ئێرۆسا
ئیسماعیل خورماڵی
به زستانی قرچه قرچ و .. به هاوینی پرووشه‌وه
ئه‌م مه‌خلووقه سه‌رگه‌ردانه‌ی قاپی عیشق و هیجره‌تی ڕۆژ
له‌گه‌ل ته‌رزه‌و هه‌ڵه‌مووتی هه‌ر ڕۆژێكدا
كه چووبێته ناو سێبه‌ره ڕژاوه كانی مناڵی و
ئێواره‌یه‌ك جێ پێ ی عیشقی هه‌ڵگرتبێ ..
سپیده‌یه‌ك له ختوره‌ی خۆشه‌ویستی و
له گره‌وی مه‌رگ و عیشق ڕووانیبێتی
هه‌ربۆ ئه‌وینی تۆ بوووه ..
ئه‌ی تۆ له كتێبه‌كانی ئیسماعیل زێده‌تر بڵێ كامه ماڵت ..
له ڕه‌شایی چاوانی من ..زێده تر بڵێ كامه چاو
جێ ی ته‌وافی خۆشه‌ویستی و مله‌ت بوووه
دوورم دوورم ..ده‌تۆش گوڵم
هه‌ر به دووری باسووقی ئه‌م شیعره بجوو ..
ئه‌م سه‌ر شێتی خانه خه‌رابه ..
ئه‌و ده‌مانه‌ی تۆ له شارا
بۆ به‌یانی باشێكی ئه‌م..سه‌رت ..به ماڵی زۆر شیعرا ده‌كرد
ئه‌م ..ئه‌م له سه‌ختایی نێوان سه‌عاته تاریكه‌كانا
هه‌ر كوێره زێ یه‌ك مه‌رحه‌بای بكردایه..
ئه‌م فرمێسك و ئه‌م ماسی ڕۆحی ده‌دایه..
له عیشقی چاوانی ئێوا..
كه‌م جۆگه‌ما ..ئه‌م سه‌رشێتی خانه‌خه‌رابه..
ده‌س له‌ناو هه‌ناری سنگیا به ڕنگ نه‌كاو
جه‌سته‌ی نه‌داته به‌رڕێژنه‌و
به‌ر پشكۆی ختوكه‌كانی شه‌و..
من ده‌مناسی..ئه‌و سه‌رشێتی خانه‌خه‌رابه..
كه حیرسی نیشتمان ده‌یگرت..من حه‌وت ڕه‌وه‌ز دوور ده‌وه‌ستام..
تا نه‌گوێم به فوغان پڕبێ و..
نه گوێم له خوڕه‌ی هه‌ناسه‌و هه‌نسك ی بێ..
من ده‌مزانی..له‌گه‌ڵ بزه‌ی به‌ڕه‌زای هه‌ر زه‌مه‌نێكدا..
هه‌ڵتوتایه..هه‌ڵتوتایه و
سه‌ری له‌ناو..ڕیحانه‌كانی دووكه‌ڵا ..سپی بووایه..
ئیدی ئه‌و..ئه‌و وه‌ك باڵنده‌یه‌كی زامار..
به خه‌یاڵی پرخه‌یاڵی ووڵاته‌وه ده‌یزریكاند..
هه‌رچه‌ن هه‌رچه‌ن..نیشتمانیش هه‌ر جوانی یه‌ك بوو له‌خۆیان ..
ئێواره‌یه‌كی په‌مه‌یی ئاسمانی خۆی..
له‌وه‌ته‌ی بووم به‌نوێترین گۆرانی غوربه‌تی شه‌ڕ
وه‌ك ئیسماعیل..كه‌م بازننه‌ی خۆرنشین ماوه..
لێره نه‌بمه گۆرستانی پێكه‌نین و
له‌كه‌سه‌ری..له‌كه‌سه‌ری شینه فیرقه‌تی ڕوَحا..
ئه‌ندێشه بالم نه‌داتێ و..وه پاڵ وه‌نه‌وشه‌وه..
توتڕكی ئه‌م به‌یتانه‌م به‌گژدانه‌یه‌ن..
شیعر خۆش بێت هه‌موو شتێ..
هه‌موو شتێ..ده‌مكاته ره‌ِژووی نیشتمان
له‌خه‌یاڵی له‌شه ماسی ژێر ئه‌ته‌كی..
هه‌تا له‌حزه‌ی هه‌ڵكزانێك..
درێژتر له رشێگاكانی..نێوان حه‌قیقه‌ت وعه‌ده‌م..
ساده‌تر له‌هه‌ره‌ِشه‌كانی موحیبه‌ت..
گه‌رم تر له‌و گوڵه‌سات و چركانه‌ی ئه‌و
وه‌ختێ..له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی خۆرێكدا..
ئه‌و ..ئه‌و پێلوه‌كانی شین ده‌كردو..
شه‌ره‌ِن گێزه دۆراِوه‌كانی ووڵاتیش
خوێن..خوێن پۆستی ماڵه‌كانیان بوو..
ئێ ی ئیرۆسا..ئه‌ی هه‌واری ماندووبوون و..ڕچه‌یه‌ك له سه‌فه‌ری من..
تۆ پێم بڵێ..من چۆن گوڵه سپیه‌كانی ده‌ربه‌ندی شه‌و
به گوڵه هه‌ناره‌كانی..به‌ر جۆگه‌ی ڕۆژ بناسێنم..
من چۆن..چۆن بگه‌مه ئه‌و كچانه‌ی
له پایزا وه‌رزی گوڵن و
له‌به‌هارا پایزێكن نه‌حس و دڵ به‌رد..
ئێ ی ئیرۆسا ..وه‌ره و بڵێ..
به‌وه‌نه‌وزی تاق تاق كه‌ره‌ی خۆشه‌ویستی و
به‌گلێنه‌ی قه‌له‌باچكه‌ی خوێنه‌وه خوێن..
كێ زمانی گێڕاننه‌وه‌ی بیرده‌مێنێ و..كێ..
كێ حیكایه‌تی سنه‌وبه‌ره پیره‌كانی لێ ناگۆرێ..
ئێ ی ئیرۆسا..ئه‌ی په‌نجه‌ره‌ی شه‌كه‌تی من..وه‌ختێ كه من..
وه‌ختێ كه‌من ..شێتایه‌تیم كه‌وته چه‌پڵه و
بێ ڕوخسه‌ت ..بێ ڕوخسه‌ت له شیعر و
له عوشاقی شیعریش دیسان..
كتێبه پایزییه‌كانی شار‌و
ڕه‌نگه بێ ئابڕوو وه‌كانی نیشتمان و
مه‌یخانه ڕۆشنه‌كانی ڕێ و..
ئێوارانی..شارێكم له خه‌ڵوز چۆڵ كرد..
تۆ به‌ر حه‌وشه‌ی..ماڵێك بووی له دۆڕان نزیك..
وه‌ختێ كه‌من..له‌ته‌ك ڕێوییه له‌ڕه‌كانی حه‌یاتێك چووم
ئیدی ویقاری بڕیارێ..مینا مینا سه‌ری دایكم
له سركه‌یی سه‌فه‌رێكدا جێ ی كردمه‌وه..
ڕێگه‌كانی پشت تونێلی ئاسوده‌یی و
هه‌ناره مێخۆشه‌كانی لاڕێ ی عیشق و
وه‌كو ماسیش..
چرپه‌كانی ماڵێك له ئاو..
به‌خۆرهه‌تاوێكی غه‌ریب بناسێنم..
خۆره‌تاوێ..بۆ چرۆكانی موحیبه‌ت..
خۆره‌تاوێ بۆ ژووان و
خۆره‌تاوێ بۆ خزم و خوێش..
ئێ ی ئیرۆسا ..وه‌ختێ كه‌من..
خاڵخالۆكه‌ی سه‌ر ته‌وێڵی ڕاراِیی تۆم..
ده‌دایه له‌پی پێكه‌نین..
خۆرنشینێ به فرمانی خۆشه‌ویستی
كه‌وتمه عیشقی..چه‌قۆكانی برایم و
به‌ڵام مانم ..مانم له‌وێ
له ده‌س دانی شه‌مامه‌كانی عیشق بوو
بۆیه شه‌وێ گه‌رچی ترس ..وه‌كو به‌فر..
سلێمانی له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپێك ده‌نا و
من ئه‌و هه‌ڕه‌می قرچاوی بارووت خانه‌م دا به‌كۆڵاو
تا هه‌رمێ كه‌ی دڵیشم جێ هێشت..كه‌ژووان بوو..
به‌ڵام خه‌سار..له یه‌كه‌م ده‌ربه‌نی شارا
له‌سه‌ر ئه‌سپی به‌فر گلام..
قۆردونێكم له ده‌ست وون بوو..
سه‌نگایی ڕۆح خۆشه‌ویست بوو
دایكم ئه‌وسا
له پووله‌كه‌ی ماسیه گه‌وره‌كانی زه‌ڵم و
له شیلانه‌كانی سه‌ری..پێ ی به‌خشی بووم..
خه‌سار دایه..نایه‌ته بیر..وه‌رزو ساڵی پێكه‌وه بوون
به ژماره‌ی پلیكانه‌كانی سه‌ربان..هێنده ساڵه..
كه‌سمان ..كه‌سمان گوێمان له نوكته‌ی یه‌ك نه‌بووه و
كه‌سمان پێكه‌نینی ئه‌ومان
نایه‌ته‌وه چاوی خه‌یاڵ
وای دایه گیان..ته‌مه‌ن چ داس و كۆته‌ڵی ئاوا بوونه..
عه‌ینه مه‌لی ئه‌و شه‌وانه له‌كوێ نێژران..فڕینه كوێ..
تۆ..تۆ..له ئامێزی باوكما..
خه‌زاڵێ ..گوڵێ بووی له خوێن..
ئه‌ویش..ئه‌ویش..لاسێ له‌ئاگر و
خانه‌خه‌راب عاشقێ شێت...
خه‌سار دایه..هه‌نوكه گه‌ر چاوه‌كانت
دوو ئینجانه‌ی پڕ گڵ و له گڵ نه‌بایه..
ده‌مووت وه‌ره..تۆش خۆت بنێ چه‌می كفر و
نه‌ك به‌ته‌نێ-بناوچ-ی حه‌وشه‌كه‌مان
زێ خنكاو و..پێده‌شت مه‌حشه‌ری په‌روانه و
گه‌ڕه‌ك گه‌ره‌ِكێ له چۆڵی..
قاژوو وه‌كانی وولاَت خۆش بن.،
ئێسته دایه..نیشتمان ته‌رمێكی گه‌وره و
هه‌ر خۆی گۆرستان وهه‌ر خۆی هه‌زار هه‌زار ته‌رم..
وای دایه گیان..هه‌نووكه حاڵی مردن..
پێچاننه‌وه‌ی كتێبه په‌مه‌ییه‌كانی زه‌رده‌ی بوون و
كۆتایی شه‌پۆله‌كانی موحیبه‌ت و
ئاوسانی بوونه به نه‌بوون...
ئای دایه گیان..ئه‌ی نادیاری هه‌میشه شین له‌ڕۆحمانا..
ده‌مێكه‌زۆر..زۆر ده‌مێكه..
به‌ناو په‌ڵه گوڵه به‌ڕۆژه‌ی هه‌واڵی یه‌كا نه‌چووین..
ده‌م و چاومان له‌گوێ كووانووی سه‌ردانێكدا نه‌شتووه..
هه‌نوكه من مێوێكی باڵا كورت و پیر..
- ژووان - كوڕه‌زایه‌كی به‌دبه‌خت و
- ترێ- شیرین ترین بووكی نیشتمان و
وه‌فاترین كچی زه‌وی..
ئی ی ئیرۆسا..ئه‌ی بارانی عه‌زابی ڕێ..ئه‌و ڕێگانه‌م لێ وون مه‌كه..
من سه‌ر پشتی هێسرێكی زامار لێره داینام..
ماندووم..ماندووم..
دوێنێم ووڵاتی- فروغ – و ماڵی- نیما - و سوپهه‌ری بوو..
ئه‌مڕۆم..ئه‌مڕۆم مالی ئیسماعیله گه‌ر لێم گه‌رێن..
گه‌رمم كه‌وه..زه‌مه‌ن ته‌نها نه‌ماڵی منه نه هی تۆ..
ملی ئه‌و گوڵه شیعرانه ڕاست كه‌ره‌وه..ره‌ِنگه سبه‌ی..
تۆ ببیته هه‌راترین شیعری دوای شه‌ڕو ..ئیسماعیلش..
یاقووته هه‌نارییه‌كانی..له‌سه‌ر به‌فری هه‌نێت ڕێزكا و
لێره..هه‌رای..كۆڕێ سازكا..
تۆ چۆله‌كه‌كان راِسپێره‌و به‌ئاو بڵێ..
با داوه‌تی ئه‌و ماسییه‌كه‌ژووڵانه بكا..
كه به‌نه‌وه ده‌چنه‌وه سه‌رشیعری ته‌ڕو
كه وه‌چه‌یان له بابانی قه‌سیده‌یه..
به-با-ش بڵێ ئه‌گه‌ر كرا..
ئه‌م فرسه‌ت و كۆڕی عیشقه له ده‌س نه‌دا..
هه‌موو ڕۆژێ..غه‌ریێ ناگاته ئێره و
هه‌موو جارێك سه‌رێك نایه و..نابێته گوڵدانی شیعر..
وای له شیعر..ئاخۆ ئێسته..
ئێسته به‌م هیجره‌تی عیشق و ..به‌م ئاوه‌دانی غوربه‌ته ..
هۆ گوڵه‌كه‌ی ناو دۆزه‌خی برا كوژی..تۆش..
تۆش سه‌ره‌تای یاده‌وه‌ری كام خۆرنشین..
بۆ گوڵه مۆره‌كانی خۆت ئه‌گێریه‌وه..
ئه‌و چركانه‌ی..نزیك له چركه‌كانی هه‌ره‌س
كه‌وتینه ژێر پێ ی دڵۆپه سپیه‌كانی خۆشه‌ویستی و
ئه‌و چركانه‌ی .. ئه‌و چركانه‌ی ..ده‌ممان بوو به ماڵی نوقل
ئه‌و وه ختانه‌ی من چه‌تره‌كه‌م لێ ده‌فراِنی و
تۆش به‌و جلكه ته‌رانه‌ی بارانه‌وه
له‌و په‌رییانه ده‌چوی كه هه‌ر خووا..
خووا له كتێبه‌كانی خۆ‌یا ناوی بردوون
- ئای گوله‌باخ ده‌شێ ئێسته ..دلنه‌واییت به كامه شیعر به‌یته‌وه ..
-خه‌ممه ..خه‌ممه ..شه‌وێ به یه‌كه‌وه ..گه‌مه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌كه‌ین
تۆهه‌نار ئاوی زمان نه‌دا و ..كراسی یه‌ك له‌یه‌ك دانه‌ماڵین..
- تۆ به‌سه‌ر هه‌رێزی سنگما ده‌س نه‌گێری و
- من كاره‌بای له‌شێكی ڕووت ووشكم نه‌كا
+ نا ..ئیسماعیل.. نا ..كۆتره‌كانی ڕاراِیی له خشته‌ت نه‌به‌ن
من ..من..بۆ تۆ ..سروشتێك به گه‌زی سروشت
من ..من ..بۆتۆ ..مه‌زن ترین چاوه‌رووانی
هاو‌ین وه‌ك خۆم
پایز وه‌ك خۆم
وه‌رزه‌كانی تریش دیسان وه‌ك خۆم
وه‌رزه‌كانی تریش دیسان وه‌ك خۆم..
به‌هاری /1998/ئه‌سینا