له چی هه‌ڵدێی ئه‌ی ئاسکه مێ

ئیسماعیل خورماڵی
له چی هه‌ڵدێی
ئه‌ی به‌و مه‌ستی مه‌یخانه‌ی قه‌ڵه‌م و جوانی
ئه‌ی ڕیحانه‌ی سه‌ر سه‌کۆی په‌لکه زێڕینه‌کانی خودا
ئه‌ی عه‌نبه‌ری مێرگی گوڵعومه‌رم ، له چی هه‌ڵدێی ؟
له چی هه‌ڵدێی ؟ نه تۆ ئاهووی ، نه به‌یتی من ، ڕاو و ڕاوچی
نه تۆ خه‌زنه‌ی حه‌شار دراوی و نه من دزی ناو که‌ڵه‌کی دزستان و
نه تۆ شه‌مامه‌ی هه‌وه‌ڵ به‌ری بۆیسانیت و
نه من کڵاو کوڕه‌ی ده‌شتی مه‌حبووبان و نه من سیای ده‌شتی شه‌مامانم
ئیدی ئه‌ی یار له چی هه‌ڵدێت
وا پڕاوپڕ به سایه‌ی ئه‌وپایزه باخه‌ی ڕۆحت
شک له ئاوی زرێباری به‌یتم ده‌که‌ی ؟
هه‌ڵدێت و تۆ
شک له خوڕه‌می هه‌ر شیعرێ ده‌که‌ی ،
له بارانت بئاڵێنێ
شک له فڕینی هه‌ر نمه عه‌ترێ ده‌که‌ی ،
به‌پاڵ سێوی خوا سێوی سینه‌تا بفڕێ
شک له هه‌ر چپه‌یه‌ک ده‌که‌ی ،
توڕه‌بوونی به دواوه بێ
له چی هه‌ڵدێی
وا پڕاوپڕ به ته‌نیایی شه‌وه‌کانت ده‌زریکێنی
به ته‌نیایی شه‌وه‌کانما هه‌ڵده‌شاخێی ،
هه‌ڵده‌شاخێت و هێور هێورێ ئیژی
ئه‌ی دیوانه هه‌ساره‌ی ئاسمانه‌که‌ی تۆ
له قه‌وه‌ی ڕوناکی شه‌وی دڵم نایه بڕۆ ؟
به‌هاری تۆ ، له قه‌وه‌ی ئه‌م چڵه ووشکانه‌ی من نایه بڕۆ ؟
زه‌مینی تۆ له قه‌وه‌ی ئه‌م چۆماوه‌ی من نایه بڕۆ
زمانی تۆ به‌و هه‌موو گوڵه ئاگره‌وه ،
له قه‌وه‌ی زمانم نایه بڕۆ
بڕۆ ئه‌ی یار ، تا ئاو له هه‌ناری عیشقا ماوه بڕۆ
هه‌تا نانی جریوه به‌ده‌ستی باخه‌وه‌یه بڕۆ
بڕۆ ئه‌ی یار
گه‌ڕاننه‌وه‌م له شیعرێ تردا وه دۆزه
گه‌ر له مه‌یلی دیه‌نی جه‌ننه‌تی منی ،
بڕۆ ئه‌ی یار
من جه‌ننه‌تم به کۆڵی فیرقه‌ته‌وه‌یه
گه‌رتالبی دڵم له دڵتا هه‌ناسبا و لێبا
یان دڵت له دڵما سه‌وز بچێته‌وه
بڕۆ ئه‌ی یار
من مێیه‌کم ئه‌وینم به شکسته‌وه پی جووانه
من کوانووی گوێ هه‌رزاڵی به‌ر بارانێکم
گڕم به دوکه‌ڵه‌وه پێ جوانه
من ئاوێکم ، فیرقه‌تی ووشکایی ده‌مداته خوڕخڕه
من شه‌وێکم ، مه‌کرم له خوێن ڕژانی ڕۆژ دایه
نانا مه‌ڕۆ ، مه‌ڕۆ ئه‌ی یار له‌چی هه‌ڵدێیی
له چی هه‌ڵدێی ، که من هێشتا
که من نوتقی خۆشه‌ویستیم نه‌دابێت و
چڵێکم له دار بی ڕازێ ، نه‌نابێته سه‌ر ئاگری دڵتان !
له چی هه‌ڵدێی ، که من ئێواره‌یه‌ک ،
گۆرانیم بۆ سه‌رچناری تۆ نه‌چڕێبێ و
مێخه‌کێکم به لاجانتا نه‌کردبێ و
ده‌می گۆڤارێکتم ،
به گۆڕ و قه‌وری نێرگزان نه‌کردبێ و
له مابه‌ینی ئه‌و هه‌موو هه‌زاران ڕۆژه‌ی غه‌ریبییه‌مدا
ڕۆژێ شیعرێکم بۆ نه‌نووسیبی و
له‌م لێواری قه‌ورخانه‌ی ڕۆژئاواوه
که‌نه‌سمه‌ی تاسه‌یه‌کم نه‌فڕاندبێ و
وه‌ک شه‌مه عاشقۆڵه‌کانی ئێسته‌ی ووڵات
به ئیمزای لێو
کچێ ماچێ
نامه‌یه‌کم نه‌ناردبێ
ئیدی ئه‌ی یار
له چی
له چی
هه‌ڵدێی ؟
2007/ almanya