به‌فری ڕه‌ش
ئیسماعیل خورماڵی
( 1 )
له چاوی هه‌رهه‌موو هاوڕێكانیا
مه‌خلوقێ تر نابێته‌وه وه‌ك ئه‌و!
وا به جنون له عوشاقی نیشتیمان و،
له عوشاقی ڕه‌نگه‌كانی هه‌ورامان بێ!
ئه‌وێك به‌و هه‌موو ئازادی و , ڕه‌شبه‌ڵه‌كی نه‌جاته‌وه
ڕانه‌گه‌ی به‌ئازادی ناو ڕه‌نگه‌كان و
ڕانه‌گه‌ی به‌دانیشتنێ , له‌سێبه‌ره ئازاده‌كانی سازان و
هه‌ر به‌ڕه‌سمێ له‌گه‌ڵ زه‌ڵم و،
هه‌ر به‌ڕه‌سمێ له‌ته‌ك ده‌رگا , شینه‌كانی تریفه‌وه!
ئه‌و ڕانه‌گه‌ی , ڕانه‌گه‌ی به‌لێ كردننه‌وه‌ی , چڵێ
چڵێ كوزه‌ڵه‌ی تارێكی سێبه‌ر , له‌ئاوێسه‌ر!
ئه‌و ڕانه‌گه‌ی به‌دیتنی چوار مشقی ئه‌و سرودانه‌ی ئێسته له‌وێ
ئێسته له‌وێ له‌سه‌ر عه‌رشی،
خوێن خانه‌كه‌ی پیر نه‌مرود و , فیرعه‌ونه‌كه‌ی به‌غا دانیشتوون!
ئه‌و ڕانه‌گه‌ی و به‌هیچ نه‌گه‌ی , به‌گه‌نجی ڕۆی
له‌م سه‌فه‌ره‌ی هێن په‌له‌بوو
ته‌نانه‌ت چاوی به‌سێوه , شیعره‌كانی منیش نه‌كه‌وت!
ئه‌و سێوانه‌ی له‌غه‌ریبی سێبه‌ریان دا
ئه‌و سێوانه‌ی كه‌به‌م دوواییه،
نوێ ترین جوانی من بوون
بۆ ئازادی و , سێبه‌ره قه‌رسیله‌كانی ووڵات!
هێن به‌په‌له ئه‌م ڕووباره , دوواین كۆچی خۆی پێ ووتین
نه وه‌فریای ماچێكی ڕۆخانه كه‌وت و
نه وه‌فریای – په‌یمان – و مناڵان‌یش كه‌وت!!
(با ) ی مردن وه‌ها له‌دووی بوو
نه‌گه‌یشته لای په‌یمان و , نه په‌یمانیش به دوواین هه‌ناسه‌ی گه‌یی !
(با ) ی مردن وه‌ها له‌دووی بوو
مردن وه‌ها , له‌سه‌ریا ڕه‌نگی داكوتابوو
ژیان شێوه‌ی نشێوێكی ته‌ماوی بوو!
مردن نه‌بێ , تۆ , تۆ هیچی كه‌ت نه‌ئه‌دی!!
( 2 )
به‌یانیه‌كی زوو بوو زوو
هێشتا – سوید – له‌گه‌رمه‌ی خه‌ون دابوو خه‌و
ئه‌و , ئه‌و له‌ته‌ك گمه‌ی كۆترێكی – ستۆكهۆڵم – دا دایه‌باڵ و
وه‌ك ته‌یرێكی په‌ڕاگه‌نده و ته‌واو غه‌ریب
باڵ خوێناوی،
له‌ئاسمانی نیشتیمانه نه‌گبه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌ڕا
گه‌رچی , گه‌رچی وه‌شی دیبا , نه‌یده‌توانی بگاته‌وه!
وه‌شی دیبا به‌وزامه‌وه , خوێن بڕی ئه‌وێ ی نه‌ده‌كرد!
وه‌شی دیبا , ئه‌و ڕۆشناییه‌ی له‌گیانیا بوو
نه‌یده‌تووانی دڕ به‌و هه‌موو تاریكیانه بدا‌و،
به‌خۆرێكی زاماره‌وه , قسڵی ڕۆشنایی بچێنێ!
به‌ڵام یاران , موعجیزه‌ی ئه‌و په‌له‌وه‌ره په‌ڕاگه‌نده له‌وه‌دابوو
لێره مردن , په‌ڕی كردوو له‌وێ فڕین ژیانیه‌وه!
به‌لاَم یاران , موعجیزه‌ی ئه‌و , ئه‌و گه‌واڵه به‌همه‌نی یه له‌وه‌دابوو
لێره كه‌وته چه‌خماخه‌و گڕ , له‌وێ كه‌وته كلووه‌ی به‌فر!
به‌فر به‌فر له‌داره‌كانی – ده‌ره‌ی مه‌ڕ – ئاڵا!
به‌فر به‌فر له‌شاره‌زوور و هه‌ورامان ئاڵا!
( 3 )
هه‌فته‌یه‌ك سه‌رتره – كانی - , من و هاوڕێكانی بابه
ڕوناكیمان ده‌سكه‌نه‌یه‌و،
چراكانمان وه‌كو پیران , ده‌ستیان له‌ژێر چه‌نه‌دایه!
ماسیه‌كانی پێكه‌نینمان به‌قه‌وزه‌وه
مه‌حكومی مردن و لمن , مه‌حكومن مه‌حكوم كانی گیان!
كه ساڵ به‌هاری لێ بڕوا‌و , نیشتیمان به مه‌خلووق چن چێ و
ئاوێنه‌ی ئازادی له‌شار , وه‌شارننه‌وه
ده‌شێ پیاسه‌ی مقه‌سته‌كان،
له‌كوێوه بێن و له‌كوێوه تێ بپه‌ڕن ؟!
ئه‌ی ده‌شێ – كانی – مه‌حبوبه‌ی , ڕه‌فیقه به‌فر گرتوووه‌كه‌م
من و تۆ – نالی – مان لێ بڕوا
ڕووباری ئه‌و زاته‌مان لێ بێ به‌هه‌ڵم،
هه‌ورامان بێ به‌مه‌یخانه‌ی شیعر و جوانی،
ده‌شێ , ده‌شێ مه‌حشه‌ری چ قیامه‌تێ
ده‌شێ , كانی , ده‌شێ شه‌لالی چ گڕێ
له‌زه‌لمَی چاوانمانه‌وه بڕژێ ؟!!
ده‌شێ كانی هه‌ناسه‌مان بێ به‌هه‌لمَی كامه چه‌م و
ڕوخسایشمان بێ به‌سیمای كامه پایز ؟!
ئه‌ی كانیله , ده‌بێ دڵمان , بێ به‌شه‌خته‌ی كامه دابان ؟!
سه‌خته كانی شیعرێ , شیعرێ وه‌ئاوه‌ژوو وه‌خوێنین!
سه‌خته كانی ژیان ژیان وه‌بارووتان وه‌خوێنین!
سه‌خته كانی سه‌خته بوونیش،
وه‌ئاسن بنووسینه‌وه!!
( 4 )
وه‌ختێ به‌هاری ئازیزێ هه‌ڵده‌پڕوزێ
ئیتر هه‌موو په‌یمانه‌كان ,ده‌بن به‌قه‌قنه‌سی سوتاو!
كه‌ژاڵه‌كان وه‌ك په‌روانه له‌ئاگرا خوله‌یان دێ!
قه‌ڵه‌مه‌كان , نێرگزی خۆیان وه‌چه‌پك ده‌ڕنن!
ئه‌ی ده‌شێ كانی , كانی گیان ئێمه‌ش ئێسته
له‌گه‌ڵ شه‌خته‌ی , ئه‌م كۆچه به‌سته‌ڵه‌كه‌ی هاوڕێماندا
دڵمان دڵمان چ سێوێكی شه‌خته به‌ن بێ ؟!
ده‌شێ دڵمان چ قه‌قنه‌سێكی ڕۆشن بێ،
له‌ناو , له‌ناو خۆڵه‌كه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌دا ؟!
ده‌بێ كانی , ئێسته و ئێسته , كێ كێ به‌ناخمان بزانێ ؟
خۆمان نه‌بێ ,مه‌گه‌ر هه‌ر خۆمان و خوا
ده‌نا ڕۆڵه , كێ پیاسه‌ی ناو ئه‌م پایزه‌مان ده‌بینێ ؟!
كێ له‌به‌رده‌م , ڕه‌شه‌بای ئه‌م دۆزه‌خه‌دا په‌یمان ده‌گرێ ؟!
بڵێ : كێ كێ ؟!
سه‌خته كانی خۆڕاگرتن , له‌به‌رده‌م مه‌وجی میحنه‌ت و
ڕووتبوونه‌وه‌ی جوانیه‌كانیش , له‌به‌رده‌می جه‌هه‌نه‌مدا!
سه‌خته سه‌خته , سه‌فه‌ر به‌چرایه‌كه‌وه , به‌ناو شه‌ودا
مه‌له‌كردن به‌ناو مه‌وجی , پیره ده‌ریا و ده‌ریای سوورا
عیشق كردن , له‌ته‌ك ماڵی چۆڵ و هۆڵا،
ته‌نێ وه‌بێستان كه‌وتنی شه‌مامه‌كان
ته‌نێ ئاوڕداننه‌وه و , ته‌نێ نازان , به‌ناز نازی ماڵان!!
سه‌خته كانی , پاڵداننه‌وه به كۆڵه‌كه‌ی گوزه‌رانێ
گوزه‌رانێ , هه‌م به‌هار و هه‌میش پایز!!
ده‌زانم ده‌زانم ئێسته , ئێسته كانی پایزێكن
بۆ تابووتی به‌فر گرتووی به‌ر دییه‌تان!
به‌ڵام كانی , قه‌ده‌رتانه و
ده‌بێ له‌ناو ئه‌و پایزه‌دا
جێ ی به‌هارێكی درۆزن بكه‌نه‌وه!
قه‌ده‌رتانه و ده‌بێ له‌ناو
دیوانی ئه‌و كۆسته‌تاندا
جێ ی چامه‌یه‌كی درۆزن بكه‌نه‌وه!
قه‌ده‌رتانه و له‌به‌ر تۆ نا كه‌له‌وپه‌ری خه‌مه‌وه دێ ی!
قه‌ده‌رتانه و به‌ڵام په‌یمان , له‌به‌ر چاوی زه‌رد و سووره‌كانتان!
به‌رسیله‌ن و هێشتا له‌خه‌م سه‌رده‌رنابه‌ن!
چكۆله‌ن و گریان به‌ده‌می وان تاڵه!
هه‌رچه‌ن ده‌زانم گرانه خۆخه‌ڵه‌تان
گرانه گرانه وه‌رزێ , وه‌رزت نه‌بێ و تیا بژیت!
ده‌زانم ده‌زانم ئێسته , نغرۆی چ كۆستێكی گه‌وره‌ن
وه‌ك ئه‌سیرێ به‌ده‌س ژیان
چاوی دڵتان , به‌چ سركه‌ییه‌كی ڕه‌ش هه‌ڵپێچراوه و
ده‌م و لێوی پێكه‌نینتان،
وه‌ئاگری كامه ئاگردان چزاوه!
( 5 )
لێم ده‌بووری , هۆ داری شین , لێم ده‌بوری
هه‌نووكه هه‌نووكه چاوی دێڕه‌كانم
نووته‌كن وه‌ك هه‌ناوی تۆ !
هه‌ناوی ئه‌م حوزنه‌م ڕه‌شه , وه‌ك به‌رگی تۆ!
به‌ڵام به‌ڵام ئه‌ی دره‌ختی شین و ڕه‌شپۆش
ناكرێ ناكرێ هه‌موو ڕۆژێ
! با )ی شیوه‌ن و ( با )ی پرسه به‌رده‌نه ناو ماڵ (
ناكرێ ناكرێ هه‌موو ڕۆژێ , له‌م پایزه هه‌ڵێن , له‌م به‌هاره هه‌ڵێن
ئامان ئامان ئه‌ی داری شین
لافاوی ته‌نیایی نه‌تبا
تۆ ته‌نیا نیت ئه‌وه‌تانێ
گابه‌رد گابه‌رد , ئه‌و نیشتیمانه هاوڕێتن!
تۆ ته‌نیا نیت ئه‌وه‌تانێ
هه‌مووان دڵیان , نانی ساجه وه‌ك دڵه‌كه‌ت!
هه‌مووان لێویان،
هه‌زار باره وه‌ك لێوه‌كه‌ی تۆ!
تۆ ته‌نیانیت ئه‌وه‌تانێ من و ژووان
من و , من و مناڵانی شیعر و قه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵتانین!
من و هوشیار , چاوی نان و
گه‌رووی سه‌وزی ئه‌م ووڵاته له‌گه‌ڵتانین!
تۆ ته‌نیانیت , ئه‌ی دره‌ختی شین و ڕه‌شپۆش
به‌ته‌نیایی دامه‌چڵه‌كێ
به‌ته‌نیایی تیغی مردن له‌مل مه‌نێ!
قه‌ده‌رێكه و ده‌بێ فێره ته‌نیایی بن!
قه‌درێكه و ده‌بێ دیوی ئه‌و دیو به‌هار بگرن
قه‌ده‌رێكه و خۆ هه‌ر ته‌نێ
به‌رهه‌یوانی ماڵه‌كه‌ی تۆی نه‌گرتووه!
قه‌ده‌رێكه و خۆ هه‌ر ته‌نێ
ماڵی سپی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی منی منی نه‌گرتوو وه!
ئه‌وه‌ی ڕۆژێ , ئه‌ی داری شین
دڵی ئه‌و پیاوه‌ی ناسی بێ
ئێسته وه‌ك تۆ , چرای چاوی , پڕه
پڕه له‌دوكه‌ڵی گریان!
بۆیه منیش ئه‌ی داری شین
هه‌نووكه هه‌نووكه شینم،
ده‌به‌مه‌وه سه‌ر ته‌رمی ئه‌و خۆره‌تاوه!
ته‌رمی دره‌ختێكی شه‌كه‌ت و ماندوو
دره‌ختێ هاوه‌ڵی به‌فر و
وه‌لێ ئه‌فسوس هه‌نوكه خۆی به‌فر!
فرسه‌تم به ئه‌ی داری شین
با فرسه‌تێ بچمه‌وه لای ڕووباری هه‌ناسه سارد
لای هه‌تاوی ڕه‌ق هه‌ڵاتوو!
فرسه‌تم به!
فرسه‌تم به , له‌م نزاری شین و كۆستا
له‌م دارستانی شینه‌دا،
ته‌رووی شیعر و , به‌له‌كی گوێ چه‌می په‌خشان به‌رم
كۆته‌ره و كۆته‌ره‌ی چیرۆك به‌رم!
ده‌مێكه زۆر , زۆر ده‌مێكه
عه‌زره‌تی كۆڕێكم بۆ ئه‌و
عه‌زره‌تی شیعرێكم بۆ ئه‌و!
( 6 )
ئێواره‌ت باش , ئه‌ی بازه‌كه‌ی په‌ڕاگه‌نده ئێواره‌ت باش
ئێواره‌ت باش , ئه‌ی هاوه‌ڵی قورس و گران , ئێواره‌ت باش
ئیسماعیلم ئیسماعیلم سه‌رهه‌ڵبره
ئه‌وه تۆ نیت , ئه‌ی خۆره‌تاوی هه‌لاَژاو
بۆن و , بۆن و به‌رامه‌ی – مۆردانه – نه‌كه‌ی!
ئه‌وه تۆ نیت , ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی چاوگی ڕۆشن
به‌م زستانه هاژه‌ی زه‌ڵم نه‌یه‌ته گوێت!
ئه‌وه تۆ نیت , مه‌خلوقێكی ساده و ساكار،
ئه‌م شاعیره ڕۆمانتیكه نه‌ناسیه‌وه!!
ئیسماعیلم ماڵ ئاوه‌دان ئیسماعیلم
له‌بیرت چوو , له‌بیرت چوو
دار هه‌ڵوژه‌یه‌كی – خورماڵ – ڕه‌فیقت بوو !ّ
له گۆمه شین , هه‌ر گۆماوێ،
هه‌ر گۆماوێ ڕه‌فیقت بوو!
له بیرت چوو ,
شه‌وانی – یانه – و ڕۆژانی – چایخانه‌كان –
هه‌روه‌پاڵی , وه‌پاڵ كورسیه‌كه‌ی خۆته‌وه
ده‌ستت ده‌برد
دوو دنكه هه‌ڵوژه‌ی شیعرت
له‌ناو مۆله گه‌لای سه‌ریا ده‌رده‌هێنا و , به‌خه‌مه‌وه ده‌تووت هاورێ
به‌فر به‌فر گه‌شته سه‌ری ئێوه‌ش , گریان،
گریان گه‌شته چاوی ئێوه‌ش
به‌لام به‌لام خۆزگه‌م پێتان گریان به شیعر ده‌نوێنن!
خه‌م به شیعر ده‌نووسنه‌وه!
ئیسماعیلم هاورێ ئیسماعیلم سه‌رهه‌لبره
تۆ كه‌نگێ له‌ته‌ك میوانا وابووی وا!
ده‌ده‌ی هاورێ هه‌ر جوله‌یه‌ك , خۆری نوتقێ!
هه‌ر بزه‌یه‌ك , ملوانكه‌یه‌كی پچراوی قسه و باسێ!!
چه‌نم ووت و ,چه‌نم كۆشاو , چه‌نم دووان
ئه‌وهه‌ر , هه‌تاوێكی ڕه‌ق هه‌ڵاتووی هه‌ڵاژاو بوو
دواجار , دواجار به‌خاتری شیعر و جووانی زاری جولاَن
به‌ڵام نوتقێ , نوتقێكی كز حاڵی نه‌بووم
ده‌نگێ , ده‌نگێ , به‌گۆیژی وه‌ریوو ده‌چوو!
ده‌نگێ وه‌ك له بێژه‌نگی به‌ن
ئاردی قسه ده‌ڕژاو , من هیچ , هیچ حاڵی نه‌ده‌بووم!
ئاوی قسه ده‌ڕۆیشت و من , من هیچ حاڵی نه‌ده‌بووم
نه‌ئه‌و توانی له‌به‌ر كزه‌ی هه‌ناسه‌مدا
شكۆفه‌ی ڕۆحی ڕاگرێ
نه‌من توانیم هه‌والێكی تازه‌ی – ژووان – ی پێ بلێم:
نه ئه‌و توانی له‌به‌ر كزه‌ی هه‌ناسه‌مدا
شكۆفه‌ی ڕۆحی راگرێ
نه من توانیم ,هه‌والێكی تازه‌ی ژووانی پێ بڵێم
نه‌ئه‌و توانی هه‌رمێله‌ی ئامانه‌تێكم باتێ
ئه‌و له به‌فرا ڕه‌ق هه‌لات و
من له شیعرا بووم به خه‌ڵووز!
* بۆ ئه‌و هه‌وره په‌راگه‌نده‌ی ,لێره مردو له‌وێ ژیا*
زستانی 2003/ برلین