با ڕه‌نگ
ئیسماعییل خورماڵی
خودا به‌ر له‌مردن فرسه‌تێکم پێبه ،
له‌نوێژی له‌ده‌س چووی ئه‌و پایزه‌مێیانه بگێڕمه‌وه
له که‌روێشکه‌و له‌ئاگری په‌ڵه‌حووزنی ئه‌و ژنانه
بدوورمه‌وه
سه‌ر زه‌مانێ به‌کۆڵی دڵ ، باری سێویان
بۆ گه‌ڕه‌کی لاسه‌نه‌گبه‌ته‌کان ده‌گواسته‌وه
خودا به‌ر له‌مردن فرسه‌تێکم پێبه
له‌دوا دێڕی با ڕه‌نگ بنووسمه‌وه
باڕه‌نگ , ئه‌و کتێبه‌ی به‌دووکه‌ڵی پووش سووتانی پایزه‌مێیان
مێ به ڕه‌نگ و ڕه‌نگ به‌چۆمی په‌روانه‌دا ده‌باته‌وه
خودا فرسه‌تێکم پێبه
به‌ر له‌قه‌هری ست فاتیمه‌کانی ووڵات
به‌ر له‌گه‌رده‌لوولی په‌روانه‌و ڕه‌نگ به سه‌ر شاردا
به‌ر له‌هاژه و به‌ر له‌مه‌کر و به‌ر له‌چوونی کچه‌مێخۆشه‌کان
به‌ر له‌کۆڕاڵی ئاونگی لاسه‌هه‌تاوان
به‌ر له‌گێژه‌نی ئاوی قه‌یاغ خۆری شه‌و بێژم
خودا له‌ڕێی مێدا چی ته‌ڵه‌ی کووشتارت هه‌یه هه‌ڵیگره‌وه
چی گۆزه‌ی ڕۆشنایی و نوورت هه‌یه‌قڵپی که‌وه
وه‌ک من هه‌رچی مێخه‌کی شیعرت هه‌یه‌بیبه‌خشه‌به‌ژن
چی فه‌سڵی ئاسووده‌ییت هه‌یه‌بیبه‌خشه‌به‌ژن
چیدی خودا ، نغرۆمان که‌به‌ئاوی ڕه‌نگ نه‌ک به‌خوێن
چیدی خودا ، وه‌ک ماڵی چۆله‌که‌بێوه‌یه‌کان
بمانکه‌ره‌وه‌به‌ژێر گه‌ڵای ڕه‌نگه‌وه ، نه‌ک تۆفی خوێن
چیدی خودا ، وه‌ک به‌یتی خلوود له‌گوێ ئاوی سووره‌تدا
به‌لماوی ئه‌و که‌ناره‌تاریکانه ڕه‌سمی دڵمان لێ مه‌سڕه‌وه
چیدی خودا ، وه‌ک قه‌یاغی ڕاوچییه‌کی ئاغرترین دوورگه
به‌ر له شادبوون به‌سه‌مای ماسییه‌کی نێوان ئاو و قولاپ
به‌ئاشووبی مه‌وجێ , ئاسووده‌ییمان ڕاو مه‌که
خودا ئێمه‌قه‌ومێکین له‌جنسی شیلک
خودا ئێمه وه‌ک په‌روانه‌له‌سووتانی سه‌را چرا یاخی ده‌بین
هه‌ر که‌سێ له‌شووشه‌سێوی ، سینه‌سێوی دوولبه‌رێکمان بۆنمان به‌رێ
هه‌ر کێ له‌شه‌لالی مانگه‌شه‌وی ئامه‌یه‌کمان گڕمان به‌رێ
هه‌ر کێ به‌رامه‌ی مێیه‌کمان له مار پیاوێ هه‌ڵپرژێنێ ، ده‌هری ده‌بین
ده‌هری ده‌بین
پیاوێ به‌ده‌سی خوێنه‌وه‌مه‌م له‌ستیان ڕاونێ
ده‌هری ده‌بین ، زووره‌پیاوێ
وه‌ک باڕنی شه‌وه‌باڕن ، جووانی له‌بانووی ژن بڕنێ
ده‌هری ده‌بین زووره‌پیاوێ
ده‌س بۆ شووشه‌ی کاڵه‌مێیه‌ک ڕاکێشێ و
ده‌س بۆ سێوی خوا سێوی ژنێ درێژ ده‌کا و
وه‌ک نه‌خوێنه‌وارێکی زه‌مانی جنس له‌نێو جێیدا
وه‌ک ترووسکه‌به ته‌شی بروسکه‌بادا
سمی ئاگر بکووتێ و لۆکه‌ی ژن به‌ته‌شی بادا و
نیوه‌شه‌ویش که که‌وته‌هێڵنجی له‌ززه‌ت
قه‌فاو پشت لێیی درێژ بووێ و
تا زه‌رداوی به‌ووشک دێ
وه‌ک سه‌ردۆڵه‌ی ته‌ڕی سه‌ر تاشه‌به‌رد
به هه‌تاوێ به‌ووشک بێ ،
لێی بکه‌وێ و
گوڵه‌ژنیش
وه‌ک مردووی حه‌وت جار گۆڕه‌و شار
زه‌رداوی چۆماوی ئه‌و خۆش
جۆلاننه‌ی سێبه‌ری ئه‌و خۆش
خودا چیدی
ئه‌و ئاسمانه‌به‌هۆش بێنه‌ره‌وه
نۆبه‌مانه‌مه‌ستایه‌تی
نۆبه‌مانه‌گه‌ڕاننه‌وه
بۆ هه‌یوانی ئه‌و که‌یبانووه پایزپۆشه‌ی
سه‌ر زه‌مانێ وه‌ک شاعیرێکی پایزپۆش
به‌عێلی شه‌م و دێوانه‌ی ده‌گووت، یاران
پایز نیشتیمان و قه‌ومی گه‌ڵا خه‌نه‌ییه‌کانه
پایز باخچه‌ی ئه‌و دڵداره شادانه‌یه
ڕه‌نگ له‌به‌رد و
ڕه‌نگ له‌قه‌وزه و
ڕه‌نگ له‌گه‌ڵا و
ڕه‌نگ له‌چه‌می
هه‌ڵاژاوی بۆڵه‌وه‌ریوه‌کاندا ده‌بینن
ڕه‌نگ له‌شوعله‌ی
یه‌که‌م نیگا و
یه‌که‌م چپه و
یه‌که‌م ده‌سگرتنی دڵداره‌کاندا ده‌بینن
پایز نیشتیمانی ئه‌و هه‌ساره‌بێدارانه‌ن
به‌دییار خاوبوونه‌وه‌ی کوڕ و کچێکه‌وه مێخه‌ک ده‌گرن
خودایه‌ئاوڕێ له‌نزووله‌ی شیعرێ
ئاوڕێ له‌و هه‌موو دارستانی حووزنه
خودایه‌هیمه‌تێ له‌قه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ژنکووژانه بێم من
له‌قه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو تۆفی نووحه بێم من
له‌قه‌وه‌ی کۆکردننه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سێوی ڕمۆزنییه بێم و
یه‌ک یه‌ک بیانهێنمه‌وه‌ناو نه‌خشه‌ی باره‌نگ
یه‌ک یه‌ک بیانهێنمه‌وه ناو شاری جووانی
خودا شارێ
شارێ ، سپی تر له پرووشه‌ی ژن
شارێ خانووه‌کانی له‌شووشه‌ی عه‌تربن
شارێ ته‌زووی ئه‌له‌تریک ته‌زووی ژن بێ و
شارێ شه‌وقی کووچه‌کانی
له‌شه‌وقی لێو بزه‌ی ژن بێ و
بای شه‌و تووڕه‌بوونی ژن بێ
خودایه‌ئاوڕێ له‌و هه‌موو باخاتی حووزنه
خودایه گوڕێ له‌قه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ژن کووژانه بێم
ئه‌و پیاوانه‌ی
هێشتا
وه‌ک به‌له‌کی کێماوێک بن
چاویان به‌فڕینی عه‌شق و
چاویان به‌سه‌وزایی ژن هه‌ڵنایه
نازانن نا ، ژن جه‌ننه‌تی دووه‌می مه‌ستایه‌تی و
ژن قه‌یاغی گه‌ڕاننه‌وه‌ی پیری بۆ ناو مناڵی
نازانن نا
گه‌ر تۆ به‌ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانه‌وه له‌ته‌کیا بی
ئه‌و لووتت پڕ ده‌کا له‌عه‌تری گووفتی جوان
ئه‌و له‌ئاردی پیری نانی گه‌نجییه‌تیت لێ ده‌کاته‌وه و
گه‌ر تۆ هه‌ڵوه‌دای میهره‌بانی بی
ئه‌و ڕێت به‌ڕێی گوڵدا ده‌با و
شه‌ڕ و شۆڕت له‌هه‌ناری خه‌مزه‌یه‌کدا به‌ئاڵ ده‌با
هه‌نارێ مه‌ر هه‌ر خودا و هه‌ناری ژن خۆیان بزانن
چاوگی ئاڵییه‌تی مه‌خلووق له‌کوێدایه و
سه‌ری قوتبی به‌ها و له‌ززه‌ت تا کوێ ده‌ڕوا
من من ده‌ڵێم
ژن هه‌وێنی زه‌مێنێ تر له‌مه‌خلووق
ئه‌وه‌تانێ ڤارین له‌ڤارین ئه‌وارێ
ژن هه‌وێنی زه‌مینێ تره‌له‌مه‌خلووق
ئه‌وه‌تانێ هه‌ر دوولبه‌ره‌و هه‌ر خوڕه‌مه‌و ژیان به‌گوڵ دێنێ
ئه‌وه‌تانێ هه‌ر دوولبه‌ره‌سه‌رسه‌کۆی شه‌و به‌ڕیحانه‌ی ڕۆژ سپی ده‌کا
ئه‌وه‌تانێ هه‌ر دوولبه‌ره‌و به‌کۆڵی با قه‌تاری ڕه‌نگ بار ده‌کا
ئه‌وه‌تانێ هه‌ر دوولبه‌ره‌و وه‌ک برووسکه
له به‌ر قاپی ئه‌م قه‌ڵه‌م و ئه‌و قه‌ڵه‌مدا
به‌گڕ و تاو
سنه‌وبه‌ری نووسین به‌ئاو ده‌با و
وه‌ک گه‌واڵه‌ی ناو تاریک ترین ئێواره‌ش
سایه‌قه‌ی سێ‌و
چه‌می شه‌وق
بوولێڵی سپیده‌لێڵان
به‌ڕۆشنی ده‌داته‌وه
خودا گوڕێ له‌قه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه بێم
له‌ناو شیفۆنی دره‌نگ شه‌وێکی ته‌ڕدا
ژن
وه‌ک ماسی له‌قوڵایی ئاودا بکوژن
وه‌ک که‌روێشکه‌له‌ژووانی با و گه‌نمدا بکوژن
وه‌ک شه‌وقی هار له‌ده‌شتی شه‌وا بکوژن
ژن ده‌کوژن
ژن به‌سووت و کوێری ده‌به‌ن
وای خودایه‌چ گه‌مژه‌و ساویلکه‌ن ئه‌و زڕکه‌پیاوانه‌ی
له‌قووت دانی شاتوویه‌کی گه‌ییو زیاتر
له‌ووردبوونه‌وه‌ی چنارێکی بێوژن زیاتر
له‌خوێندننه‌وه‌ی دیوانی ده‌رده‌سه‌ری شاعیرێ زیاتر
له‌که‌ڵه‌کی نیکاح زیاتر
تام له‌کووشتنی ژن ده‌به‌ن
نازانن نا که‌سه‌وزایی ژنێک ده‌مرێ
ژن ده‌بی به‌کۆتری هه‌زار حیکایه‌ت
ئاسمان ده‌بێ به‌باخی مێ
نازانن نا ، که‌سێوی ژنێ له‌چڵ به‌رده‌بێته خوار
که‌چه‌قۆیه‌ک له‌لیمۆی ژنێکدا به‌خوێن هار ده‌بی هار
چی سه‌رچڵێ په‌نجه‌ی دڵداری شار هه‌یه و
چی میوه‌ی خوایه‌لێیان ده‌بن به‌دوژمن
خودا گوڕێ له‌قه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه بێم
خودا ڕۆژی له جوانی ئه‌و ژنانه‌بێم
مه‌ڵێ په‌له‌کردن
له‌ئوولفه‌ت و
له‌نه‌سه‌بی
ئه‌هریمه‌نه
هه‌ر کێ وه‌ک من
ویقاری ڕه‌نگ
ویقاری سێ‌و
له‌هه‌ر ژنێکدا ببینێ
بتوانێ بگاته‌حه‌وشه‌ی ئاگری مێ و
وه‌ک من بزانێ گوێ له گمه‌ی ژن بگرێ
تێده‌گا خوا ، مێ چ هه‌ورێکه له تاوسان و چ سکڵێکه له زمسان
تێده‌گا خوا ، مێ هه‌ساره‌ی چ گۆرانییه‌کی سه‌وزه‌و
خوڕه‌ی چ چه‌مێکی ڕووخۆشه له‌مزرایی
خودا هه‌تا خوێنی ژنێ تر نه‌ڕژاوه
هه‌تا چرای مه‌خلووقێ تر نه‌کوژراوه
هه‌تا کوو قوڕ ، به‌قاپی هه‌ساره‌یه‌کی تردا نه‌دراوه
ئه‌و به‌ردانه‌بنێ ژێر پێم ،
له‌شووشه‌ی مێیه‌ک ده‌شکێنن
ئه‌م به‌ری ڕه‌نگ هه‌تا ئه‌و به‌ری ڕه‌نگ
به‌رده‌بازم گه‌ره‌که من
خودا
ئه‌و چه‌قۆیانه بنێره بن هه‌نگڵم
ڕۆژێ له‌خوێنی لیمۆی ژنیان بردوووه
بۆ وونبوونیان ، فڕینێکم له‌باڕه‌نگ هه‌ڵبژاردوووه
خودا مه‌ڵێ
په‌له‌کردن
له‌ئوولفه‌ت و
له‌نه‌سه‌بی
ئه‌هریمه‌نه
ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆش ، به‌م فڕین وبه‌رده‌بازه‌ڕانه‌گه‌م من
سبه‌ی له ته‌ک نوێژی شه‌وه‌کی مێوژێکی بێداردا
سبه‌ی له‌ته‌ک یه‌که‌م چاوترووکانی ڕه‌نگی شه‌مامه‌یه‌کدا
سبه‌ی له‌ته‌ک یه‌که‌م ته‌زووی ژنێ له‌سه‌ته‌ندا
له‌ته‌ک یه‌که‌م خاوبوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر دوو مه‌می سپی‌دا
له‌ته‌ک یه‌که‌م مه‌مک گرتنی هه‌نجیرێ به‌چنگی ڕه‌شه‌سێوه‌ران
خودا
من له‌م په‌ڕی ڕه‌نگه‌وه‌بۆ ئه‌و په‌ڕی ڕه‌نگ باز ده‌ده‌م
ته‌نیاشبم خوا ، به‌قه‌د واده‌ی سه‌وزبوونی هه‌ڵوژه‌یه‌ک فرسه‌ت ناده‌م
له‌و هه‌رمێله‌هه‌رێمه‌دا
هه‌ر وا سانا
له‌خوێن و له‌هه‌ناراوی کچێ بڕوا
هه‌ر وا سانا
مێ قوومرییه‌ک په‌ڕ وه باڵییه‌وه نه‌مێنێ
ته‌نیاشبم خوا ، بۆ قه‌رزی ژن
شۆڕشێ له‌میوه‌مه‌خلووق پێک ده‌هێنم
مه‌خلووقێ ، سه‌ر ، له سه‌ر تامی مه‌خلووقێ تر دانێ و
مه‌خلووقێ ، سه‌ر ، له سه‌ر به‌های مه‌خلووقێ تر دانێ
ته‌نیاش بم خوا
ئا له‌مپه‌ڕی با ڕه‌نگه‌وه ، تا ئه‌و په‌ڕی مردنی خۆم
له‌ئازادی دڵشکاوی مێ ده‌گه‌ڕێم
له‌گه‌ڕاننه‌وه‌ی تریقه‌و
له‌گۆرانی مانگه‌شه‌وی تۆراوی ناو شار ده‌گه‌ڕێم
له‌مه‌غریب و لێڵایی شه‌وێ ده‌گه‌ڕێم
فه‌جری عیشق به‌دووی خۆیدا
کێشێ
خودا فه‌جرێ
مێ به‌ڕه‌نگ و مێ به‌ژیان
ئاشت کاته‌وه
خودا گوڕێ له قه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بێم
خودا ڕۆژێ له‌جوانی خۆشه‌ویستی بێم
زمسانی 2008 ئه‌ڵمانیا