مه‌ده‌د یا گوڵ
ئیسماعیل خورماڵی
له‌م دووره‌وه خۆم و خوا‌و غه‌ریبی نه‌بێ كه‌س نازانێ
چه‌ن وه‌تاسه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی ووڵاتم و
چه‌ن وه‌تاسه‌ی به‌ردێكی رِووخۆشی زه‌ڵم و
چه‌ن وه‌تاسه‌ی سێوه‌كانی – گوڵ عومه‌ر – م
مه‌ده‌د یا گوڵ بمرِفێنه‌و
له ته‌نیایی سه‌وزه كه‌ژێكی ئه‌وێ دا هه‌ڵم ده‌خوار
بمرِفێنه و له‌سه‌ردابی پرِ له شێ ی ئه‌م غه‌ریبیه نه‌جاتم به
چیتر مه‌ولا مه‌ولای گوڵان
نه‌یجه‌ی گه‌رووم
كه‌ڵكی شمشاڵی هه‌ناسه‌ی تیانه‌ماوه و
جۆزه‌ی دڵم حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌هاوه‌ندێكی پێ نه‌ماوه و
به سه‌بایه‌ك هه‌ر سه‌بایه‌ك ناڵه ده‌كا
مه‌ده‌د یا گوڵ بۆنی خۆتم پێ كه‌ره‌م كه‌و
به سێبه‌رێكی رِۆشنم به‌خشه له‌وێ
وه‌ك گه‌ڵایه‌ك له‌ناو به‌رده لووسه‌كاندا بمشاره‌وه
به‌شه‌تاوم بناسێنه‌و به‌جێم بێڵه
به ئاو بڵێ خزمی خۆمه و به‌جێم بێڵه
خه‌به‌ر خه‌به‌ر به‌په‌روانه‌ی پێ ده‌شته‌كان به‌و تۆ برِۆ
به‌ئێواره بڵێ و به‌گۆرانی بڵێ و
مه‌وه‌سته مه‌وه‌سته ئه‌ی گوڵ
مه‌ده‌د مه‌ولا نه‌مگه‌یتێ تۆ
ده‌بی به‌ژێر عیتابی رِه‌نگه‌كانه‌وه
ده‌بی به‌ژێر عیتابی په‌پولانه‌وه
مه‌گه‌ر ئه‌وسا له‌به‌ر لۆمه‌ی گۆرانیه‌كان سه‌رهه‌ڵگری
له‌به‌ر لۆمه‌ی ئێواره‌كان ووڵات چۆڵ كه‌ی هه‌ڵێ ی
مه‌ده‌د یا گوڵ بمگه‌رێ تۆ
ئه‌و كه‌وه‌ی له دییه‌م دایه
له‌وێ نه‌بێ گه‌رووی قاسپه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێ
ئه‌و شمشاڵه‌ی وا به‌قه‌دی گه‌روومه‌وه
له‌وێ نه‌بێ به قه‌رِنێ تر
سۆزێ به‌م - نه‌یسان – ی رِۆحه‌م نادا
مه‌ده‌د یا گوڵ بمرِفێنه‌و
به‌م دارستانی غوربه‌تا
خۆم جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی باو بۆران ده‌گرم
بمرِفێنه‌و له‌م مه‌سكه‌نی بزمارخانه هه‌ڵم كه‌نه
له‌وێ خۆم جێ پێ ی گوڵه‌كان ده‌دۆزمه‌وه
مه‌ده‌د یا گوڵ له‌م به‌ره‌ی ته‌ورو شمشێری
غه‌ریبیه نه‌جاتم به‌و
له‌وبه‌ر له‌وبه‌ر خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ناو ساراو
سه‌نگه‌ری شیرینیه‌كان
جووانی ئه‌مبه‌رم و ئه‌وبه‌ری ده‌مناسنه‌وه
مه‌ده‌د یا گوڵ بمرِفێنه‌و
وه‌ك عه‌كسی جام تۆ له جامی ئازادییه‌كم نێ
خه‌ڵك و خوای ئه‌وێ ده‌مناسن
په‌روانه و گوڵ ئاو و ماسی
نمه و گه‌ڵا رِه‌نگ و چه‌م رِه‌نگ
هه‌موو شتێ من ده‌ناسن
رِۆشنایی یه‌ك بووم له ووڵات
من خۆم ئه‌م سه‌رگه‌ردانیه‌م هه‌ڵبژارد
به‌فری سه‌ر سنه‌وبه‌رێك بووم
هه‌ر رِیشۆڵه‌ی هه‌واڵی جووان رِه‌فیقم بوون
من خۆم زه‌رده‌په‌رِی ئه‌م عیشقه‌م به په‌ری زانی
مه‌ده‌د یا گوڵ ئه‌و به‌ریم و ده‌مناسنه‌وه
له‌م كه‌وشه‌نه بمكه به دیوی ئه‌و دیوا و خه‌مت نه‌بێ
خه‌مت نه‌بێ له‌ودیو ئاگری كچه‌كان دێن به‌ده‌ممه‌وه
هه‌ناره‌كان خه‌به‌ری گه‌رِاننه‌وه‌یان لایه
له‌سه‌ر سه‌كۆی رِۆژنامه‌كان قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌رِواننه ئاو دیوو بوونم
ئاودیوو بوون وه رِووی خۆیاندا
ماسیه كچه‌كانی – زانكۆ – ش واتر
رِوباری پۆل چۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌سته ده‌سته
له دووره‌وه ده‌س له‌سه‌ر هه‌نێ ده‌رِوانن
- ئه‌وه‌ی دێ ئه‌و بێ ئه‌و نه‌بێ -
ئه‌وه و به‌ڵام ئه‌و له‌رِ نه‌بوو
ئه‌وه و به‌ڵام كه لێره بوو ئاوا تاریكه‌ڵه نه‌بوو
ئه‌وه و به‌ڵام پێشان ئاوا به‌فر سه‌ری نه‌گرتبوو
ئه‌وه و به‌ڵام پێشان ئاوا بۆنی زه‌رده‌په‌رِی لێ نه‌ده‌هات
ئه‌وه و به‌ڵام عه‌جه‌با عه‌جه‌با ئێسته
بۆنی بۆنی تاقانه ژووانی لێ نایه‌ت
ئه‌وه و به‌ڵام له‌ناو ته‌می مه‌حبووبانا وا دیاره
له‌ناو هه‌لمَی كه‌س و كاردا وا شپرزه
ئه‌وه و به‌ڵام هه‌ر كه‌مێ - گومان - مان هه‌یه
له – با – ده‌چێ و له ئه‌و ناچێ
له – ئاو – ده‌چێ و له ئه‌و ناچێ
ئه‌وه و به‌ڵام هه‌ر كه‌مێ گومانمان هه‌یه
گه‌ر ئه‌وبایه خۆی ده‌گه‌یانده لای سه‌راو
هه‌ر له‌ویوه وه‌ك گه‌ڵایه‌كی غه‌ریبی ناو ئێواره
خۆی ده‌كوتایه ناو چایخانه‌كه‌ی – شه‌عب – و
به سوچی كتێبخانه‌كه‌ی خاكی یه‌وه
چایه‌كی رِه‌شی هه‌ڵئه‌داو
دوواتر به‌جله‌وه خۆی له چه‌می رِۆژنامه‌كان ده‌ناو
هه‌ر به‌ته‌نێ رِه‌ش به‌ڵه‌كی ئازادی ساز‌و گه‌رم ده‌كرد
گه‌ر ئه‌و بایه گه‌ر ئه‌و بایه هه‌ر له رِێوه
تا به‌ر ماڵ و تا به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ی – ژووان –
وه‌ك دڵۆپه له بانێژه وه‌كو ئاونگ له لامل گیا بچۆرێ
به هاوار و هه‌زار قه‌ڵبه‌زه‌ی تاسه‌وه ده‌چوو
تا بۆرانی شیعر شاری ده‌گرته‌وه
هه‌تا ماچ ده‌بوو به شووشه‌ی بۆن و هه‌رِاج ده‌چوو
ئه‌وه و به‌ڵام له‌ئاو ده‌چێ و له ئه‌و ناچێ
ئه‌وه و به‌ڵام له‌با ده‌چێ و له ئه‌و ناچێ
گه‌ر ئه‌وبایه وه‌كو – سێوه –
بۆنی به‌رِه‌زای لاشانی زه‌ڵم و
بۆنی ده‌غڵی شاره‌زوورو
بۆنی سایه‌ی هه‌ورامان و
بۆنی خاك و شه‌مامه‌ی خاكی لێ ده‌هات
مه‌ده‌د یا گوڵ
له‌م كه‌وشه‌نه بمكه به دیوی ئه‌و دیوا و خه‌مت نه‌بێ
ئه‌و به‌ریم و ده‌مناسنه‌وه
ئه‌و به‌ریم و وه‌ك نێرگزی هه‌وه‌ڵ به‌هار
هه‌ربه چه‌پك ده‌مبه‌نه‌وه
مه‌ده‌د یا گوڵ به‌ر له مردن بمهاوێژه‌وه ئه‌وێ
با هه‌ر له‌وێ رِه‌هێڵه‌و با سه‌رم بكوتێ
شووشه‌ی رِۆحم شه‌قار به‌رێ و
ماسی ماسی هه‌ناسه‌شم په‌رِی مه‌له بكوتێ
مه‌ده‌د یا گوڵ بمبه‌نه‌وه
ئێره ته‌نگه‌به‌ره بۆ كه‌وێ فرِینی بوێ
بۆ قه‌ڵه‌مێ نیشتمانی رِه‌نگه‌كانی هه‌ر له‌وێ بێ
بۆ دره‌ختێ سێبه‌ر و هه‌تاو و گه‌ڵای هه‌ر له‌وێ بێ
مه‌ده‌د مه‌ولا مه‌ولای گوڵان
بمگه‌یه‌نه‌وه ده‌ربه‌نی نیشتمان
لێره گزنگ به‌شی گوڵدانی سپیده‌و
جریوه به‌شی گۆرانی و
رِه‌نگیش رِه‌نگیش به‌شی بۆیسانی ئه‌م رِۆحه‌م ناكه‌ن
مه‌ده‌د یا گوڵ بمگه‌رێ تۆ
هه‌تا له‌سه‌ر ساجی ئه‌م غوربه‌ته نه‌برژاوم
بمگه‌رێ تۆ هه‌تا گه‌رووم كانی شیعره
مه‌ده‌د یا گوڵ یاده‌وه‌ریم قه‌وزه خواردی
چرۆی ئه‌وسام خوێن و مێزه‌ری - با – خواردی
مه‌ده‌د یا گوڵ بمگه‌یه‌نه‌وه ده‌ربه‌نی نیشتمان و
له‌وێ له‌وێ من به به‌شی مناڵی خۆم رِازیم
به‌مه‌رقه‌دی پێنج به‌ردین و
شه‌تاوی كه‌ژی شێر و خه‌ت سوێن بێ مه‌ولا
به چكۆڵه‌ترین كوچه رِازیم
وه‌كو ئه‌وسا
هه‌ڵوژه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه به هه‌لمَات و
پانكه به‌ردێ به ئاوێنه و
په‌نجه‌یه‌كی ووشكی دارتوو به قه‌ڵه‌م و
كولمَی – گۆمه شین – به په‌رِه‌و
نێوان كێلی دوومه‌زاری دایك و باوكم به جێ گه‌مه‌ی ئه‌وسا
ئه‌وسا مه‌ولا
ئه‌وسا ئه‌وسا
من چیم داوه له عونابی ئه‌م ژه‌هراوه
تا ژه‌هراوی خۆمم هه‌بێ
من چیم داوه له‌م تاریكی چراخانه
تا سێبه‌ری رِۆشنایی خانه‌قایه‌كم هه‌بێ له‌وێ
مه‌ده‌د مه‌ولا مه‌ولای گولاَن
به شه‌وه زكری عه‌ترێكدا بمبه‌ره‌وه
بمبه‌ره‌وه بۆسه‌وزایی ئه‌و رِۆژانه‌ی كه مناڵ بووین
كه مناڵ بووین
به‌ردمان ده‌گرته سه‌ر پشتی ئه‌و ماسییانه‌ی
له چه‌مێكی مناڵ كاره‌ی ئاوایی‌دا ده‌ژییان
پاكییان كریچی بن به‌ردان بوون
ئاوا ئاوا خۆشه‌ویستیمان ده‌بینی
ژییان ئاوا ده‌یبزواندین
گه‌رچی ته‌مه‌ن هه‌ر ته‌مه‌نی گه‌مه‌یه‌ك بوو له كن ئێمه
له‌كن ئێمه هه‌نارێكی كاڵی رِنراو
مانگی هه‌زار ئێواره‌ی هه‌ناری ده‌ژییا و
مه‌له‌ی نیوه‌رِۆیه‌كی چه‌م
سایه باخی به‌هه‌شت ده‌ژیاو
قه‌را قه‌رای
شه‌وێكی به‌هاره ساڵی ناو مناڵی
ناو كۆڵانان
هه‌زار جه‌ژنی ئێسته ده‌ژیاو
هه‌زار عوومری ئێسته ده‌ژی
مه‌ده‌د یا گوڵ بمرِفێنه‌و نیوه شه‌وێ
بمكه به ناو سه‌رو قژی ئه‌رخه‌وانێكی سه‌یوانداو
به‌دڵی خۆت
به‌دڵی خۆت
بمكه به‌سێبه‌ری كێلێ به‌ڵام كێلێ
ماندووبوونی نیشتیمانی له چاوابێ و
بۆنی ئێواره و ئازادی لێ بێ
به‌ڵام كێلێ بۆنی رِه‌زو بۆنی سمڵ و
بۆنی بۆنی خاكی لێ بێ
مه‌ده‌د یا گوڵ بمبه‌ره‌وه
بمبه‌ره‌وه و مه‌له‌ی ئه‌م خۆ خڵافانه به‌سه
بمبه‌ره‌وه‌وئاوێنه‌ی ئه‌م غه‌ریبیه‌م ورد و خاش كه
بمبه‌ره‌وه‌و وه‌كو چنگێ شه‌كری رِه‌ش
له لێوارو سێبه‌ری سێوه كچه‌كاندا
له‌لێوارو پرته‌قاڵه‌كانی شیعرا
له‌لێوارو قۆخه‌كانی ئنووسه‌درِۆم كه مه‌ول
رِۆم كه مه‌ول
هه‌تا كه‌نگێ
لێره خووان رِاخه‌ین و له‌وێ بخۆین
لێره چاوی نووسین هه‌ڵبێنین و
به‌ڵام له‌وێ له رِۆژنامه‌ی دڵه‌كاندا وه بڵاو بێین
مه‌ده‌د یا گوڵ هانام هاناو به‌رماڵی تۆ
بمبه‌ره‌وه‌له‌بابچم له‌ئاو بچم
نووسینه‌وه‌ی خه‌مه‌كان هه‌ر له‌وێ جووانه
خوێندنه‌وه‌ی خه‌مه‌كان له‌وێ له‌وێ جووانه
لێره هیچیان رِه‌نگی شیعرێ تامی شیعرێ دروست ناكه‌ن
مه‌ده‌د یاگوڵ هانام هانا و به‌هاری تۆ
هانام هانا و به‌ر قاپی تۆ
چه‌ترێ چه‌ترێ بارانی بزمار دانه‌داو
رِێیه‌ك بۆنی مردن نه‌دا و
ئاسمانێ خوێنی ئه‌ستێره‌ی تیا نه‌رِژابێ و
نهێنیه‌ك وه‌لێ نهێنییه‌ك مه‌ول
هه‌تا ئێسته بازارِی عیشق نه‌یدیبێ
زمانێ یه‌كه‌مین نوتقی خۆشه‌ویستی و
زمانێ دوواهه‌مین نوتقی عیشق بووبێ
په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر زرێباری جوانی و
ده‌رگای كۆنه ته‌خته‌ی ماڵێ له‌سه‌ر كۆلاَنی به‌رائه‌ت
مه‌ده‌د یا گوڵ كامه‌یه نوفخی سه‌عاده‌ت
له‌سه‌ر مه‌وجی به‌ن به‌رِه‌نگی
بسته خاكێ نیشانم به
مه‌ده‌د یا گوڵ هاوارم هه‌ر به‌ر قاپی تۆ
تۆ نازانی چه‌ن دووره ده‌ستم له جوانی
چه‌ن دووره ده‌ستم له شیعر
سه‌فه‌رم كفرێ بوو كردم
خۆ هه‌نوكه‌ش گه‌رِاننه‌وه‌م تۆبه‌یه‌كه به‌ڵام چۆن چۆن
ته‌مبوور ژه‌نێ ده‌بێ ساڵه كوژراوه‌كانی ئێواره
چۆن هه‌ڵگرێ و
به‌د مه‌ستێ به‌زوخاوی مێ
ده‌بێ باده و شه‌رابی تاوه شه‌رِه‌كان چۆن هه‌ڵگرێ
له خه‌مدا مه‌رگ سێبه‌ری دلمَه ئه‌ی گوڵ
ده‌ترسم به‌لادا بێم و شار نه‌زیفی
ئه‌م هه‌موو شیعره‌م نه‌بینێ
ده‌ترسم به‌لادا بێم و
په‌پووله‌ی ئه‌م هه‌موو حوزنه‌م وه‌سه‌لامه‌ت نه‌گه‌نه‌وه
ده‌ترسم به‌لادا بێم و بۆ حه‌جی باوكایه‌تی یه‌ك
رِێ ی عه‌ره‌فه‌ی - گوڵ ژووان – م پێ نه‌گیرێ
ده‌ترسم ده‌ترسم فریای
نووسینه‌وه‌ی موناجاتی یه‌ئسه‌كانی خۆم نه‌كه‌وم و
بازی مه‌رگ چۆله‌كه‌ی دڵم به دۆڵا به‌رێ و
دۆڵ بێ به رِه‌نگدانی په‌رِی خۆزگه‌و
دۆڵ بێ به رِه‌نگدانی په‌رِی شیعر
مه‌ده‌د یا گوڵ بمبه‌ره‌وه
زستانی 2002
ئه‌لمانیا / به‌رلین