
هه‌نووکه من
غه‌ورم
له خه‌رمه‌نی باران و دڵۆپه‌دا !
غه‌ورم
له نێو گه‌ڵا و
قه‌ومه زه‌رده‌کانی پایزدا
غه‌وری ڕه‌نگم و
له ڕاکشانی بارانێ وێڵم
له‌ئه‌نگۆره‌ی ئێواره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێم
بایه‌ک هه‌ڵکا و
له چیمه‌نی ئه‌م سوبحه دا
دڵۆپه‌یه‌کی عه‌یار بمفڕێنێ و
بمدا به بێستوونی شه‌به‌قێکدا
لێ شه‌به‌قێ
وه‌ک سه‌رسنگی کچه‌کانی ووڵات
ژیان له باران و ، مردن له باران و
هه‌وام له باران پێ به‌خشێ !
وه‌ره ئه‌ی یار
با به‌رقاپی ، له‌و هه‌ساره خومارانه بگرین
له‌و تریفانه بنۆڕین
له عاشورای زه‌مانێکدا
زنجیر له پشتی نێرگز ده‌ده‌ن و
سه‌ر بۆ خوێن و
سه‌ر بۆ عه‌یام
سه‌ر بۆ دۆڕانی عیشق نه‌وی ناکه‌ن !
وه‌ره ئه‌ی یار
تۆ بارانت به‌و گوڵانه به‌خشه
له خوێندنه‌وه‌ی باران و شیعر تێر نابن
له خوێندنه‌وه‌ی دڵ شکانی په‌نجه‌ره‌کان تێر نابن
له خوێندنه‌وه‌ی ته‌پ وتۆزی سواره سپیه‌کان تێر نابن
له خوێندنه‌وه و
له مێژوونامه‌ی جریوه وه‌ڕس نابن !
وه‌ره ئه‌ی یار
هه‌تا هاوسێی ئه‌م پایزه‌ین
با به کۆتابێ ئه‌م جه‌نگه
من نیشتیمانی ئه‌م سه‌ره بچکۆله‌ی خۆم
به یه‌ک نمه ئاونگی له‌شت ده‌به‌خشم و
هه‌موو عومرم له هه‌ڵاژانێکدا هه‌ڕاج ده‌که‌م
هه‌ڵاژانێ ، ئاشت بوونه‌وه‌ی جه‌ننه‌ت وجه‌هه‌نه‌م بێ
هه‌ڵاژانێ ،هه‌مووگیانمان پڕکات له خوڕه‌می سێوه‌کان
هه‌ڵاژانێ به هه‌ڵاژانی باران چێ
ووتت چی ئه‌ی یار ، وه‌ره با ئاشت بینه‌وه
با بۆ ئه‌به‌دییه‌ت ، دییه‌مان
له ته‌واشای و‌ێنه‌کاندا وورد که‌ینه‌وه
وه‌ره ئه‌ی یار خوڕه‌مت بێ و
ڕه‌حمی شعرێ له دڵتا بێ !
زستانی 2005ئه‌ڵمانیا