فیرده‌وسی رِه‌نگه‌كان

ئیسماعیل خورماڵیَ
درێغا دڵم درێغا، چۆن دڵت هات
لاولاوی به‌ر په‌نجه‌ره‌كانی ئیسماعیل
به‌و تاریكییانه به‌خشی
له سێبه‌ری مه‌رگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن
به‌ئاوی عه‌ده‌ما هه‌ڵپه‌ی ئێره‌یانه!
درێغا گوڵم درێغ،
خۆ من ده‌مووت:
ئه‌گه‌رگوڵان له سپیده‌باخان هه‌ڵێن
گوڵه‌كه‌ی من قه‌ت هه‌ڵنایه
خۆ من ده‌مووت : گه‌ر هه‌ساران له بووڵێلان بچنه تۆران
ئه‌ستێره رِووخۆشه‌كه‌ی من قه‌ت ناتۆرێ !
خۆ من ده‌مووت : دڵدارانی هه‌موو دنیا له رِه‌نگ هه‌ڵێن
له رِه‌نگ له شیعر هه‌ڵنایه !
درێغا دییه‌م درێغا خۆ من ده‌مووت :
ئه‌گه‌ر هه‌موو نوقڵه ژنه‌كانی دنیا
به‌ئه‌لف و بێ ی پیاوان هه‌ڵێن
ئه‌م دۆسته‌ی من له عه‌تری من ته‌ژی نابێ !
ئه‌مێستا وه‌ی به‌رد له به‌خت بارێ
چ ناسكانه ، له‌ودیو شووشه‌ی بێ ده‌نگیه‌وه ده‌رِوانی
ده‌رِوانیته ئێوارانی سنگی من و
مه‌رگی ماسیه نارنجیه‌كان !
درێغا دییه‌م درێغا
وه‌ك ته‌مه‌ن چۆن ده‌مده‌یته به‌ر دووشی پیری !
له‌رِووباری چ ژه‌هرێكم هه‌ڵده‌ژه‌نی !
تۆ نازانی گوڵه‌كه‌م نا ئه‌م متبوونه‌ت چه‌ن به‌كوژه !
به‌ره‌و مێرگی چپه و عه‌ترم ، له‌شكری چ خوێنێكه تاڵ ؟
تۆ نازانی گوڵه‌كه‌م نا به‌م متبوونه‌ت
چ ژه‌هرێكت نا به‌لێوی ، گوڵه ووشكه‌ڵه‌كانه‌وه
به‌لێوی تاقانه شه‌وی ناو عیشقه‌وه
درێغا گوڵم درێغا خۆ ئێمه هه‌ر شه‌وێكمان بوو
له‌په‌نجه‌ره‌كانی عیشق وردبینه‌وه !
شه‌وێكمان بوو ، رِه‌نگه‌كانی خۆشه‌ویستی تیا دابه‌ش كه‌ین !
وای گوڵه‌باخ له بویری ئه‌وشه‌وه‌مان
له بوێری خۆشه‌ویستیمان
چ تاوێكی به‌ترس بوو ، لێزمه‌ی له‌زه‌تی ئه‌و شه‌وه
چ گرِێكی بۆن خۆش ده‌یكردین به‌رِه‌ژوو !
له‌شكری چ هه‌وه‌سێك بووین بۆ گیانی یه‌ك !
چ شێتانه به وه‌نه‌وشه‌ی زمان
گه‌رد و تۆزی سه‌ر په‌نجه‌ره گۆشته‌كانی یه‌كمان ده‌سرِی
درێغا گوڵم درێغا ئه‌مێستاكه‌ش
چه‌ن به‌كوژه ئه‌م متبوونه‌ت
گۆرِستانی چ مێرگێكه
ته‌رمی ئه‌م هه‌موو نێرگزه خومارانه !
سه‌ر هه‌ڵبره ، بارانی چامه‌یه‌ك كه‌سك به‌سه‌رته‌وه خورِه‌م ده‌كا
بێ شك گوڵم ، تۆ ته‌ماشا چ له‌شكرێ
له‌چۆله‌كه‌ی خۆشه‌ویستی به‌دووته‌وه‌ن !
ئێستێ بكه‌و نازێ به نازی گوڵان چێ
ده‌زانی گوڵم لێدانی ، دڵی چه‌ن گوڵ بانگت ده‌كه‌ن
هه‌ناسه‌ی چه‌ن هه‌ڵاله‌ی سوور بانگت ده‌كه‌ن
ئاورِده‌وه و ئێستێ بكه وه‌رِووی ئه‌و شه‌وه‌دا
وه‌رِووی ، ئه‌و چپانه‌ی بوون به شیعر و بوون به خه‌ڵوز !
ئاورِده‌وه و دار بناوچه‌كانی پیریم شین كه‌ره‌وه
ئاهێك به‌م گوڵانه‌م به‌خشه‌وه تۆ
ده‌ی ئاورِێ به‌ردی به‌ختم به‌م كێله‌وه بنێ
ئه‌م رِه‌نگه‌م لێ به‌ره و ، رِه‌نگیكی ترم به‌رێ !
ده‌ی ئاورِێ ، ئه‌ی رِووباری سه‌ما و جوانی
ئه‌ی فیرده‌وسی رِه‌نگه‌كان
ئه‌ی رِۆحی له میوه خوڵقاو
قورسه ته‌نێ شه‌رِ له‌ته‌ك یاده‌وه‌رییه‌كان
قورسه ته‌نێ گه‌مه له‌ته‌ك رِه‌نگاڵه‌ی رِه‌نگه‌كان
ده‌ی ئاورِێ ئه‌ی رِۆحی له میوه خوڵقاو
ئاوێك به‌سه‌ر ئه‌م ئاگرانه‌دا كه تۆ
تۆ به‌خۆت نه‌بوو رِژایته رِوباری ئیسماعیله‌وه
منیش ، منیش به‌خۆم نه‌بوو
رِژامه نێو فیرده‌وسی رِه‌نگه‌كانته‌وه !
كه‌وابوو ئه‌ی چه‌می رِه‌نگ و سه‌ما
وه‌ك سێوی سه‌وز ، ئاوی عیشق لای دامه تۆ !
تۆش زمانی قه‌ڵه‌مێ هێنایتیه ئێره، لێ زمانێ
شین شین وه‌ك وه‌نه‌وشه و ئاگر ئاگر وه‌كو عیشق !
لێم ببوره ئه‌ی فیرده‌وسی وابه‌سانا كه‌وتمه داوت
رِه‌نگه رِه‌نگه له بوونمه‌وه ، خوا شه‌وێكی ئاوای به من نه‌به‌خشی بێ !
له‌باخه‌كانی له‌زه‌تدا ، هێنده‌ی ئه‌و شه‌و
ئاوا خۆم سه‌وز نه‌دی بێ
له‌بوونمه‌وه هێن به دڵ پێ نه‌كه‌نی بم !
هێن به دڵ گوێم نه‌دابێته هاژه و شه‌لالی گۆرانی !
لێم ببوره ئه‌ی فیرده‌وسی
رِه‌نگه رِه‌نگه له بوونمه‌وه دڵم ئاوا
خه‌ڵتانی جوانی نه‌بوو بێ و
ده‌مم ئاشنای زه‌یتونێكی وا نه‌بووبێ !
رِه‌نگه رِه‌نگه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌و شه‌وه نغرۆی شیعر بم
له‌وپه‌رِی ژیانه‌وه خوا تۆی هێنابێ !
لێم ببوره ئه‌ی فیرده‌وسی ،
قورسه ته‌نێ ، شه‌رِ له‌ته‌ك یاده‌وه‌رییه‌كان
گه‌مه له‌ته‌ك رِه‌نگاڵه‌ی رِه‌نگه‌كان
قورسه ته‌نێ سه‌فه‌ر به‌ره‌و دۆزه‌خی مێ
ته‌نێ ته‌نێ ووشك كردنی گوڵه‌كان
ته‌نێ ته‌نێ ووشك كردنی په‌نجه‌كان
ته‌نێ ته‌نێ ووشك كردنی سۆزه‌كان
لێم ببوره ئه‌ی فیرده‌وسی
كه ناتوانم له بیرت كه‌م له ماڵی شیعر ده‌رت كه‌م
رِه‌نگه گوڵێ له بوونمه‌وه
رِیحانه و مێخه‌كی عیشقێ ئاوا مه‌ستی نه‌كردبم
له‌سه‌مای خوا ، نوقڵه ژنێكی وام نه‌دی بێ
درێغا گوڵم درێغا چ بكوژه ئه‌م متبوونه‌ت
چ غه‌درێكه له رِۆمانسیه‌ت
له‌و ختوكه شیعریانه‌ی
هاویشتماننه ناو رِووباری جووت بوونه‌وه !
چ شه‌وێكمان بۆ خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژارد
چ عیشقێكمان بۆ نه‌مری نیشانه كرد !
له مه‌نفاوه گه‌رِاینه‌وه ناو نیشتمان
له رِۆخانه‌ی عه‌ده‌مه‌وه ، رِژاینه‌وه ناو قوڵایی بوون
له‌جێ ژووانی ماچێكیشدا وه‌ها جووت بووین ،
وه‌كو گه‌ڵا
بووین به‌ژێر شیلكی هه‌وه‌س و له‌زه‌ته‌وه
ئای گوڵه گیان ، چ بكوژه ئه‌م متبوونه‌ت
قورسه ته‌نێ شه‌رِ له‌ته‌ك یاده‌وه‌ریه‌كان
گه‌مه له‌ته‌ك رِه‌نگه‌كان
قورسه ته‌نێ بیر چوونه‌وه
چۆن بتوانم له‌بیرت كه‌م ، خۆم له‌جوانیت وه‌شارمه‌وه
كه‌خوا كراسی هه‌ورانت له‌به‌ركاو
له‌توێی ی له‌توێی ی فوستانێكی په‌مه‌یدا
هه‌ر گوڵێ ، گوڵێ له گیانت ، خورِه‌مێ له‌گوڵ ده‌هێنێ !
چۆن بتوانم له بیرت كه‌م
كه تۆ بوویت به شیرین ترین رِۆژنامه‌ی به‌رچاوه‌كانم !
كه‌من بووم به مه‌لی لانه‌ی عه‌تره‌كانی تۆ
ئه‌و عه‌ترانه‌ی گران ترن له ) ئه‌مێرشن( و) كین زۆ (
خۆمن خۆمن نه‌بوو بووم به خاكت
تۆ به‌ڵێنی پایته‌ختت دامێ !
خۆمن نه‌بوو بووم به‌سه‌رو ، تۆ به‌ڵێنی سێبه‌ر و شینایت دامێ !
زوو زوو ده‌تووت رِه‌شۆ
له‌خاكی دیوانه‌كه‌تدا بمچێنه تۆ
نه‌با رِۆژێ باران له شینایی كه‌نار بگرێ
تۆ وه‌ك گه‌نم ، له‌زاری چۆله‌كه‌ی شیعرا هه‌ڵم بگره
وه‌مشاره تۆ !
ئای گوڵه گیان چ بكوژه ئه‌م متبوونه‌ی تۆ
كه‌نداوی چ ووڵاتێكه ، بۆ چاڵ نانی خۆشه‌ویستی
به‌سه چیتر ده‌نگت هه‌بێ
خۆمن مه‌یله‌كانم له‌كه‌ناری پچوك ترن
حه‌زه‌كانم له سنووری ، جوانی جوانی تێ ناپه‌رِن !
نۆش كردنی فنجانێ قاوه پێكه‌وه !
له‌تێ شوكولاته‌ی تازه !
گوێ گرتن له شیعرێكی تازه‌ی باران !
پێكه‌وه بۆن كردنی چڵه مێخه‌كێ ، یاسه‌مینێ
له باله‌كۆنه‌ی دیوانێ !
گوزه‌ركردن به لێواری ، گه‌وره زێ یه‌كی { به‌ختیار } دا
له نیشتمانی گوناه و كه‌رنه‌ڤالاَ
چاو رِوانینێ ، به‌سێوه بێ ده‌نگه‌كانی { دلاوه‌ر } ا
هه‌ڵاژان به‌دیار چیمه‌نی رِووته‌ڵه‌وه
وه‌ك { هیوا } به‌دیار { باران } و
من به‌دیار { ژووان } وه
ده‌ده‌ی گوڵێ ، ده‌نگت هه‌بێ
قورسه ته‌نێ شه‌رِ له‌ته‌ك یاده‌وه‌رییه‌كان
گه‌مه له‌ته‌ك رِه‌نگاڵه‌ی رِه‌نگه‌كان
قورسه ته‌نێ بیرچوونه‌وه
چاو به‌ستی ئه‌و ساتانه‌ی ختوكه‌یان پێ ده‌به‌خشین !
خۆشاردننه‌وه ، له سێبه‌ری ئه‌و سپیده‌ی
بۆنی عه‌تر و بۆنی شامپۆی تۆیان ده‌دا !
بۆنی مێ یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌فرا ئه‌وباری بوو !
ده‌نگت هه‌بێ وه‌ی گلاره‌ی چاوه‌كانم ، ده‌نگت هه‌بێ
درێغا گوڵه درێغ، نه‌ده‌بوو نا
نێوانمان بگاته زه‌نگی دوا گۆرانی !
نێوانمان بگاته وه‌رزی ، ئاخر سوتان !
نه‌ده‌بوو نا وه‌ی گلاره‌ی چاوه‌كانم
ئاوا رِێز له عیشق بگرین
ئاوا دڵی چۆله‌كه هه‌تیوه‌كانی خۆشه‌ویستی بده‌ینه‌وه !
به‌پایزێ له شه‌رمی تۆ، بانه‌مه‌رِی ئه‌و شه‌وه‌مان بسرِینه‌وه
نه‌ده‌بوو نا ئه‌زیزی من
وه‌ك به‌ملی یه‌كا كه‌وتین
پێ به‌سه‌ر رِیحانه‌ی ساته شیرینه‌كاندا هه‌ڵنێن !
گوێ له جیرِه‌ی ده‌رگا كۆنه‌كانی مردن بگرین
نا گوڵه گیان نه‌ده‌بوو نا
ئاونگه‌كان له‌به‌هاری ئه‌و شه‌وه بسێنینه‌وه !
وه‌رزه‌كانمان له شینایی دارِووتێنین !
له‌خۆرِا له خوَرِا خۆمان بكوژین
له‌خۆرِا پێ به‌سه‌ر گه‌لاَی جوانیه‌كاندا هه‌ڵنێن !
له‌خۆرِا هه‌ر هه‌ر له‌خۆرِا !
هه‌ر له خوَرِا ، مینا پایز بێنه وه‌رین!!!
ئووكه‌رمونده / 2003