|
|
ٍشیعری:ئیسماعیل خورماڵی
xurmaly@yahoo.de
سپیده‌ت باش له بولێڵێ ،
که‌پڕده‌بی له قه‌تاری شووشه وعه‌تری قاچاخ
له‌بولێڵێ که پڕده‌بی ،
له جووت بوون و له خه‌رمه‌نی
ئه‌و لێوانه‌ی ماچ وخاوبوونه‌وه دێنن !
له بووێڵێ که پڕ ده‌بی ،
له بارێژه وله گه‌ڵای زه‌رد
له دڵداری سه‌ده‌ی نان وفاڵ وساخته !
له بوولێڵێ که‌پڕده‌بی له‌و ده‌نگانه‌ی
هه‌میشه هه‌میشه له‌ودیو ،
کچێنی گیا و
له‌و دیو به‌رائه‌تی عیشق و
له‌ودیو ڕیحانه‌ی سیاوه
سوێن به به‌رد وسوێن به ئاو و
سوین به ئایه و
سوێن به سووره‌تی موغارت ده‌خۆن !
هه‌نێ جاریش وه‌ک و ماسی
له‌به‌ر چیغی ماڵه‌کانی قه‌وزه‌وه
چاو به ڕۆمانی قوڵایی ئاو و
قوڵایی کۆستدا ده‌خشێنن !
سپیده‌ت باش له بوولیلێ ،
که‌پڕ پڕی له‌وساتانه‌ی
دره‌خت به سێبه‌ر و ئاو
به بۆڵ و هێشوی مه‌وجه‌وه خه‌ڵتان ده‌بێ !
شار به‌ڕه‌نگ و
شار به‌درۆ
به‌درۆی شاخدار سووا‌غ ده‌درێ !
سپیده‌ت باش له‌بوولێڵێ
له یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی تالوکه‌دا
که پڕی له قیژه‌ی شاخ و
قیژه‌ی باز و قیژه‌ی ده‌وه‌ن
که پڕی له‌دوکه‌ڵاوی دوا ساتی ئاوایی سوتان
له زیز بوونی ئێواره‌ی ناو شه‌قامه جه‌نجاڵه‌کان
ئێواره‌ی ئه‌و ڕیگایانه‌ی
پڕن له سڵاوی زه‌رده‌په‌ڕ و
پڕن له سڵاوی خۆش گله‌یی و
پڕن له گازنده‌ی ئه‌و کچانه‌ی
عاشقن و عه‌شق په‌روانه‌ی پڕوزاوه !
چران و ده‌میان به‌دوکه‌ڵ ئاخێنراوه !
ئه‌و کچانه‌ی شه‌مامه‌ن وشه‌مامه‌یان
خێسه له بیستانی یه‌خه و به‌رۆک ده‌که‌ن
له په‌یامی هه‌ڵفڕێنی مه‌مدا
ئازادی ئه‌ودیو به‌رۆک و
سه‌مای ناو ئه‌وین وفڕین پیرۆز ده‌که‌ن !
له ته‌کت دام ئه‌ی نیشتیمان
له‌و وه‌ختانه‌ی هه‌موان به ژه‌هراوی ژیان ده‌مرین
هه‌موان به داخی ئه‌م هه‌ساره وێرانه‌یه‌وه ده‌مرین
له‌ته‌کت دام ئه‌ی نیشتیمان
له‌و وه‌ختانه‌ی
هه‌موان سوواری جه‌جاڵی مردن ده‌بین و
هه‌موان وه‌ک یه‌ک ،وه‌ک دوورگه‌کانی مالیزیا و
ماڵه‌کانی قه‌ڵا جوجکانی تۆفانی ئاسیا
به‌سه‌ر سه‌ری تۆفانه‌وه
سڵاوی مردن له یه‌کتر ده‌که‌ین
به‌شه‌رمێکی دۆستانه‌وه
له دۆزه‌خی ئاو ده‌پرسین !
له ته‌کت دام ئه‌ی نیشتیمان
له‌و وه‌ختانه‌ی
ڕیشۆڵه‌مه‌کربازه‌کان
له گۆلاوی به‌فرا
به‌بارووتی ڕاوچیه‌کان ده‌خنکێن و
گوڵه‌مێکانی* به‌یروت * یش
وه‌ک هه‌ره وردیله ڤنس وکه‌نارییه‌کان
به‌سه‌ر چڵی به‌فر وشه‌قامی شاره‌وه
به بارووتی به‌یته‌کانی * نزار * ده‌خنكێن و
گوڵه‌مێکانی خۆشمان وه‌ک په‌روانه
له باڵکۆنی هه‌زار ویه‌ک گوڵدا ،
له باڵکۆنی هه‌زارو یه‌ک شیعرا ،
له‌باوه‌شی ده‌یان قه‌ڵه‌مدا ده‌فڕن وده‌نیشنه‌وه
ده‌نیشنه‌وه‌و ده‌فڕن !!
له‌ته‌کت دام ئه‌ی نیشتیمان
له‌و وه‌ختانه‌ی دڵدار وعاشقانی تۆ
بۆ به‌ر هه‌یوانی بزه‌یه‌ک
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی لای شه‌م
وه په‌یژه‌ی هه‌زاران هه‌زارهه‌ساره‌داهه‌ڵده‌زنین و
له جێ ژووانی دوعایه‌کدا
به سه‌قه‌ری شه‌رمێکه‌وه
به‌هه‌شتی خوا وه لا ده‌نێن و
جه‌هه‌نه‌مێ هه‌ڵده‌بژیرن
جه‌هه‌نه‌مێ
نیشتیمانی به‌دمه‌ستان وهه‌موو کچه کوژراوه‌کان !
نیشتیمانی گوناه وئاگر وجوانی !
نیشتیمانی بازی مه‌م و فڕینی مه‌م
باده وساقی
له جێ ژووانی دۆعایه‌کدا
به‌سه‌قه‌ری شه‌رمێکه‌وه
قه‌ڵه‌م بڕێ
له کاڵه‌کی پاڕاننه‌وه ڕاده‌ده‌ن و ده‌ڵێن :
خودایه تۆ
ماڵه‌کانمان
پڕکه له دوکه‌ڵ وله جریوه
ده‌قه‌کانمان پڕکه
له بوێری
له جورئه‌ت وله‌عیشقی مێ !
به‌هه‌شت بۆ تۆ و
ئێمه ته‌نێ ڕه‌نگه‌کانی
ناو باڵی که‌نارییه‌کانمان به‌سه بۆ ژیان !
به هه‌شت بۆ تۆ و
ئێمه‌ته‌نێ ده‌نگ ونووزه‌ی
هه‌رزاڵێکی ووشکمان به‌سه بۆ ژیان
له‌و وه‌ختانه‌ی * مینا *
به‌کراسێکی سیم داری قورمزه‌وه
له تازه دێ ، تا ده‌گاته پێنی دێ
به مه‌وجێ له چوون و له جوانی
به دووهه‌ناری سه‌ر سنگ و
به‌دووبۆڵی پڕتیشکه‌وه
به‌فری هاوسێ و دڵی هاوسێ و
به‌ردی هاوسێ به دین ده‌با !
له‌ولاشه‌وه که دێته‌وه
هه‌مان به‌ژنی شووشه ئاسا و
هه‌مان نازی هه‌ناران و
مه‌مۆله‌ی ژێر کراسی ته‌ڕ
چاوی ته‌ڕ ونازی ته‌ڕو
گه‌مه‌ی که‌روێشکه‌هه‌تاوی ، ناوچیمه‌نی به‌فر و
گه‌مه‌ی له‌شی ژێر کراسی ته‌ڕ وقورمز
دیسان به‌ور و
دیسان به‌رد و
دیسان هاوسێ به دین ده‌با !
له ته‌کت دام ئه‌ی نیشتیمان
له‌ودیو هه‌ڵبرژانی به‌فر و
ڕه‌قبوونه‌وه‌ی پێی ئاگردا
له‌ودیو تنۆی ناو ستیان و
له‌ودیو گوڵستانی عیشق و
ئاونگی سه‌ر هه‌رمێ ی ( مینا ) و
له‌ودیو چۆڵستانی خه‌میشه‌وه
له ته‌کتدام ئه‌ی نیشتمان
ئه‌ی ووڵاتی ئاونگ و گوڵ
په‌روانه و گوڵ
شه‌هید و گوڵ
من له‌گه‌ڵتام !!
سپیده‌ت باش ئه‌ی نیشتمان له بوولێڵێ
که پڕ پڕی له پرسیاری چۆله‌که نه‌گبه‌ته‌کان و
له سێبه‌ری کێله نه‌گبه‌ته‌کان !!
که پڕ پڕی له توڕه‌یی ئه‌و شیعرانه‌ی
توڕه‌ن له ڕه‌وه‌ز و
توڕه‌ن له باز
توڕه‌ن له‌و پیاوانه‌ی
له قرچه‌دا به‌فری درۆ دێنن
له به‌فردا دارستانێ به گڕه‌وه دێنن !!
توڕه‌ن ،توڕه‌ن ئاله‌و شاعیرانه‌ی
شیعر به شه‌ر‌ت ده‌نوسن و
شیعر
به شه‌ر‌ت به‌و که‌نیشکانه ده‌به‌خشن
له ته‌واشای ڕووت بوونه‌وه و
ته‌واشای ئێواره لیمۆ و
له شه‌لالی
جوانیان بێ به‌شیان ناکه‌ن !!
زه‌مانه‌یه ئه‌ی نیستمان زه‌مانه‌یه
سه‌رده‌مانێ ئێمه‌ش که‌سمان ڕازی نه‌بووین
وه‌ک په‌روانه ده‌می مردن
له سێبه‌ری باخچه‌یه‌کدا بمانێژن !
وه‌کو ماسی ده‌می ده‌مردن
ته‌نها چه‌م و کچانی ئاو
به‌حیکمه‌ت ومه‌له و ئه‌وینمان بزانن !!
زه‌مانه‌یه ئه‌ی نیشتمان زه‌مانه‌یه
ده‌بێ ژیان
تاماوی چ ژه‌هرێکی لێ بتکێ
وه‌ختێ کۆتره‌کانی عیشق
به‌گمه‌وه هه‌ڵده‌پڕوزین !
وه‌ختێ
(مۆنالیزا )کانی ووڵات
مینا وه‌نه‌وشه‌ی چه‌م سیاو
به ستیانی چکۆڵه‌ی هه‌زار ڕه‌نگه‌وه
ووشک هه‌ڵدێن !!
نه‌ده‌میان به ماچێ ده‌گاو
نه ڕۆحیان به ختوکه‌یه‌ک ته‌ڕ ده‌بێته‌وه !
ده‌بێ ژیان
تامی چ ژه‌هرێکی بات
وه‌ختێ به‌فر
ده‌می بارین و پرووشه
له‌سه‌ر برژانگی عه‌یاره کچێ
داده‌نیشێ
لێ ی دانیشێ و
به‌ده‌می ته‌وسه‌وه بڵێ :
یارانی خاک
هه‌موو ساڵێکتان به‌خۆشی
شاخ و شه‌هید
گوڵ و قه‌یره
هه‌موو ساڵێکتان به‌خۆشی
له هه‌زاره‌یه‌کی نوێ و
له ساڵێکی نوێ
به‌ده‌می ته‌وس وژه‌هری ته‌شه‌ره‌وه بڵێ
یارانی خاک به‌خاک بڵێن :
سڵاو خاکی داماو سڵاو
به‌رد ده‌گریه و
ئاو ده‌گریه و
سیاسه‌ت بازه‌کانی تۆش هه‌ر ده‌خه‌نن !
ئاسمان ده‌گری و
هه‌ساره و باران قژ ده‌ڕنن
سیاسه‌ت بازه‌کانی تۆش هه‌ر ده‌خه‌نن !
زه‌مانه‌یه خاکی داماو
زه‌مانه‌یه
ڕۆیی شاخ و شه‌و شۆڕش ڕۆیی
ڕۆیی خوێن و خه‌ون و خه‌رمانه ڕۆیی
ئه‌مێستا کێ
به‌ڵاڵوکی موحیبه‌تێ
له‌نێو ده‌می ئه‌م ڕۆژانه‌ت ده‌نێ
ئه‌وین به تاڵانی ده‌ڕوا و
عه‌تر به نارنجۆکی قاچاخ و
نارنجۆکیش
وه‌ی
وه‌ی له نازی نارنجۆک
به‌مسکی ئاین ده‌مه‌شێ و
به تکتی به‌هه‌شت ده‌مه‌شێ !!
وای خودایه ئێمه و وه‌ته‌ن
چه‌نه پڕین له تالووکه
له ده‌مێکدا
پیریمان خولیای گه‌نجیه و
وه‌ک هه‌نووکه له ئێواران
له چڵی ژه‌هر چایه‌ک و
له پایزی شیعر
دێڕی سه‌خت و دڵی سه‌خت
وای له پایز
وای له دڵ و
دێڕی سه‌خت
تازه گوزه‌شت ئه‌و ڕۆژانه‌ی
من له عیشقا
به‌رماڵم به به‌رماڵه‌که‌ی سندیباد و
غه‌زه‌لم به غه‌زه‌لی وه‌فایی ده‌ڕۆی !
سڵاو په‌روانه مێ سڵاو
سڵاو کچه‌کانی ووڵات سڵاو
تاک تاک وه‌رن
سه‌رتان بنێن به سنگمه‌وه
سێبه‌ری هه‌ر تاڵه موویه‌ک ده‌ڕۆن
وه‌کو ئه‌وسا
پڕه له ئاگر و
پڕه له ختوکه و
پڕه له قه‌سیده !!
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی هه‌ر باسوقه
گۆشتێکی من ده‌ڕۆن
پڕه له ئازادی و
پڕه
له ئه‌ندێشه‌ی هه‌زار ڕه‌نگه و
پڕه
له گه‌نمی به که‌روێشکه‌ی هه‌ڵاژانتان !
دره‌ختێکی ڕه‌شتاڵه‌م و مینا جاران
به‌فر به ئاڵۆش و
ئاڵۆش به به‌فرتان ده‌ده‌م !
درۆ ناکه‌م په‌روانه مێ درۆ ناکه‌م
ڕێ ی شه‌قامی هه‌ر باڵێکم بڕۆن
پڕه له ئێواره و
پڕه له سرودی نازتان !!
ده‌بێ ژیان
تامی چ ژه‌هرێک بات
وه‌ختێ به‌فری سه‌ر برژانگ و
به‌فری میوان
به‌ده‌می ته‌وسه‌وه بڵێ
یارانی خاک به‌خاک بڵێن
کێ ده‌زانێ هه‌نوکه تۆ
بۆ خوڕه‌می عه‌تری دزراو ده‌گریت ؟
یان یان بۆ ئازادی دزراو ده‌گریت ؟
کێ ده‌زانێ هه‌نوکه تۆ
که‌شتی برینی ئه‌مجاره‌ت
ده‌گاته ڕۆخ
یان هه‌ر له‌ڕێ
غه‌ور ده‌بێ و
نیشتیمانیش
وه‌ک زۆرمان ، گۆڕ غه‌ریب ده‌بێ !
یان ئه‌ویش وه‌ک هه‌نێ شه‌هید
به‌شی به‌شی
نه‌ختێ حه‌رف و
به‌شی
تۆزێ شمشاڵ ده‌بێ !
شه‌یپوور ده‌گری و سنوور ده‌گری و
سیاسه‌ت بازه‌کانی تۆش هه‌ر ده‌خه‌نن !!
ئه‌ی نیشتیمان
به‌فرانباری / 2005 /ئه‌ڵمانیا