ئێواره‌ی زه‌رد
ئیسماعیل خورماڵی
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که جێت هێشتووم..
ئاگر سه‌رو دڵی گرتووم ،
نه بزه‌یه‌ک به لێوما دێ و ..
نه چرایه‌ک ..نه نه‌ختێ نوور به ماڵما دێ!
که تۆ ڕۆشتی وه‌کو پایز ..
ئێواره‌ی زه‌رد هه‌ڵیگرتم ،
گه‌ڵا ڕێزان که‌وته چۆپی و
خه‌می فیراق..به ئه‌سیری حوزنی بردم !
که تۆ ڕۆشتی ئه‌ی بێ وه‌فا..
هه‌مووشتێ له‌من گۆڕا ،
له پێ ده‌شتی سۆز‌و ئاهه‌نگمه‌وه
هه‌تا خه‌یاڵ ئه‌ویش گۆڕا !
ئیتر ده‌بێ له‌دووای کۆچت ..
مه‌لی بزه‌م چۆن هه‌ڵفڕێ ،
له‌نێو به‌فری یاده گه‌رمه‌کانتا
جه‌فا..وه‌فا ..چۆن هه‌ڵگرێ !
من تێناگه‌م تۆ چۆن تووانیت به جێم بێڵی ..
له‌ناو ژه‌هری فیراقا وا به‌جێم بێڵی ..
هه‌تائێستاش که ده‌مبینی فه‌رامۆشم ،
دووره چاوی مه‌ستانه‌ته هه‌ر په‌رۆشم !
به‌ڵێ ئه‌ی یار ..په‌رۆشم تا دڵ حه‌ز کا ..
عه‌واڵی هه‌والێکم .. تا دڵ حه‌ز کا ..
به مردنیش له‌بیری من ده‌رناچی تۆ ..
هه‌ڵۆ ش خۆ له‌من ناڕۆی ..هه‌ڵنافڕی تۆ !!
موبته‌لا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
عیامێکه خۆره‌تاوی ناو کلوی عیشقیکه دڵم ..
دڵم پڕه ،له ڕۆشنایی مانگه‌شه‌وی ئه‌وکچانه‌ی
ئێوارانێ، وه‌ک هه‌ڵمێ له په‌رییه‌کانی به‌هه‌شه‌ت
به‌سه‌ر کانی و
ئاونگ و گیادا ده‌بارێن !
ده‌بارین و
ڕێ پڕ ده‌که‌ن له یاقووتی نازوعیشوه ..
له‌قه‌ڵبه‌زه و تافی قاقا
له پڵپڵه‌و له پشتوێنه‌ی سه‌ر که‌مه‌ری شل !
ئێوارانێ دڵم پڕده‌بی له‌مه‌ستی..
مه‌ستانه‌ترله‌سه‌کۆی مه‌ست به‌ڕیحانه
مه‌ستانه‌ترله‌وکه‌نیشکه عه‌یارانه‌ی
ئێوارانێ ،بۆ سه‌ر چڵی
دواسه‌رنج و
نیگای خۆیان
مانگ وئه‌ستێره‌ی خواش هه‌ڵده‌فڕینن .!
بۆزێوان و
چاو گێڕان و
مه‌کرێکی ته‌ڕ ،
بۆسه‌ر چڵی خۆیان دیسان
باڵنده‌ی هه‌زارو یه‌ک دڵ هه‌ڵده‌فڕێنن .!
وه‌ک چه‌ته‌ی جوان ..
ڕێ له‌دیوانی هه‌زارو هه‌زار شاعیر ده‌گرن .!
عه‌یامێکه دڵم موبته‌لای عیشقیکه ..
وه‌لێ عیشقێ ،
نه ئێواره‌ی حه‌وزی ژنان
نه‌ته‌لیسمی به‌یتی گۆران
نه سیم و سورمه‌ی شارێکی ته‌ڕ
نه‌کۆتری تازه‌سنگ و
نه‌هه‌نگوینی یه‌که‌م ماچ و
نه ئاوتێزانی دواماچیش ،پێ ی ڕاده‌گه‌ن .!
ئه‌مجاره‌یان .. یاران ..
دڵم موبته‌لای عیشقێکه
عیشقێ ، نیشتیمانی ئه‌رده‌ڵانه‌و
په‌رژین به ڕیشی مه‌وله‌وی . !
ته‌ڕبه‌به‌یتی جگه‌ر خوین و
موبا‌ره‌ک به به‌یتی نالی و مه‌حوی و
ئاگر ..
ئاگریش به‌خه‌می سواره وهێمن .!
سوره‌ته‌كانی ئا‌ڤێستا
شیعری: ئیسماعیل خورماڵی
ساڵانێ به‌ر له‌ئێستا ..
من وه‌ك شه‌ونم ئاشنا به‌هه‌رێز و ،
وه‌ك سێبه‌ر ئاشنا به‌ته‌ڵان و ،
وه‌ك شه‌ماڵ ئاشنا به گڕ ..
من ئاشنا بووم .. به‌هاوڕێیه‌ك ..
به ڕه‌وه‌ندێ ، قه‌له‌نده‌رێ له‌شاره‌زوور .!
به‌سێوه‌رێك له ئاوێسه‌ر و
به‌هاژه‌یه‌ك له‌تانجه‌رۆ ..
به‌خه‌مێ له‌خه‌مه سه‌وزه‌كانی نالی و
به‌حوزنێ له‌سوچی دڵه‌كه‌ی قانع ..!
ساڵانێ .. من و ئه‌و ..
وه‌ك ئاو و ڕۆخانه ،
وه‌ك ئاگر و پشكۆ
له‌كوانووی سه‌فه‌رێك دا بووین
سه‌فه‌ر ده‌سوتا و ، ئێمه ده‌سوتاین .!
سه‌فه‌ر ده‌گلا و
ئێمه له‌سه‌فه‌ر نه‌ده‌گلاین .!!
ئه‌سپی شاخ بووین و ڕه‌شه‌بامان ڕاو ده‌نا .!
پڵنگی ده‌شتی بڕوا بووین و
ئاهۆی بێ یه‌قینمان ڕاو ده‌نا .!
ساڵانێ .. هه‌ردوو ، وه‌ك بازو تاوێر ..
وه‌ك ڕه‌وه‌ز له‌ڕه‌وه‌زا ..
له‌میحنه‌ته‌كانی گلان گه‌یشت بووین .!
له‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی نیشتمان و
له چیرۆكی
ته‌نیاییه‌كانی شاخ گه‌یشتبووین .!
من و ئه‌و ، من و سه‌ردار ..
سه‌رداری زاڵ به‌سێبه‌ر و
زاڵ به‌ڕۆژه زبره‌كانی شاخ و
زاڵ به‌خه‌ونه‌كانی ئاینده و
چه‌مه‌كانی دوێنێ ..
ئاو بووین و ئاژه‌نی سه‌ر كێڵگه ..
كێڵگه بووین و نیشتمانی شه‌تڵ و سه‌وزی .!
ئه‌و هه‌میشه له‌من زێتر ..
له‌هه‌گبه‌ی ماندووبوونا
له فرمێسك و له‌شه‌ڵاڵی ماندووبوونا
زێتر چاوی ،
لای ساته‌كانی ژیان و
گه‌مه و سات و كه‌روێشكه‌كانی ئاوا و ئامێد بوو
ئه‌و له‌واندا نیشتمان و
ئه‌و له‌واندا عیشقێ ..
وه‌لێ عیشقێ ..
كه‌ڵه‌گه‌ت تر له‌ڕووباری شیعر و
به‌رین تر له‌پانتایی ته‌راژیدیاكان .!
ئه‌و هه‌میشه له‌سێبه‌ری سه‌فه‌ردا ..
مه‌یلی
خۆره‌تاوی وێنه‌كانی ژیانی ده‌كرد ..
مه‌یلی
گه‌مه‌ی
سپیده‌یه‌كی ئاوا و ئامێدی ده‌كرد ..!!
ئه‌و هه‌میشه ته‌ڕ به‌خه‌می نیشتمان و
من هه‌میشه ته‌ڕ به‌خه‌می شیعر و
ته‌ڕ به‌ژووان
وای خودایه ..
له‌چاوی ئه‌ودا ، نیشتمان چ بوكێكی شیرین بوو !
له چاوی ئه‌ودا .. سه‌نگه‌ر سه‌نگه‌ر
چ عیشقێكی شیرین بوو .!!
وای خودایه ..
وای خودایه ..
وای .. وای .. وای ..
ئه‌و چ شیرین له‌سوره‌ته‌كانی ئا‌ڤێستا و
چ شیرین له‌حیكمه‌ته‌كانی زه‌رده‌شتی هه‌ڵده‌ڕوانی ..!!
وای خودایه ..
وای خودایه ..
وای .. وای .. وای ..
ئه‌و چ شیرین ..
له‌چه‌پڵه‌ی كوردوسانێكی گه‌وره و
چ شیرین ..
له‌چاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆشنی هه‌ڵده‌ڕوانی .!
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌ژی به‌مێژوو
ته‌ژی به‌داستان
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ،
لێوان لێو له‌داستانی مه‌م و زینی خانی و
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌ژی به‌خه‌مه‌كانی بێكه‌س و
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕۆشن ..
ڕۆشن به‌هه‌ساره‌كانی چوار چرای قازی و
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕۆشن ..
ڕۆشن به‌خه‌مه‌كانی ئامێد و قامیشلی ..
وای خودایه .. وای .. وای .. وای ..
هه‌نوكه من ..
له‌به‌رده‌م هه‌ڵاژانی شاخدا
نه‌ك مه‌رگی شاخ چی بڵێم .!
هه‌نوكه من
له‌به‌رده‌م بازی باڵكراوا ..
نه‌ك مه‌رگی باز ، چی بڵێم !
له‌به‌رده‌م ڕووباری نووستووا ..
نه‌ك مه‌رگی ڕووبار چی بڵێم !
بڵێم چی ..؟ ڕوباری هاوڕێ و
باز و شاخی هاوڕێ بڵێم چی ؟
هه‌ر خۆت بڵێ .. هاوڕێ .. بڵێم چی ؟
هۆ لاسه‌كه‌ی
خه‌جه‌كه‌ی دڵی ژیان ..
پایزه برا ..
هۆ هه‌تاوی ونی ئاوا و ئامێد
بڵێم چی ، هێنده نه‌بێ ..!
هێنده نه‌بێ بڵێم چی ..!
هۆ پایزه برا .. هۆ هاوڕێ گیان
له‌دوای مه‌رگت .. له‌دوای كۆچت
كه به‌زه‌ماوه‌ندی گولله و خوێن ..
گولله و خوێنی تاریكه پیاوه‌كان
كۆتایی هات ..
تۆ .. تۆ .. دڵنیابه ..
تا هه‌نوكه‌ش ..
دێ به‌هۆره‌ی تۆ و
چه‌م به‌هۆره‌ی تۆ هه‌ڵده‌سێ ..!!
هۆ هاوڕێ گیان ..
تۆ چه‌قۆی مێژوویه‌كی
نه‌كول ده‌بی و
نه‌هه‌سانت ده‌وێ .!
تۆ هه‌تاوی ناو نسرم و
تۆ سێبه‌ری ناو خۆره‌تاوی .!
تۆ مێژووی ڕاكشاوی هه‌ڵه‌بجه‌یت و
نه‌ك هه‌ر ورده كه‌ژه‌كانی هه‌ورامان ..
تۆ دنیایه‌كت له‌ده‌وره ..
بنوو هاوڕێ ..
سبه‌ی ئاوا و ئامێد ..
سبه‌ی ژیان ..
كۆش و بازاڕیان ده‌وێ ..
سبه‌ی هه‌ر هه‌موومان ..
بزه‌ی نوێمان ده‌وێ ..
بنوو هاوڕێ .. هاوڕێ بنوو ..!
بنوو .. بنوو .!!
په‌روانه مه‌کربازه‌کان
شیعری:ئیسماعیل خورماڵی
من وه سوبحی ئه‌م عیشقه‌وه ..
دیوانێکم له قه‌ڵه‌می چڵه‌گیاکان ،
پڕم له‌شه‌ونمی عیشق و
پڕم له شۆخی هه‌ڵاژاو
پڕم له‌عیشوه‌ی مانگه‌شه‌و
پڕم له‌ختوکه‌و له‌ئاگری دره‌نگ شه‌وی
تاقانه‌دڵداره‌کانی ئه‌ودیو دۆزه‌خ.!
پڕم له چۆمی ئه‌وئاوێنانه‌ی ،
هه‌تاشه‌ویش
پڕن له‌مه‌له‌و له‌شڵپه‌ی کچان !
من وه بازنه‌ی ئه‌م عیشقه‌وه
پڕم له نێچیر و
پڕم له‌جه‌لادی عاشق
پڕم له ڕێگه‌ی عه‌یارو
پڕم ، پڕم
له‌دره‌ختی هه‌وه‌س باز و
له‌په‌روانه‌ی مه‌کر بازو
پڕم له خه‌وی به‌ردو
پڕم له خه‌یاڵی ئاو !
پڕم له‌هه‌ناری خوا هه‌نار و
پڕم له ماچ و له‌لیمۆی ئێواره سنگ !
من وه بازنه‌ی ئه‌م عیشقه‌وه ..
به پڕبوونی ئه‌م هه‌مووهه‌ساره‌یه‌وه
له‌ئێواره‌ی چاخێکی ته‌ڕو
له‌کازیوه‌ی چاخێکی عاشق ده‌چم !
وه‌لێ یاران ..گه‌ر خوداشبم
گه‌ر ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتم له‌بن ده‌ست بێ ،
من هه‌ر ئاشقه ڕوته‌ڵه‌که‌م
مینا جاران ..
هه‌رله‌به‌رده‌م شه‌کردانیکی ئێوه‌دا
بۆن کردنی ڕیحانه‌یه‌کی ئێوه‌دا
هه‌ر وه‌ک گوڵی به‌ر خۆره‌تاو ..
به‌سه‌رشان وبه‌سه‌رسنگی ،
ئێوه‌دا لارلار ده‌بمه‌وه !
دوورم و لێ عه‌یاران
هۆکه‌نیشکه‌شه‌رمنه‌کانی نیشتیمان
من مردنم له‌دوورییا گوڵ ده‌رده‌کا و
من قه‌ڵه‌مم له دوورییا
ڕۆنی عیشقێ وه ده‌ر ده‌خا
به‌شی ئیوه وبه‌شی نانی هه‌موو دڵه‌کان ده‌کا !
دوورم و لێ عه‌یاران
هۆ که‌نیشکه شه‌رمنه‌کانی نیشتیمان
هه‌ر به‌ده‌می دووریشتان
من قوربانی دواین یه‌کتان بم
سێوتان
له‌پڕگاڵی ئه‌م خودایه هه‌ڵدێ و
شه‌ونمتان به کراسێکی ئاوییه‌وه ،
به‌رده‌کانی قه‌راخ چه‌م هار ده‌کا و
هه‌ر وه‌ک و شه‌م ، ئاگر .. ئاگر
له‌دێوانه‌ی چڵه گیاکان ده‌نێ !
دوورم و لێ عه‌یاران
خه‌متان نه‌بێ
هه‌تا ئێوه‌و
بۆڵی سه‌وزی ترێم هه‌بێ
من غه‌زه‌لم به‌غه‌زه‌لی ده‌ریا و
کۆشم به کۆشی جه‌هه‌نم و
کوفرم ، کوفرم
به باسوقی شیرین ده‌چێ !!