كاسیا
ئیسماعیل خورماڵی
ئێمه شه‌وێك توڕدراینه سه‌ر كومباری ئه‌م سه‌رزه‌مینه غه‌مگینه
پۆست به‌ر نه‌بوو .. پۆستبه‌رنه‌بوو به ئێمه دا..
جریوه‌یان نارد بۆ چاخه خوێناوییه‌كان
به‌ئێمه‌دا خوێن و ئایه‌ت و كوشتن‌یان حه‌واڵه كرد..
نه‌گبه‌ت خۆمان ..له‌وێش زه‌وییه‌كیان داینێ بۆ ماڵ
هه‌ر تاعوون و هه‌ر سێبه‌ری جه‌هه‌نه‌م بوو..
به خۆ بوونمان به خۆ نه‌بوو ..چۆراوگه‌مان به خۆ نه‌بوو..
وای خودایه ..ئه‌و سێبه‌ره‌ت بۆ پێ به خشین
كه ده‌تزانی پڕاو پڕه ..له ڕه‌نگه نسرمه‌كانی
كه ده‌تزانی جێگه پییاسه‌ی بایه كه شه‌ل..وه‌رزێكه زه‌رد..
مینا پایز ..مینا چاوی گه‌ڵا ڕوته‌ڵه‌كان ..
ئه‌و سێبه‌ره‌ت بۆ پێ به خشین ..كه ده‌تزانی
ده‌بێ ئێمه له‌گه‌ڵ ڕۆژا ..ژنه‌كانمان وه‌چه بێنن
له‌ته‌ك ..له‌ته‌ك قڵپ بوونه‌وه‌ی گۆزه‌ڵه نارنجیه‌كانی مه‌غریبانا
بگه‌نه ناو نهێنی په‌رت بوونی ره‌نگ و ..
بگه‌نه ناو نهێنی شه‌ره‌كانی خونچه
ئه‌و سێبه‌ره‌ت بۆ پێ به‌خشین كه ده‌تزانی...
وه‌كو ژییان ..كازیوه‌مان ..ئه‌ژنۆی له قیرو به‌فرایه
كه ده‌تزانی وه‌كو یه‌سوع ..به بزماره باخه‌كانمن
بۆ ڕێگه‌ت داین ..بۆ ڕێگه‌ت دا..
به‌هار بێته ناو گوڵدانی فه‌سڵه‌كانمن
دیوانی گوڵ ..پێ دزه‌ی شانی سووره‌ت و ..
ڕۆژه هه‌ڵبرژاوه‌كانی نالی بكا..
بۆ ڕێگه‌ت داین ..بۆ ڕێگه‌ت دا لاسكێ له ئاو ..
به شڵپ و هوڕی ئه‌و ماسیه ڕه‌نگالاَنه پێ بكه‌نێ
كه دره‌نگ شه‌وێ ..له پێچی تریفه‌دا
له شووشه‌ی ڕۆح له به‌ر ده‌چوون ...
ئه‌و سێبه‌ره‌ت بۆ پێ به‌خشین كه ده تزانی
هاژه‌ی ده‌نگی با له باخا..چڵه مێخه‌كی ئاگره‌و
له به‌رزایی و حوشه‌كانی خۆتا نه‌بێ ناڕوێ
كه ده‌تزانی ..بزه ..گه‌رووی بادراوی كه‌نارییه‌كه ..
له ئێواره باخه‌كانی دۆزه‌خ نه‌بێ ده‌نگی وونه
ئیدی ژییان ..گوناهه‌كه‌ی ئاده‌م بۆچی ..
هه‌ڵخڵه‌تانی ئه‌م مه‌له سه‌وزانه بۆ
تێك شكانی ئه‌م هه‌موو مانگه شه‌وه بۆ
كه ده‌تزانی ..ئه‌ی په‌رتووكاوترین كه‌پرو ساباتی بوون
ئێمه و باران دوو دار هه‌ڵوژه‌ی دراوسێن..
ئێمه و باران شاییه‌كین ..له پشت ئێواره‌كانی خۆته‌وه
ئیدی ئه‌م شه‌ڕی مردن و خوێنه ..به كۆلانه‌كانی گوڵا بۆ
هه‌لرژانی ئه‌م هه‌موو به‌هانه یه بۆ
كه ده‌تزانی نه‌جات بوونی گوڵه هێرۆكانمان دووره
له باو گژی هه‌ڵكراوی ئێوارانی جه‌هه‌نه‌مت ..
شه‌فاعه‌ت زه‌نگییانه‌ی كۆش و به‌رچاكێكه ڕژاو
ئیدی ئه‌م خوێن و كوشتاره ..به كۆڵانه‌كانی گولاَ ..به‌هانه بۆ
ده‌نگ و باسی خاوبوونه‌وه و ..ڕووت بوونه‌وه‌ی ئینسانه‌كان بۆ
سه‌لامه‌ت خووازی چاخه‌كان..
له‌سه‌ر ساجی كۆنه بوغزێ ..هه‌ڵبرژانی گوڵه‌كان بۆ
به‌نیشان نانه‌وه‌ی گه‌ڵا خه‌نه‌ییه‌كان..
به غه‌یب كردنی تووانای ئه‌سپه‌كان بۆ
هه‌ڵخستنی ئه‌و هه‌مووقامیشه بۆ
كه هه‌ر ده‌تگێڕان له‌ده‌وری شان و شه‌وكه‌تی زۆنگاوێ
كه هه‌ر ده‌تكردن به جێ ڕم و ..قه‌ڵه‌م دانێ له سییانید
ئه‌ی ڕه‌فه و تاقی پڕ كتێب بۆ ..گه‌روو گوڵدانی هه‌ناسه بۆ
كه هه‌ر ده‌بوو وه‌ك هه‌نجیری هه‌ڵخراوی به‌ر سایه بن..
شان خزان و ڕووتبوونه‌وه‌ی ناو ئێواره شینه‌كان بۆ
كه هه‌ر ده‌بوو به لاملی برووسكه‌یه‌كدا هه ڵبوواسرێن
ئه‌ی خودایه..به‌كرێم بوونی نه‌سته‌له تووكنه‌كان بۆ ..كه هه‌ر ده‌بوو
وه ك چۆله‌كه‌ی بن گه‌ڵایان دییاریان هه‌بێ
ئه‌ی وه برۆنزی كردنی تریفه سپیكه‌له‌كان بۆ..
كه هه‌ر ده‌بوو..به كراسه بێجیه ته‌نكۆڵه‌كانه‌وه ..
به‌ر له ئاشت بوونه‌وه‌ی له‌زه‌ت ..به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ماڵی خاوبوونه‌وه
بچنه‌وه به‌ر دیووانی مار
كه ده‌تزانی ده‌بێ هه‌ر سێلاوی مردن ..
بچۆرێته زار گێلاسی كلارنێته‌كانی ئێمه..بۆڕێگه‌ت داین
به‌ناو وه‌رزه سه‌وزه‌كاندا بێن و بچین..
له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی نێرگز‌و په‌روانه جووت بین ..
وای چ ڕۆخێكی وشكه‌نه ئه‌م غه‌دره‌ی تۆ ...
چ فه‌سڵێكی گرژ و مۆنه ئه‌م غه‌دره‌ی تۆ ...
وه‌بیری چ زه‌مانێكدا گوزه‌ر ده‌كا ..
گوڵ به ده‌ستی گوڵ هه‌لوه‌رێ و
میوه‌ی ئه‌م هه‌مووجه‌سته‌یه‌ش هه‌ر به داره‌وه ووشك بن
كه ده‌تزانی ..ئه‌ی په‌رتووكاو ترین كه‌پر و سباتی بوون
وه‌ڕووی بووندا..په‌نجه‌ره‌یه‌ك ژه‌هر له‌سه‌رشانه..
بۆ رێگه‌ت داین ..له ده‌ربه‌نه شووشه‌ییه‌كانی عیشقدا..
له‌سێبه‌ره به‌ربلاوه‌كانی –كاسیا – دا
سوێند به بۆل و..سوێند به شیلكه قووته‌كانی گۆشت و
سوێند به موعجیزه‌ی وه‌رزه‌كان بخۆین ..
ئه‌و وه‌رزانه‌ی ماسیه‌كان فێره جریوه و
كه‌نارییه‌كان فێره مه‌له و
چه‌كه‌كان فێره سروود و
ڕێگه‌كان فێره گۆرانی و..فێره عه‌تر ناسین ده‌كه‌ن..
كه‌ده‌تزانی..شتێ له تۆ
ئاژنه‌و مه‌له‌ی وه‌نه‌وشه‌یه‌ك ناخنكێنێ ..
شتێ له تۆ..پشته مه‌له‌ی ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی له ئاوا
باران شانیان قورس ده‌كا..
نوقم ناكا..
ئه‌و ڕه‌فتانه‌ی ..پڕن پڕن ..
له هه‌تاوی ڕه‌نگه‌كان باڵی تاووس ..به‌خۆڵ ناكا ..
كه‌ده‌تزانی..بوون له‌نه‌بوون گیایی تره ..ره‌ِنگی..
بۆ پێشكه‌وتی له ناسینی ته‌نیاییه‌كان
له ئاودانی..مه‌له‌وێچه‌ی تاعوونی ڕه‌ش
له ئاگردانی ده‌ربه‌نی شه‌مامه‌كان..
كێ پێی ووتی..شه‌را به‌رییه ..بڕی ماڵه كاڵه‌كه‌كان ..
ژه‌نگ به‌ریته ..ژێر چوار مشقی ئه‌و گولانه‌ی..
دڵیان.. دڵیان..به په‌رته‌وازه‌یی هه‌ورا چوو بوو..
كێ پێی ووتی..ڕۆشنایی له‌و تاووسه غه‌مگینانه ببڕی..
كه ئێواران به‌دییار سه‌رخۆشی تارژه‌نه پیره‌كانه‌وه ده‌گریان
كه ده‌تزانی ..لێره بوون له نه‌بوون گییای تره ڕه‌نگی
بۆپێش كه‌وتی له به‌خشینی ته‌نییاییه‌كان ..
له جێ گۆڕكێ ی ئه‌و شاخانه‌ی ..كه جێ متمانه‌ی عیشق بوون
له به توزاخ بردنی ئه‌و مروارییانه‌ی كه گه‌نجینه‌ی به‌هاو ئاوبوون
كێ پێ ی ووتی ..ئاخه‌ر بڵێ ..كێ پێ ی ووتی..
خۆت وه‌شه‌ڕی مێژوو بنێ و ..له گوفتاری هه‌ناره‌كان هه‌ڵبێ ی
ئاخه‌ر بڵێ ..به گوفتی چ پان فلووتێكی نابه‌ڵه‌د جوڵانه‌وه
وا هه‌نووكه گوومان له بێژنگت ده‌دا و ..سه‌ماشله‌شت وه قورس ده‌با..
كێ پێ ی ووتی ..فووبه شمشاڵی غروردا بكه و بڵێ ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ..له ئاشتبوونه‌وه‌ی سێبه‌ری جه‌هه‌نمیانیش دوورم دوور
به‌ڵام هێشتا به‌و سه‌مایه‌ی ئێوه‌ش ئاسووده‌نیم..
كه‌وه‌ك كووالوی سه‌ر به‌ژنی دار دێنه دییه‌م ..
به گوومانم ..له نارنجی دۆعاو..له گوێزی پارانه‌وه‌تان
به گوومانم له گێلاسی به‌ر مه‌مكانه‌ی نوێژه‌كان و
له ڕووباری پر له‌ڕه‌نگتان..
به گوومانم ..به وسه‌مایه‌ی ئێوه‌ش ئاسووده‌نیم ..
ده‌لێ ی ته‌ورێ..به‌كه‌مه‌ری سه‌رماده‌ده‌ن..
وا خوێن له چاوی كتێبم جۆگه ده‌گرێ..
قه‌وزه چاوی ماسیم به كوێر دێنێ ..
كه ده‌تزانی ..ئه‌ی په‌رتوكاوترین كه‌پر و ساباتی بوون ..
به‌و سه‌مایه‌ش داره مێوی ئاسووده‌یت نایه‌ته بۆل..
سێوه‌كانت ده‌س له چڵی دوودڵی و گوومان به‌رناده‌ن
بۆ رێگه‌ت دا ئه‌سپه ته‌وێل مارۆكانت ..ئه‌م به‌هاره له‌مه‌رگ نێن كه ژییانه
مقه‌سته‌كان..ئه‌و تاڤگانه بكه‌نه‌جێ پییاسه‌ی دوورین كه ژییانه
هه‌رچیت فه‌رموو ووتمان به چاو ..
ووتمان ماڵه‌كانی ئه‌و سه‌لامه‌ت ..
ماڵه‌كانی ئه‌و ئاوه‌دان..
مه‌غزی كچه قه‌یره‌كانت پڕ كردین له خۆزگه‌ی زه‌رد و
ووتمان ڕۆژێ ..له قیامه‌ت..
له‌ئێواره‌یه‌كی شینا ..خووا به هه‌رمێیه‌كی گۆشتن بانگیان ده‌كا
به‌په‌روانه ..به شه‌ونمه خوێنێكی باڵدار بانگیان ده‌كا..
غروری هه‌ڵاله‌كانت لێ بردین و ..قوفڵت له ده‌می هه‌مووان دا
بووین به توولی ناو سه‌به‌ته و ..بووین به ته‌نووری ئه‌ندێشه
پێت نه‌وتین ..وه پێ خاوس به‌سه‌ر ئه‌و زیخه‌ڵانه‌دا مه‌رۆن..
پێت نه‌وتین ئه‌گه‌ر خه‌مێ دڵی گرتن..
به‌رد به كێلی دڵتانه‌وه بنێن ..مۆمان وه دییار خۆتانه وه هه‌ڵكه‌ن
پێت نه‌وتین ..نه‌حس مه‌بن ..ئێوه‌ش هه‌رێزاوێكن له‌من ..
كه ده‌تزانی ..ڕۆژێ دادێ
به‌ر له خوڕه‌ی پێش نیوه‌ڕووانی مردن..
وه‌كو كۆتر ..به‌سه‌ر چڵی ..به‌رزه چڵی
كاسیایه‌كی خۆتانه‌وه هه‌ڵده‌نیشین ..
تا نیشتیمان كوێر نه‌بوو بوو..بۆ ڕێت نه‌داین
به‌یبوون ..به‌یبوون ..به سه‌ر ئه‌و مردنانه‌دا هه‌ڵبه‌ین..
له ڕێ ی كه‌نارییه‌كانی باران دا ..
له ڕێ ی بۆڵه ڕاكشاوه‌كانی هه‌تاوا
له ڕێ ی متمانه‌یی ڕه‌نگه‌كان دا..
گمه‌ی پێش مردنیان هه‌لژارد و ..زوو ده‌ركیان كرد ..
هه‌رمێ یه‌كی تاقانه شین ..به‌س نیه بۆ خۆشه‌ویستی و
گمه‌یه‌كی تاقانه سوور ..به‌س نیه بۆ سه‌نگه‌ری خوێن..
كه ده‌تزانی ..له‌م ئه‌ستێره شێ داره‌ی ئێمه دا
له دایك بوونی هه‌رعیشقێ هه‌رێزاوێكه له كفن و
جوگرافییایه‌كه له ڕووخان ..
خڕكردنه‌وه‌ی هه‌رگه‌نجینه‌یه‌ك ئالێره..
لاقرتیه به بازاڕه گومڕاكانی ده‌سه‌ڵات و
پێكه‌نینه به غرووری ئه‌ستێره‌كان..
سه‌ره‌رۆیی دیوانێكه ..له مه‌كته‌به سه‌وزه‌كانی عیشقا..
غیره‌ی گوڵ و ..ده‌نووكه شه‌وی بارانی سه‌ر په‌نجه‌ره‌یه
قوڵاخ بوونی كه‌ڵه كێویوكی پیره ..
به‌رانبه‌ر به ڕمه سووره‌كانی به‌فرو مردن ..
كه ده‌تزانی..ئێوه له گه‌ڵ بوورجه‌كانی خۆشه‌ویستی دا پێك نایه‌ن ..
هاوسێ یه‌تی ماڵه ئاسكه‌كانی عه‌تر و
سه‌ره‌رۆیایه‌تی ئێمه‌تان پێ ناكرێ..
ئیتر چما ..وه كۆلی دڵ قبوڵتان بوو
ئێمه له پشت گالیسكه پیره‌كانه‌وه ..خه‌رمانه بووك ڕاكێشین و
ئاوێنه بۆ زاوا ماره‌كان هه‌ڵگرین..
ئیتر چما..وه‌كۆڵی دڵ قبووڵتان بوو..
به توێكڵی پرته‌قاڵێ ..ده‌می كفر و ده‌می جنێو بسڕینه‌وه
ئیتر چما ..چما زوو تر ..
نه‌تبردینه‌وه ناو كوچه شینه‌كانی عیشق و
خۆت له م خه‌رمانی ئافاته قوتار نه‌كرد...
ئه‌ی عیشق تۆ له‌كوێ ی ..وا به‌لاتا
پیربوونی نیشتیمان ده‌ڕواو تۆ ده‌نگ ناكه‌ی
دووكه‌ڵی گوڵه هێرۆكان ده‌ڕواو تۆ ده‌نگ ناكه‌ی
ئه‌ی عیشق ..ئه‌ی ئه‌ستێره‌ی هه‌میشه كه‌سك..سه‌رهه‌ڵبڕه..
ئێره نیشتیمان و مه‌مله‌كه‌تی خۆته..چاوت ڕۆشن..
چاوت ڕۆشن ..گه‌شتیته‌وه به كار ئاسكی كازیوه‌كان..
به پایزی ڕووتبوونه‌وه‌ی كوڕه‌كان و
وه به‌ها رو ..وه نقێمی به‌رهه‌تاوی كچۆلانت..
به سێوی كوێر..
به ستیانی سه‌وزوسووری په‌رییه‌كان و
به كه‌ناری ناو قه‌فه‌زه مارۆنیه‌كان ..
ئه‌ی عیشق تۆ له‌كوێ ی ..سه‌رهه‌ڵبِره
له زستانی وونبوونته‌وه ..هه‌تا ئێسته..
نایه‌ته‌بیر..نایه‌ته‌بیر ..قه‌یسیه‌كمان تام كردبێ و
زمانمان..زمانمان دابێ
له‌زمانی .. میوه‌یه‌ك ..هه‌ر میوه‌یه‌ك
نایه‌ته بیر خاوبوونه‌وه‌ی..ناوسه‌ته‌نی په‌روانه‌كان..
زمان هه‌ڵسوون ..له گه‌لاَ هه‌نجیره‌كانی گۆشت و
كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌ناسه..
له‌به‌ر لێوی شه‌كردانێكی ئاگرا..
نایه‌ته‌وه بیر..بوونه‌وه‌مان..به قه‌لچه‌مێ له‌برووسكه‌و
به‌سه‌ر ته‌رزێ له‌لاولاوی ئاوێنه‌كان..
ئه‌ی عیشق تۆ له كوێ ی..وا به گوێتا..
گه‌ڕۆكه بازێكی نابه‌ڵه‌د ..ده‌قیژێنێ..
قه‌وزه بزه‌ی چایخانه‌كان..
قوڕاوی خه‌نه‌كی خه‌تا..
قاحبه‌ی دێڕی به‌ڕیا..
قارچك خه‌ڵتان به‌ئنووسه..
قاز مینبه‌ری سوڵتانی كوێر..
قه‌مه لاسكی شیلانه داس..
قه‌بر باڵه‌خانه‌ی فه‌قیر..
ئه‌ی عیشق تۆ له كوێ ی.. سه‌ری به‌رچنه‌كه‌ت لاده..
بابه پوونگه ئه‌و مردنانه داپۆشین..
ماسی بووین و ئاویان لێ كردین به له‌ق له‌ق..
نه‌عنا بووین و به‌هاریان لێ ووشك كردین..
گۆڤارێ بووین له ئازادی و له سه‌ر شیعرێ ده‌میان گرتین..
ئه‌ی عیشق تۆ له كوێ ی ..
جارێكی تر بمبه‌یته‌وه ناو سروود‌و رشۆژنامه‌كان..
ناو به‌هاری گۆرانیه‌كان..
جارێكی تر ڕۆحم بۆنی ..
بۆنی خاك و بۆنی ژووا ن بگرێ..
بۆنی خاك و بۆنی لاملی ره‌ِز بگرێ..
ئه‌ی عیشق تۆ له‌كوێ ی
هاوینی2001
به‌رلین