دوو ماچی ڕووت

شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
سه‌ده‌یه‌که تۆش له گله‌یی تێر نابی
سه‌ده‌یه‌که
من ده‌ڵێم نزیکه واده‌ی ڕامووسان و
ووردبوونه‌وه له چۆله‌که خورماییه‌کانی یه‌کتری
تۆش ده‌ڵێ ی سیا گیان دووره
من ده‌لێم هاکا ڕوبارێ ..
له گڕ و ماچ هه‌ڵی گرتین
له پیینی پلوسکه نارنجییه‌کانی موحیبه‌تدا
توڕی داین و
بووین به‌داری ده‌سماڵ گره‌ی خۆشه‌ویستی
تۆش ..تۆش ده‌ڵێ ی نه‌بووه‌وه و نابێ ..
زه‌مانی لاس وخه‌زاڵ ڕۆیی سیا !
من ده‌ڵێم تاریکی مه‌چۆ ،
کچێ وا به‌ڕێوه‌یه
سه‌ر قه‌تاری شه‌وه په‌مه‌ییه‌کان
هه‌وه‌ڵینیان ،
به‌هاری به‌خته‌که‌ی خۆمان
شه‌وی به‌یبوون وبوغورد وڕووتبوونه‌وه
تۆش ..تۆش ده‌ڵێ ی ورێنه‌یه
به‌م زستانی بێوه‌فایی و
به‌م خوڕه‌می ناپاکییه
خورافاته
تاریک مه‌چۆ
قه‌تاری چی و شیفۆنی چی ؟ญญ
من ده‌ڵێم گوێم له جریوه‌ی ڕۆژێکه گه‌ش
له‌و ڕۆژه‌دا پێده‌چێ من
عه‌یاره گوڵ
ته‌مه‌نیشم
به سێبه‌ری
سێبه‌ری چی وجریوه‌ی چی ؟
من ده‌ڵێم که‌نیشکه‌پایزه ..
نزیکه نزیکه واده‌ی
تێکه‌ڵبوونمان ، هاکا کچێ
هاکا هاکا ، له‌ئاگری نێوانمانا
دۆزه‌خ ..دۆزه‌خ به به‌هه‌شت و
تۆش ..تۆش ..ده‌ڵێ ی
هه‌وراز مه‌چۆ
تاریک مه‌چۆ سیا
ته‌یری عاشق
له دارستان سه‌وزی ده‌با و
زارۆک له پۆل ته‌باشیر و
ماسی له‌ئاو ،
نهینی ئاو !
تۆش له سنگ
سێ‌و وپرته‌قاڵی ئاگر ده‌به‌ی !
وه‌لێ ئازیز تۆ ته‌واشا
له ناو مندا
چه‌ن پێچه‌وانه‌یه گوڵم بردنه‌کان
په‌روانه‌یه‌ک په‌یا ده‌بێ و
گوڵ ده‌فڕینێ !
سه‌وزاییه‌ک په‌یا ده‌بێ و
نوور بۆپایز وه‌لا ده‌نێ !
به‌رزاییه‌ک په‌یا ده‌بێ و
هه‌وا بۆ شیعر هه‌ڵده‌گرێ !
تۆ ته‌واشا
له ناو مندا
چه‌ن پێچه‌وانه‌یه گوڵم بردنه‌کان !
زستانی 2004/ئه‌ڵمانیا