیشتان هه‌یه له‌گه‌ڵ هونه‌ری
فۆتۆگرافدا.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئایه ئه‌م هاتن وچوون و گه‌ڕان و گۆڕین و له ده‌رگادانه
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دونیای شیعر یان ئاسمان و پانتایی شیعر جێگای خه‌ون و
بینین و خه‌یاڵه‌كانی تۆ ی تێدانابێته‌وه، یان خه‌مێكی ڕۆشنبیری وات لێده‌كات هه‌ر
له وێستگه‌ی شیعردا نه‌مێنیته‌وه و ده‌ست بۆ ژانره‌كانی تر به‌ریت.
وه‌ك ئاگاداریشم له دوالاپه‌ڕه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌تدا كارده‌كه‌یت ده‌كرێت پێم بڵێیت
كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و ناوی ڕۆمانه‌كه‌ت چییه‌و هه‌ندێك قسه ده‌رباره‌ی بكه‌یت.
هیوا قادر: سه‌ره‌تا شیعر بۆ من ته‌نها باوه‌شی یه‌که‌م بوو به یۆتۆپیادا، به
دنیایه‌کدا که پڕ بوو له خه‌ون و ته‌مه‌ننا، دیاره ئه‌و دنیایه زۆر له
منه‌وه نزیکه و به هۆشیارییه‌که‌وه خۆشمده‌وێت که هه‌میشه له گۆڕان و
ئه‌زمونکاریدایه. به‌رداوام به دڵ ده‌مه‌وێت شاعیربم، چونکه ئه‌و سیحره‌ی له
شاعیربووندا هه‌یه هه‌م له نزیکیت له زمان و خه‌یاڵ و به فه‌نتازیاکردنی
دنیاوه له‌یه‌ک سات و له هه‌موو ساتێکدا، له کایه جیاوازه‌کانی تری ئه‌ده‌بدا
که‌م ده‌بینرێت. به‌ده‌ر له‌و له‌زه‌تانه‌ی تری نووسین که له ڕۆماندا هه‌یه له
کاتی هه‌ستکردن به وه‌ی که ده‌توانیت دنیایه‌کی تر دروستبکه‌یت بۆ کێبه‌رکێ کردنی
ئه‌م دنیایه‌ی که تیایدا ده‌ژین. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له‌زه‌تێکی هێنده گه‌وره‌م
ده‌داتێ که ناتوانم به هیچ له‌زه‌تێکی تری بگۆڕمه‌وه.
به‌رده‌وامی نزیکبوونیشم له دنیای شیعر په‌یاپه‌ی له‌زه‌تێکم پێده‌به‌خشێت که
هه‌ست ده‌که‌م هه‌میشه گه‌نجم و له‌زه‌ت له جوانکردنی ناشیرینییه‌کانی دنیا
ده‌بینم به هۆی شیعره‌وه. ئه‌و کاتانه‌شی که ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی زۆر
تێده‌په‌ڕێت و من شیعری تێدا نانووسم، هه‌ست به به‌تاڵی و ترسی نزیکبوونه‌وه و
تاقه‌ت چوونم ده‌که‌م له نووسین، ئه‌گه‌ربێت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا چه‌نده‌ها
به‌رهه‌می تر له ناو کایه‌کانی تردا بنووسم. تا ئێستاش ته‌نها شیعره وا له من
ده‌کات وه‌ک هیوا قادر هه‌ست به مانه‌وه بکه‌م. من ناڵێم ئه‌و که‌سه‌ی جارێک
شاعیربوو هه‌میشه شاعیره، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی توانی هه‌میشه عاشق
بێت ئه‌وا هه‌میشه شاعیره. بۆیه من هه‌ست ده‌که‌م هه‌میشه شاعیرم،
خۆت ده‌زانی هه‌موو سه‌ره‌تای نووسین و ده‌ستپێکردنێک به شیعر هه‌ڵگری
جۆرێک له خامکاریی و ڕۆمانسییه‌ته، پێموابێت هه‌موو نووسه‌رێک جۆرێک له‌و
ئه‌زموونه‌ی هه‌یه، به‌ڵام دواتر شیعر پێده‌نێته ناو دنیا ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی
که ئه‌ویش زمان و مه‌عریفه‌یه، بۆیه ئه‌و دنیایه هێنده فراوانه جێگای
دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو نهێنییه گه‌وره‌کانی ئینسانی تێداده‌بێته‌وه. به‌ڵام دواتر
که ته‌ماحه‌کانی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ئه‌زموونه‌کانیدا گه‌وره
ده‌بێت بۆ داگیرکردنی دنیا و گه‌ڕان به دوای نهێنییه‌کانی ئینساندا
له‌وێوه ئیدی شیعر ده‌بێته ناوکێک بۆ دروستکردنی به‌رهه‌می تر به‌ڵام هه‌ر کایه
و به که‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی خۆی. بۆ نموونه وه‌ک نووسینی ڕۆمان.
لێت ناشارمه‌وه له هۆشیاریمدا ته‌مه‌نایه‌ک هه‌یه که ده‌مه‌وێت ببم به
ڕۆماننووس، چونکه ئه‌و له‌زه‌تی نووسینه‌ی له ڕۆماندا هه‌ستی پێ ده‌که‌م له هیچ
ئه‌زموونی نووسینێکی تردا هه‌ستم پێ نه‌کردووه. تۆ به‌هۆی ڕۆمانه‌وه زۆر نزیکتر
ده‌بیته‌وه له خۆت، له ئینسان ئه‌و کائینه‌ی که له سیسته‌می که‌ون ئاڵۆزتره،
له ڕێی ڕۆمانه‌وه نزیک ده‌بیته‌وه له توێکاریکردنی جه‌وهه‌ری ژیان و ئه‌و
پرسیارانه‌ی که تا ئینسان بمێنێت ده‌بێت به‌دوایاندا بگه‌ڕێت. ڕۆمان یارییه‌که
جیاواز له هه‌موو یارییه‌کانی دنیا، به‌ڵام قورسترین و پڕ له‌زه‌تترین یاری. هه‌ست
ده‌که‌م ڕۆمانووسین قۆناغی گه‌وره‌بوون و تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
نووسه‌ره بۆ ئینسان و دنیا، ئه‌وه‌شی تا ئێستا وایلێکردووم که نه‌توانم هه‌میشه
خۆم به ڕۆماننووس بزانم، هۆی ئه‌وه‌یه که من تا ئێستاش وه‌ک شاعیرێک ڕۆمان
ده‌نووسم، وه‌ک شاعیرێک خه‌یاڵ مه‌جبوورم ده‌کات بۆ نووسین، نه‌ک من خه‌یاڵ
مه‌جبوور بکه‌م بۆ نووسین، واتا من ڕۆژانه ناتوانم دابنیشم و بنووسم، هۆی هه‌ره
سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه که شێوه‌ی گوزه‌رانی ئه‌وروپا ڕێم پێنادات وا
بژیم، ده‌نا ده‌مه‌وێت وا بژیم، ته‌مانه‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆژه زووبێت و بتوانم
وه‌ک نووسه‌ر بژیم و ڕۆژانه بنووسم به‌بێ خه‌می بیرکردنه‌وه له گوزه‌رانی ژیان.
من پێش ئه‌وه‌ی کوردستان له کۆتایی ساڵی 1991 دا به‌جێبهێڵم، یه‌ک دوو به‌شی
سکێچێکی پچکۆله‌ی ڕۆمانێکی شه‌رمنۆکم له‌گه‌ڵ خۆم هێنابوو، له کاتی مانه‌وه‌م له
که‌مپ ده‌ستمکرد به نووسینه‌وه‌ی هه‌ندێک به‌شی و دواتر وازم لێهێناو له 1996دا
ته‌واوم کرد که ئه‌ویش ڕۆمانی "ئاوێنه سه‌رابییه‌کان" بوو، من ده‌زانم ئه‌و
هه‌وڵه‌م زۆر شه‌رمنۆک و خاکه‌ڕایی بوو، به‌ڵام به دیوێکی تردا خستمییه سه‌ر
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌ویش ئه‌وه بوو، بۆ ڕۆمان؟!
دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر تێگه‌یشتم ئه‌وه‌ی وای له من کرد سه‌ره‌تا بێ ترس
ڕۆمان بنووسم، هۆی گه‌ڕانم بوو به دوای خۆمدا، من عه‌زابه‌کانی مه‌نفا فێریانکردم
به دوای خۆمدا بگه‌ڕێم، حه‌کایه‌تی خۆم بگێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌م منیش
هه‌م و نامه‌وێت ون بم، منیش حه‌کایه‌تێکم هه‌یه و داوای ئه‌وه ده‌که‌م گوێم بۆ
بگیرێت. ترسی خۆ نه‌نه‌ساین و له‌رزۆکی شوناسی خۆم وه‌ک کوردێک له مه‌نفادا وای
لێکردم بیر له نووسینی ڕۆمان بکه‌مه‌وه. ڕۆمان ته‌نها ده‌روازه بوو بۆ منی
په‌ناهه‌نده و ده‌رکراو که بتوانم جاریکی تر بچمه‌وه ژوورێ بۆ ناو دنیا،
پێشموایه هه‌ر داهێنانی ڕۆمان له‌لایه‌ن ئینسانه‌وه ئه‌و پاشخانه مێژوویی و
ڕۆشنبیرییه‌ی له پشته‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت به هۆیه‌وه جارێکی تر بێته‌وه ناو
ژیان و حورمه‌ت ببه‌خشێته‌وه به ئینسان به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی حه‌کایه‌ته‌کانی
دین و ئایدۆلۆژیاکانه‌وه. بۆیه که ئێستا من بیر له‌و ختورانه‌ی سه‌ره‌تای خۆم
ده‌که‌مه‌وه که پاڵپشتێکی سه‌ره‌تایی بوون بۆ من که ڕۆمان بنووسم، به‌خۆم ده‌ڵێم
گه‌ر من له مه‌نفا نه‌ژیامایه ڕه‌نگبوو ڕۆمان و سه‌فه‌رنامه‌م نه‌نووسیایه، گه‌ر
ئاوردانه‌وه له‌و ترسی به‌جێهێشتنانه‌ی نیشتمان نه‌بوایه ڕه‌نگبوو ڕۆمانم ئاوا
به‌و شێوه‌یه خۆشنه‌ویستایه.
دیاره دواتریش ئه‌زموونی "سه‌فه‌رنامه" وه‌ک کتێبێک هه‌وڵدانێک بوو بۆ
خۆڕزگارکردن له‌و یادوه‌ریانه‌ی که نه‌یانده‌هێشت پێم له‌سه‌ر ئه‌رزی مه‌نفا وه‌ک
خۆی دابنێم، دوای نووسینی ئه‌و کتێبه به‌یه‌کجاری باوه‌ڕم به مه‌نفی بوونی خۆم
هێنا. هه‌روه‌ها دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌کانی من و سه‌حه‌ر ڕه‌سایش له کتێبی
(بۆنی شه‌راب له هه‌ناسه‌م دێت)، چوونه ناو کایه‌یه‌کی تر بوو بۆ من که ئه‌ویش
کایه‌ی ئه‌ده‌بی نامه‌یه، ئه‌وه‌ی وای لێکردم هه‌م سه‌فه‌رنامه بنووسم و هه‌م
له‌گه‌ڵ سه‌حه‌ردا بیر له بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌کانی خۆمان بکه‌ینه‌وه، نه‌بوونی
ئه‌و دوو کایه ئه‌ده‌بییه بوو به شێوه‌یه‌کی دیار و ده‌وڵه‌مه‌ند له ئه‌ده‌بی
کوردی‌دا. دیاره ئه‌و سێ ئه‌زموونه پاڵپشتێکی گه‌وه‌بوون جیا له ئه‌زموونی شیعریم
که توانیم ئه‌م ڕۆمانه نوێیه بنووسم.
دیاره من لێره‌دا نامه‌وێت باس له ڕۆمانه نوێکه‌م "مناڵێک له‌سه‌ر مانگه" بکه‌م
و له چه‌ند دێڕێک‌دا کورتی بکه‌مه‌وه، چونکه کورتکردنه‌وه‌ی ڕۆمان وه‌ک ڕانانێک
له‌چه‌ند دێڕێک‌دا وه‌ک کورتکردنه‌وه‌ی ئینسان و دنیا وایه له‌چه‌ند دێڕێک‌دا که
ئه‌مه‌ش دیاره مه‌حاڵه‌و ناکرێت، گه‌ر ئه‌م کورتکردنه‌وه‌یه هه‌روا ئاسان بوایه
ئه‌وا پێش هه‌رشت ئه‌ده‌ب بوونی نه‌ده‌ما. پێشموایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی
ئه‌م هونه‌ری ڕانانه‌ی داهێناوه بازاڕه، ئه‌وه بازاڕه وا ده‌کات ته‌شویق دروست
بکات بۆ فرۆشتنی ڕۆمانێک لای خوێنه‌ران به کورتکردنه‌وه‌ی له چه‌ند دێڕێک‌دا. من
ده‌توانم لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم که ئه‌م ڕۆمانه ڕۆمانی گه‌ڕان و
پشکنیینه، ڕۆمانی ئه‌و جۆره ڕێکه‌وتانه‌یه که سه‌رله‌به‌ری ژیانی ئینسان
ده‌گۆڕن، هه‌روه‌ها دیسانه‌وه به‌کارهێنانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و
ده‌سته‌واژه شیعریانه‌ی شیعره‌کانی نالی و مه‌حوییه له‌ناو خه‌یاڵ و
بیرکردنه‌وه‌کانی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌دا، ئه‌م ڕۆمانه 22 به‌شه‌و 225
لاپه‌ڕه‌یه. له چاپخانه‌ی چوارچرا له سلێمانی چاپده‌کرێت. بڕیاره له یه‌کی
مانگی نۆی ئه‌مساڵدا 2007 بکه‌ویته بازاڕه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی که وای له من کرد له هونه‌ری فۆتۆگرافی نزیکبمه‌وه ئه‌و
کونبینییه‌ی خۆم بوو بۆ فێربوون و دۆزینه‌وه‌ی دنیای تر و گه‌ڕان به دوای
جوانییه‌کاندا، هونه‌ری فۆتۆگرافی بۆ من چاوێکی تره بۆ بینینی دنیا به بێ تێکست،
که له ڕاستیدا تێربوونی من له بینینی و دۆزینه‌وه‌ی شته‌کان و جوانییه‌کان له
ڕێگای چاوه‌وه زۆر شتی فێرکردم که پێشتر له ڕێگای ئه‌ده‌بیاته‌وه فێری
نه‌بووبووم. ئێستا ئه‌وه‌نده ئه‌و هونه‌ره‌م خۆشده‌وێت زۆرینه‌ی کات له
پیاسه‌کانمدا کامیراکه‌م پێیه، فۆتۆگرتن بۆ من هیچ جیاوازییه‌کی له گه‌ڵ
شیعرنووسیندا نییه، هه‌مان له‌زه‌ت ده‌به‌م له دۆزینه‌وه و ڕاوکردنی تاریکی و
ڕووناکی وه‌ک نووسینی ئه‌و وێنه شیعریانه‌ی که دیسانه‌وه لای خۆمه‌وه دنیایان
پێدروستده‌که‌مه‌وه.
ئه‌م گه‌ڕانانه‌ی من له‌ناو ئه‌و کایه ئه‌ده‌بیانه‌ی تریشدا بۆ نموونه ته‌نانه‌ت
نووسینی چیرۆکی منداڵان و شانۆنامه و وتار و وه‌رگێڕاندا، هه‌ر هۆی ئه‌وه‌یه که
ده‌مه‌وێت ده‌ستم بگات به هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ی که هه‌ست ده‌که‌م وه‌ڵامی
به‌شێک له‌و پرسیارانه‌ی تێدایه که هه‌م ده‌یان دۆزمه‌وه و هه‌م دروستیشیان
ده‌که‌م.
که‌م نووسه‌ری دنیا هه‌یه له‌م چه‌رخه ترسناک و خێراڕه‌وته‌ی که ئێستا ئێمه‌ی
تیا ده‌ژین بتوانێت ڕازیبێت به ته‌نها کارکردنی له ناو کایه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیدا، تا
دنیا و ژیان ئاڵۆزتربێت، تا جوانی واز له یه‌ک مانایی خۆی بهێنێت و به‌ش به‌شبێت
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک مانای جیاوازدا، تا ئه‌گه‌ره‌کانی فه‌وتاندن و قڕکردنی ئینسان
زیاتربێت، تا ڕووداوه‌کان خێراتێبپه‌ڕن و گۆڕانکارییه‌کان خێرا بێن و بڕۆن، نووسه‌ر
پێویستی به کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه و کایه‌ی تازه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فریابکه‌وێت
باس له‌و هه‌موو دیوه جیاوازانه بکات به چه‌نده‌ها کایه‌ی جیاواز.
پێموایه ئه‌وه‌ی که وای له شاعیرانی سه‌رده‌مانی پێشوو ده‌کرد ته‌نها شاعیر بن
ساده‌یی ژیان بوو، ساده‌یی دۆزینه‌وه‌ی جوانی بوو، مادام ژیان ئاڵۆزه و پڕه له
په‌رێشانی، مادام ماناکانی تێگه‌یشتن له شیعر و داواکاری له شیعر هه‌میشه له
گۆڕاندایه، که‌واته به ته‌نها شیعر فریای ئه‌و هه‌موو گوزارشتکردنه ناکه‌وێت
له‌ناو ئه‌م هه‌موو په‌رێشان بوونانه‌ی ئینساندا. تا نووسه‌ریش ئاستی تێگه‌یشتن و
مه‌عریفه‌ی زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت و ده‌ستی بگاته سه‌رچاوه جیاوازه‌کانی
خۆڕۆشنبیرکردن، ئه‌وا ئه‌گه‌ری کایه‌کان بۆ گوزارشتکردن له خۆیی و له دنیا
به‌ره‌و زیادبوون ده‌چن. تا سه‌رچاوه‌کانی ڕۆشنبیری نووسه‌ر زۆرتربن، گوزارشته‌کانی
په‌لکێشتر و په‌لوپۆدارتر ده‌بن.
من پێموایه له ئێستادا هه‌ر کوردبوون به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر تۆ شاعیر بوویت
ته‌نها به شیعر ڕازی نه‌بیت، ئه‌م هه‌موو ڕووداو و نه‌هامه‌تیانه دێن و ده‌چن
پێویستیان به قسه له‌سه‌رکردن و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه، تۆ له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌ژیت سه‌رتاپای له ناو کێشه‌دا غه‌رقه و پێویستی به قسه
له‌سه‌رکردنه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که هه‌موو ئه‌و مانا له‌رۆزکانه‌ی له‌سه‌ری
وه‌ستاوه پێویستیان به ده‌ستکاریکردن و گۆڕانه، هه‌ر له‌مانای کوردبوون خۆیه‌وه
تا ماناکانی نیشتمان و شۆڕشگێڕیی و پیاوبوون و جوانی و ناشیرینی. ئیدی چۆن تۆ وه‌ک
شاعیرێک ڕازیده‌بیت ته‌نها شیعری خۆت بنووسیت و بێده‌نگ بیت، ئه‌مانه هه‌موویان
هۆکارن بۆ من که ته‌نها هه‌ر شیعر نه‌نووسم، به‌ڵکه له هه‌موو ئه‌و کایانه‌دا
کاربکه‌م که هه‌ست ده‌که‌م ده‌توانم تێیاندا بیربکه‌مه‌وه و بنووسم.
پێموایه ڕازیبوونی شاعیر ته‌نها به شیعر نووسین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گۆڕانی
ماناکانی شیعری و ئه‌و ته‌عریفه نه‌گۆڕه‌ی که بۆ شیعر هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌ر
شیعر نووسین و مانه‌وه‌ت وه‌ک شاعیر له ئاستێکی لۆكاڵی کوردی‌دا هونه‌ریکی هێنده
ئاڵۆز و گه‌وره نییه که له ئیستادا هێنده جێی شانازیبێت و دڵت به‌و
کێبه‌رکێیه خۆشبێت که هه‌یه. شیعر به‌شێکه له ئاڵۆزییه‌کانی پێکهاته‌ی خه‌یاڵی
ئینسان نه‌ک هه‌مووی، به‌ڵام هه‌موو دیوه جیاوازه‌کان و شێوازه‌کانی تری
گوزارشتکردن و گه‌ڕان به‌دوایاندا کۆی ئاڵۆزییه‌کانی ئینسان پێکدێنن.
هیوا قادر
20070710