هه‌نارستان
ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌ی خودا تۆ له ده‌ربه‌نی عه‌ده‌مه‌وه ..
منت دایه له‌حزه‌كانی بوون و مه‌نفا ..
ڕۆژه‌كانی گوڵ و بارووت ..
نیشتمانێك ته‌نگه‌به‌ر بۆ خۆشه‌ویستی ..
ئه‌و وه‌خته لم دوواین ده‌رگای .. له پژمه‌ی ده‌ریا كڵۆم دا‌و ..
به‌له‌م شه‌ڕی ئاوی ده‌كرد ..
ئه‌و وه‌خته‌ی عاشقه ڕووته‌كان .. گولله له‌سه‌ر قوببه‌ی سنگیان
وه‌كو باران له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌په‌ڕی و
ئایه‌تێكیش .. ناوكێشی خۆی نه‌ده‌كردن ..
ئه‌ی خودا تۆ له ده‌ربه‌نی عه‌ده‌مه‌وه ..
ده‌ستم له‌ده‌ستی دۆزه‌خ نێ .. فێرم كه چۆن ..
وه‌ك ئه‌سپ سووارێكی دووای شه‌ڕ
مه‌تاره‌كه‌م به‌خۆڵه‌مێش پاككه‌مه‌وه ..
فێرم كه چۆن .. وه‌ك مه‌یته‌ره‌وانێكی پیر
ئه‌سپه‌كه‌م فێره شیعركه‌م ..
له‌گه‌ڵ شه‌ڕی هه‌ر هه‌ورێكدا ..
ڕۆژمێری ئه‌و ساڵانه هه‌ڵبه‌مه‌وه ..موحیبه‌ت تیا‌بوو به خه‌ڵوز ..
فێرم كه چۆن له‌ته‌می ئاوا بوونێكدا
به‌و په‌پووله تاراوگانه بڵێم .. نه‌چنه خێوه‌ت بێنه چاوم ..
بۆن به ڕیحانه‌ی شه‌وه‌وه نه‌كه‌ن
لێره له‌م كوخه بچكۆله‌ی بینایما
خۆر به‌یانیان به‌حرێ ته‌ڵای هه‌ڵڕژاوه ..
ئه‌ی خودا تۆ له ده‌ربه‌نی عه‌ده‌مه‌وه ..
منت دایه له‌حزه‌كانی بوون و مه‌نفا ..
ڕۆژه‌كانی گوڵ و بارووت
نیشتمانێك ته‌نگه‌به‌ر بۆ خۆشه‌ویستی ..
ئه‌و ساڵانه‌ی ئاسمانمان به‌هه‌ور بۆیه و .. زه‌مین به ئاو
ئه‌و چركانه‌ی وه‌نه‌وز هاڕه‌ی .. كه‌ڵه‌كی ته‌ماشاو ڕووانین
قه‌ڵه‌م هه‌وری مه‌ره‌كه‌ب و .. حه‌رف ڕێچكه‌ی مێرووله ..
ئه‌ی خودا تۆ .. له قه‌یاغی بوغز و ڕق دوورم خه‌وه ..
له‌گه‌ڵ سێبه‌ری ئه‌و داره‌دا ئاشتم كه‌وه
سه‌رده‌مانێ .. پێكه‌وه چه‌ومان ده‌گرته .. دوا ئاوێنه‌ی ڕوخساری ئاو
هه‌ر پێكه‌وه‌ش .. پێكه‌نینمان ده‌ڕشته ده‌می ماسیه‌كان ..
ئه‌ی خودا تۆ فێرم كه چۆن .. جه‌هه‌نمی شیعر بڵێم ..
من ده‌زانم ڕۆژێ ..
له سێبه‌ری ئه‌م قه‌یسه‌ره مۆمیانه‌دا
هه‌ر هه‌موو ده‌بینه به‌ردو
به‌كه‌فی ده‌ڵه دێوێكی كوژراو نه‌بێ .. نه‌جارێ دی بینایمان
ده‌ڕژێته‌وه له‌حزه‌كانی ئاسوده‌یی و .. نه‌جارێ دی ..
وه‌ك مردنی ڕیشۆڵه‌یه‌ك بێ ده‌نگ ده‌مرین ..
سه‌رمان كوژراو .. به‌سه‌ر له‌پی ده‌ستمانه‌وه
سای ژه‌نه‌رالێكی چلێس ..
سای نه‌ته‌وه‌یه‌كی چلكن ..
ئه‌ی خودا خۆشیمان تۆ خۆش ..
ئه‌ی خودا تۆ له‌مه‌ودووا فێرم كه چۆن ..
شه‌ڕگه‌كانی جه‌نگ چۆڵ كه‌م و
بچمه باخه سه‌وزه‌كانی خۆشه‌ویستی ..
چۆن مه‌غریبێ به‌ڕێ ی ماچا .. گه‌نجیه‌تیم بدۆزمه‌وه ..
وه‌ك ئه‌و ده‌ریاوانه پیره‌ی .. له‌سه‌ر پشتی پیر پاپۆڕێ ..
له‌ڕووتایی له‌شی كچێكی كه‌ڵه‌گه‌ت ده‌خواو
ڕیشی له ماچه‌وه ده‌چێ و هاوار ده‌كا ..
چی یه ئه‌م هه‌موو ئاوێنه ..
شێته كێوی له‌زه‌ته له‌شی تۆ ..
ئه‌ی خودا .. گه‌وجی به‌سه .. فێرم كه چۆن ..
به‌ناو چڕی دارستانا ده‌نگ هه‌ڵبرم ..
خۆشه‌ویستی .. خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین موغامه‌ره‌و
شیرین ترین ده‌سه‌ڵاته ..
فێرم چۆن .. چۆن هاواركه‌م .. ئه‌و بوون و ده‌ره‌وه‌ی عه‌ده‌م
ئه‌و ساده‌ترین حه‌قیقه‌ت و
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و .. سه‌راب ترین سه‌رابی خوا ..
به‌مناڵی فراوانی ئه‌م ئاسمانه .. ده‌یدامه ده‌س هه‌زار پرسیار ..
به‌قوڵ ترین بنمیچی ئه‌م ئاسمانه‌وه
ڕووانینی خۆم ده‌خوێنده‌وه ..
وه‌ك ئه‌و ده‌نگه غه‌ریبانه‌ی ..
به‌ناو چڕی باخه هه‌ڵوژه‌كانا هه‌ڵیان ده‌كرد ..
دوواین جاریش .. وه‌كو ئاگر ..له‌گوێمانا خه‌فه ده‌بوون ..
شێته .. مه‌غریبێ پێم نایه ماڵی عیشق ..
هه‌موو حوزنی دوێنێ و ئه‌مرۆ
هه‌موو په‌رییه‌كانی فیرده‌وس و
هه‌موو قاژووه‌كانی دۆزه‌خ ده‌یانزانی ..
دوواین په‌نجه‌ی ئه‌م ڕه‌شتاڵه ..
هه‌نارستانیان گه‌ره‌كه بۆ جێ نشین ..
شه‌ویان ده‌وێ .. شه‌و بۆ نووسین ..
ئه‌ی خودا له شیفۆنێكی نارنجی وه‌ك ئاوا بوون ..
كێ له عیشق شیرین تر ده‌دۆزێته‌وه ..
له‌و عه‌سرانه دیده‌ی ئه‌و جووانتر ده‌بینێ ..
وه‌ختێ باران له‌سه‌ر سنگی هه‌ڵده‌خزێ و
چۆله‌كه خومارییه‌كانی ئه‌ویش
له‌ژێر گه‌ڵای كراسێكه‌وه ئه‌جریوێنن ..
ڕۆژمان بزێو ..
بزێو وه‌ك سه‌گه بچكۆله‌كه‌ی – مارلین – و
شه‌ویشمان كز .. وه‌ك یاده‌وه‌ری وه‌رزه‌كان ..
ئه‌و وه‌رزانه‌ی .. ئێواره‌یه‌ك وه ئاسوده ..
قومێ شه‌ربه‌تمان نه‌دایه لێو ..
به‌یانیه‌ك له خۆشه‌ویستی تێر نه‌بووین ..
ئه‌ی خودا ..
كه‌م شه‌و له‌كلكه‌ی زه‌مه‌ن و .. سه‌عاتێكی دره‌نگه‌وه
خۆم نه‌ده‌مه سه‌خت ترین ڕێ ی قه‌سیده و
به‌رین ترین ئاسمانیش به ته‌م و دوكه‌ڵ ..
بۆ فریشته‌یه‌ك له شووشه و
عاتیفه‌یه‌ك له قوتبه سارده‌كانی ئه‌و ..
ڕه‌نگه دیسان من هه‌ر هه‌موو .. باخه‌كانی هه‌ناسه‌ی خۆم ..
بده‌مه‌وه ده‌س دوكه‌ڵ و .. گشت كوخه‌كانی سه‌ریشم ..
بده‌مه‌وه ده‌س ڕه‌حمه‌تی مه‌ی ..
ئای له سه‌ختی پێكه‌وه بوون ..
ئای و .. ئای و ..ئای و ئای و .. هه‌زاران ئای له ده‌ستی تۆ ..
ئه‌ی خودا .. لێم مه‌ڕه‌نجێ ..
گه‌ر عیشق له جێ ی تۆ بایه..ئێسته دنیا ده‌بوو به نوێژ
نه‌باسی جه‌نگمان ده‌بیست و ..نه‌مناڵیمان ده‌سووتا
نه‌پیریمان له مردن توره ده‌بوو..
نه فیشه‌كه خوواره‌كانی به‌ناو حورمه‌ت..كاسندراكانیان ده‌كوشتین
نه‌ئه‌م هه‌مووگه‌ڵا سپیه‌ش ده‌بارییه سه‌ری ئێمه
ئه‌ی خودا..چش له‌و خۆشیانه‌ی جێان هێشتین..
له‌و هه‌ورانه‌ی له‌بارانبێ به‌شیان كردین
فێرم كه جۆن له‌وچركانه بچنمه‌وه ..
له ڕووتیدا
له‌ڕووتیدا
من..من ..گوڵه‌كانی له‌شی ئه‌وم بۆن ده‌كردو
ئه‌ویش ڕیحانه‌كانی من..
فێرم كه چۆن له‌و شه‌وانه خۆم نه‌جات به‌م
فه‌ل ده‌یداینه‌وه جاده چۆڵه‌كان و
نووزه نووزی ئه‌و سه‌گانه‌ی ..ده‌یداینه ده‌س به‌حرێ گریان
ئه‌ی خودایه
باجه‌نگ چیدی به‌س بێت..
یا ئاشنام كه به كوچه‌كانی له‌شی ئه‌و
یان بێ هه‌را هه‌لم كێشه
به‌ره‌و سحراكانی لای خۆت
گۆرانیه‌كانی ژووانیش ئێوه خۆش خودا
به‌هاری1997//سلێمانی