حیکایه‌تی کۆتره ژنێ له زه‌مانی مێ ڕهزاندا

ئیسماعیل خورماڵی
xurmaly@yahoo.de
* ئه‌م حیکایه‌ته ، به‌شێکه له (دیوانی ترێستان) و له‌م ڕۆژه
سوور ههڵاتوووهشدا
دیارییه به عه‌یشی (ترێ) و هه‌موو ئه‌و کۆتره مێیانه‌ی له زه‌مانی مێ ڕهزاندا
له‌باخ ژیان ، میهر و عیشق ، زه‌جر و ژیان ، ده‌یانداته سێوهرسان و تاریکستان *
ئه‌گه‌ر هه‌مووان له به‌رده‌م ئاوێنه‌کانی عه‌شقا ،
عه‌شق کاره‌ی لای جوانی باین
له‌به‌رده‌م سێبه‌ره‌کانی عه‌شقا ، نمه‌ی گیا باز و شاعیری سوووهی باز باین
ئه‌گه‌ر هه‌مووان ، وه‌کوو جه‌معی ڕۆژی خه‌یام ، گۆزهباز و
کفرباز و شیعربازی کووچه‌ی هه‌ق باین !
ئه‌گه‌ر هه‌مووان ، وه‌کوو مه‌حوی له شه‌وێکی حزوور خوادا ،
قوڵ بوێژ و بوێر بوێژ و تاو بوێژی شه‌وه‌کانی عیبادهت
باین !
هه‌نووکه له ڕۆژێکی وا تالووکهدا ، که تالووکه ، باڵی تان و پۆی لێ گرتووین
له ڕۆژێکی وا حه‌رامی تفت و تاڵ‌دا ، که هه‌موو حهڵاڵێکمان به حه‌رام بوووه
ڕۆژمان ، نهدهبرژا و شتاقیشمان
حه‌ڵاڵمان حه‌رام نه‌ده‌کرا و چاومان شه‌وق چن نه‌ده‌کرا و باڵمان په‌ڕه چن
نه‌ده‌کراو
به‌و هه‌موو دڕو مه‌رجانی دڵپاکییه‌وه ، ڕۆ نهدهکراینه ده‌می جامه بووختان و
وه مه‌خلووق و وه عووشاقی زه‌مانی ڕه‌ش نهدهناسراین !
قه‌ت بووه قه‌پاڵ گرتنی سێوێ ، ئێوه بڵێن
له کێوی سنگ فڕکه‌ی سێوێ ، بای حه‌رامی هاووردبێ ؟!
قه‌ت بووه نازۆڵهی مه‌مێ ، ئێوه بڵێن
گوفتی شه‌کر باری ، شه‌کر ده‌مێ ، ڕۆژی خوێن و سه‌نگ بارانی هاووردبێ ؟!
قه‌ت بووه خوێندننه‌وه‌ی شیعرێ ، له ئێواره هێرۆکانی ختووکه‌وه
قه‌ن نیگای دوولبهرانی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ، وه که‌روێشکه‌ی بێ شه‌رمیدا فڕاندبێ
؟!
قه‌ت بووه له به‌ر که‌روێشکه و چاوی باڕه‌ش ، گڕ له سنگی گه‌نم به‌ردرابێ و
له‌به‌ر شه‌تاوی جریوان ، گڕ له باخ و باڵنده باخ به‌ردرابێ ؟!
قه‌ت بووه له به‌ر چاوی ئاو ، که خۆ ڕووت کردننه‌وه‌ی نیوه شه‌وی ماسیان
ده‌بینێ ئه‌و
ماسی په‌لکێشی ناو لماو که‌ن و به ده‌می پڕ گڕ و قولاپه‌وه ،به شه‌وی ئاویا
که‌نه‌وه و
به‌و شه‌وه هه‌م ماسی و هه‌م ئاو ، خه‌ڵتانی خوێناوی‌ترین کووشتن بکه‌ن !
قه‌ت بوووه له‌به‌ر شه‌لالی مه‌مێ
که‌له کێوی ڕۆشتنه‌وه تاف ئه‌دا و وه تاف ئه‌ڕژێته دامه‌ن و خوار
دوولبه‌ری خوا دوولبه‌ری مهم ڕه‌جم کرێ و دوو هه‌ناری له دۆوکه‌ی خوێنه‌وه بدرێ
؟!
قه‌ت بووه جێ ژووانی جووانێ ، که پار سه‌نگی سرووشتی په‌روانه و گوڵه
وه گۆڕسانی ماچ و وه گۆڕسانی سه‌وزه‌ڵه به‌ڵێنان بووبێ ؟!
قه‌ت بوووه ، عیشق ، بێ .. له پایزی ناز و فیرقه‌تی جووان ، بێ له ژیان ،
پۆستی زه‌مانێکی له خوێن گه‌یاندبێ و گۆزه‌یه‌کی له ماڵه‌که‌ی خه‌یام شکاندبێ ؟!
قه‌ت بووه یه‌کێ ، له ده‌روێشی ته‌کێکه‌ی نالی بوو بێ و
هیچی ، له هیجر ی لای نالی و
هیچی له ته‌جووید و ئه‌بیاتی نامه‌که‌ی سالم نه‌زانیبێ و
ئه‌وڕۆ ، وه پێش نوێژی شیعری ئه‌وڕۆ و وه شێخی زه‌مانی جووان ناوزه‌ن بووێ ؟
قه‌ت بووه به‌رد وه که‌مه‌ری گوڵ سه‌ماکا و په‌روانه وه بۆنی به‌رد مه‌ست بێ و
تێکه‌وێ
قه‌ت بووه ، بانگ په‌پوو ، له جوومعانهی باخدا
نوێژی هه‌موو ته‌یره بێوه‌ییه‌کان ، بێنێته مزگه‌وتی پهڵگه ئاشووبیان و
له‌وێوه له‌وێوه قه‌راری شه‌ڕو خوێن ، به سه‌ر نیشتیمانی جوانیدا به‌ن
خودا ئامان به دوورمانخهی ، له‌و ڕۆژانه‌ی خوێن ده‌خه‌نێ و
له‌و ڕۆژانه‌ی قه‌ور باوه‌ش ده‌کاته‌وه و له‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وینمان وه بووکی پایز
ده‌چێ !
ده‌ی ده‌خیله ، ده‌خیلتان بم ، جه‌معی عووشاق ، تا به دۆوکه‌ی مردن نه‌چووین ،
هه‌تا دڵمان سه‌وزه ، بێن بێن با وه‌ک (با) له دوای خاوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ناو
حه‌رام
له که‌روێشکه‌ی ده‌غڵی ژووان نه‌کشێنه‌وه !
بێن با ، وه‌ک به‌و مه‌ستی سایه شه‌وی دارێکی (سه‌رچنار) وه مه‌ی
شووشه‌ی ، شووشه‌ی ئومێدمان تووڕنهدهین !
ده‌ی ده‌خیله ، دهخیلتانبم یار و یارۆ ، خه‌یاڵتان وه تووی داتهکیو مه‌که‌ن
گرتان ، وه قوماته‌ی به‌ور و شه‌خته مه‌که‌ن
ئاوه‌دانیتان وه ژه‌هری چۆڵه‌وانی و ماسیتان سا وه بووختانی لم مه‌کووژن !
ده‌ی ده‌خیله ، ده‌خیلتان بم ، هه‌تا ده‌ستیان نه‌داوه‌ته یه‌خه‌ی ژیان
هه‌تا پشکۆی فرسه‌ت گه‌رمه ، با
با با ئێمه ، ئێمه ئاوه‌دانی وه فڕینی کۆتره ژنه‌کانمان به‌ین
ئاوه‌دانی به خه‌یاڵ و حوزنی تاوسه قهیرهکانمان به‌ین
منێک وه‌ک خۆم ، وه‌ک بانگده‌ری هه‌موو ڕۆژه جوومعهکانی عیشق
له ئێسته‌وه ، تێدهچمهوه و له ئێسته‌وه ده‌چمه‌وه سه‌ر خه‌رمه‌نی ئهلف
وبێی عه‌شق و
له ئێسته‌وه ، له‌و بابانی (لانه لاس) و له‌و بابانی (لانه خه‌ج )و
(شه‌م)انه‌دا ،
له‌و مه‌سکه‌نی (کوردی و هه‌ردی و مه‌دهۆش)ه دا
ئه‌ڕۆمه‌وه و وه‌ک (کهنهسمهیهکی کانیاشقانیی سوور)
له خوار گۆیژه وه به‌ره وخوار
وه‌پاڵ پیر مهسووری گۆمهمی سه‌ر مۆری تازه مهمێکهوه
یان له چوارباخی کۆنه چامه‌یه‌کی خۆم ، له‌سه‌ر سیله‌ی (هه‌نارستان)
ماڵێ ماڵێ بۆ خۆم و ژووان و ژنه‌که‌م ده‌گرمه‌وه و
ده‌چینه‌وه ناو سپیده‌ی ، پڕ جریوه‌ی ، هه‌موو دێڕێکی عاشقانه و
له نوێ ، له نوێ ، چنگ بۆ به‌فری ژیانێ تر ده‌گرینه‌وه و
له نوێ ئه‌وین و گوڵ ئاشت ده‌که‌ینه‌وه!
وه چاوتان سوێن ، وه‌ی خێڵی چه‌م سیاوانی وه‌ته‌ن
منێک وه‌ک خۆم ، له یه‌که‌م ئێواره ئاپووره‌ی شیعرمدا
وه شه‌وقێکی پێغه‌مبه‌رانه‌ی شه‌وقه‌وه ،بۆ یه‌که‌م جار ، دێمه‌وه و دێم
دێم و گوڵێک ، له‌م حیکایه‌تی کۆتر و
دێم و گوڵێک ، گوڵێک له‌م زه‌مانی (مێ)ڕهزانهتان بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
وه چاوتان سوێن ، وه‌ی خێڵه‌که‌ی چه‌م سیاوان ، شه‌رته کارێ که‌م من
له دوکه‌ڵی ، یه‌که‌مین دێڕی لای چامه ئه‌وین بازه‌که‌ی خۆمه‌وه
ئاگرێ له جووانترین شۆڕشی عیشقتان پێ به‌م و
لێ یار گه‌لی ڕۆژی عیشق ، شه‌وقێ ، شه‌وقێ بنێمه‌وه ماڵتان
چاخێک بێ چاخ ، نووری واتان نه‌بینیبێ و
چاخێک بێ چاخ (لاس)ی واتان نه‌بینیبێ !
شه‌رته یاران ، وه‌ی وه‌ی خێڵی چه‌م سییاوان ، کارێک که‌م من
هه‌رچی لاسه ، وه خه‌زاڵی شووشه خهزاڵانیان بێژن ،
بمان وه‌خشن ، له هه‌ر مۆڕهکردنێکی قووره‌تی و ناڕه‌وا لێتان
بمان وه‌خشن ، له گێژه‌نی هه‌ر گرژییه‌ک ، به‌ر بووبێته ئێواره ئاوی جووانیتان
بمان وه‌خشن ، بۆ له‌مه و دووا ، لاس ده‌بین لاس !
ده‌بێ بێژن ..
وه‌ک من چۆن ئه‌مێستاکه له‌سه‌ر به‌رماڵی ته‌ڕترین چامه‌ی خودایی
وه شا (ترێ) ی دیوانی (ترێستانهکهم) ئێژم
بم وه‌خشه تۆ ، له‌به‌رد پیاماڵینی هه‌ر شێتییهکمدا ، وهپهنجهرهی دڵتا
بم وه‌خشه تۆ ،له باهۆزی هه‌ر غه‌زه‌بێ وه‌ک خوا دابێتم وه ته‌مووی قه‌ندیلی
جووانیتا
وه‌ی کۆتره ژن گه‌ر خوازیاری ، له‌شیعری من ماڵت هه‌بێ
له ساماڵی دیوانی من ، تۆ فڕینی نیشتیمانێ باڵت هه‌بێ
بۆ له‌مه‌و دوا ، ڕازی نه‌بی ، گوڵه گه‌نمی فڕینت به ته‌وێڵی قه‌فه‌زێکه‌وه
هه‌ڵواسن
ڕازی نه‌بی ، کێشمه کێش ئاگرت به به‌فرا کێش که‌ن و
تۆش وه‌ک شه‌م و دهروهنێ شه‌م ، بارانت له شووشه‌یه‌کدا خه‌فه پۆش که‌ن ،
ڕازی نه‌بی ئه‌ی کۆتر ژن ، دڵت به‌ئاوی عه‌شقه‌وه بسووتێنن
له پووشهڵانی ناهه‌قی و زوڵما ، دڵت به قه‌ره برووت که‌ن !
ڕازی نه‌بی ئه‌ی کۆتره ژن ، به شه‌وقی ئه‌و هه‌موو زه‌مانه ڕۆشنه‌وه
به زه‌مانی خوێن و به‌زه‌مانی نازهمانی زینه چاڵدا بتبه‌نه‌وه
نه هێڵی تۆ ئه‌ی کۆتره ژن ، با منیش لاس و قه‌ڵه‌م و یاوه‌رت بم
نه‌هێڵی تۆ ، نانی جوانییت به‌سه‌ر ساجی کۆنه ساڵه‌ی هه‌زار ساڵه‌ی ژه‌نگا
بسووتێنن
نه‌هێڵی تۆ ، ڕێی فڕینی ساماڵت لێ به‌رن و
چاره‌نووست به دهروهنێکی تردا به‌رن و بفڕێنن !
نه‌هێڵی تۆ ،
فڕین به‌خشه به زه‌مانێ ئه‌ی کۆتره ژن ،عیشق تێیدا ، دڵۆپه خوێنێکی نه‌دۆڕاندبێ
و
زه‌مانێک بێ ، ترێکه‌م ، زه‌مانێک بێ ، له سێبه‌ری با حاڵی ببێ و
زه‌مانێک بێ ، ترێکه‌م ، زه‌مانێک بێ
ئه‌وه‌ی ناوی بارووت وخوێن و بووختانه نه‌یبیستبێ !
دڵت به‌خشه به دڵێ تۆ ، با منیش لاس و قه‌ڵه‌م و یاوه‌رت بم
که چوووه ده‌می گفت و گۆ ، ده‌م هه‌ر قه‌ن بێ و
له ده‌می هه‌ر ووشه و ده‌م کردننهوهیهکدا
گهزۆبایهک هه‌ڵکا و وه‌ک دڵدارێکی دانسقه و تاقانه‌ی خوا
(ژووانی ژووان ) به ووڵاتی باسووقان کا !
ئه‌ی کۆتره ژن ، ئه‌ی تاقانه ترین بۆڵی ناو ترێستان
نه‌هێڵی تۆ ، ئاسمانت پڕکه‌ن له بارووت ، فڕینت له ژه‌نگه‌وه به‌ن
لیمۆت وه گه‌ڵا و ستیانه‌وه تاڵان که‌ن ، له فهرهوودێکی نێرانه و پیاو
سالارییدا
نهخشهتهت بگێوزنهوه ، سه‌ر نه‌خشه‌ی جنۆکه پیاوه‌کانی سه‌رده‌م
ئه‌و پیاوانه‌ی تا هه‌نووکه‌ش ، ته‌جویدی عه‌شقیان بۆ ناخوێنرێته‌وه و
له زمانی (مێ لیمۆیه‌ک) حاڵی نابن و سه‌ده‌یه‌کی تریش گوڵه‌که‌م فێر نابن
فێر نابن چۆن له ئێواره‌ی جێ ژووانێکدا ، وه‌پاڵ قوڵایی مووحیبه‌ت وعیشقهوه ،
نه‌ک چیپهڕی دهسبازییهک (ژنه لاله‌نگییه‌ک ) ڕووت که‌نه‌وه و
وه‌ک شه‌راب ، وه‌ک شه‌راب له ئاوی ته‌هووریان بخۆنه‌وه و
له گه‌مه‌یه‌کی ڕۆحی و ته‌واو ڕۆحیشدا ، گه‌مه به دۆزه‌خی خوا که‌ن !
نه‌هێڵی تۆ ، ئه‌ی کۆتره ژن ، وه‌کوو مه‌سیح په‌لت وه بزمارا بکوتن
ئاخه‌ر گوڵه ، تۆ که‌مترنیت ، له‌و گوڵانه‌ی ، له‌سه‌ر پشتی زه‌رده په‌ڕان
زاری تاوڵه‌ی خوا به‌هاران هه‌ڵده‌ده‌ن !
تۆ که‌مترنیت وه‌ی گوڵه‌که‌م ، له‌و په‌رییانه‌ی ئاسمانی خوا پڕده‌که‌ن له هه‌نگی
ئومێد
باخه‌ڵی هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ک ، پڕ ده‌که‌ن له جووانی
ڕووانینت هه‌بێ وه‌ی کۆتره ژن ، ئه‌ی ژنی هه‌ڵژه‌نراو به‌ئاوی هه‌نار و هه‌رمێ
هه‌نجیر
ئه‌ی ژنی ده‌ربه‌نی ڕۆژه‌کانی عیشق و ئه‌ی دڵی ژێر که‌پره دڵی هێشووه دڵان
ئه‌ی بووکی نیشتیمانه‌که‌ی برایم پاشا ، وه‌ی بۆڵی سوور ، وه‌ی دڵی سوور
نه‌هێڵی تۆ ، سه‌ری ڕۆژت به خه‌نه‌ی ناهه‌قی سوور که‌ن
وه‌ک دره‌ختی دارستانی تهورسانان ، سه‌رت سه‌رت وه ماڵی ته‌ور و ته‌ورداس که‌ن و
چاوت چاوت وه گۆڕسانی خۆره‌تاو که‌ن !
نانا نانا نانا ، وه‌ی کۆتره ژن ، ڕازی نه‌بی ، نه‌هێڵی تۆ
پیاوه زمسانییهکان ،پیاوه ئافاتییهکان ،بێ زووانی گڕو خۆشه‌ویستی
پشکۆ چنی ، ئاگردان و کوانووه‌کانی ئومێدت که‌ن ،
خه‌ونت وه نه‌عنا و ته‌رخوونی ته‌ڕه‌وه خۆن !
نانا نانا ، نه‌هێڵی تۆ ، ئه‌ی کۆتره ژن ،لالای جووانیت وه لالا که‌ن
ئاخه‌ر گوڵم ، تۆ که‌متر نیت ، له‌و چڵانه‌ی وه گژ ته‌ورا ده‌ڕۆنه‌وه و
تۆ که‌متر نیت ، له‌و ماسییه گوڵانه‌ی ، شووشه عه‌تری پیاوه‌کان چۆڵ ده‌که‌ن
ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌نیا وته‌نیا ، شانازی به سمێڵ وخهنجهری به‌ر ورگه‌وه ده‌که‌ن
!
ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌موو جوانییه‌کانی مێ له قه‌یسییه‌کی چکۆڵاندا ده‌بینن !
تۆ که‌مترنیت گوڵه‌که‌م ، وه‌ی بووکی هێشووه بووکان
تۆ که‌مترنیت له‌و ماسییانه‌ی گه‌مه به قولاپی ڕاوچی و تۆڕی ڕاوچیانهوه ده‌که‌ن
!
تۆ که‌متر نیت ، له‌و باڵندانه‌ی ئێواران ، که شانازی به فڕینی خۆوه ده‌که‌ن
له پووشهڵانی ده‌شتێکدا ، فلووت ژه‌نێکی پیر هار و قووشقی ده‌که‌ن
تۆ که‌متر نیت له‌و هه‌ورانه‌ی ، هه‌ر به تاوێ ، دڵی هه‌زار و یه‌ک کێڵگه
ڕاده‌کێشن !
فڕینی تۆش ، ئه‌ی کۆتره مێ ، که‌متر نییه له‌و باڵانه‌ی ئه‌وان
بارانی تۆش ، ئه‌ی کۆتره مێ ، که‌متر نییه له‌و بارانه‌ی ئه‌وان
تۆ که‌متر نیت ، وه‌ی بێباک ،
وه‌ی بێباک له‌مه‌حشه‌ری خۆت ، وه‌ی بێباک له سووتانت به خاتری من !
تۆ که‌متر نیت ، سێبه‌ری تۆش که‌متر نییه ،
له سێبه‌ری ئه‌وپیاوانه‌ی تازه تازه فێری ، باران بارانه‌ی عه‌شق ده‌بنه‌وه و
به‌ڵام ناخیان ، ناخیان پڕه له وانه‌ی بوغز و سه‌نگ باران !
تۆ که‌متر نیت ، وه‌ی گوڵه‌که‌م ، وه‌ی بێباک هه‌ر که‌ڕه‌تێ له خۆت ههڵڕووانه
ته‌واشاکه به تۆزێ تۆزێ عیشق له سه‌ری مندا ، تۆ چ دۆزه‌خێکی جووانترت هێناوه و
به‌ر له مه‌رگ و کۆ قه‌تاری سه‌ر قه‌ورسان ، تۆ تۆ منت ناوه‌ته سه‌وزایی چ
جه‌ننه‌تێ
وه‌ره ئه‌ی یار بۆ جارێ‌تر ، وه‌کوو هه‌نار ، له‌به‌ر ئاوێنه‌ی هه‌نارا
له‌ته‌ک هه‌موو ڕه‌نگه ئاڵهکاندا ئاشت به‌ره‌وه و
له‌ڕه‌نگی یه‌ئس و له ڕه‌نگی ده‌سته پاچهیی گه‌ڕێ تۆ
کچێ تو بی وخوا ، بێ جارێ‌تر ، وه‌ی تاقانه‌ی به حه‌وت مه‌مله‌که‌ت گوڵ
ماڵ و ئاسمانم به گوڵدا به‌ره‌وه تۆ ، تو بی و شیعر ، ئه‌ی کۆتره ژن ،
ئه‌مڕۆ هه‌موو په‌نجه‌ره‌کانی پایز پێوه ده
ئه‌مڕۆ به گوێی گوڵ ، به زمانی گوڵ بمدوێنه
وه په‌نجه‌ی گوڵ (دیوانی به‌ور و خاک ومێ)م هه‌ڵبه‌ره‌وه
به‌ده‌نگی گوڵ با‌نگم که و بڵێ پیری ڕه‌ش ،
به قه‌ڵه‌می گوڵ بێره دامه‌نی شیعر ،
هه‌تا بێژم وه‌ی گوڵه‌که‌م وه‌ی ترێکه‌م ،
وه‌ی وه‌ی ، وه‌ی لهمهلاکی هه‌موو حه‌رفێکم ئازیزتر
توبی وخوا ، تۆش بێره‌وه نێو باڵکۆنه شینه‌کانی مووحیبه‌ت و
وه‌کوو ئه‌وسا ،له به‌ر بارانێکی شین‌دا ، به چه‌تر و ڕینکۆتێکی شینه‌وه
جارجاره چاوڕێم به و با له پڕێکدا ، من له کۆسته‌رێکی سهرشێتدا دابه‌زم و
دوای که‌مێک له ئاوێته بوون وه کووچه‌کانی نێو شاردا
خۆمان خۆمان وه (هۆڵی ڕۆشنبیری)دا بکه‌ینه‌وه و
بێژن تالیعتان جوان ، ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژه و
دوای سه‌ده‌یه‌ک له غه‌ریبی ، به‌خێر بێنه‌وه بۆ نێو ئاپووره‌ی جوان
وای خودایه دوای سه‌ده‌یه‌ک له غه‌ریبی
ده‌ڕژێنه‌وه ناو ئاپووره و
ئه‌ڕژێنه‌وه ناو ، ئه‌و هه‌موووه ئۆمه‌ته شه‌کره باره‌ی ناو هۆڵ
ئه‌ڕژێنه‌وه شیعر و ئه‌ڕژێنه‌وه ناو ماچی ئه‌و هه‌موو هاوڕێ ماندوو وانه‌مان
له پڕێکدا ، کچه کۆڕگێڕێکی ناسک ، به کراسێکی ڕه‌شی تهنکۆڵهوه
که‌له ژێریا ، لاسکی ستیانێکی ئاوی و دووهه‌ناری عه‌یار و ئاودار دیارن
وه سیما ، وه سیما ، سیمای مانگی چووارده و
وه قه‌دیش ، نهیجهیهک له نهییسانهکهی لای نالی و
زووان هه‌ر قه‌ن ، وه‌کوو میوان ، وه‌کوو میوان بۆ خوێندننه‌وه‌ی شیعرێ با‌نگم ده‌کا
و
ئێوه و خورماڵی و چامه‌یه‌کی تاراوگه
ئه‌شڵه‌ژێم و پێم به‌یه‌کا دێ و له دوو پێم ،
گوڵه حاجیله‌ی پشت قه‌ڵای گووڵعوومهر و
پوونگه‌ی چنگی زه‌ڵم له‌پێم ده‌ڕژێ و داده‌که‌وێ
قه‌ستمه قه‌ڵه‌م ، بێ به زرێبار و له مه‌وجێکی ئه‌ودا ،
قه‌رزی ئه‌و که‌نیشکه مهه باز و کۆڕگێڕ و به‌مه‌وه
قه‌ستمه قه‌ڵه‌م ، بێ به هه‌نارێکی تازه گوڵ و
هه‌تا له زووانی ئه‌و هه‌نارانه حاڵی بم ،
نار نشینن و مه‌حبووبی خوان ،
نار نشینن و وه غهمزهیهک (با) له‌سه‌ر سنگی گه‌نم هه‌ڵده‌فریوێنن
نار نشینن و وه بار ته‌قای هه‌موو دێمه دۆنمه‌کانی لای نیشتیمان ،
له (بیری دڵ ) له (چاوی دڵ) ، ئاوی شیعر هه‌ڵده‌گۆزن !!
ئه‌شڵه‌ژێم و دوو پێم به یه‌کا دێ و چاوی شیعرم پڕ ده‌بێ له نووری جه‌ننه‌ت
ده‌به‌م به جه‌ننه‌تیی شیعر و دیسان ده‌شڵه‌ژێم و ئێژم ترێ له چی بێژم
تۆش له شه‌رمێکی مێخۆشدا ، ئاڵ ده‌چیته‌وه و تێ ده‌گه‌م ،
هه‌نارستان ، ههنارستانت گه‌ره‌که
منیش وه مه‌کرێکی ڕه‌شتاڵه‌ی لای جارانمه‌وه ،
ده‌چمه به‌ر (مایکی) خودا پێداو و به‌ڵام بۆنی ئهوکچۆڵه تاریک پۆشه ،
وه مه‌غه‌ریبی چامه‌یه‌کی تردا ده‌مبا و ده‌ستێکم ده‌که‌وێته ئه‌ملا و ده‌ستێکم
ئه‌ولا
ئه‌ڕۆم و له‌پڕ وه‌ک چوواله ، له چڵ که‌وێ ، ده‌که‌وم و
زووانم له چڵی چامه‌ی ڕه‌ش به‌رده‌بێ و
ئه‌مجاره ئه‌مجاره مزرتر ده‌که‌ومه هه‌نارستان و مزرتریش ده‌خوێنمه‌وه
دواجار له ته‌ک گه‌زۆ خه‌یاڵێکی وا دا ،
به‌شێک له کۆتایی ئه‌م چامهیهیان بۆ ده‌خوێنمه‌وه و
لهتهواشایهکی مزر و مێخۆشیشدا ، دیسان دیسان وه چاو ئێژم .. ئه‌ی خۆشه‌ویست
هه‌نووکه‌ش کووچه‌یه‌ک بۆنی تۆی لێ نه‌یه
له کنه من ، ئاسه‌واری کووچهیهکه له جه‌نگ و خوێن !
ته‌مه‌نێ وه‌ک گه‌ڵا له‌ژێر ئاونگی تۆدا نهخهنێ ،
له‌کنه من ، وه‌ک دارێکی ته‌مه‌ڵی سرووشت وایه و به‌ڵام مووکمیل به سه‌وزایی !!!
له‌کنه من ، وه‌ک که‌ناری نێوه‌شه‌وی گوێ ئاوێکه و به‌ڵام
خاڵی له مه‌کری مه‌وج و ئاو ، خاڵی له به‌های شه‌پۆلان !
ده‌سا ئه‌ی یار ، وه‌ی لیمۆکه‌ی هه‌زار لیمۆی (باخه مێ )یان
توبی وخوا بێره‌وه به‌ر ، به‌ر هه‌یوانی ڕه‌نگه‌کانی جاران
ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی له فڕینی عه‌شقا فێریان بووین و
له گریانی شه‌وێ تووشدا ، له ڕووتبوونه‌وه‌ی هه‌نارێکدا فێریان بووین !
له‌جنسی چڵه گییایهکدا که‌به‌رد خوێنی ڕژاندبوو
له جێ قوونه‌ی که‌روێشکێکدا ، که نووزه‌ی ژیانی لێوه ده‌هات
ئه‌ی عیشق ده‌سم دامێنت ، له‌م هه‌ڵدێر و هه‌ڵه‌مووته هانامان به
له‌م هه‌موو ڕژان و دابڕانه کۆمان که‌وه !
ئه‌ی ئاسمان ده‌سم دامێنت ، له‌م تاوسان و باران بڕینی ڕۆحه‌دا
له قوربانی کاکڵه هه‌وران ، له باران چاوت لێمان بێ !
ئه‌ی زه‌مین ، ده‌سم دامێنت ، له‌م زه‌مانی ژیان به کرێبوونهدا ،
چاوت له کرێی کوخێکمان بێ له‌شمشاڵ !
ئه‌ی فڕین ، ده‌سم دامێنت ، وه‌ک چۆله‌که له‌ژێر باری به‌ور و تۆفا
لێ چۆله‌که‌یه‌کی زامدار و باڵ شکست ، به فڕینی ڕه‌نگه‌کانمان به‌خشه‌وه تۆ !
ئه‌ی ڕه‌نگ تۆش ، ده‌سم دامێنت ، به‌و ڕه‌نگانه‌مان به‌ره‌وه
وه‌بێ خوێن وه قه‌ڵای عیشقا ده‌یانبردین !
وه بێ خوێن وه به‌رده‌م جهنهگهڵهکانی لای یه‌کسانیدا ده‌یانبردین
وه بێ خوێن ، به‌ر له (سه‌ر) دۆڕان ، دهیانکردینهوه به براوه و عاشق
خودا زینده‌گییه‌ک ، ئارامتر له تاوه مه‌له‌ی سۆنهیهکی چه‌م نشینی تازه
سووبحان !
بێوه‌ی تر له فڕینی په‌روانه باسکان !
ده‌ی خودایه ، زینده‌گییه‌ک ، له ئاو ڕوونتر ،
مردین وه ده‌س لێڵایی لای ژیانه‌وه !
زینده‌گییه‌ک ،خوا خانه گوڵ ، مردین وه ده‌س دڕک و داڵی ژیانه‌وه !
مردین مردین ، مردین وه ده‌س ژیانه‌وه !!!
2008 ئه‌ڵمانیا