
پڕپڕن له گه‌مه‌کانی مێیایه‌تی و
پڕپڕن له هه‌وه‌سی حه‌شار !
چاوم ته‌ڕکه
به مه‌ستایه‌تی مه‌غریبێ
که پڕپڕه له شه‌ماڵه‌ی
مه‌کر و
که پڕپڕه له‌شه‌ماڵه‌ی
نه‌ورۆز
به‌رچنه‌ی ئه‌م
دڵه شاعیرانه‌یه‌شم
پڕ که
له هه‌نجیری هه‌وه‌ڵ نیگای به‌یانیان و
له‌هه‌ناری هه‌وه‌ڵ نازی نیوه‌ڕۆیان و
له نارنجی به‌رزه‌چڵی ئێوارانت
له شه‌ویشت
با هه‌ر بۆڵی تاریکه‌ڵه و
بۆڵی قاقای سپیتان بێ !
ده‌می خه‌ویش
باوانی دڵ
پڕپڕم که‌ن له سه‌یری سه‌ته‌نی خزاو
له گێلاسی گۆشتی ڕژاو
پڕپڕم که‌ن له به‌رامه‌ی ته‌پ ونمی باران
له دووکه‌ڵی ئێواره‌یه‌ک هه‌ر له نه‌ورۆز
پڕپڕم که‌ن
له خۆڕژان و له عیشق !
له ئه‌وینێ
ماڵی به‌پاڵ
گه‌رمترین دیواری دۆزه‌خه‌وه بێ
له ئه‌وینێ
وه‌ک هێشوویه‌ک
له هه‌ساره
سه‌ری له‌ناو
قه‌رتاڵه شینه‌که‌ی ئاسماندا بێ و
له‌وه‌و خواریش
ئه‌ی نازه‌نین
ئه‌ی زیباترین سێوه کچ
له قوڵایی عه‌یارترین سه‌رزه‌مین و
تامی ماچ کردنی گه‌ڵا زه‌رده‌کانی
پایز به‌خشێ
له ئه‌وینێ
به قۆزاخه‌ی
هه‌مووکۆسته‌کانی نیشتیمان بێ
پێ هه‌ڵێنه ئه‌ی عاشقۆڵه
با له‌قه‌د پاڵی خۆشمانا
نه‌ورۆزێ بۆ خۆشه‌ویستی و
نه‌ورۆزێ بۆ
مه‌ینه‌تییه‌کانی نیشتیمان بکه‌ینه‌وه
وه‌ره ئه‌ی یار
به جلکێکی ته‌ڕی کوردانه‌وه ته‌شریف بێنه
ئاودامانێ له ئاگر و
کراسێ له ئاگر و
هێله‌کێکیش هه‌ر له ئاگر
سه‌روپێچێ له حه‌رفی من و
به (سه‌رشان)ێ له به‌هار و
ده‌ی عاشقۆڵه
به دڵی خۆتان کراسێ
کراسێ له عیشوه‌ی نێرگز
هێله‌کێ له ده‌شته سه‌وزه‌کانی ئه‌مساڵ
ده‌سماڵێ (سه‌رشان)ێکی سه‌وز
له مه‌کری گه‌ڵا قه‌یره‌کان
کۆڵوانه‌یه‌ک
وه گوڵه‌نکه‌ی تازه نمه‌ی هه‌ورێکه‌وه
ئه‌گه‌ر هاتی
به‌هه‌یاسه‌ی
جووکه وجریوه‌ی چۆله‌که
ڕووخۆشه‌کانه‌وه بێ
ئه‌گه‌ر هاتی
به گه‌ردانه‌ی
هه‌وه‌ڵ چڵه
ئاگره‌کانی نه‌ورۆزه‌وه بێ
ئه‌گه‌ر هاتی
له‌هاتنت پێ هه‌ڵگره
با پێکه‌وه
سڵاوێ له پیره‌مێرد که‌ین!
با پێکه‌وه
چاوێ له سه‌یوان داگرین !
با پێکه‌وه
سینه‌مان پڕکه‌ین له ئاگر
له که‌یل ومه‌یلی ، مه‌له‌یه‌ک
له ناو گۆمه‌شینی نووردا
با پێکه‌وه له به‌هار و
له تۆڵه‌که‌ی دڵدانه‌وه و
له گۆزروانی
چامه‌یه‌ک وڵات تێر که‌ین
من ده‌زانم
ئه‌م نیشتیمانه چه‌ن برسی ئازادییه
باوانی دڵ
ئه‌م نیشتیمانه چه‌ن برسی ئازادییه !
نه‌ورۆزی/2005/ئه‌ڵمانیا