هه‌رئه‌مشه‌وه و جێتان دێڵم
ئیسماعیل خورماڵی
ده‌رگاكانتان ئاوه‌ڵاكه‌ن
په‌نجه‌ره‌یه‌ك ، له‌و ویژدان بخه‌نه سه‌ر پشت!
ئه‌مشه‌و ئه‌مشه‌و
عه‌به‌س ترین مه‌خلوقی شار ، شار ده‌گه‌ڕێ
چاوتان ڕاخه‌ن ، ڕووداوه‌كه‌ی به‌ڕوداوی ڤۆڵكان ده‌چێ
متمانه‌كه‌ن ، گه‌لۆ ، متمانه‌كه‌ن
هیچ حه‌یرانێ ، وه‌كو باڵای لێوان نی یه!
هیچ كتێبێ ، وه‌كو باڵای ، باڵا گه‌ردانی خه‌م نی یه!
ئامان گه‌لۆ ، باگوێ چه‌می ته‌داره‌كتان له‌گوڵ پڕ بێ
له‌به‌رامه‌ی له‌ش و لاری هه‌ڵمه‌یه‌ن!
لێم ڕامه‌كه‌ن منیش ئاوام پێ خۆش نه‌بوو
حه‌زم ده‌كرد ، بۆنی غوربه‌تم لێ نه‌یه!
به‌ڵام چی بكه‌م ؟ ئه‌مه خوڕه‌ی چاره‌نووسه!
ئه‌مه ساتی ، دوا ساتی به‌هاری ووشكه!
بووم به‌هاوڕێ ی هه‌زاران هه‌زار په‌روانه و
كه‌چی ڕۆژێ خوی په‌روانه‌یه‌كم نه‌گرت!
بووم به‌هاوڕێ ی هه‌زاران هه‌زار ئه‌ستێره و
كه‌چی شه‌وێ ، خوی ئه‌ستێره‌یه‌كم نه‌گرت!
هۆ براده‌ر ، لێم مه‌گره تۆ
ئه‌مه سه‌رده‌می فیرعه‌ونه
ئه‌مه ساڵه جه‌نگی نێر و مێ یه!
باڵ باڵی هاوڕێ ی نانێژێ ، چاو چاوی هاوڕێ ی نانێژێ!
ژه‌نه‌راڵه‌كانی شاریش هۆ براده‌ر
هێنده به‌ته‌نگ خاكه‌وه نین!
ئه‌وه‌تانێ ، به‌مردوویی ، مێ ده‌كه‌نه بووك
تف له‌شاخ و تف له‌خۆیان ده‌كه‌ن!
ئه‌مه سه‌رده‌می فیرعه‌ونه
ئه‌مه ساڵه جه‌نگی نێر و مێ یه!
هه‌ر ئه‌مشه‌وه و جێتان دێڵم ده‌نا
ده‌نا من ساده‌یی ئێوارانی سه‌كۆكه‌ی خۆم،
به‌مه‌غریبی ئاڵ و واڵای فه‌نتازیتان ناگۆڕمه‌وه!
ده‌نا ده‌نا من زێوانی كۆڵیته‌كه‌م كه هه‌ر شێ یه
نایگۆڕمه‌وه ، نایگۆڕمه‌وه
به‌دیواری داپۆشراوی ، چنگه گره و گوڵه‌باختان!
ئه‌مه بانی غرور نی یه به‌ڵام به‌ڵام
ئیوه چین و بۆچی ده‌شێن ؟!
ئێمه‌ش ڕۆحمان بۆ ووڵات و ، چاومان بۆ كوژه‌كه و
سه‌ریشمان بۆ ، بۆ نهێنی!
ئیدی خێڵه خێڵی سفره و ئه‌هلی له‌زه‌ت
ئێوه چین و بۆچی ده‌شێن ؟!
كه‌من ماڵم ، دۆزه‌خ له‌سووتان پێ ی نه‌گا
ئیتر ته‌رزی ئێوارانی ئه‌م عاشقه له كوێوه دێ ؟!
خاسه ڕه‌نگی پێكه‌نینم له‌كوێوه دێ ؟
سه‌مای له سه‌مای چووی ئاده‌م له‌كوێوه دێ ؟
گه‌ڕان به‌دووی ، چاوه زه‌رده‌كانی ئه‌ودا ، له‌كوێوه دێ ؟
كه‌عومرێكه من باوێشكی مردن ده‌مگرێ!
كه‌عومرێكه من غه‌ریبی په‌ڕی شیعرم داده‌ماڵێ!
بۆ نه‌ماڵێ
ساڵه وه‌ختێكی ته‌واوه من شه‌قامێ چه‌رپای شه‌ومه!
به‌یانیانیش ، وه‌ختێ ، وه‌ختێ وه‌ئاگا دێم
لێفه‌كه‌م كۆناكه‌مه‌وه
(با) خانم و (با) كه‌یبانووی ماڵه‌كه‌مه!
(با) هاوه‌ڵ و دووا شیعری قه‌ڵه‌مه‌كه‌م
(با) نه‌ورۆز و به‌هاری گه‌نجیه‌تیمه!
جۆزه‌ردانی /1992/سلێمانی