هه‌ڵه‌بجه له سه‌فه‌ری پایزه ساڵاندا
ئیسماعیل خورماڵی
(دیارییه به عومه‌ری خاوه‌ر و خه‌رمه‌نی هه‌موو ئه‌و قه‌ورانه‌ی هه‌ڵه‌بجه
که هه‌موو باڵنده‌ی ئێمه‌بوون و به ژه‌هر خنکان )
هه‌موو ساڵێ که شانزه‌ی سێ ، له‌سه‌فه‌ری پایزه ساڵان دێته‌وه ئه‌و
ئێمه نه‌بین ، هه‌موو مه‌مله‌که‌ت گه‌لی خوا
له‌و ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌دا ،
ده‌که‌ونه‌وه مه‌له‌ی گوڵ و
ته‌ڕ ده‌بنه‌وه به سوعبه‌تی شۆخه مه‌لان
ئێمه نه‌بین ، ئێمه و ئه‌م نیشتیمانه نه‌حه‌ساوه‌مان
ئێمه نه‌بین ، ئێمه و ئه‌م ووڵاتی پێشه‌نگه‌مان ، له ڕیکۆردی کۆست و خوێندا
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌مله‌که‌تانه‌ی ، بانه‌مه‌ڕان
بانه‌مه‌ڕان ، ده‌ڕژێنه‌وه سوعبه‌تی په‌روانه و گوڵ
ده‌ڕژێنه‌وه ئاوی ڕه‌نگه خوداییه‌کان !
ئێمه نه‌بین
ئێمه‌ش تابێ ، به‌ر ده‌بینه‌وه به‌ر تافی تاڵی و
به‌ر تافی قه‌ور و داماوی و
دواین یه‌کمان
وه‌ک تنۆی ئاوی گۆزه سه‌وزان ، له سێوه‌ران
ئه‌ڕژێنه‌وه قاپی ده‌مپه‌لی مێژووان و
له لێوی قاپ
لێوێ ، له لێوی ئه‌و چڵه گییانه ده‌خشێنین
له وه‌فای ئه‌واندا نه‌بێ ،
بزره ڕێن و
ڕێ نابه‌ینه‌وه سه‌ر ته‌ڕایی کۆسته‌کان !
بزره ڕێین و
له لاملی وان‌دا نه‌بێ ،
شه‌و کوێری ، شه‌و (وه‌فا) خۆمان
جارێ‌تر چاومان به شیعری ئه‌و شه‌ونمه ڕه‌شانه ناکه‌وێته‌وه
له قه‌ترانی به‌یت و به‌یتدا ،
له ئێواره‌یه‌کی سوورمه سا و قورمزی ژه‌هردا
به مۆمیایی له‌سه‌ر عورفی چامه فیرعه‌ونییه‌کان
عومه‌ری خاوه‌ر و زارۆکی خاوه‌ریان هه‌ڵگرتووه !
وه‌ک خۆی له تابووته کوچه‌ی ده‌رماڵی (حه‌مه فه‌ره‌ج) دا
هه‌ڵاژانی ئه‌و هه‌موو قوببه مه‌خلووقه و
ڕاکشانی ئه‌و هه‌موو به‌هاره که‌نیشکه و
که‌ف چه‌ڕانی ئه‌و هه‌موو ڕه‌زه ژن و ڕه‌زه پیاوه‌یان هه‌ڵگرتوووه !
له هه‌موانیش جگه‌ر بڕتر ،
هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رسیله مناڵانه‌ی گه‌ڕه‌کی خه‌رده‌ل و سێون
که له گیانه‌ڵای مه‌رگێکی هێوره‌ڵه‌دا
که له (با) (شیر)ی (هاواره)ه مه‌می دایه ، ده‌میان ده‌کووتی و
وه‌ک زه‌رنه قووته‌ی ناو لانه‌ی چنگه پووشان
له پوش و خۆڵ ده‌میان ده‌کووتی و
له(بایی شیر) خۆڵیان ده‌خوارد !
وه‌فای ئه‌و شه‌ونم و چڵه گیایانه نه‌بایه
ئێمه ئه‌وه‌نده سپڵه‌ی ڕۆژه تاریکه‌کانی لای خۆمانین ،
ئه‌وان نه‌بان ، ئه‌وان نه‌بان
ڕه‌نگه جارێ‌تر نه‌که‌وتینایه‌ته‌وه به‌سه‌ر ماڵی شین و شه‌پۆڕدا !
تووش نه‌بایه‌ین ..
له‌م لا سیله‌ی ده‌سه‌ڵات و غرووره‌وه
ڕه‌نگه سڵاوی ئه‌نفالیشمان نه‌دایه‌ته‌وه و
تووش نه‌بایه‌ین ..
ڕه‌نگه له‌ده‌رماڵی ئه‌م شه‌وه مه‌خمه‌ڵییانه‌دا
ته‌وقه‌مان له‌ته‌ک ڕۆژی ئه‌م زکرانه‌دا نه‌کردایه !
له به‌ر لۆمه و عیتابی قه‌ڵه‌م نه‌بایه،
ڕه‌نگه بمان گووت با
کۆڕه و کێیه و که‌سه‌ر کێیه و کوڕی کێیه ؟!
له‌به‌ر لۆمه و عیتابی به‌فر نه‌بایه ،
ڕه‌نگه بمان گووت با
میحنه‌ت کێیه و مێژوو کێیه و کوڕی کێیه ؟!
له‌به‌ر لۆمه و عیتابی خودا نه‌بایه
ڕه‌نگه بمان گووت با
شۆڕش کێیه و مزگه‌وت کێیه و کوڕی کێیه ؟!
گه‌ر وا نه‌باین ، گه‌ر وا سپڵه‌ی مێژوو نه‌باین
له‌م حه‌وشه بێ په‌رژینه‌دا ، له‌م خاکه بێ باوانه‌دا
شه‌ماڵه‌ی بێ مه‌یلیمان سه‌ری له هه‌وران هه‌ڵنه‌ده‌کوتا و
لووتمان له بۆنی ئه‌نفال و
لووتمان له‌بۆنی هه‌ڵه‌بجه و
لووتمان له بۆنی کۆڕه‌و و
لووتمان له بۆنی ڕۆژنامه و
لووتمان له گوفتی قه‌ڵه‌می حه‌قیقه‌ت بێژ ،
نه‌ده‌گرت و قاڵس نه‌ده‌بووین !
گه‌ر وا نه‌باین
گه‌ر وا سپڵه‌ی مێژوو نه‌بایه‌ن
مناڵێکی ئه‌و نیشتیمانه‌ش ده‌زانێ عاره و عاره و عار
ساڵه و ساڵ به‌هاره و به‌هار سه‌ر له مه‌کته‌بی خوێن ده‌ده‌ین !
ڕیشۆڵه‌یه‌کی ئه‌و خاکه‌ش ده‌زانێ عاره و عاره و عار
ساڵه و ساڵ له بنی جامۆڵکه‌ی مه‌رامدا
قومێ له‌ده‌سگرتن ده‌ده‌ین به لێوی (گه‌رمیان) و لێوی (هه‌ڵه‌بجه)وه
قومێ له‌چاو تێوه بوون ، ده‌ده‌ین به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو دێ شه‌هیده وه و
چاوێ له چاوی خیانه‌ت ، ده‌ده‌ین به‌و هه‌موو ژنه شه‌هیده و
وه‌ک ئه‌وه‌ی له باخه‌ڵی باب و ئه‌جدادمان هاوردبێ
به دڵ و لێوی منه‌ته‌وه جارجاره‌ش
نان و بۆیه به‌و مناڵه ڕووته‌ڵانه ده‌ده‌ین
که کرێچی ناو جاده‌ن و
که کرێچی ڕووته‌ڵه‌یی لای خۆیانن
ڕووته‌ڵه‌ی چی ؟ خۆیان (نه‌وت چی) و به‌ڵام ده‌می (دیوارکۆ) یان ووشک !
ڕووته‌ڵه‌ی چی ؟ خۆیان (کیسه) فرۆشی سه‌رجاده و به‌ڵام (کیسه)یان هه‌رخاڵی!
عاره و عاره و عاره
به حوجره‌ی هه‌ڵه‌دن عاره
به زه‌نوێری (داڵانی و پاڵه‌نیا) عاره
به پرچی هه‌ڵپاچراوی (گه‌زیزه‌کانی خورماڵ) عاره
به‌قه‌ده ژماره‌ی هه‌موو هه‌ساره‌کانی خودا عاره و
به قه‌د ژماره‌ی (بلۆکی خه‌زنه‌کانتان) عاره و
به قه‌د چڵپاوی کووچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه عاره و
به قه‌د قامچی پشت زیندانیه‌کانی قه‌ڵه‌م عاره و عاره و عار
لێ ئه‌ی شار له‌ته‌ک ئه‌و هه‌موو عارانه‌دا
ده‌خیلتبم
وه‌ی خه‌ڵوزاوه‌که‌ی گۆران ،
وه‌ی ماڵه‌که‌ی پاشا و ئه‌شعاری (به‌گی) جووان
وه‌ی کانیله‌ی (نه‌ی) و له (نه‌ی)ی خوڵقاو ،
تو بی و خوا
وه بانگ و سه‌ڵای ئه‌م شیعره‌م قاڵس مه‌به و بۆژۆ مه‌به
دڵم وه‌ک (به‌ڕووی ناو پشکۆ)وان ده‌ته‌قێ
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم :
وه‌ی هه‌ڵه‌بجه
وه‌ی ماڵی خوێن
زۆر بوون زۆر ، ئه‌وانه‌ی دوێنێ ده‌یانکردیته به‌رسیله و وه‌سیله‌ی سواڵ
ئێسته‌ش هه‌ر ئه‌وان ، هه‌ر خۆیان
هه‌ر خۆیان خۆیان یه‌ع له چڵپاوی گۆمه‌ڵتاوێکی زمسانه‌ی
به‌ر باخه‌ڵی کووچه‌یه‌کت ده‌که‌ن !
زۆر بوون زۆر ، ئه‌وانه‌ی دوێنێ له ماڵ و
قه‌داسه‌تی یه‌سووع و پێغه‌مبه‌ره‌کانی خودادا ده‌یانبینیت
ئێسته‌ش هه‌ر خۆیان ، هه‌ر خۆیان
ده‌سڕ و که‌مامه له تۆزی سه‌ر سه‌ره‌ڕێی دوو هه‌ناره گوندت ده‌گرن
ئه‌ی (تریفه) (به‌ردت لێ وارێ) کێ کردی و کێ خواردی ؟
کێ کردی و کێ ، وه زیخه‌ڵانی سه‌ره ڕێت قاڵس ده‌وێ ؟
ئه‌ی (گریانه و پریس و هاوار ) موغارتان لێک هه‌ڵوه‌شێ
کێ کردی و کێ ، کێ وه سکاڵاتان قاڵس ئه‌وێ و ناشنه‌وێ !
وه‌ی (سازان) وه‌ی سازانی خودا چه‌م و چه‌م باخ
(به‌رده باز و پرده دار‌ت ) لێک به‌ر بوێ
کێ کردی و کێ ، کێ له‌زام و برینانت هه‌ڵدێ ؟
کێ خه‌ڵتانی ژه‌هری کردی و
هه‌نووکه‌ش کێ ،
هه‌نووکه‌ش کێ
کێ
داڵده‌ی ( خوداپیاوانی خه‌رده‌له) و
کێ
داڵده‌ی (خودا پیاوانی ئه‌نفاله )
ئای که عاره
ده‌ک خودایه ، غه‌وری غه‌زه‌بی لای تۆ بن
هه‌ر که‌سێ سه‌وه‌و کاری له دار نه‌دانی ئه‌و سه‌گانه‌ن !
هه‌ر که‌سێ وه (وه‌جاخی له‌شکری ووڵات) ده‌یانبینێ !
ئاخه‌ر گێلن
گێلی گه‌وره و
گه‌وره گێلن
ده‌نا
له‌شکری چی ؟
که تۆ زه‌مانێ گووندت به پێوه نه‌ما و
گه‌ڵا مه‌خلووقت به چڵی ژیانه‌وه نه‌ما و
ئاو و زه‌وی و ئاسمانیشت ،
له(عه‌نه‌وی) هه‌نار و میوه‌جاته‌وه ،
هه‌تا مله‌ی لای بادینان ،
شارت نه‌ما ،
وه‌ک نوح قه‌یاغ و به‌له‌میان له خوێن پڕ نه‌وێ
ئیدی ، وه‌جاخی چی و له‌شکری چی ؟!!
لێ هه‌ڵه‌بجه تو بی و گۆران ،
توبی و گه‌شته‌که‌ی لای قه‌راخ
تو بی و سێوه‌رسانی هه‌ورامانم
تو بی و عه‌واوه‌یلێ و گۆڕه‌که‌ی عادیله خانم
ئه‌مجاره‌ش به گله‌یی و دڵشکانی خۆت مه‌که له ته‌کیاندا
هه‌ر ئه‌مجاره (کانییه‌شقان) بخه‌وه سه‌ر به‌زمی (ڕاپه‌ڕین)
ڕاپه‌ڕینێ له ڕاپه‌ڕین
هه‌زار و یه‌ک (مه‌ریوان ) بنێ بان جاده
لێ شاره‌که‌م
وه‌ی (ڕۆما)ی قه‌یسه‌ر و نه‌مروود
به میوانی گوڵانت که‌م
وه‌ی گوڵا و گوڵ نیشتیمانی (ڤانکوخ) و
وه‌ی چڵاو چڵ ، سه‌وزه ووڵاتی (لۆرکا) ت به میوان که‌م
ڕاکه سه‌ر مناره‌ی پاشا و
له بانگێکی عیشاییدا
له‌وسه‌ری کانییه‌شقانه‌وه
تا ئه‌وپه‌ڕی (عه‌نه‌و) ڕاچڵه‌کێنه
لێ بانگێ ، حه‌به‌ش و مه‌ککه‌ش بێنێته جۆش
لێ بانگێ ، حه‌به‌ش و مه‌ککه‌ش بێنێته نوێژ
خۆت نه‌بی کێ ،
بانگت به گوێی ئه‌م دنیا که‌ڕه‌واڵه‌دا
ده‌گه‌یه‌نێ و
خۆت نه‌بی کێ ،
کێ په‌نجه له چاوی ڕه‌قیبانت ده‌نێ ؟!
خۆت نه‌بی کێ
کێ له‌سیروانی سه‌بووریت ده‌نێ ؟
خۆت نه‌بی کێ
ڕێ و بانت به شووشه ده‌کا و
نانت له ده‌م ئه‌نێ و
خۆت نه‌بی کێ ،
کێ ده‌فی هاوارت ده‌کوتێ ؟!
مارسی 2008/
ئه‌ڵمانیا