ژیان گه‌ڕانه به دوای خۆشبه‌ختیدا

گفتووگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ هیوا قادردا
ئاماده‌کردنی: زانیار موحه‌مه‌د
زانیار موحه‌مه‌د: هه‌وڵێکی به‌رده‌وام له‌م
ڕۆمانه‌تدا "منداڵێک له‌سه‌ر مانگه" هه‌یه بۆ چێژوه‌رگرتن له جوانی، ئایه
ئه‌مه سیفه‌تێکی سۆفیانه و گه‌ردوونییه، یاخود حاڵه‌تێکی ئاسایی ئینسانه؟
ئایا خودا پێ گوتووین چێژ له جوانی وه‌ربگرین تا له‌و نزیک بینه‌وه، یاخود
گوتوویتی له چێژ وه‌رگرتن له جوانی خۆمان به‌دوور بگرین تا له‌و نزیکتربینه‌وه؟
هیوا قادر: ئه‌م ڕۆمانه به گشتی هه‌وڵدانه بۆ گه‌ڕان به‌دوای جوانیدا له ڕێگه‌ی
هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و دیینه‌وه، چێژوه‌رگرتنیش له جوانی سه‌فه‌رێکه که ئینسان له
ڕێی گه‌ڕان و پرسیارکردنه‌وه ده‌ستیده‌که‌وێت، چونکه جوانی شتێک نییه بوونێکی
هه‌میشه‌یی هه‌بێت، به‌ڵکه جوانی ده‌دۆزرێته‌وه و دروستده‌کرێت و هه‌میشه‌ش
له‌گه‌ڵ گۆرانی قۆناغه‌کانی ئینساندا خۆی ده‌گۆڕێت و ونده‌بێت، گه‌ڕان مه‌رجی
سه‌ره‌کی دۆزینه‌وه‌ی جوانییه، بۆیه هه‌موو پاڵه‌وانه‌کانی ڕۆمانه‌که له
سه‌فه‌ر و گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانی. ده‌شبینین جوانی تا ئه‌وکاته زیندووه
که توانای دیفاعکردنی هه‌بێت له خۆی به‌بێ زه‌وتکردنی ئازادی ئینسانی تر و جوانی
تر، به‌بێ فه‌رزکردنی خۆی وه‌ک مانایه‌کی بێ هاوتا و نه‌گۆڕ. دۆزینه‌وه‌ی جوانی
گه‌یشتن نییه به به‌هه‌شت، به‌ڵکه دۆزینه‌وه‌ی جوانی به‌خشینه‌وه‌ی مانای
ئینسانه به ئینسان خۆی، واتا جۆرێکه له شێوازی ژیان بۆ تێگه‌یشتن و جوانکردنی
ناشیرینییه‌کانی ژیان.
هیچ هێزێک ناتوانێت هه‌موو جوانییه‌کان بۆ خۆی زه‌وتبکات و ئه‌وانی تر بێ جوانی
بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه خودا‌ش بێت. بینینی جوانییه‌کان سیفه‌تی
سه‌ره‌تایی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ئینسانییه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێیه‌وه حورمه‌تی
ئینسان بوون ببه‌خشێته‌وه به ئینسان خۆی، هه‌موو هه‌وڵدانێکی مرۆڤایه‌تیش له‌سه‌ر
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی که هه‌موومان له‌سه‌ری ده‌ژین و هی هه‌موومانه، بۆ ڕزگارکردنی
خۆیه‌تی له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه و پێدانی مانای تازه به جوانی.
گه‌ڕان به‌دوای جوانی و چێژوه‌رگرتن له دۆزینه‌وه‌ی جوانی، ته‌نها سیفه‌تێکی
سۆفیانه نییه، به‌ڵکه هه‌ره سیفه‌تی دیاری ئینسانه که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له
بوونه‌وه‌ره‌کانی تری جیابکاته‌وه. هه‌موو داهێنانه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کانیش
که کاری ئینسانه گه‌ڕانه به‌دوای جوانیدا.
تۆ پرسیووته: ئایا خودا پێ گوتووین چێژ له جوانی وه‌ربگرین تا له‌و نزیک
بینه‌وه، یاخود گوتوویتی له چێژ وه‌رگرتن له جوانی خۆمان به‌دوور بگرین تا له‌و
نزیکتربینه‌وه؟
وه‌کو له‌سه‌ر زمانی "یاروه‌لی" پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که هاتووه: "گه‌ر خودا جوانی
بێت، چۆن له‌زه‌تبردن له جوانی گوناهه، گه‌ر جه‌زبه‌ی گه‌یشتن به‌به‌رقاپی خودا
له ڕێگه‌ی عه‌شقه‌وه‌بێت، که‌ی عه‌شق گوناهه". ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
سۆفیانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی تره‌وه بۆ دیین، که دیین
ده‌که‌نه پایه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دواتریش ده‌یکه‌نه سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌بردنی ناو
کۆمه‌ڵگا. چێژوه‌رگرتن له جوانی لای سۆفییه‌ک نزیکبوونه‌وه‌یه له خودا، چونکه
خودا خۆی جوانییه، گه‌ر خودا‌ش وابێت، ئیدی چۆن خودا مرۆڤ له‌سه‌ر له‌زه‌تبردن له
جوانی و چێژوه‌رگرتن له جوانی سزا ده‌دات.
لێره‌وه خودای که‌سێکی سۆفی و خودای که‌سێکی فه‌ناتیک یه‌ک خودا نین، خودای
سۆفییه‌ک جوانییه‌که پڕه له پرسیار بۆ نزیکبوونه‌وه له ڕووناکی و گه‌یشتن به
خودا، هه‌روه‌ها ئینکارکردنی زاته بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر له خودای خۆی
نزیکبێته‌وه. به‌ڵام خودای فه‌ناتیکێک هێزێکه له توانایدا هه‌یه بکوژێت و ببڕێت
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها جوانییه‌کی خودا فه‌رزبکات به‌سه‌ر هه‌موو جوانییه‌کانی تردا‌و
بیکات به‌ده‌سته‌ڵاتێکی بێ چه‌ندوچوون و بێ پرسیار. لێره‌دا زاتی که‌سی فه‌ناتیک
زاتێکی زاڵ و به‌ده‌سته‌ڵاته و حه‌قی له‌ناوبردنی ئه‌وی له خۆ نه‌چوو ده‌دات
به‌خۆی به ناوی خوداوه.
من بۆ خۆم له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو قه‌ناعه‌تێکی دینییه‌وه پێموایه گه‌ر که‌سێک
توانای بینینی جوانییه‌کانی تری نه‌بێت، ناشتوانێت خودا وه‌ک جوانییه‌ک بدۆزێته‌وه،
ئه‌گه‌ر پێتوابێت خودا خه‌لقکه‌ری هه‌موو جوانییه‌کانه، ئه‌وا هیچ نه‌بێت ده‌بێت
حورمه‌تی ئه‌و جوانیانه بگرێت که خودا خاوه‌نییه‌تی، یه‌کێکیش له‌و جوانییه
هه‌ره دیارانه‌ی خودا ئینسانه، که‌واته حورمه‌تگرتنی ئینسان بۆ خۆی،
حورمه‌تگرتنی داهێنانه جوانه‌کانی خودایه، دیاره ئه‌و حورمه‌تگرتنه ته‌نها
ئینسانیش ناگرێته‌وه به‌ڵکه هه‌موو گه‌رد و بوونێکی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه و کۆی
که‌ون ده‌گرێته‌وه که کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بوونی ئینسان
هه‌یه.
به‌ڵام ڕیسکێکی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی جوانیدا له ناو دیین و
ئایدۆلۆژیا سه‌رده‌سته‌کاندا، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی که په‌یامێک به
دۆزینه‌وه‌ی جوانی بده‌ین، ڕیسکی تاکه‌که‌سی له گه‌ڕان به دوای جوانیدا لای
هه‌ندێک له سۆفییه‌کان له‌وکاته‌وه ده‌ستپێده‌کات که توانای پرسیاری له ئاستی
جوانی خودادا نامێنێت. لای که‌سێکی فه‌ناتیکیش له‌وکاته‌وه ده‌ستپێده‌کات و
ده‌بێته ڕیسکێکی گشتی که بوونی خودا و گه‌یشتن به جوانی به‌زۆری شمشێر و کوشتن
و تاڵانکردن ده‌ستپێده‌کات و کۆتاییه‌که‌شی ته‌سلیمبوونی بێ چه‌ندووچوون و کوشتنی
پرسیاره لای هه‌مووان. دیاره هه‌مان ئه‌م ڕیسکه‌ش بۆ دنیای ئایدۆلۆژیاکانیش
ڕاسته که له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌مووان به‌دوژمن و ناڕاست داده‌نێ.
هه‌ر بۆیه‌شه له مێژووی له‌ناوبردن و شه‌ڕه‌کانی دیینی ئیسلامدا ده‌یخوێنینه‌وه
که که‌سێکی سۆفی له چاوی که‌سێکی فه‌ناتیکدا له که‌سێکی زندیق ترسناکتره،
چونکه سۆفیی عاشقی پرسیار و گه‌ڕانه به‌دوای جوانی خودادا و فه‌ناتیکێکیش دوژمنی
پرسیاره و غه‌رقی ناو حه‌قیقه‌تێکی بێ چه‌ندوچوونه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ترس و جوانی دوو جه‌مسه‌رن که هه‌رگیز ناگه‌ن به
یه‌کتری، بۆیه هه‌رگیز ناکرێت سه‌پاندنی مانای جوانی له ڕێگه‌ی ترسه‌وه بێت،
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و ڕیسکانه‌ی کاتێک دروستده‌بێت که په‌یامێک ببه‌خشرێت به
دۆزینه‌وه‌ی جوانی و بینینی جوانی و له‌ته‌زلێبردنی. پێدانی مانای حه‌قیقه‌ت به
جوانی، کوشتنی جوانییه، جوانی هه‌رگیز نا‌توانیت ببێته حه‌قیقه‌تێکی موتڵه‌ق،
به‌ڵکه ته‌نها حه‌قیقه‌تیکی ڕێژه‌گه‌رایی و کاتییه و قابیلی گۆڕان و
تازه‌کردنه‌وه‌یه.
تۆ سه‌یری سه‌پاندنی جوانی و بینینی جوانی و چێژ لێوه‌رگرتن له نێوان ئه‌م دوو
نمونه‌یه‌ی فه‌ناتیکێک و سۆفییه‌کدا بکه به‌بی هیچ گرنگی دانێک به‌خودی دیین و به
خودی ئه‌و خودایه‌ی که هه‌م سۆفییه‌که و هه‌م فه‌ناتیکێک باوه‌ڕیان پێیه‌تی.
سۆفییه‌ک له هیندستان کاتیک به‌ڕێدا ده‌ڕوات به‌رپێێ به هێواشی گسکده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌با پێ به‌سه‌ر مێروویه‌کدا بنێت که خاوه‌نی ڕۆحه و خودا دروستی
کردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاهووه‌ی ده‌ستیشی پێش خواردن که ده‌یشواته‌وه چه‌ند
گه‌ڵایه‌کی سه‌ره‌تا ناشوواته‌وه ده‌ڵێ نه‌با مێروویه‌ک له‌سه‌ری گه‌رای دانابێت،
بۆ ئه‌وه‌ی تێربوونی من ژیانی سه‌دان گه‌رای سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایانه نه‌کوژێت.
فه‌ناتیکێکیش به‌ناوی خوداوه چه‌قۆ له ملی که‌سێک ده‌نێت و سه‌ریده‌بڕێت بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌ردی خودا له کافران پاکبکاته. ئه‌م دوو نمونه‌یه دوو نمونه‌ن
هه‌ردووکیان له پێناوی جوانیدا ئه‌م کاره ده‌که‌ن. ئایا خودا چه‌ند نزیکه له‌م
دوو ئینسانه‌وه؟! ئایا جوانی له‌م دوو هه‌ڵوێسته‌دا چه‌نده دیاره و له‌زه‌ت له
جوانی لای ئه‌م دووانه له کوێدان؟ کێ جوانی ده‌سه‌پینێت و کێ مانای جوانی
ده‌به‌خشێت، ئایا خودا چه‌نده ده‌ستی له‌ناو ئه‌م ڕێگایانه‌دا هه‌یه بۆ گه‌یشتن
به جوانی؟
زانیار موحه‌مه‌د: گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی وه‌کو له ڕۆمانه‌که‌تدا لێی دووایت،
ڕێیه‌کی ده‌چێته‌وه سه‌ر خودا‌و ڕێیه‌کی ده‌چێته‌وه سه‌ر سه‌فه‌ر؟ ئه‌مه وونبوون
نییه له‌ناو ڕێگاکاندا؟ ئه‌دی گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی سه‌رابه؟
هیوا قادر: خۆشبه‌ختی، ماڵیکه له ناو جوانیدا، مادام جوانی سیفه‌تێکی به‌رده‌وامی
گۆڕانه، که‌واته خۆشبه‌ختیش شتێک نییه هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆشبه‌ختی جۆرێکه
له چێژوه‌رگرتنی ژیان له ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه و گه‌ڕان به دوای جوانیدا.
وه‌کو دالای لامه ده‌ڵێت: "ژیان گه‌ڕانه به دوای خۆشبه‌ختیدا". ئێمه هه‌موومان
به دوای خۆشبه‌ختیدا ده‌گه‌ڕێین، هه‌موو کارێکی ئێمه له ژیاندا بۆ ئه‌وه‌یه
بگه‌ین به خۆشبه‌ختی. به‌ڵام ئایا خۆشبه‌ختی چه‌نده مانایه‌کی کۆ و چه‌نده
مانایه‌کی تاکه‌که‌سی هه‌یه. ئایا خۆشبه‌ختی له ئێستادایه و له ناو ژیاندایه،
یاخود له دوایدایه و له دنیایه‌کی تردا؟ ئایا خۆشبه‌ختییه‌کی هه‌میشه‌یی چه‌نده
جوانی تێیدا سه‌رفرازه و چه‌نده جوانی تێیدا ونه؟ ئایا دیین به‌بێ مژده‌ی
خۆشبه‌ختی تا چه‌ند ده‌توانێت بژی؟ ئایا مژده‌ی خۆشبه‌ختی دیینه‌کان بۆ هه‌میشه
زۆرینه‌یان خۆشبه‌ختییه‌کانیان دواخستووه بۆ دنیایه‌کی تر؟ دیاره هه‌موو ئه‌م
پرسیارانه که ئێسته ڕووبه‌ڕووی دینمان کردنه‌وه بۆ ئایدۆلۆژییه‌کان و بۆ هه‌موو
پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌کانی ئینسانیش ڕاسته.
دیاره من بۆخۆم پێموایه خۆشبه‌ختی له ژیاندایه و نابێت هه‌ڵبگیرێت بۆ کاتێکی تر
و بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دنیایه‌ی که ئێستا هه‌یه، به‌شێکی گرنگی خۆشبه‌ختیش
زۆر تاکه‌که‌سیانه‌یه و له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌کانی ئینسان خۆی که‌وتووه، له‌به‌ر
ئه‌وه خۆشبه‌ختی هه‌میشه نادرێت، به‌ڵکه خۆشبه‌ختی ده‌دۆزرێته‌وه به هه‌موو
ئه‌و مانا جۆراو جۆر و ڕێژه‌گه‌راییه‌وه‌ی که هه‌یه‌تی.
خۆشبه‌ختی لای سۆفییه‌ک بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگاکه‌ی بچێته‌وه سه‌ر جوانی خودا و
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و، به‌ڵام ئایه ئه‌م خۆشبه‌ختییه، خۆشبه‌ختییه‌کی هه‌تاهه‌تاییه
یان پڕه له گومان و پرسیارکردن؟
گه‌ڕان به‌دوای خۆشبه‌ختیدا ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ئینسانه که به‌ژیاندا ده‌یکات، ئێمه
هه‌موومان سه‌فه‌رده‌که‌ین، هه‌موومان دێین و ده‌ڕۆین، لێره‌وه ماناکانی
خۆشبه‌ختیش به‌سه‌ر ماناگه‌لێکی بێ شوماردا دابه‌شده‌بێت، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌یه
تۆ تا چه‌ند باوه‌ڕت به ئه‌به‌دییه‌ت هه‌یه، ئایا شتێک هه‌یه ئه‌به‌دی و نه‌مرو
زیندووبێت؟ ئه‌م پرسیارانه توێشووی ئه‌و سه‌فه‌ره کورته‌ی تۆن له گه‌ڕان به‌دوای
خۆشبه‌ختیدا که له ژیاندا ئه‌زمونی ده‌که‌یت.
دۆزینه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی ته‌نها پابه‌ند نییه به دیین و ئایدۆلۆژیاکانه‌وه، ئه‌مه
به‌شێکی خۆشبه‌ختییه که په‌یوه‌ندی به کۆوه هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختی
تاکه‌که‌سی په‌یوه‌ندی به ئاستی چێژوه‌رگرتنی تۆوه هه‌یه له‌به‌رده‌م جوانیدا،
په‌یوه‌ندی به‌و ئاستی تێڕامان و مه‌عریفه‌یه‌وه هه‌یه که هه‌میشه له گۆڕان و
خۆتازه‌کردنه‌وه‌دایه. ئه‌مانه ئه‌و هۆکارانه‌ن که له پشتی ڕێژه‌گه‌رایی
خۆشبه‌ختی تاکه‌که‌سییه‌وه‌ن.
زۆرینه‌ی ئه‌و خۆشبه‌ختیانه‌ی که هه‌تاهه‌تایین خۆشبه‌ختییه‌کن ئینسان مانای
ئینسان بوونی خۆی ته‌سلیم به هێزێکی له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌کات بۆیه هه‌ر زوو
پرسیار تێیدا هێزی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و ده‌مرێت. دیاره لێره‌دا قسه‌م له
خۆشبه‌ختی باش و خراپ نییه، خۆشبه‌ختی دابه‌شنابێت به‌سه‌ر دوانه‌یه‌کی
دوالیزمیدا، چونکه ئه‌و کاته‌ی که دابه‌شمانکرد، مانای ئه‌وه‌یه په‌یامی
ده‌ده‌ینێ، وه‌ک مانای جوانی گه‌ر په‌یامێکی بده‌ینێ ئه‌وا دووچاری ڕیسکێکی
ده‌که‌ین که دواتر ده‌بێته هۆی کوشتنی ئازادی ئینسان و له‌ناوبدنی ئینسان به‌ناوی
جوانییه‌وه.
خۆشبه‌ختی هه‌میشه کاتییه، چونکه ئه‌و له‌ناو مانای جوانیدا ده‌ژی که هه‌میشه
له گۆڕاندایه، بۆیه هه‌مده‌م بانگه‌وازی خۆشبه‌ختی هه‌میشه‌یی باشترین شوێنه بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕیسکانه‌ی که ئینسان تووشی زه‌لیلی ده‌که‌ن.
ماناکانی خۆشبه‌ختی، په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌تی ئێمه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌به‌دییه‌ت،
بۆ خودا، بۆ چێژوه‌رگرتن له جوانی، بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی که هه‌میشه سه‌وزن و
چرۆی تازه ده‌که‌ن له ناو کێڵگه‌ی مه‌عریفه‌دا.
زانیار موحه‌مه‌د: چاره‌نووسی مردن له‌م ڕۆمانه‌دا وجودێکی به‌رده‌وامی هه‌یه و
تێیدا چه‌ندین پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که به ئاسانی تووشی ده‌بن، یاخۆ مردن
بۆچی به‌ئاسانی دێت و پاڵه‌وانه‌کانی ڕۆمانه‌که‌ش به‌ئاسانی ته‌سلیمی ده‌بن؟ یاخود
ئه‌وه چییه له مردن‌دا وه‌های کردووه پانتاییه‌کی زۆری ڕۆمانه‌که قۆرخ بکات؟
هیوا قادر: تۆ ڕاست ده‌که‌یت وایه، ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک هۆکاری هه‌یه، یان من
هه‌رئه‌وه‌نده توانای پارێزگاریکردنی ژیانی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌م هه‌بووه که له
ڕۆمانه‌که‌دان، یاخود هۆی کورد بوونی منه که مردن هه‌میشه لێم نزیکبووه و له
نووسینیشدا ناتوانم لێێ ڕابکه‌م، یان له‌یادوه‌ری مندا به ئاسان ته‌سلیمبوونێک
هه‌یه له‌به‌رده‌م مردن‌دا که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ژیانی تاکه‌که‌سی خۆمه‌وه
هه‌یه. بۆ نمونه مردن له به‌رهه‌می شیعریی مندا هه‌میشه له پاڵ ژیاندا بوونی
هه‌یه و پرسیارێکه چه‌ندان جار دووباره‌بۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی باشتر له‌لای من له
مانای مردن بگه‌یت خراپ نییه گه‌ر شیعری "ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرم باران له
په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌دات" بخوێنیته‌وه.
ئه‌مانه ڕه‌نگه هه‌موویان ڕاستبن، به‌ڵام دیوێکی تریشیان هه‌یه که په‌یوه‌ندی
به مێژووی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌وه هه‌یه که له ڕۆمانه‌که‌دان.
دیاره جیا له گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌که، که‌سایه‌تییه‌کانی تر هه‌م یاروه‌لی و
سیاو ڕاژۆ ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که زۆر نزیکن له مه‌رگه‌وه، سۆفییه‌ک و منداڵێکی
که‌مئه‌ندام و شۆڕشگێڕێکی ڕووخاو، هه‌رسێک له‌مانه له مه‌رگ نزیکترن وه‌ک له
ژیان، ئه‌مان ئه‌وه‌ی به ژیانیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه خه‌وبینینه، له ڕێگه‌ی
خه‌ونه‌وه ده‌یانه‌وێت جاریکی تر بێنه‌وه ناو ژیان به‌و چه‌شنه‌ی که
ده‌یانه‌وێت، کاتیکیش که ده‌زانن ناتوانن و سه‌رکه‌وتوونابن له ژیان هه‌ڵدێن،
ئه‌وه‌ی که له ژیانیش هه‌ڵهات زوو ته‌سلیمی مردن ده‌بێت. ئه‌وه‌ی واده‌کای مردن
خۆیمان زۆر لێ نزیک نه‌کاته‌وه شێوازی ژیان و گه‌رموگوڕییه‌تی، ئینسان تا خۆی
خۆشبوێت و حورمه‌تی خۆی وه‌ک ئینسان بگرێت مردن لێێ به‌دوورده‌بێت، واتا ئه‌وه
خۆشه‌ویستیمانه بۆ ژیان که مردنمان لێ دوورده‌خاته‌وه. که تۆ ژیانت خۆش
نه‌ویست، ئه‌وا ئاماده‌یت له پێناوی بێ ماناترین شت‌دا بیدۆڕێنیت و بمریت.