گوڵه‌كانی ئیسماعیل
ئیسماعیل خورماڵی
زه‌مین وویستی شه‌وێك به‌دزی به‌حره‌وه
دووره دییه بمخنكێنێ و
كه‌س نه‌گاته په‌له قاژێ ی ئاگره‌كانی موحیبه‌تم
كه‌س وه‌هاناو هاواری عیشقه‌وه نه‌یه
به‌حر وویستی ژێر مه‌له‌ی كچێكی ڕووت
بكاته داوی كوشتنم
ڕۆژ نه‌بایه زوو به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌ریا تێ ده‌كه‌وتم
ساده‌یی خۆم ساده‌یی خۆم ئه‌یخنكاندم
بۆ ئه‌م قه‌تڵه قه‌یاغیان له گوڵ هێنابوو
هه‌تا هه‌تا چكۆله‌ترین شه‌پۆلیان
كردبوو وه تابووت له ئاو
- با- ش ده‌یفه‌رموو هه‌ر زه‌مانێ كتێبه مه‌رجانیه‌كانی
بوون به گه‌رداوی هه‌ناسه
بێ ده‌سكه‌وت سواغی ئه‌و قه‌تڵه بۆ من دانێن
ئێره ئێره فه‌زای عیشقه نه‌ك خه‌تای شین
لێره لێره گه‌مه‌ی په‌روانه و ته‌ور زین به‌یه‌كه‌وه
گۆماوه نه‌ك ڕۆشنایی زێ
هه‌ر زه‌مانێ شیعر بوو به ووڵاتی ده‌مامك و
بوو به زێراب بۆ حه‌قیقه‌ت
ئیدی خیانه‌ت مانای چی
ووتمان ڕۆژێك زه‌مه‌نێك دێ
مه‌زن ترین قه‌یسه‌ری خوێن
له‌به‌ر كوخی ماسی گرێكی عاشق‌دا پێڵاو جووت كاو
شه‌رم ده‌رسه‌كانی مه‌رگی بۆ شه‌رح كا
به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕێ ی ئه‌و ڕۆژه نه‌بووین عاشق
تۆ ئایه‌ته‌كانی عیشق بدۆڕێنی و
پشت بكه‌یته ئه‌و ڕۆژانه‌ی ساڵانی ئه‌و ئاماده بوو
له‌ته‌ك تاوه بارانی هه‌ر ژووانێكدا
به‌سه‌ر كه‌وكه‌بی په‌مه‌یی جه‌سته‌یه‌وه
جێ ئه‌سه‌ری ده‌یان له‌زه‌ت جێ بمێنێ و
دووایش شانی ڕنراوی به‌ر گاز و
ماندوو بوونی كۆتره‌كانی
نیشانی تاووسه كوێره‌كان بدا‌و بڵێ
ئه‌م شل بوونه ئه‌وه حه‌زی دوا ئێواره‌كانی ئه‌و بوو
سه‌فه‌ر نزیك دڵم نه‌هات به‌و په‌نجه‌ره سه‌وزانه‌وه
شووشه‌ی خواست و ئاوێنه‌كانی بهاڕم
ده‌نا ده‌نا نه‌من ماڵی سووری موغامه‌ره و
نه ئه‌و شانی ڕووشانی گه‌ڕه‌ك بووه
نه‌من ڕۆژێ حه‌زم له فه‌ساد بوونی خۆم بوو وه و
نه ئه‌و جارێ كۆچی حه‌یایی گه‌ڕه‌ك بوو وه
ئیدی عاشق خه‌جاڵه‌ت به
ئێرت له‌چی و ئه‌وێت له‌چی
له‌وێ بووم به چڵه مێخه‌كێكی ناو ڕۆژنامه و
بووم به قورسایی وه‌رزێكی بێ هه‌واڵی ئه‌وپه‌ڕی شار
تۆ ته‌ماشا
بێ ده‌نگی ساڵه وه‌ختێكی كه‌نار هۆره
به‌زمانی كچه هێله‌ك سه‌وزه‌كانی ئاگره‌وه
له‌نامه‌یه‌كی به په‌له‌ی
میناكانی سلێمانی و سه‌رچنارا
په‌نجه‌ره‌ی چ نیازێ ده‌خه‌نه سه‌ر پشت
ڕۆشنایی چ ڕازێ ده‌ڕژن
هۆ هیجره‌تی
هۆ هیجره‌تی وه‌ره شه‌وێ
ئه‌ڵقه ڕێزی ده‌رگای ووڵات ڕاوه‌شێنه و وه‌ژووركه‌وه
هۆ پیاوی ڕه‌ش ئێوارانی خۆت ببینه خۆت
ته‌ماشای ده‌لاقه‌كانی موحیبه‌تی خۆت كه له‌شار
كه‌نیشكێكی كه‌زی لولی چه‌لۆژه‌نی ئاوێنه پێست
به‌كه‌تانێكی هه‌ناری تاریكه‌وه
هه‌ر كه له‌ئاهه‌نگی گوڵه مۆره‌كانی ده‌بێته‌وه
ئیدی ئیدی به‌یادی ڕۆژانی دوێنێ
بۆ سه‌بووری عه‌سرانی كۆڕه‌كان ده‌گرێ و
لای ژووریش كورسیه‌ك بۆ تۆ
كورسیه‌ك بۆ شیعر و
كورسیه‌ك بۆ ڕازی تازه‌ت ئه‌ی پیاوی ڕه‌ش
ئیدی عاشق خه‌جاڵه‌ت به ئێره‌ت له‌چی و ئه‌وێت له چی
ئاودامانێ له مه‌وجی شه‌وانی به‌حر به‌كێت به‌خشی
هێله‌كێكی گیایی سه‌وز كه ماڵی سه‌ما و ئاگر بوو به‌كێت به‌خشی
ئه‌ی كتێبی فه‌ساد بوونی ڕۆژه‌كانت به‌خشی به‌كێ
ئه‌ی له‌مه‌ودوا عه‌سران مه‌رگ
به‌دیار كێوه به‌جێ دێڵی
ئیدی ئێره كۆتایی نه‌فه‌سه‌كانی ئیسماعیله
ئیدی ئێره ده‌ربه‌نی ئه‌و ڕێییانه‌یه
ئاوڕ دانه‌وه‌یان نی یه
ئیدی ئێره سه‌حرای ئه‌و دۆزه‌خانه‌یه
ڕه‌نگه جاران له شیعرێكدا ناسی بێتت
یان هه‌ر ڕه‌نگه
له‌به‌یتێكدا
له به‌یتێكدا بینی بێتت
زستانی/1999/ڕۆما