عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان

ئیسماعیل خورماڵی
له‌زه‌ریاوه
لهپهنجهرهسهوزهکانی
ناو ئاوهوهلێت ده‌ڕوانم
له‌پشت کێڵگه‌کانی ماسی و (لم)اوه وه
لهقهڵاجوجکانی دوورگهشینهکانی خواوه
له‌پشت پێکه‌نینی ڕۆژئاواوهلێت ده‌ڕوانم!
لهزهریاوهلێت ده‌ڕوانم
له‌ووڵاتی پڕ قه‌یاغ و پڕ فریشته و یاسمینهوه
له‌مه‌مله‌که‌تی مه‌لاک و کۆنهجهلادهوهلێت ده‌ڕوانم !
له‌پشت قه‌ڵای مهم و ڕووتبوونهوهو ئاشتیی وه‌لێت ده‌ڕوانم !
له‌هه‌ر کوێوهلێت بڕوانم ئه‌ی نیشتیمان
له‌کن دڵم
بۆنی کهلهوهکانی تۆ
یهکساننبهبۆنی کوچه‌کانی ناو پاریس و
یه‌کسانن به بۆنی پارکهمهکراوییهکانی به‌ڕلین و
به‌سه‌ما شیرینه‌کانی فلامینگۆ
بهئێوارهزهردهکانی مه‌درید !
له‌هه‌ر کوێوهلێت بڕوانم ئه‌ی نیشتیمان
له کن دڵم ، بۆنی که‌لاوه‌کانی تۆ
یه‌کسانن بهمهوجهسهوزهکانی ناو سامۆس و
یه‌کسانن به‌قه‌ڵا سه‌وزه‌کانی ئهکرۆپولی و
به‌مه‌کری که‌نیشکه‌کانی ڕۆما و سۆفیا !
لهههرکوێوهلێت بڕوانم
ئه‌ی نیشتیمان
لههێڵهکێکی گه‌وره‌ی عیشقا ،
دانی چه‌ته‌و دانی خهمخۆرانت جودا دێنم !
کێم و زه‌ڵمت جودا دێنم !
غه‌زه‌ب و دههر و بێده‌نگیت جودا دێنم !
جه‌لاد و فیرعه‌ونت جودا دێنم !
له‌هه‌ر کوێوهلێت بڕوانم
گوناه و خه‌تا و کڵۆڵیت جودا دێنم !
لاس و شه‌م و شه‌هوه‌ت بازت جودا دێنم !
له‌هه‌رکوێبم ئه‌ی نیشتیمان
تا بهپیریدا ڕۆچم من
تۆ بهمناڵیما ده‌ڕۆی !!
تا بهپایزدا ڕۆچم من
تۆ بهبههارما ده‌ڕۆی !!
له ههرکوێبم ئه‌ی نیشتیمان ، ئامانت بم
بهخڵهتانی ئه‌م سهفهرهنهعلهتیهم تێ مه‌که‌وه‌و
یه‌قین به‌م ڕۆژهزهردانهم مه‌که
له‌هه‌ر کوێ بم ، له‌هه‌ر کوێ بی
له ئاونگێکی سپیده‌ی تۆدا ههڵاژاوم
وه‌کو ڕهشکهلهناو نانی ،
مناڵێکی تۆدا ههڵاژاوم
له‌هه‌رکوێبم ڕژانم له‌ناو خوێن و
پشکۆم له‌ئاگر و ئه‌شکم له‌ناو چاوتا !
له‌هه‌رکوێبم
قه‌ڵه‌مێکی
چاوکرواوهی ناو ڕۆژنامه‌کانی تۆم !
له‌هه‌ر کوێبم ،
لهئاگرتا په‌ڵه‌ی تێر په‌ڵه‌ی بارانم و
لهبارانتا ، چڵی ئاگر ، چڵی سووتان
کزه و ڕه‌شه‌بای گه‌رم بوونهوهتانم !
عه‌جه‌ب لاتان
دڵدارانی نیشتیمانی گه‌نم و ئاو عه‌جه‌ب لاتان
هه‌تا ئێستا به‌م پیری ناو فیرقه‌ته‌وه
ڕۆژێ ڕووم لهئاسکهکانی غه‌ریبی وهرنهگێڕواهو
ڕیشۆڵه‌ی ئه‌م قهڵهمهعهیارهی خۆتان
ئێواره‌یه‌ک خۆی نهکردهوهبهماڵی بهفرتانا
ئێواره‌یه‌ک ، قاپی سایه‌ی
ئاله‌و شهربهشهرابانه
کڵۆم نه‌دا و نه‌هاته‌وه
نه‌هاته‌وه‌و ئێواره‌یه‌ک
تاوێ مه‌کرو تاوێ عه‌تری
شیعرتان لێ هه‌ڵپرژێنێ !
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
کوڕی زه‌ڵمه و هه‌ر ڕۆژێ نه‌لوا ،
نه‌لوا
به‌و هه‌موو مه‌له‌وانییه‌وه
وه‌ک با به‌ناو عیشوه‌ی داره‌کاندا
بگاتهوهدڵدانهوهی شکۆفه‌کان !
بگاتهوهشکۆفهڕووتهڵهکانی گه‌ڕه‌کی با و
بگاتهوهگۆڕیچهکانی دڵۆپهلهسهر زه‌وی !
عه‌جه‌ب لاتان
دڵدارانی نیشتیمانی گه‌نم و ئاو
ڕۆژێ نه‌لوا
ده‌می شه‌ربه‌ی سه‌فه‌رم قڵپ بێته‌وه‌و
سپیده‌یه‌ک بڕژێمه‌وه ناو گه‌نجان و
زه‌رده‌په‌ڕێ بخزێمهوهژێرلێفهکهی گوڵ عومه‌ر و
هه‌ر فرسه‌خێ له‌دامێنی (جۆگه‌ی شێخ)*دا
وه‌ک ئه‌و که‌نیشکانه‌ی ئه‌وێ
که‌چاویان له‌گه‌ڵای لیمۆ سهوزترهو
وه‌ک ئه‌م که‌نیشکانه‌ی ئێره
بهسوورپۆشییهکی ئاڵ و شیرینه‌وه
شه‌راوی سوور
به‌دیار چاوی تهیرهکانهوهههڵدهدهن
پێک ده‌ڕۆن و شهڕبهگڕ و
شه‌ڕ به ڕووته‌نی ده‌فرۆشن !
پێک ده‌ڕۆن و
له شۆڕشی مهمان چاو ده‌گێڕن
له‌ئازادی چڵهگهنمهکانی له‌شیان
له‌حه‌ڵاڵ کردنه‌وه‌ی ماچهحهرامهکان !
پێک ده‌ڕۆن و
له‌شۆڕشی مهمان چاو ده‌گێڕن
لهشاد بوونه‌وه‌ی سروودی باران ،
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانی غووربه‌ت
تهڕبوونهوهبهگۆرانییهکانی عیشق و
ههڵچوونهوهلهمهست بوونه‌وه‌ی ئێواران !
پێک ده‌ڕۆن و
له‌شۆڕشی مهمان چاو ده‌گێڕن
لهتل بوونه‌وه‌یان له‌سه‌رێ ، بۆشیوی حیکایه‌ته‌کان
حیکایه‌تی دزه‌کانی کۆڵانی مانگ
حیکایه‌تی سێوه‌کانی لای شیرین
بۆسه‌ی به‌رده‌م فڕینی په‌ڕه‌سێلکه‌کان !
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
دوای هه‌زاره‌ی ئه‌وهه‌موو ڕۆژهههر دوورم !
له‌ته‌ک نامه‌ی هه‌نێ لهمههتابهکانی ووڵات ،
هه‌ر دوورم و دوور
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
به‌قه‌دی شه‌ونم و باڵی په‌روانه‌وه
قه‌دی چ پیره‌دارێکی سه‌ختم و
به ته‌ڵه‌زمی ئه‌و هه‌موو حیکایهتهوههێشتا
هێشتا بۆنی قڵیشێکم نه‌گرتوووه
هێشتا ڕووی ڕووتبوونه‌وه‌م بهتهورێ نه‌به‌خشیوه!
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
به‌م بێ باڵییهلهمهلهی ئه‌و هه‌موو ئاوهقوڵانهدهدهم !
به‌م بێ ئهفڕاندنهشهڕ به‌و هه‌موو ژنهمهغروورهدهفرۆشم !
به‌م بێ ساڵییه‌ی خۆمه‌وه
ههڕهشهلهو(چاخ)انه‌ی خوا ده‌که‌م !
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
به‌م نووکهقهڵهمهوهمن
چۆن فریای ئه‌و هه‌موو شیعرهدهکهوم من
چۆن فریای ئه‌و هه‌موو جهنگهدهکهوم من
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
سه‌قه‌ری من
ئه‌م باخاتی ئاسمان و ڕێسمانهئاگر نادا !
زریکه‌م نابێتهباڵی کلیل و نافڕێ به‌و ده‌رگا
کڵۆم دراوانه‌ی دۆزه‌خدا !
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
حیله‌ی شیعرم ناگاتهوهزهردهپهڕی ههڵکوڕمانتان
شمشێری من ناگاتهوهچاڵی ڕه‌شی بهئاگرتان !
عه‌جه‌ب لاتان به‌خه‌رمه‌نی ، ئه‌م ساڵهزهردهڵانهوه
هێشتا نهبوومهتهوهبهکوچهی پڕهاواری هاوارێکتان !
هێشتا نهبوومهتهوهبهکزهی ئێواره‌ی سهرهمهرگێکتان !
هێشتا به‌م هه‌موو خۆڵه‌مێشه‌وه
نهبوومهتهوهبهقهقنهسێکی عاشق !
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
هه‌تائێستاش
دره‌ختێکم له‌به‌ره‌بابی ئاینی عه‌شق و
ته‌ور فێری عه‌شق و
باهۆز فێری عه‌شق ده‌که‌م !
ته‌واشاکه‌ن
له‌چاوانما دوکه‌ڵ ده‌فڕێ و
دوکه‌ڵ چۆن پڕه‌له مه‌ستایه‌تی ناو ئێواران !
ته‌واشاکه‌ن له‌چاوانما
سپیده‌ی شین
چ باخێ له باخه‌ڵی بادا هه‌ڵده‌سێ و
باخیش چه‌ن پڕهبهعیشوهی ههسارهمێ !
خودایهلهنانی سه‌بووری تۆ ، تۆ به‌شم به
باوه‌ک مناڵی لالێوی مێزی نانه‌وایه‌ک
به‌گه‌رمایی
پهنجۆڵهکانم داچڵه‌کێن !
به‌نیگایه‌ک ،
به نیگایه‌ک هه‌ر خودایی خودا ،
له‌و خاکهمهکر بازهوهتهڕببمهوه!!
عه‌جه‌ب لاتان دڵدارانی سێوه‌و دیلان
دڵدارانی گه‌نم و ئاو
دڵم به‌م نیشتیمانی ڕووته‌نی و
به‌م خه‌رمه‌نی
ستیانهسهوز و سوورانه ناکرێته‌وه
به‌م هه‌موو سێوی مه‌له‌ک و
به‌م هه‌موو نارنجهئاودارانهی خواوه
به‌م کهنیشکهچنار باڵایانهناکرێتهوه!
عه‌جه‌ب لاتان
دڵم ته‌نگه‌و
له‌م ئاوانه
وه‌ک په‌روانه
په‌روانه‌یه‌کی بێ باڵی کوشتاری با
گه‌ڵایه‌ک نابێتهقهیاغ بۆ هاتنه‌وه‌م
ئاگرێ وه‌ک نامه‌ی نه‌حس ترین ئاده‌م
نامخاتهناو سنووقه‌کانی خۆیه‌وه
به‌فرێ وه‌ک خۆی
ئێوارانم
نادا
به‌برژانگی پهنجهرهچویتیهکانی ئێره‌وه
ڕۆمان نووسێکی سه‌ر قژن نایه‌و
جیا له‌ڕێگه‌کانی شیعر
ئه‌م هه‌موو کۆست وئه‌م هه‌موو ته‌نیاییه‌م بۆ خڕ کاته‌وه‌و
وه‌ک تووتنی بۆنداری پایپه‌که‌ی ده‌سیتی
بهنهفهسێ
بهزهردهدووکهڵێکم کا و
وه‌ک ته‌مێکی چکۆڵه‌ی به‌ر جامی ئۆتۆمبێلهقشتۆکهکان
له‌ته‌ک کزهیهکدا باڵ بگرم و من بێمه‌وه
ئاخه‌ر هاتنه‌وه‌ی پیاوێ له‌دووکه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه‌ی عیشقهبهزمسان و
ناونووسکردنی تهمهسپیهکانی ناو سپیدهیهبۆ خۆر !
ئاخه‌ر هاتنه‌وه‌ی پیاوێ له‌دووکه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵۆپه‌یه
لهگۆلاوهکانی ئه‌ردو
گه‌ڕاننه‌وه‌ی گوڵهلهپایز و
گه‌ڕاننه‌وه‌ی ئاوهلهوشکایی و
گهڕننهوهی چڵهلهڕهشهبا و
گه‌ڕاننه‌وه‌ی پرووشهیهلهخۆرهتاو
عه‌جه‌ب لاتان یاران عه‌جه‌ب لاتان
هه‌تا ئێستاش خۆشم ده‌وێن !!
پایزی2005/ئه‌ڵمانیا