ئاوێنه سه‌وزه‌كان
ئیسماعیل خورماڵی
ڕێواس
ستیانێكی شه‌كه‌ری و ئه‌ته‌كێكی شین
له‌شێ ماسی و خه‌رمانێ گر..
هه‌مسه‌یه ك و مه‌وجه‌یه‌ك ناز
ئیدی بڵێ ..
كێ گیانی نابێ به ڕێواس
گه‌مه..
له‌سه‌ر لمی ئه‌و ڕۆخه‌دا درێژ مه‌به
ڕه‌ش ده‌بییه‌وه ..هه‌سته هه‌ورێ به خۆتا ده
كچێ مه‌رگه خۆ كشاننه وه به ته‌نێ
یان دانیشه ..
یان هه‌سته باڵا َگه‌ردانی شه‌پۆلێك به و
له‌ته‌ك ئه‌وا ..
گڕی گه‌مه‌كه‌ت خامۆشكه
شووشه..
فوستانێك ره‌ش
بارانی كه‌زییه‌كی لول به سه‌رییه‌وه
گه‌ردن ..ئاوێنه‌یه‌كی درێژ
له خوار گه‌ردن خه‌رمانێ گۆشت وه‌كو به‌فر
خووار تر گوله هه‌ناریكی تاریك
له سه‌ر شووشه‌یه‌ك كه‌وتو وه
نوقڵ..
ده‌س مه‌ده ڕۆب
هێشتا شانت كه‌فی بانیۆی پێوه ماوه
كچێ پرچت ..به وته‌رزه ووشك مه‌كه‌ره‌وه..
تۆ نازانی خانه خه‌راب ..وه‌ختی وا من ..
پرژه‌م لێ ده‌بێ به نوقڵ و
ته‌راییم لێ ده‌بێ به سووتان
ته‌م..
ته‌نووره‌یه‌كی كورتی زه‌رد
خوماری سه‌ر دوو به‌رزایی
كه به موو ده‌چوووه پێش یا دووا..
ئیدی ..ئیدی
دڵ ده‌بووبه درختێكی
نیوه سووتی پڕ دووكه‌ڵ و
ڕێی بارانی به قوڕ ده‌گرت
شه‌تڵ..
غایه‌ی ته‌نها خۆر كوشتن بوو
ده‌نا ..ده‌نا..به‌و نیوه‌ڕۆ
له سه‌ر پشتی پییانۆیه‌ك پاڵ نه‌ده‌كه‌وت
یان ئاوریشمێكی گییای له‌زه‌ت كێشی
نه‌ده‌پێچایه كه‌مه‌ری و ..
ده‌ستی ..ده‌ستی
له خۆ‌یا شه‌تڵ نه‌ده‌كرد
سه‌ما..
له ئاهه‌نگه‌كه‌ی دوێ شه‌وا
وه‌ختێ تۆ به فوستانێكی كاكاویدرێژه‌وه
سه‌ما..سه‌ماشلكه‌ی گییانتی
ده‌دایه ده‌س هه‌لپه‌رین و چه‌مێ ئاگر
من له دتوێ ی كراسێكی مارۆنیدا ..
شیعر ده‌یووت وه ژووركه‌وه
گوڵ له‌وه گوڵ تر كامه‌یه
سێبه‌ر..
له پشته‌وه ..ته‌ختایی ناو ئاو دامانێ
له سێبه‌ری ..پر ئاونگی سه‌حه‌ر ده‌چوو
ئه‌وساكه خۆر
خۆر به دییار شه‌ونمێكه‌وه درێژ ده‌بوو..
هه‌نووكه‌من ..هه‌نووكه من..
به‌دییارمه‌وجی له‌شێكه‌وه
گولێ فرمێسكی تازه‌م و
لێ مه‌خابن ..به‌گلێنه‌ی جنوونه‌وه
قتیس ماوم
1998/ئه‌سینا