برووسکه‌یه‌ک بۆ نیشتیمان

ئیسماعیل خورماڵی
xurmaly@yahoo.de
گله‌یی بێ خودا گله‌یی بێ
جێیه‌ک نه‌مابوو ئه‌و ووڵاته کزۆڵه‌ی ئێمه‌ی تیا به ڕۆح بێ
ژێر زمانی ئه‌و هه‌موو قرش و ڕه‌قیبستانه نه‌بێ !
گله‌یی بێ خودا گله‌یی بێ
به‌و هه‌موو به‌رماڵ و نوێژ و مزگه‌وته‌وه
چۆن ده‌سستت ده‌چێته سوتانمان ، چۆن دڵت دێ
چه‌ن ساڵ جارێ وه‌رین له ئێمه‌وه ده‌ست پێ بکا و
له ئێمه‌وه ته‌ور له دڵه دره‌ختا ، سه‌ڵای ده‌مه زه‌رد بوون بکا !
گله‌یی بێ خودا گله‌یی بێ ، چۆن ده‌هێڵی ئه‌مجاره‌شیان
ئه‌هریمه‌نه‌کانی هاوسێ
له‌ئاگرمان هه‌ڵپێچنه‌وه و
کفنمان به‌نه‌وه ده‌ست و
حه‌وشه‌مان به قه‌ورسانی کۆنه ساڵ که‌ن !
وه‌یلێ خودا ، له کڵۆڵی ئێمه وه‌یلێ
وه‌یلێ خودا ، له ڕۆژی هه‌میشه ڕه‌شمان وه‌یلێ
وه‌یلێ وه‌یلێ ، خوێنه و به‌رۆک ده‌گرێ
ته‌وره و په‌ڵپی چناره کچ ده‌گرێ
بایه و سه‌ری گوڵی ده‌وێ
وه‌یلێ وه‌یلێ ،
لێ کوڕگه‌ل و شار گه‌ل و ئاوایی گه‌لم ، ده‌خیلتان بم
گه‌ر له‌م سه‌ری به‌رزانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی دابان
دواین یه‌کتان له ناو مه‌رگا هه‌ڵکوڵابن
نه‌هێڵن نا ، دووپشکی ناو ژاره ده‌شتی ڕه‌قیبستان
خوێن له پێی قه‌ده‌رتان بێنن !
نه‌هێڵن نا ، داڵه که‌رخۆره‌ی شام و گورگ و عه‌جه‌م
جارێکی تر ده‌میان بگاته‌وه به که‌روێشکی سه‌وزه‌ڵانی ئه‌و ووڵاته
نه‌هه‌ێڵن نا ، له‌و قه‌ندیل و به‌ورسان و هه‌ڵۆستانه‌دا
دڵی پڵه‌نگێ بشکێ و تفه‌نگێ لاوکی لێ ببڕێ !
گه‌ر دوا یه‌کتان له‌ناو مه‌رگا هه‌ڵکوڵابن ، نه‌هێڵن نا
ڕه‌نگێ له ڕه‌نگی ئه‌و ئاڵایه‌تان به‌رن و
نوور و ساماڵی خواتان به نووته‌ک به‌رن !
ده‌خیلتان بم ، کوڕگه‌ل و شار گه‌ل و ئاوایی گه‌لم ، نه‌هێڵن نا
نه‌هێڵن نا ، له‌و ده‌ڤه‌ری شه‌کر باری بادینان و (خانی)یه‌مدا
له‌و گه‌رمه سێری (شێخ ڕه‌زا و ئه‌سیری) یه‌مدا
له‌و بابانی (سالم و نالی و کوردی )یه‌مدا
له‌و که‌ژی (مه‌وله‌وی و بێسارانی) یه‌مدا
ئه‌شکێ له چاوی دهۆک بێ و
زامێ له دڵی هه‌ولێر بێ و
کۆتره قیژه‌ی خوشکێ ، له ته‌وێڵی سلێمانییه‌وه بفڕێ و
که‌رکووک جارێ‌تر له زوڵمی سڕینه‌وه بگلێ !
ده‌خیلتان بم نه هێڵن نا ، به زووانی لووس و ئۆمێد
جارێکی تر ووڵات به قیامه‌تێکی تردا به‌رن و
قه‌یاغی هۆش و عه‌قڵتان ، به زۆنگاوی خشته‌یه‌کی تردا به‌رن
ئاینده‌تان له سووچی قه‌فه‌زێکی ته‌ڵادا پێچن !
ده‌خیلتان بم ، چاو کراوه بن چاو کراوه ، ئه‌مجاره
ئه‌مجاره‌یان
گرانه زمان و خاکتان به‌خشنه‌وه به بێهۆشی
به‌خه‌یاڵ و فه‌رامۆشی
ده‌خیلتان بم نه‌که‌ن به مه‌کری گورگ تێکه‌ون
به هه‌مسی مارێ شلوێ بن !
خۆتان و هه‌لاج و شاختان نه‌بن
خۆتان و کڕێوه و شه‌وتان نه‌بن
له‌ده‌وری ئومێدی که‌س گرده‌وه مه‌بن
له‌خۆشماندا
یان له کۆڕی گه‌له‌ماری قه‌راخ چه‌می عرووبه‌دا
گه‌له ماری ئه‌مبه‌رمان و ئه‌وبه‌رمان
گه‌له‌ماری دڵشکاوی به ئه‌زموونمان
هه‌رکه‌سێ خوا گه‌لحۆی کرد و لێی خڵه‌فا
ڕیقنه‌ی کۆتری (خڵه‌تان) که‌وته سه‌ر زمانی و خواستی وا بوو
خواستی وا بوو ، به‌سێبه‌ری هه‌ر پاساوێ ، هه‌ر ماساوێ
ژیان به دووپشکی ئه‌نفالچییان به‌خشێته‌وه
(هه‌ڵه‌بجه) له ناو داره مه‌یتێکی تردا ،
له حه‌شرێکی گه‌وره‌تردا
بۆ جاف و بۆ (گۆران)مان بنێرێته‌وه
گه‌ر ئه‌ولییا و گه‌ر پێشه‌وای دواین عه‌سری سیاسه‌ت بن
له‌هه‌ر قه‌وم و مه‌زهه‌بێ بن
وه‌ک بنچکی گۆزروان و توڵی تووتڕک ،
وه‌ک چووزه‌ی ڕێواس له نێو سیینییه گه‌ڵادا
زووانه بچکۆله‌ی ببڕن
خه‌ساوی نێو قه‌وم و عوومر و به‌ناو گه‌واڵه‌ی سیاسه‌تی که‌ن
چێتره له‌وه‌ی ئارامی ،
له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕاکێشن !
ده‌خیلتان بم کوڕ گه‌ڵ و شار گه‌ل و ئاوایی گه‌لم
نه‌هێڵن نا ، داڵه‌که‌رخۆره‌ی شام و گورگ و عه‌جه‌م ئاودیو ببن
دهۆک .. تو بی و زاخۆ ، توبی و گۆڕه‌که‌ی خانی و مه‌م و زین
به‌گۆڕسان و به‌چڵ و چێوی ئه‌نفالت سوێندت ده‌ده‌م ، نه‌هێڵن نا
هه‌ولێر تو بی و قه‌ڵا ،
به سه‌فین وخودا کۆڕه‌ک ، به قه‌ره‌چوغ ، سوێندت ده‌ده‌م ، نه‌هێڵن نا
سلێمانی تو بی و هه‌لاج ، تو بی و دابان
تو بی و ده‌سڕێژی شه‌وه‌های سابوونکه‌ران
بابان ، هه‌ی کار خواکاری بابان و پاشای بابان
به شه‌ده‌ڵه و به ژیلوان و به گه‌نمی شاره‌زوورت سوێندت ده‌ده‌م
به قه‌راخ و به کێوه ڕه‌ش ، به سیروانی مێژووت
به هه‌ساره‌ی ناو هه‌ڵه‌دن و سه‌رگه‌ڵووت سوێندت ده‌ده‌م
نه‌هێڵن نا
که‌رکووک توبی و کڵاوه‌که‌ی ڕه‌حیماوا ، تو بی و قه‌ڵا ، به ئاگرت سوێندت ده‌ده‌م
ڕانییه ، کفری ، کۆیه ، به پێشه‌نگی ڕاپه‌ڕینتان سوێنتان ده‌ده‌م
نه‌هێڵن نا
داڵه که‌رخۆره‌ی شام و گورگ و عه‌جه‌م
له‌هیچ لاوه ئاودیوتان بن
ئامانتان بم ڕانه‌چڵه‌کێن
پێ له‌ق نه‌که‌ن
ئه‌گه‌ر هاتن و له جێی هه‌ر دارێ بڕیان ،
گه‌مژه‌ین گه‌ر یه‌ک به هه‌زار باخیان به پێوه نه‌سووتێنین
عوومریان به‌خه‌ڵووزی کۆنه ساڵ نه‌که‌ین !
له‌جێی ناشتنی هه‌ر جریوه‌یه‌ک
گه‌لحۆین ئه‌گه‌ر بازیان به فڕینه‌وه هه‌ڵنه‌قرچێنین !
بمبه‌خشن ، به‌ڵام زۆڵین زۆڵین ئه‌گه‌ر
له جێی زریکه‌ی هه‌ر کانیاوێ ،
له جێی خه‌زانی هه‌ر لاوکێ
له جێی لاره ملی هه‌ر چڵه گه‌نمێ
شتاقیان له زرێباری بارووت هه‌ڵنه‌ژه‌نین !
ئێوه بن و خودا ، که‌ڕه‌تێ تووڕه‌بن و توڕه ..
ئێوه بن وخودا ، که‌ڕه‌تێ سامتان هه‌بێ و سام
ئه‌وانه کامیان پاشه‌ڵیان له‌پاشه‌ڵی سه‌گ جوانتره و
لووره‌یان له لووره‌ی گورگ بێوه‌ی تره
ئامانتان بم ڕانه‌چڵه‌کێن
گه‌ر هه‌موو به پێوه شه‌هید بووبین ، که‌مه بۆ خاک
قه‌ڵه‌م له دوای قه‌ڵه‌م ، کتێب له دوای کتێب ، تفه‌نگ له دوای تفه‌نگ
لاس له دوای لاس ، شه‌م له‌دوای شه‌م
ده‌با چیتر نێچیریی هیچ ڕاوچییه‌کیان قبوڵ نه‌که‌ین !!
ده‌با چیتر ده‌ممان هه‌بێ و خوێنمان هه‌بێ
ده‌با چیتر ساممان هه‌بێ و گڕمان هه‌بێ
ئامانتان بم ڕانه‌چڵه‌کێن
پێ له‌ق نه‌که‌ن ، ووڵات خوێنی ده‌وێ
پایزی 2007
/ ئه‌ڵمانیا
هه‌وڵێر به سه‌فین وخودا کۆڕه‌ک سوێندت ده‌ده‌م
گه‌ر له مه‌رگا دوا هه‌ساره و دوا مه‌خلووقت هه‌ڵکوڵابن
نه‌هێڵن نا ، دوپشکی ناو ژاره ده‌شتی ڕه‌قیبستان
پێ به‌سه‌ر به‌ڕه‌ی قه‌ده‌رتاندا هه‌ڵێنن
نه‌هێڵن نا ، دڵی تفه‌نگ ، دڵی پڵنگ ،
له‌و قه‌ندیل و به‌ورسانی ووڵاته‌دا بشکێن
به ڕۆژی ڕوون ساماڵی خوا
له که‌روێشکه‌ی ئه‌و ئاڵایه بدزن !