
xurmaly@yahoo.de
زه‌مانێكه ، ڕه‌نگه‌كانی جه‌لاد و خوێن ..
به‌قه‌تاری هه‌ره گه‌رم ترین ڕه‌نگه‌كانی دنیا ده‌ڕۆن
به‌شه‌ونمی هه‌ره سه‌وزترین ویقاری ده‌سه‌ڵات و
به‌گۆڕخانه‌ی هه‌ره جوانیه‌كانی ئاده‌م ده‌ڕۆن !
ئێمه‌ش تازه له‌غه‌فڵه‌تا ، له‌دۆڕان و له وونبونا ..
تازه تروكه‌ی چاومان دێ و
تازه تازه گه‌ره‌كمانه .. به‌م تفه‌نگه پیرانه‌وه ..
به‌م داهۆڵه شڕانه‌وه ، به‌م وتار و شیعرانه‌وه
به‌هاواری ئه‌م زه‌له وشكه‌ڵانه‌وه
خه‌نجه‌ر له‌دڵی جه‌لاد و
خه‌نجه‌ر له‌دڵی خوێندا نوقم كه‌ین .!
ئامان هزرێ له‌وه‌رزێكداین ، له‌ڕۆخێكداین ..
ده‌می قرش و چاوی قرشمان وا له‌سه‌ره ..!
ئامان هزرێ گه‌ر هه‌نوكه‌ش .. مینا جاران ..
له‌ودیو گرده‌كانی توڕه‌بوون و
له‌ودیو شه‌وه به‌وره‌كانی
خوا كۆڕه‌ك و دابانه‌وه دانه‌بارین ..
شاختان خوێن و
ڕاپه‌ڕینتان نازی تازه جه‌لادتان خۆش .!
ئامان هزرێ كه‌مێ ده‌رچوون
له‌زمستانی گوفت و درۆ ..!
له‌به‌هاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و
له‌پایزی بێ وه‌فایی و
له‌پوشپه‌ڕی قسه‌ی ڕووته‌ن ..
خۆ ده‌بێ یاران ، یارانی نیشتمانم ..
له‌دوای دیلانه‌یه‌ك له‌خوێن
له‌نێوانی پیره داری دوو ڕه‌نگتانا ..
هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ ئازادی و
پشوویه‌ك بۆ ژیان هه‌بێ ..!
خۆ ده‌بێ یاران ، یارانی نیشتمانم ..
له‌نێوانی ئه‌م سه‌وزه‌ڵه و
پیره هه‌تاوه‌ی ئێوه‌دا ..
ئه‌گه‌ر بین به په‌لكه زێڕینه‌ی كۆست و
شه‌نگه ڕۆژی حوزن و حوزن ..
خۆ ده‌بێ یاران ، به‌چۆڵی فڕینێكدا ..
وه‌ك ته‌یره‌كان
ئاوێنه‌یه‌ك بۆ ووڵات و
هه‌ساره‌یه‌ك
بۆ باخچه‌كان په‌زێره كه‌ین .!
ده‌خیلتان بم .. له‌م دووره‌وه ..
كلك و باڵی شمقاڕی ئه‌م هه‌ناسه‌یه مه‌كه‌ن
به‌توڕه‌بوون .. به‌یته‌كانم
به‌شیوی پایزێكدا ڕاومه‌نێن ..
كزه له‌دڵمه‌وه ده‌فڕێ ..
گه‌ر كانیله
له‌كوڕی وشكایی سه‌حرا ماره‌كه‌ن و
گه‌ر كوڕی جۆگه چاو ڕه‌شی شاره‌زوورم
به‌دێڵێكی ئه‌و خوارانه بناسێنن ..
ئاخر یاران ، كزه له‌دڵمه‌وه چۆن هه‌ڵنه‌فرێ ؟
ڕیحانه له‌سه‌كۆ نه‌بێ و
( با ) له‌هه‌یوانی دابان و هه‌لاجدا نه‌بێ ..
تاقیان شاخی زێڕو سه‌كۆی زیڕیان ناوێ
لێیان گه‌ڕێن ..!
ئاخر یاران ..
په‌روانه له‌ودیو به‌هار و
نێرگز سه‌ری به‌لای گوڵخانه‌وه نه‌بێ ..
تاقیان نوێژێ ناكه‌ن ..
تاقیان له‌زمانی په‌یكوڵ و بیابان ناگه‌ن
ئامان هزرێ ..
یار و ئه‌نیسی نیشتمان هزرێ ..
له‌ڕه‌نگ و په‌رچه‌می خۆتان گه‌ڕێن
له‌حه‌زی یه‌ك ڕه‌نگه‌ی خۆتان گه‌ڕێن
گوڵ وه قه‌تار ، ڕه‌نگ وه كۆ ..
ڕه‌نگ به‌كۆ و ، ماسی به‌پۆل
ئێوه‌ش ته‌ڤرا ، ته‌ڤرا جوانن .!!
ئامان هزرێ ، یار و ئه‌نیسی نیشتمان هزرێ ..
زه‌مانێكه ،
نه‌نالی به‌وه‌چه‌ی دوو ڕه‌گ ڕازی ده‌بێ و
نه ( دڵدار )یش به فه‌وتی ( ئه‌ی ڕه‌قیب ) ڕازی ده‌بێ
نه‌كوڵان و نه‌گه‌ڕه‌كی ئه‌م شاخانه‌ش ..
كه‌یفیان به‌ماڵه‌كانی ناو لم و
كه‌یفیان ، كه‌یفیان به‌بیابان دێ ..!
ده‌خیلتان بم ..
بگه‌نه قه‌تاری هزرێ .. خوڕه‌م و خوڕه‌می هۆشێ
كۆستان له‌پاشكۆ نه‌كه‌وێ ..
هێشتا ( خه‌ج و خه‌رمانه )تان
هێشتا ( گوڵه و په‌روانه )تان
له‌سه‌فه‌ری دوكه‌ڵ دان و ده‌نگیان نی یه
عه‌تری سنگ و مێخه‌ك به‌نتان
ڕه‌فته‌ی سوور ،
ڕه‌فته‌ی هه‌زار ڕه‌نگاڵه‌تان
له‌سه‌فه‌ری به‌وردان و ڕه‌نگیان نی یه
ئامان هزرێ ، په‌ز و شوان ،
كوڕ و كچی قامیشه‌ڵان ،
به‌سه‌ر سه‌كۆی عه‌ربستان و
به‌سه‌ر سه‌كۆی سه‌ماخانه و
به‌سه‌ر گورگی لای عه‌رعه‌ر و
ژووره هه‌ڵایساوه‌كانی لای حه‌جاجدا ، به‌خشران و
هێشتا ..
تاهه‌نوكه‌ش ڕه‌نگیان نی یه ..!!
ئامان هزرێ دوێنێ ی خوێنتان هه‌ر له‌بیر بێ ..
قسه‌ی به‌رد و نمه‌ی باخ و قه‌ڵه‌میشتان هه‌ر له‌بیر بێ
من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێسته .. بۆ جارێ تر ..
له ( مه‌ریوانی ) شاعیر و
له ( كابانی ) خوێن و هه‌ڵوێست ..
له‌گوڵخانه‌ی ناو سێبه‌ری دارئه‌رخه‌وان ..
له‌په‌روانه و گوڵ و جۆگه ..
ڕایه بگرن ..
له‌كه‌نسمه‌ی موریدی چاڵ و لاپاڵ
له‌ئاسك و بازی نا‌ئومێد
ڕایه بگرن ، پرسیارێ كه‌ن .!!
داخۆ .. داخۆ ..
به‌تێكه‌ڵی زه‌رده‌مار و
به‌ئاشنایی بۆره قرش ڕازی ده‌بن .!!
داخۆ .. داخۆ ..
به‌سرودی قوڕا و قه‌پ و
به‌ژیانی ژه‌هر و بزمار ڕازی ده‌بن .!!
ئامان هزرێ ..
سانا نی یه ..
وه‌شانی تۆوی گومان و
دڕكه پێكوڵه‌ی دڵه‌ڕاوكێ ..!
به‌سه‌ر سینه‌ی شاره‌زوور و
به‌سه‌ر سینه‌ی بادینان و
به‌سه‌ر زه‌نوێرو گه‌رمێنا ..
ئامان هزرێ ..
سانا نی یه .. جارێكی تر له‌نیشتمان ..
ئاو له ئاو و
ئاوێنه له‌ڕه‌وه‌ز هه‌ڵبێ ..
سانا نی یه .. جارێكی تر له‌نیشتمان
بۆ .. بۆ .. ڕیش تاشینی عیزه‌تێ تر ..
عه‌تر و كه‌ف و په‌شمه‌كێ تر هه‌ڵگرین ..
هه‌نار به‌ستیانی نازه‌نین و
گوڵه به‌ڕۆژه‌ی شاره‌زوور ،
به‌كراسی مه‌حبووبه‌وه و
ترێ ، به‌سه‌ر پۆشی مۆردانه‌وه
له‌پشت حورمه‌تی خه‌تاوه ..
چه‌پڵه‌ی ، چه‌پڵه‌ی به‌ڵێ یه‌كی تازه بكوتن .!!
ئامان هزرێ ،
یار و ئه‌نیسی نیشتمانم ..
سانا نی یه ..
شاخ پڕبێته‌وه له ڕه‌بیه و
چاو پڕ بێته‌وه له‌ئه‌شك و
شه‌قام پڕ بێته‌وه له‌ته‌پله سوور ..
شار بێته‌وه به‌هێلانه‌ی دووپشك و مار
دیسان لێزمه‌ی ژه‌هر و بزمار
ئامان هزرێ ..
هێنده‌ی .. هێنده‌ی من بزانم ..
به‌یته‌كانی ناو ڕاپه‌رین وایان نه‌ووت
له‌زیندان و له‌سه‌ردابێ ..
دۆزینه‌وه‌ی مێ یه‌كانمان
به‌تریفه‌ی كه‌ڵبه و
به‌مه‌رجانی قه‌مه و ..
به‌تنۆكه خوێنی بوك و
هه‌وه‌ڵ ده‌رگای ته‌مه‌نێكی ڕوو سوره‌وه
وایان نه‌ووت ..
كانی و حه‌یا ،
تاوێر و گیا ،
مه‌ل و فڕین ،
مه‌له و ماسی ، وایان نه‌ووت .!
نه‌عنا و پایز ، گڕه و هاوین
به‌رۆك و مه‌م ، به‌فر و زه‌رده
خوێن و سه‌نگه‌ر ، كێل و شه‌هید
سوبح و شه‌ره‌ف ،
كه‌سیان
كه‌سیان ، وایان نه‌ووت .!
ئامان هزرێ ..له‌ده‌ست دانه ، شه‌رم ونه‌رمی
له‌ده‌ست دانه ..
دیسانه‌وه ته‌وقه‌ی مار و ته‌وقه‌ی دووپشك
كاشكا .. كاشكا ..
به‌ده‌ستوری بازرگانه دڵداره‌كانی زێوه‌ر و نه‌قیب
گه‌زتان
له‌سنوری خۆتان بدایه و
ده‌متان له‌مردنی خۆتان بدایه و
به‌ڵام یاران ..
خوڕه‌می ئه‌م دڵه‌ڕاوكێ و
ئه‌م ترسه‌تان به‌ئێمه‌ی گه‌ل نه‌به‌خشیایه ..!
كاشكا ..
ڕووبارێ تر خوێنتان بڕشتایه و
به‌ڵام ، به‌ڵام ،
ئه‌م مانگه شه‌وی ئازادی و سرووره‌تان
مانگی هه‌زار به‌هه‌زاری عومر بوایه ..!!
نه‌وه‌ك یاران ڕۆژی گورگ و
شه‌وی گورگی برا بوایه ..!!
گوزه‌شت برا ..
جارێكی تر ..
مانگ به‌تاقی به‌هاره‌وه بسوتێنن .!
كچ به‌تاقی خۆشه‌ویستی و
زارۆك به‌تاقی دایكه‌وه بسوتێنن .!
ده‌مبورن یاران ده‌مبورن
من هه‌نوكه له‌سێبه‌ری ..
ڕوانینی ئاینده‌یه‌كه‌وه ده‌گریم
ده‌گریم .. به‌چاوی كانی و ئومێد و باڵنده‌وه ده‌گریم
ده‌گریم .. به‌چاوی زیندان و جه‌لاد و ئاینده‌وه ده‌گریم
به‌چاوی هاژه و هه‌نار و سێبه‌ره‌وه ده‌گریم
گه‌رچی یاران ..
قه‌وم و خوێشی
نیشتمانه كزۆڵه‌كه‌م ..
له‌كازیوه‌ی زۆر قه‌سیده‌ی غه‌ریبمه‌وه
تا هه‌نوكه
هاوار ده‌كه‌م ..
ده‌خیل .. ده‌خیل
ته‌رمی خۆر و ته‌رمی گه‌ڵا و
ته‌رمی به‌فرتان له‌بیر بێ .!
ئامان یاران
قوفڵ له‌ده‌رگای ئومێد و
چاره‌نووستان مه‌ده‌ن
یه‌قین به‌نوێژی جه‌لاد و
یه‌قین به‌ئاگر و ژه‌هر مه‌كه‌ن
له‌پشت دوعای ئه‌وانه‌وه ئامین مه‌كه‌ن
ئه‌وان هێشتا
له‌سێبه‌ری ده‌ستورێكی كاڵا ..
به‌مار و سوڵتان نه‌بوو بوون
گه‌مه‌یان به‌چاره‌نوس و ئاینده‌مان ده‌هات
شێر له‌قاپی تاژی .. تاژی و
تاژی له‌قاپی شێر .. شێر و پڵنگ
هاوار یاران قه‌وم و خوێش هزرێ
ده‌نگ دێ .. ده‌نگ دێ ..
ده‌نگی ده‌ف و ده‌نگی گومان و شه‌و دێ
ده‌نگ دێ .. ده‌نگ دێ
ده‌نگی كێڵگه و په‌ره‌سێلكه و ئێواره دێ
ده‌نگ دێ .. ده‌نگ دێ
ده‌نگی باخه‌وان و یار غه‌زه‌ل دێ
ده‌نگی زام و لوره‌ی خاسه با دێ
ده‌نگ دێ .. ده‌نگ دێ
وای له‌ده‌ستان
یار و ئه‌نیسی نیشتمان وای له‌ده‌ستان
چ سارده بیر كردنه‌وه‌تان
چ گه‌رمه كوانوی دۆڕان و فریودانتان
من گریانم ،
گریانی نیشتمانێكه له‌سكڵ و خوێن
ده‌نا یاران من ته‌ماحم
من ته‌ماحم له‌زه‌نگیانه و
له‌ده‌نكی هه‌نار وورد تره
له‌شكۆفه‌ی زام و
له‌هه‌ساره‌ی دوای جووت بوونی
دوو عاشقۆڵه زێتر ..زێتر نی یه
وای له‌ده‌ستان چ سارده بیر كردنه‌وه‌تان
چ گه‌رمه كوانوی دۆڕان و فریودانتان
هاوار یاران
من گریانم ،
گریانی نیشتمانێكه له‌سكڵ و خوێن
ده‌نا قه‌ومه من ته‌ماحم
له‌هه‌نار و له‌شیعرێكی سه‌وز ، زێتر نی یه
ئێوه بڵێن ، خوێندنه‌وه‌ی شیعرێك خۆشتره
یان ئایه‌تێ له‌دوا سوره‌تی كۆتره‌كان
خوێندنه‌وه‌ی شیعرێ خۆشتره
یان خوێندنه‌وه‌ی
حیكایه‌تی كاڵه لیمۆیه‌كی بێ دار
له‌باخه‌ڵی
كه‌نیشكێكی
هه‌وه‌س باز و مه‌كر بازا .!
من ته‌ماحم
له‌هه‌نار و
له‌شیعرێكی سه‌وز زێتر نی یه
له‌ئازادی و
له‌فڕینی
كۆتره‌كانی قه‌ڵه‌م زێتر نی یه
وه‌لێ ئێوه ، هزرێ یاران ،
بیرتان نه‌چێ
تاقه شتێ تامی ئه‌و هه‌موو خوێنه با
ته‌نها و ته‌نها هه‌ر ئازادی و ئازادی یه
ده‌سم دامێن
ئاو شه‌ره‌ف و
خاك شه‌ره‌فی
له‌ده‌ست ئێوه و
ئێوه‌دایه .!!
زستانی / 2004 /ئه‌ڵمانیا