مه‌غریبی عیشق
ئیسماعیل خورماڵی
شێتانه دنیام خۆش ده‌وێ و
مه‌ردانه له‌شه‌پۆلی ڕه‌نگ یاخی ده‌بم!
كێ پێیخۆشه ، وه‌ك كه‌نیشكه پایزییه‌كان
وه‌ك ئاوێنه‌ی به‌ر هه‌ناسه‌ی به‌یانیان
ئێوارانی به‌ته‌م بگرێ
بابێ بابێ هه‌رێز و تاوێری گیانی
بداته ئه‌ڵوه‌نی شیعرێ به‌ڵام شیعرێ،
شیعرێ به‌قه‌د خۆرنشین و ، هه‌ناری سووری ماڵه‌كه‌م
شوێن ڕێ ی حه‌رفه عاشقه‌كان بێ و
به‌قه‌د سه‌ری سه‌ودا سه‌رو دڵی خۆشم
شوێن سوتان و خۆڵه‌مێش بێ!
ئه‌ی هه‌وره‌كه ، ئه‌ی بارانی به‌خته‌وه‌ری!
ساڵانێ به‌ر له‌هه‌نووكه
په‌ڕه‌ی ڕامانم ڕه‌ش كه‌وه،
له‌كوێوه من ، ڕه‌وه ئاسكی ئه‌م حه‌سره‌تانه‌م به‌ڕێ خه‌م ؟
له‌كوێوه من ، پیاسه‌ی ئه‌و عه‌سره هاوینه‌ت بیربێنمه‌وه ؟
تۆ به كۆستمێ مۆره‌وه ، دڵت ده‌دایه ده‌س چاو و،
چاوت ده‌دایه ده‌س دڵت!
ئه‌ی كه‌نیشكه ، ئه‌ی بارانی به‌خته‌وه‌ری ، ساڵانێ به‌ر له هه‌نوكه
ده‌شێ منت نه‌بینی بێ
له‌ئاپووره‌ی ئه‌و ئێواره خوێن گرتووه‌دا
وه‌كو به‌ژنی ئه‌و ئاوێنه گرفتاره‌ی
هه‌موو ڕۆژێ به‌خوڕه‌می هه‌زار چه‌شنه له عه‌یاری
له‌به‌ر چاویا ، ژێره ئاوریشمینه‌كانت هه‌وا ئه‌داو
له‌به‌ر تریفه‌ی ڕووت بوونه‌وه‌دا
ڕووت ڕووت!
دوو جه‌مسه‌ری سه‌ر و خوارت نیشان ئه‌دا
ڕووت ڕووت ، دنكه تووی سه‌رو ڕه‌شه گیای قه‌د و
هه‌تا قه‌وسی ، سه‌ر و ته‌نگایی قه‌دیشت نیشان ئه‌دا!
ئاوێنه‌ش وه‌ك كۆترێكی بێ په‌ڕو باڵ ، ده‌م هه‌ڵدوراو
ده‌می وه‌كو ده‌می به‌ردێ قوفڵ ده‌بوو!
بێ ده‌نگ بێ ده‌نگ ژه‌هری له‌زه‌ت خوێنی ده‌گرت!
یاران ئه‌مشه‌و نه‌ك له‌سه‌ر دڵی شه‌قامێ
له‌ده‌ربه‌نی كوچه‌یه‌كی تار و مارا
له ژوورێكی ماڵه‌كانی ناو سه‌قه‌ردا
سه‌رم نابووه ، كۆشی گه‌رمی ، قه‌سیده‌یه‌كی به‌هه‌شتی و
چاوم بوو بوو به‌مه‌نزڵی په‌روانه‌ی هه‌وره سپیه‌كان!
دڵم بوو بوو به‌مه‌نفای خۆشی و سه‌عاده‌ت
لێوان لێوی حه‌سره‌تێك بووم ، ئه‌مان حه‌سره‌ت
له‌خه‌می هه‌زاره‌ی خۆمدا ڕوبارێ بووم له گله‌یی
تا گله‌ییم له‌و په‌رییه غروره‌ش ده‌كرد
ئێوارانێ وه‌ك - پیانكا -
به‌ده‌م عه‌شقی – ئه‌نریكو – وه پێ ده‌كه‌نی و
شه‌پقه پووشینه‌كه‌ی سه‌ری ، ده‌نایه سه‌رسه‌ری من و
بۆ ملپێچیش باڵه‌كانی!
بیرمه ئه‌وسا له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ی هه‌ناره‌كانی خۆراوا
من هه‌ناری داوه‌ریوی مه‌زه‌كه‌ی خۆم
ده‌كرد به ده‌میه‌وه و ، ئه‌ویش گێلاسی نه‌رمایی باڵه‌كانی!
لێوان لێوی حه‌سره‌تێك بووم ئه‌مان حه‌سره‌ت
توڕه بوونم له تۆفا بوو به‌زستانێكی پیر ده‌چووم
له‌و ژه‌نه‌راڵانه‌ش یاس بووم
له ئاسمانه‌وه هاتوون و ، به‌لاَم
به‌ڵام باسی ئه‌ستێره‌یان لێ مه‌پرسن!
به‌چۆكا دێن كه‌ده‌پرسن
ئه‌م ڕه‌نگانه له‌به‌ر دڵا شیرین ترن
یان په‌ڕ و توكی ئه‌و باڵنده غه‌ریبانه‌ی
مه‌غریبانێ ، باز وه‌ك هه‌لاج
لۆكه‌ی گیانیان ده‌شێوێنێ!
به‌چۆكا دێن كه‌ده‌پرسن ؟
ئه‌مانه جه‌سته‌ی شه‌هیدن ، یان كاغه‌زی ده‌م ڕه‌شه‌با!
لێوان لێوی حه‌سره‌تێك بووم ، ئه‌مان حه‌سره‌ت
یه‌خه‌م له‌خۆم و له‌عیشقیش ده‌دڕی
ڕه‌شه ده‌بێ ، موسته‌حه‌قی دووڕیانی ئه‌و عومره بی
ده‌نا بۆچی غه‌واری ئێسته‌ی چیرۆك و
په‌ری ئه‌وسای ئاوی شیعر
گڕ له‌باخی عیشقت ده‌نێ و ، ماڵی غه‌ریبیت خۆش ده‌كا!
خۆشم ماوم
له‌ڕووانینی كلك و باڵی ، تاووسی ئه‌م دابڕانه حاڵی نابم!
خه‌جاڵه‌ت بی كچی پایز ، چیت لێ نه‌دزیم
له‌ته‌رز و لاسكی شیعره‌وه ، تاكۆلاره‌ی پێكه‌نین و
هه‌تا ته‌رزی ماڵ به ماڵی كچه‌كه‌شم!
هه‌رچیت دزی موباره‌ك بیت
من وه‌ك تۆ نیم
په‌شیمان نیم له‌و ماچانه‌ی به‌خشیم به‌تۆ!
له‌و نامانه‌ی ، ئه‌گه‌ر مابن ، به‌خشیم به‌تۆ!
په‌شیمان نیم په‌شیمان نیم
له‌و ساتانه‌ی ، له‌تاو شه‌پۆلی ختوكه
ده‌مم له‌سه‌ر شووشه‌ی گیانت
وه‌كو باران له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌په‌ڕی!
من وه‌ك تۆ نیم
بۆ كوێ بڕۆی هه‌ر له دلمَ، دلمَای
ده‌می پیاسه‌ی ئێوارانت له‌كوێ داخه‌ی ، هه‌ر له دڵمای
هه‌رچه‌ن گوڵم وه‌كو به‌ری ئه‌م ده‌ستانه ده‌تخوێنمه‌وه!
ساویلكه نیم ده‌زانم ئه‌مشه‌و له‌كام جێ ؟
وه‌ك ئه‌و بێوه‌ژنه له‌ڕه‌ی،
له‌زه‌ت له‌گه‌مه و ده‌سبازی ، پشیله‌یه‌ك چۆن ده‌خوازێ
ده‌زانم تۆش
تۆش به‌م شه‌وه چ ده‌خوازی و
تام له چ مردنێك ده‌به‌ی
بوختان نه‌بێ كچی پایز
هه‌ناسه‌ت سواری چ پیره ئه‌سپێك ده‌كه‌ی!
پووشپه‌ڕی /1995/سلێمانی