ئاوی نه‌یی
ئیسماعیل خورماڵی
ئای خودایه چ ته‌یرێكی بێ نگین بوو ئه‌م سوبحه شار..
چ مه‌خموورو چ به‌د مه‌ست بوو ئه‌م سوبحه شار
مه‌خموور..مه‌خموور..به خوێناوی په‌روانه كوژراوه‌كان و...
مه‌خموور..مه‌خموور..به‌ره‌شاوی خونچه سوتاوه‌كان
ئای خودایه چ مه‌خموور بووین ئه‌وسپیده...
به رِووانیینی بالنده ِروخۆشه‌كان و
به پرووشه‌ی ئه‌و كلووه لۆكه‌یییانه‌ی تۆ ..
كه‌له‌هه‌نێته‌وه ده‌ِرژان
به‌جام به‌فر و..به‌جام ژه‌هرمان لائه‌دا
به جام به‌فر و به‌جام خوێنمان لائه‌دا
خوێن..خوێن ..
خوێن له گییانی چڵه گییای نووستوی به‌ر سێبه‌ران
خوێن له‌نمه‌ی ناوشكوفه و
له‌به‌هاری ئه‌ودیو جه‌ژن..
ئای خودایه ..چ مه‌خموور بووین ئه‌و سپیده
به‌عه‌تری ئه‌و قه‌رتاَله مردنانه‌ی ..كه تۆ ..
به دییاری ناردبووت
به‌لاَم خوودا ..ئه‌ی خوداكه‌ی سوَلتان مه‌حموود
سه‌رمان له‌و فێَڵه گه‌وره ده‌ر ناچێ
خۆ ئێمه خووا..كه تاریكی گوَل ده‌ر ده‌كا
پیره دایكه‌كه‌ی ووَلاتمان
قاپی حه‌وشه‌ی سنووره‌كان كلۆم ده‌دا و
په‌نجه‌ی هۆشی ..له‌سه‌ر په‌له پیتكه‌ی چاو و..
چاووانیشی له‌سه‌ر گردی به ئاگابوون هه‌َلده‌خولێنێ
ئیتر خوودا ..به ئاوی چ زه‌ریایه‌كدا ..
كه‌شتی ئه‌و قورمساغانه‌ت ئاودیو بوون و
له گه‌َل
دارمانی كه‌ڵه‌كی كامه جادوواهاتن
له قه‌تاری كامه یه‌كانه‌ی لێََلاَیی په‌رِینه‌وه
په‌رِینه‌وه و ..گوَلیان له ژێر سه‌ری په‌روانه‌دا بردوو
ستایش و شه‌رمی هێشوووه عازه‌به‌كانییان خِر سووتان
خوودایه نه‌سیمێ هه‌ڵكه ..با ئه‌م قه‌ومه پاكی بَلێن
خوداییه ئه‌م ئاوی نه‌ییه ..چه‌ن قوَل به رِۆحماندا ده‌رِوا و
به‌رامه‌ی ئه‌م رِیحانه‌یه ..چه‌ن جووان ژێره‌و ژورمان ده‌كا
هه‌لاژانی ناو سێبه‌ری ئه‌م جریوه بۆن خۆشانه..
جێ هێشتنی ئه‌م خه‌نجه‌ره خوێناوییانه..
چ خۆش پێڵوومان لێك ده‌نێ و
چ خۆش له شه‌ِرگه‌ی ساڵه‌كان دوورمان ده‌گرێ
چ خۆش ..چ خۆش له و جه‌نگه‌ڵه دامان ده‌برِێ
دابرِانێ ..هه‌ر به عه‌ینی فرینی ئاو له قوَلایی ..
دابرِینێ هه‌ر به عه‌ینی ..ته‌پو نمی سه‌وزایی باخ له به‌هار و
دابرِانێ ..هه‌ر به‌عه‌ینی دابرِانی رِه‌نگ له رِه‌نگێ
به‌لام ِره‌نگێ ..له رِه‌نگاڵه‌ی كۆتری سه‌رسنگی كچان
به‌َلام كچێ ..وه‌كو نێرگز ..به عه‌یاره‌كچێكی به‌هاران بچێ
خودایه نه‌سیمێ هه‌ڵكه ..با ئه‌م قومه پاكی بَلێن
به‌لا دوور وبزه خزم..
قه‌تاری به‌ر ئه‌م خوێناوی مانگه‌شه‌وه جووانتره یان
یان ئۆغری دۆستاییه‌تی ..نێوان قومه‌كانی په‌روانه‌و گول
به‌َلا دوور و بزه خزم ..
وای خودایه ..ئێمه هه‌ڵگۆزراوی چ ئه‌زه‌لێكی تاریك و
له دایك بووی چ نگینێكی وێرانین
له گه‌َل تۆدا ..له‌گه‌َل پێ گرتنی شاخدا
باز به سه‌ر گردی گریانداهه‌لده‌نێن و ..
له ئارامی..مه‌خمه‌َلی نایه‌ته‌رێمان
له ئه‌زه‌له‌وه به دییه‌ی ئه‌م ئاسمانه‌دا ده‌فرین و
هه‌ورێ نامانكاته هاورێ ی بران
له سێبه‌ری هه‌ر گولێكدا درێژ ده‌بین..
به‌مه حروومی له بۆنی گول به ئاگا دێین
وای خودایه ..ئێمه چ قه‌ومێكی بێ فریادو
چ مه‌خلووقێكی ژه‌نگاویین
قێزمان له‌پێش بینی باَلنده‌كان ده‌كرده‌وه و
شیرینیمان به‌سه‌ر ئه‌و شاعیرانه‌دا هه‌َلئه‌دا
هه‌ر به سینی شیعری خۆیان بۆ خوواجه‌كان ده‌برد..
له‌سه‌ر پرچ و قژی دایكیان ..سێوی دَلیان بۆ خوواجه‌كان ده‌برد
ئێمه خۆمان ..خۆمان ..له ده‌ڤه‌ری خۆشه‌ویستی هێنایه ده‌ر
په‌نجه‌كانمان له‌و پرته‌قاَله سپییانه به‌ردا
له‌و دیو شاخی له‌ش و ..له‌و دیوئه‌رده‌لانی وه‌نه‌وشه‌وه
چه‌می به خوِری سه‌ر سنگی ..كچه‌كانی زانكۆ ده‌یانهێنان
ئێمه خۆمان له باڵكۆنی مێخه‌كه‌وه ..
شانی رِووتی په‌روانه رِووخۆشه‌كانمان
نیشانی كورِه‌زاكانی كوێره بارِه‌ش ده‌دا و
فشه‌مان به خاك و وولاَت ده‌هات
چاومان نه‌ده‌دایه به‌فری ..قسه‌كانی باوكمان كه‌ده‌یانووت..
رِۆژ به‌كۆلی دلتانه‌وه‌و..شه‌وله‌سه‌ر پشتیپلنگینوور..
ئه‌م خاك وئاوه بگێرِن
كه‌سێ قه‌ره‌ی ئازادیتان نه‌بێته‌وه ..
با ئه‌وه‌نده‌ی جێ دانی منالێكیش بێ ..له‌سه‌ر پشتی به‌رِوله‌یه‌ك
وای خودایه ..ئێمه چ قه‌ومێكی بێ فریادو
چ مه‌خلووقێكی ژه‌نگاوین
خودایه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت
پیاڵه‌ی زه‌رِكه‌فتی ئه‌م خوێنه
به لێوی ئه‌م مه‌خلووقه‌وه لاده‌ی
مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت به نمه‌ی نوور ..
شه‌ونمی ئه‌م نزولانه‌ته‌رِكه‌ی
مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت به رِێ تر
ئه‌م شه‌رِگه‌یه له خوێن چۆل كه‌ی
ده‌ی خودایه میهرێ هه‌ڵكه ..رِه‌حمێ تر با ئاشتبینه‌وه
ئێمه ده‌كه‌وینه‌وه‌ناو..ئیمانێكی قوڵتر‌و سپی تر خوودا
تۆش خودایه ..ئه‌وئاسمانه له فرِینی ئه‌وجه‌لاده باڵدارانه بگره
ته‌ماحییان له ئاوێنه‌كانی ئا‌ڤێستا و زه‌رده‌شت دایه
چاویان له‌سه‌ر ئه‌و په‌نجه‌ره سه‌وزانه‌یه
بابانیه‌كان به ئومێدی قه‌رزێكی پِرِ له رِه‌هێله
ده‌رِواننه ماكاوه‌كانی ئازادی
ئه‌رده‌لاَنییان له‌سه‌ر بانووان ..له‌ته‌ك غه‌زه‌لی عیرفانی جه‌نگه‌كاندا
به‌دییار مه‌رگ و كوشتاری كۆتره‌كانه‌وه
سیغارێ تاقه سیغارێ ..له تووتنی رِاوچییه‌كان ده‌پێچنه‌وه
ده‌ی خودایه میهرێ هه‌ڵكه ..رِه‌حمێ تر با ئاشت بینه‌وه
تۆ چیغێ تر ..به ده‌وری سه‌كۆی هاواری ئه‌م
چیمه‌نه‌دا بگێره ونه‌باتێ تر له ده‌می خونچه‌كان نێ
ئه‌م به‌فری ئاینه ببه و ئایینێ تر ببارێنه
به‌فرێ گومه‌زی جه‌زیری دا بپۆشێ و
له‌سه‌ر پشتی ..خۆره‌تاوێ به‌ماردینیان به‌خشێ
ده‌ی خودایه پیاڵه‌ی زه‌رِكه‌فتی ئه‌م خوێنه
به‌لێوی ئه‌م مه‌خلووقه‌وه لاده
ده‌رگا له‌و جه‌لاده باڵدارانه بگره
له ناو ماَََلیَ ده‌نكه هه‌ناره‌كانیشدا..
له ئاره‌قه‌ی لاملی چڵه گیا كانیشدا ..
له ناو چڵی به‌فرو..له‌ناوپرووشه‌ی ئاگرا..
له ناو سورایی ئێواره و
له ناو شینایی سه‌حه‌ردا...
له ناو رِیشی نسێ ی شاخ و ..له‌ناوكاكۆَلی هاوینا .
بۆ كوشتن ده‌ماندوزنه‌وه
ده‌ی خودایه میهرێ هه‌ڵكه ..
رِه‌حمێ تر بائاشت بینه‌وه
ئه‌م نیشتیمانه‌چكۆله له خوێن پرِ بوو
ئه‌م بناری شانازییه ..بوو به ژێر سایه و سێبه‌ری شه‌هیده‌وه
دیسانه‌وه چلچرای ئه‌م كه‌نالانه..به‌لێلاییدا چونه‌وه
وای خودایه ئێمه چ قه‌ومێكی بێ نگین و ..
چ قه‌ومێكی بێ فریادو ..
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی چ ئه‌زه‌لیكی تاریكین
خه‌تامان كرد..خه‌تامان كرد
له‌هه‌رسه‌ری كوچه‌یه‌كدا ..مۆردێكمان له به‌ها نه‌رِوان
له نێو ده‌غل و شینایی هه‌ر مێژوویه‌كدا
داهۆلێكمان بۆ رِیشۆله‌كانی ئاشوب دانه‌چه‌قان
به‌رِوی له‌شكری بارانا ..رِقه‌نیگایناو رِه‌قیبان..
چه‌ترێكمان له زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌تاوی شۆرِش هه‌ڵنه‌دا و
له وه‌ختی گییانه‌لاَی ده‌غلاَ..
له‌ده‌می قه‌تاری ته‌رما
قسه‌یه‌كمان به با نه‌ووت..
خه‌تامان كرد..خه‌تامان كرد
حوجره‌كانمان بۆ ئه‌و پیاوه ته‌زویرانه خاَََلیَ كرد‌و
به پێكه‌نینی رِۆحه‌وه
گه‌زۆو گێوزو ..كتێبه سه‌ماوییه كانمان بۆ جێ هێشتن
له‌و سالاَنه‌شدا زستانێ ..هه‌رزستانێ ..نیوه‌رۆیه‌ك..
به‌سه‌ر بێ كه‌سی چۆله‌كه‌كاندا نه‌گریاین و
نیوه‌رۆیه‌ك ..به‌گژ ئه‌و فاڵچییانه‌دا هه‌ڵنه‌شاخایین
ته‌یره..ته‌یره ..ورده‌كانییان به كوشت ده‌دا و
به مه‌رگی وان ..بازاری عیشق وئه‌وینیان گه‌رم ده‌كرد..
وای خودایه ..میهرێ هه‌ڵكه‌و..رِه‌حمێ تر بائا شت بیینه‌وه
با قه‌ڵه‌می ئه‌م نه‌ته‌وه‌ش..بۆنه‌وكۆریان
بۆنه‌وكۆرِیان بگوێزنه‌وه ..بۆ سێبه‌ری تریفه خوماره‌كانت..
با چیتر ئه‌م كۆتره تاقانانه‌ی ئێمه‌ش
به‌ناو سوپای ئه‌م به‌فره‌دا..باََلیَ هات وچۆ لێك نه‌ده‌ن
با..با.. چیتر ئه‌م په‌رِه سێلكه نازدارانه‌ی ئێمه‌ش
لاوكی ئه‌م گه‌رمیان و كوێستانه نه‌چرِن
با ..با.. چیتر ..له نێوان سكڵی خزان و
خۆڵه‌كه‌وه ی هۆش وهزرا
ئه‌م قه‌قنه‌سانه كوێر نه‌بن ..
له‌و باخانه ..له‌سه‌ر كه‌لله‌ی پیره‌داران
هه‌ره ورد ترین كه‌ناری ..نه‌نێنه‌وه به نیشانه
با چیتر له تاو رِه‌هێله‌ی به‌ردوخه‌نجه‌ر
خۆمان له خۆمان وون نه‌كه‌ین
با چیتر له به‌رده‌م ماَلیَ ئه‌م هه‌مووپێغه‌مبه‌ره‌دا
ئه‌م هه‌رێمه ..كه پاكی ئاسكی جوانی و ئازادییه
سه‌ری نه‌برِین..
خودایه تۆ میهرێ هه‌ڵكه و ..رِه‌حمێ تر با ئا شت بینه وه
عه‌هدبێ خوا..من له رِۆژی ئاشت بوونه‌وه و
له ئێواره‌ی گرێ به‌ندا
ده‌س له ئاوی هه‌مووگوناهێكم ده‌ركه‌م
ته‌نها به هاورِێیی مه‌ی چامه‌كان بمێنمه‌وه
ئه‌و چامانه‌ی پرِن له شه‌رابی كۆست و ..
پرِن له تفتایی مه‌رگ
پرِن له هه‌لدێرانی رِۆحه‌كان
عه‌هد بێ خوا ..خۆم له یاری ئه‌و شا ژنانه‌ش بپارێزم..
تۆ به زینا و تۆ به تاوان ناویان ده‌به‌ی ..
ته‌نها و ته‌نها به هاورێی ئه‌و چامانه بمێنمه‌وه ..
پرِن له بۆنی هه‌له‌بجه و
پرِن له زیكه‌ی ئه‌نفال و ..پرِن له هاواری كۆره‌و ..
عه‌هد بێ خوا ..وه‌كو سالم ..چوون مه‌فتون به به‌هێ ..
خۆم له هه‌موو به‌هییه كچه‌كانی وولاَت بشارمه‌وه..
ته‌نها به هاورێی ئه‌و چامانه بمێنمه‌وه
دره‌نگانێ به خوێنی رِه‌ز دارێژراون
به‌لاَم جه‌خارئه‌ی وه‌ته‌ن..
واله‌ده‌می ئاشت بوونه‌وه‌ی..ئێمه‌وئێوا..
شارێ تریان به‌هه‌ڵوه‌رین بردم..
دارێ تریان به‌هه‌ڵپاچین بردم
دیسانه‌وه خویَن رِژایه‌وه سه‌ر جاده و
وه‌ته‌ن وه‌ته‌ن ..به‌مه‌حزوونی ..چوووه ناو خه‌ڵوه‌تی رِه‌ش
ئێ ی ئه‌ی وه‌ته‌ن ..ئه‌ی گیانه‌لاَیی خاكی سه‌وزم
منت مرم ..كه‌ناتوانم ..كه‌ناگه‌م به‌شایی ئه‌و شیوه‌نه‌ت
كه برِناكه‌م بێمه‌وه ناو ..
یه‌كه‌م پۆلی ئه‌و زریكه كه‌ڵه‌گه‌ته‌ت
كه برِناكه‌م ..بێم و خه‌مێ ..له‌سوچی دڵه‌كه‌ی قانع هه‌ڵفرِێنم
بێم وكه‌مێ له‌تریفه‌ی خوێنه‌كه‌ی هه‌ولێر رِاموسم
رِچه‌ی پوزه‌وانه به‌رمه‌وه ناوئاسنگه‌ران
ئه‌مجاره قه‌تاری بۆنێ ..بێنمه‌وه شار
پوونگه له‌ناو شووشه‌ی ئه‌مێرشن و
به‌رِه‌زا له‌ناو ناتووا
بۆنی چه‌م له‌شووشه‌ی سكایا بهێنمه‌وه
ئێ ی ئه‌ی وه‌ته‌ن ..ئه‌ی گیانه‌لاَی خاكی سه‌وزم
منت مرم كه‌برِناكه‌م
بێم و جامۆڵكه‌یه‌ك ..له‌و كوپه‌ڵه‌ی مه‌ی چامه‌یه‌ت بخۆمه‌وه
چامه‌یه‌ك وه‌لاَمی عه‌رشه
گه‌ر ئه‌مجاره له‌سه‌ر بۆراقێ نه‌وی بویته‌وه‌و
له‌م جوگرافیا نزیك كه‌وتی
له‌م وه‌ته‌نه مه‌خموره‌ی ئێمه‌دا به‌خوێن..
سه‌رت به‌هه‌رماڵێكدا كرد خوا..دڵنیاین خوا
له‌تاو بۆنی پرسه‌و
له‌تاو بۆنی گرده‌كه‌ی یاره‌تۆش هه‌ڵدێ ی
هه‌تا هه‌وا بۆنی گۆرِبا ..گه‌وره‌م
تۆش ئه‌رِۆیت وخاك وخۆڵت به‌جێ دێڵی
به‌لاَم كه‌نگێ دۆزه‌خی ویژدانت بینی
په‌له‌و خێرا..گه‌وره‌م..
له‌ناو ژووری زه‌نگیانه‌ی قه‌وما
شه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ومه نه‌گبه‌ته هه‌ڵئه‌گریت و
ئه‌وسا ..ئه‌وسا ..په‌له‌و خێرا
خۆت وبۆراقه‌كه‌ت نه‌وی نه‌وی ده‌بنه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان..
ئیمزایه‌ك وهه‌زار ئیمزا
بۆ ئه‌م خاكه بێ چاره‌یه ده‌كه‌ن
منت مرم ..ئه‌ی گیانه‌لاَی خاكی سه‌وزم..كه رِاناگه‌م
كه‌رِاناگه‌م پشتوێنه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی قه‌دت شل كه‌مه‌وه
كه‌رِاناكه‌م بۆهه‌ر پایزه خوێنێ ..
دوو ئاوانه‌كه‌ی چالاك و ..
پایزه ده‌نگه‌كه‌ی دیلانت بۆ بهێنمه‌وه
ده‌مبوری ئه‌ی خاك گه‌ر بێژم ..ئه‌ز له‌كوێوه
ئه‌ز له‌كوێوه تێكه‌لیَ رِۆحت ببمه‌وه
له‌پێینی وه‌نه‌وشه‌ی گریانته‌وه ..یان ئه‌ی وه‌ته‌ن
هه‌ر له‌توله‌رِێ ی بۆدرِی تاوانه‌وه ..تاوان
له‌كوێوه بێم و گیرفانی ئه‌م گریانه
به‌كراسی ئه‌وكوڵه كۆسته‌وه بدرووم
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له‌كوێوه برِژێمه‌وه ناو هه‌ناوت
له دیوی نسێ ی ئێسكه‌وه ئه‌ز بێم
یان یان .. هه‌ر له‌دیوی به‌های رِژاوی ئه‌ودیو گومانه‌وه ئه‌ز بێم ..
له‌به‌ر رِه‌هێله‌ی هاواری سرووده‌كانه‌وه ئه‌ز بێم
یان ئه‌ی وه‌ته‌ن هه‌ر له‌چاوی ئه‌و كانیانه‌وه ئه‌ز بێم
وه‌كو به‌ره لوولیان كردن و..یه‌ك یه‌ك
یه‌ك یه‌ك له‌لێژای هه‌ورامانه‌وه تورِیان دان
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له‌كوێوه بێم
نابه‌ڵه‌دم و تۆ پێم بێژه ..له‌كوێوه ئه‌ز ببارێمه‌وه هه‌ناوت
ده‌رون سارداوی قولاَی ژان
خوێن مناره‌ی گۆرِو خوێن
گه‌ردان جێماوی سه‌رته‌لاَن
قه‌لاَس جێماوی ناو گه‌نمان
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له كوێوه مل بێنمه‌وه
به‌جێ پێ ی زارۆكی قورِی ناو كۆره‌ودا
یان به‌سه‌ر پشتی ئه‌و چڵه گیایانه‌دا..
له نێوانی كێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه چاو ئه‌گێرن ..ئه‌ز بێم
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌زله كوێوه مل بێنمه‌وه
به‌گوێ ئاوی مه‌حزوونی كه‌ناله‌كاندا ئه‌ز بێم
یان به‌ناو وه‌ردی گله‌یی ئۆمه‌ته‌وه ..ئۆمه‌تی كورد
من ئه‌م كۆلیَ موحیبه‌ته بێنم
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له‌كوێوه مل بێنمه‌وه ..
له خوره‌می دڵنیایی دوای كوشتنی دێوه گه‌وره‌كه‌ی سه‌وره‌وه ..
له هه‌ره‌سی كێوی ژه‌هرو ئه‌نفاله‌وه ..ئه‌ز بێم
یان بكه‌ومه شوێن رێ ی ئاهوی ئه‌م چامه‌یه ..
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆبێژه ئه‌ز له كوێوه ..جه‌زبه‌ی ئه‌م شیعره‌ت فریاخه‌م
جه‌زبه‌یه‌كه هه‌ر به‌و جه‌زبه‌ییهه‌ولێر ده‌چێ ..
دوێنی جه‌ژن ..عه‌نبه‌ری مه‌وله‌وی وولاَت
قه‌ره‌چوغی ..تاوه‌گۆزی له خوێنه وه دا
خوێن ..ئیَسته مناره شه‌رمه‌نده له به‌ژنی خۆی ..
خوێن.. ئیَسته له‌ق له‌ق..جێ گایه تر بۆ هێلانه هه‌ڵده‌بژێرێ
نێرگز..گه‌راننه‌وه بۆناو ده‌شت و ..
سه‌فه‌ری ناو لێوان و په‌رداخی مالاَن هه‌ڵده‌بژێرێ
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له كوێوه مل بێنمه‌وه
له ده‌مێكدا من ئاگرێ ده‌مخوا و ..ئاگرێ تر هه‌ڵده‌بژێرم
من رِووبارێ ده‌مفرینێ رِووبارێ تر له كۆش ده‌گرم
له كوێوه ئه‌ز مل بێنمه‌وه و
له سه‌ر سینی پرِ له میوه‌ی خه‌یالی تۆ
ترپه‌ی دڵت بۆ سه‌ركردانه به‌رم ..په‌له ناكه‌ن ..
په‌له ناكه‌ن ..له یه‌ك رِه‌نگی رِه‌نگه‌كان و
له یه‌ك ده‌نگی ده‌نگه‌كان و
له یه‌ك نه‌فه‌سی رۆحه‌كان
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له كوێوه مل بێنمه‌وه ..
مل بێنمه‌وه و به مشت ئاوی چاوانی تۆ
ژ بۆ ئه‌و پارتانه به‌رم ..
خاون ..خاون ..له ئاشت بوونه‌وه‌ی رِه‌نگه‌كان
خاون ..خاون ..له جه‌م بوونه‌ی ده‌نگه‌كان
خاون .. خاون..له هه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌رچه‌م و
خاون ..له نه‌وژه‌ن بوونه‌وه‌ی رۆحی ده‌سه‌لاَت و
خاون ..له‌وه‌ی گه‌ل ده‌یه‌وێ و ..دڵ ده‌یه‌وێ
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له كوێوه
برِژێمه‌وه ناو به‌هاری راپرسیت و ..هه‌ر خۆم ..
هه‌ر خۆم ..به ژماره‌ی گشت ئه‌ستێره رِووسوره‌كان ..
هه‌ر خۆم ..به ژماره‌ی گشت به‌رسیله شه‌رمنه‌كان
له جێ ی په‌نجه‌ی هه‌رێزی ته‌رِ ..ئاوی نووستوی باوه‌شی گیا
له‌جێ ی هه‌موو ورده ماسییه‌كان
من ئیمزای به ولات بوون و
ئه‌وپه‌ری سه‌ر به خۆیت بۆ بكه‌م ..
بێژه ئه‌ی خاك ئه‌ز له كوێووه
تێكه‌ڵ به رِۆحت ببمه‌وه و..ئه مجاره‌یان
به په‌نجه‌ی هه‌موو دڵۆپه خوێنه‌كانم
به په‌نجه‌ی هه‌موو ئه‌بیاته گییایه‌كانم
به په‌نجه‌ی شووشه‌یی ترێ و ..به په‌نجه‌ی رِووانینی ژووان ..
كه مانگه شه‌وی به‌هات و جووانی منن
ئیمزای به وولاَت بوونت بۆ بكه‌ین
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ..له دییه‌ی كام پایزه‌وه ..
ئه‌ز بێمه‌وه ناو ئه‌و پا یزه خوێنه‌ی..دوێنێ ..
دوێنێ به دزی خوا و قه‌لاَته‌وه ..هه‌ر ئه‌وه‌ڵ سه‌عاتی جه‌ژن بوو
ئه‌وه‌ڵ جگه‌ره‌ی كۆستێكی نوێیان ..نا به لێوی هه‌ولێره‌وه و
له ناو بای چه‌ن سانییه‌كدا نوقڵ وجه‌ژن و ئاینیان له خوێنه‌وه دا
سلێمانییان له هۆلیَ بالیای وه‌نه‌وشه‌كان هێنایه‌ده‌رو ..
كه‌ركوكیشیان له ژێر لێفه‌ی نه‌وتا هه‌ستان ..
كۆست ..هه‌نوكه ..هه‌ولێر ده‌سنوێژ به خوێن ده‌گرێ و
خه‌نه‌ی ئاین له سه‌ر ده‌گرێ
ئه‌ی خاك ..مینا بێكه‌س..منیش مه‌فتوون
مه‌فتوون به رِۆحی كلۆلت
چڵێ ..چڵێ ..له‌تۆ بروِا ..چڵێ رِووانینی من ده‌رِوا
دڵۆپه‌یه‌ك له تۆ برِوا ..
من رِوبارێ ..نیشتیمانی چاوه‌كانم به‌جێ ده‌هێڵن
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له كوێوه
بێمه‌وه ناو شایی خوینت و ..
نامه‌ی بابان بۆ پیره شار به‌رم و
به به‌رچنه‌ی خوێنیش ئه‌ی خاك ..هه‌نجیری خوێن ..
له‌به‌ر قه‌ره‌چوغه‌وه ..بۆ بادینان به‌رم
ئه‌ی وته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له‌كوێوه ..ئه‌ز له كوێوه بگه‌مولات..
وه‌ك عه‌تر چوون زه‌كاتی گوڵ
وه‌ك مانگه شه‌و ..چوون زه‌كاتی ئه‌وبه‌ر باخانی رِۆشنایی
خۆم و خۆم و خۆم و ژووان
خۆم و مالاَنی ئاوایی شیعرم ..
بێن و بلێن ..ئه‌ی وه‌ته‌ن به گژ ئه‌م موحیبه‌ته‌یا هه‌لمَه‌زنێ ..
ئه‌وی من و ژووان ده‌یڵێن ..
ئه‌وی من و چرای سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌یڵێن ..
گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی شاخه بۆ شاخ
جریوانه بۆ جریوه و
هه‌ڵكشانه بۆ خزان و
ده‌ستی جه‌مه بۆ رِژان و
نمه ی هزره بۆ ده‌شتی هۆش
هه‌ڵداننه‌وه‌ی رِۆژ ژمێری كۆسته‌كان و
كه‌ڵه‌كی رِوداوه‌كانه
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئامان تو بی خوا ..پێچه‌وانه..
له گولاوی ئه‌م سۆزی هیجره‌ته حالیَ مه‌به
ده‌زانم تۆش وه‌كو من دڵت ده‌كوڵێ و
جۆشت به جۆشی غوربه‌تی مه‌حوی ده‌چێ و ..
سكالات به نامه‌كه‌ی نالی بۆ سالم ده‌چێ و
هاوارت به‌هاواری جگه‌رخوێن و
دڵه‌كه‌ت به دڵه‌كه‌ی وه‌فایی ده‌چێ
كه له چۆلیَ شام ناشتییان ..
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆ بێژه ئه‌ز له كوێوه
له‌كوێوه ئه‌ز بێمه‌وه لات
ئه‌ز له‌كوێوه ئه‌رِای باخه‌كانت هه‌رِم
ئه‌رِای گوڵ و ..ئه‌رِای مه‌ته‌رێزت هه‌رِم
له‌سه‌ر گردۆڵكه‌ی كامه خوێن ..كامه بانوو
من كۆلاره‌ی ئه‌م چامه‌یه هه‌ڵده‌م
خودایه تۆ بێژه ..به ده‌می وه‌ته‌ن وه‌لاَمێ ..
كوشتن له میراتی به‌ره بابی چ ژه‌هرێكه
وا هه‌نوكه به سا نایی
له‌ق له‌ق به مناره‌وه ده‌كوژن
هه‌تاو به سه‌ری زارۆك و
باخچه به ستاره گوڵ و
قه‌ڵه‌م به لاسه‌ری كتێبه‌وه و
بۆیسان به مه‌مكۆڵه‌ی تازه شه‌مامه‌وه ده‌سوتێنن
كوشتن له ژه‌نگاوی چ چاخێكه
وا به‌م چاخه رِۆشنانه‌وه ..
هه‌تاوی جوكه‌و جریوه ..
له به‌رزایی دوا چڵه‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن و
ئه‌م چڵه دوستایه‌تیانه‌ی ئێمه‌ش..
له‌هه‌لاَله برایمه‌كانی شادی ده‌شكێننه‌وه
خودایه تۆ به‌و جه‌لاده باڵدارانه بێژه..له خوێن گه‌رِێن
ئه‌م وولاَتی شیلك و چۆله‌كه‌و نه‌عنایه ..
ئه‌م وولاتی شاخ و گه‌نم و سه‌وزییه
ئه‌م وولاتی كورِو كاڵ و میوه‌جاته
رِه‌هه‌ندی موناجاته
خودایه تۆ پێیان بێژه ..غولاَمه‌كانی ئاگرو
ئاڤێستاییه‌كان وا ده‌ڵێن
له‌به‌ر مالیَ ئه‌م تفه‌نگه پیرانه‌دا ..
ساقییه‌ك له هه‌مووان زێتر
شیعره‌كانی دیوانی مه‌یی له‌به‌ره و
دره‌ختێ له هه‌مووان زێتر ..
له ته‌فسیری حه‌دیسه‌كانی ئاو ده‌گا
خودایه تۆ بێژه ..كوشتن به‌ره بابی چ ژه‌هرێكه
وا پییاوانی ژه‌هر و تاعوون ..هێن به سانایی ده‌مانجوون
وا به سانا دۆزه‌خی خوا ش ..
دێننه‌ناو ماڵه‌كانی حه‌یران و لاوكمانه‌وه
مزرایی له هه‌ناری وولاَت ده‌برِن و
به ئاشكراش ..له‌سه‌ر قه‌یاغی حه‌سودی ..
به تۆرِی هه‌ناسه‌ی تاریك ..
كه‌ژۆڵه‌كانی خۆشنوودی و ئازادیمان ده‌خنكێنن
ئه‌م ئاوی زینده‌گیه‌مان لێ ده‌كه‌ن به دوژمن ..
ئاخه‌ر خودا ..ئۆغری شۆرِشێك نه‌بێ ئێمه چمان كردبوو ..
چ جادوویه‌ك فێری كردن ..وا بنۆرنه دنیای ئێمه ..
گووایه ئێمه ..
دووا تۆمه‌تی خۆكوشتنی گوڵه‌كان ده‌ده‌ینه پاڵ با و
ورد‌و خاشی په‌نجه‌ره چكۆڵه‌كانی نێرگز هه‌ر با و
خنكاندنی رِه‌وه‌زه‌كان به‌خوماری و
سه‌فه‌ری شیلانه‌كان هه‌ر باو ..هه‌ر باو ..هه‌ر با ..
ئاخر خوا ..هۆ خواوه‌ندی خه‌نجه‌ر و خوێن ..
كه خۆر سه‌ر له مالیَ ئاونگ نه‌دا ..با بڵێ چی
كه كه‌نیشكی چرای تاقان ..
وه رِوی كورِی میر په‌روانه‌دا نه‌خه‌نێ ..با بڵێ چی
كه هه‌ناران دوور له چاوی باغه‌بان ..
ئێواران ده‌می غه‌یبه‌ت به‌نه به‌هییان ..با بڵێ چی
ده‌می عیشا ..هه‌تیوانی ئه‌م كولاَنی خوێنه ئاینه‌ش..
ئه‌ڵقه‌رێزی قاپی ئێواره وه‌شكێنن ..تۆ بڵێی چی
نامه‌یه‌ك جیا ..له نامه‌كه‌ی تۆ وه‌خوێنن ..تۆ بڵێ ی چی
له‌یلێكی تر به‌خوێنه‌وه ..به پڵپڵه‌وه بكوژن ..تۆ بڵێی چی
بمان كوژن و نه‌مان كوژن ..تۆ ده‌زانی ..
ئێمه له تیره‌ی گوڵین و ..ده‌س له مێژووی
ئه‌م به‌هاره كه‌ڵه‌گه‌ته هه‌ڵناگرین
ئێمه له تیره‌ی مانگین و ..
ده‌س له سێوی ..مێژووی ئه‌م رِۆشناییه‌مان هه‌ڵناگرین
بمان كوژن و نه‌مان كوژن ..
شیرین ..شه‌كره كه‌نیشكه‌كه‌ی لای وه‌فایی ..
دیسان دیسان وه‌كو ئه‌وسا
له بانێژه هه‌ر ته‌شییه‌كه‌ی خۆی ده‌رَێسێ و
مچكۆش هه‌ر له‌سه‌ر قه‌راتێ ..
پیره حیرانان ده‌بێژێ و
ئاگری سۆز ..له دری ته‌یراوا ده‌نێ ..
حه‌یرانه حه‌یرانه حه‌یران ..
له كوێستانێ دلیَ به‌فر ده‌كوژن و
له گه‌رمێنێ په‌ره‌سێلكه‌و
له‌هه‌ولێرێ ..په‌روانه زارۆك ده‌كوژن
خودایه تۆ بێژه ..كوشتن به‌ره بابی چ ژه‌هرێكه
وا به‌رازی ئه‌م بێشه تاریكیانه ..
پێ به سه‌ر رِۆشنایی جوانیمانا ده‌نێن
به ته‌رزه‌وه ..بۆیسانی رِۆحمان ده‌شێلن
له باغانێ ..شایی خونچان له مه‌غریبانان هه‌ڵده‌فرێنن
وای خودایه ..ئێمه چ قه‌ومێكی بێ نگین و
چ قه‌ومێكی بێ فریا د و
چ قه‌ومێكی بێ مه‌ئال و دووره هزرین ..
ده‌مان كوژن ..ئێمه بێ ده‌نگ ..
ئه‌وان ده‌مرن ..ده‌بێ ئێمه
به رِیحانه‌وه وباسووقه‌وه ..هه‌ینیان بچینه لایان ..
ئه‌وان ده‌مرن ده‌بێ ئێمه ..خۆڵیان بۆ موفه‌رِك لاده‌ین
ئاخه‌ر ئه‌ی قه‌ومی بێ مه‌ئال ..چێ تر نه‌بوو ..
وه‌ی دایكانی دییه باران ..چێ تر نه بوو ..
له جێ ی خۆلیَ سه‌ر گۆرِیچه‌ی گۆرِ غه‌ریبێ ..
نه‌ده‌یناسی و نه‌ده‌تناسێ
چێ تر نه‌بوو ..
له‌قاره‌مان ..له‌داری كه‌ل ..
دانه به‌ردی هه‌َلخزاوی ..
ژێر سمی ئه‌سپه‌كه‌ی شێختان هه‌ڵیگرتایه‌و
له جێ ی هه‌ڵكردنی كه‌سكه په‌رۆ ..
چێ تر نه‌بوو ..
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ..دوولێوی گوڵه مێخه‌كێ ..
له پاڵتۆكۆی نه‌جمه‌دین مه‌لا هه‌ڵواسن
چێ تر نه‌بوو ..هۆ ژنانی به‌رگ رِیحانه‌یی وولاَت
ته‌وافی سه‌ر گومه‌زه‌كه‌ی ئه‌مین زه‌كی و
شه‌ره‌ف خانی به‌دلیسیتان بكردایه ..
وای خودایه ..ئێمه چ قومێكی مه‌خموورین ..
مه‌خموور به سه‌هه‌نی و ..مه‌خموور به خۆكوژی ..
زانا‌و پیری مێژوونه‌ما ..نه‌ڵێن یه‌كبن ..
ئێمه نه‌بووین و نه‌بووین و نه‌بووین..
نالی ..وه‌ك نه‌ی ..له‌نه‌یسانی خاك و خۆلاَ..
له‌به‌ر پێگه و حوجره‌ی شیعرا ..
به ئه‌بیاتی وه‌كو ئایه‌ت گه‌رووی نووسا و ..
جۆگی ئاو و ..جۆگه‌له‌ی نه‌وت..بوون به برا و ئێمه نه‌بووین ..
ئاسمان ..ئاسمان له‌گه‌ڵ رێسمان ..
گوڵیان له‌یه‌ك قبوڵ كرد‌و بوون به دڵدار ..ئێمه نه‌بووین..
مه‌حوی ..مه‌حوی به حاڵ و حه‌ی ..
په‌له‌ی مه‌له بوو به ئاقیق و ..
دنیا هه‌ڵرژایه یه‌ك و ..ئێمه نه‌بووین و نه‌بووین و نه‌بووین
حه‌ریق ..تاقانه حه‌ریفی ئاو وئاگر ..
به رِیشی پرِ له په‌روانه‌ی ژیلووانه وه ..
زێوی هانداو ..شاخی هاندا و
به‌رد له‌گه‌ڵ به‌رد بوون به دۆست و ئێمه نه‌بووین
حاجی..بوێژی فیرده‌وسی كۆیه و ..بوێری ده‌نگی ده‌نگ بێ‌ژان ..
له به‌رزایی هه‌یبه وه ..مرد هێنده‌ی ووت..یه‌كبوونتان بێ ..
ئه‌و ووتی و ئێمه هه‌ر نه‌بووین ..
له سه‌وزایی قه‌مه‌شه‌وه ..سه‌ی یاقۆیه‌ك ..پیرێ له نوور ..
وه ك خاَلخالۆكه به له‌پی شاخا
هه‌ر هه‌ڵده‌فری و هه‌ر بێ ستار هاواری بوو ..
هاوار بوو به پووشی هاوین ..
هاوین رِۆشت و ..هه‌زار هاوینی تریش هات..
مار له‌گه‌ڵ مار ..بوون به براو ئێمه نه‌بووین ..
ناری ناوێ ..پێاوێ له نه‌سیمی ئه‌ودیو..
نیوه شه‌وان له ناو نووری زرێبارا ..
مینا كانی قوڵپی ده‌دا و
به شوَلی دل..له‌ده‌فی سینه‌ی هه‌ڵده‌كوتی و
ئێمه نه‌بووین و نه‌بووین و نه‌بووین
له‌وبه‌ر عێلی جافانه‌وه ..پێاوێكی به‌گ..
به‌گ له جوانی
به‌گ له هه‌مووشیعرێكی ته‌رِ
به‌گ له هه‌مووكه‌ڵه..پییاوێكی مه‌ته‌رێز..
وه ك هه‌تاوی سه‌رته‌وێڵی جام و شووشه
وه‌ك ئاسمانی تاڵ برووسكه‌ی نه‌ده‌بوێروان..
وه‌ك تینووی چۆڵ ..قومی ته‌بایی لازم بوو
ئه‌و مردو مرد ..ئێمه هه‌ر نه‌بووین و نه‌بووین و نه‌بووین
زێوه‌ر ..هات و ..پیری نه‌ورۆز ..نێرگزیان له یاره برِی و
ئێمه هه‌ر نه‌بووین و نه‌بووین و نه‌بووین
وای خودایه..ئێمه چ قه‌ومێكی شه‌رمه‌نده‌ین
له به‌رده‌م چاوی زه‌رده‌شت و ئاڤێستادا ..
له‌به‌رده‌م دییه ئه‌بیاتی ..ئه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌دا
وای خودایه ..ئێمه چ نه‌حس و سه‌هه‌نین ..
له‌به‌رده‌م به یه‌كبوونماندا
له‌به‌رده‌م لافاوی شێعرا
له‌به‌رده‌م ته‌هلیله‌ی شه‌وا
وای خودایه..ئێمه چ قه‌ومێكی مه‌خموورین
مخموور ..مه‌خموور ..
به‌خۆێناوی په‌روانه كوژراوه‌كان و
مه‌خمووربه‌ره‌شاوی خونچه سوتاوه‌كان
مه‌خموور..مه‌خموور ..به‌باڵنده‌و
مه‌خموور..مه‌خموور ..به‌پروشه..