مه‌رگ خیانه‌ت له‌عیشق
ئیسماعیل خورماڵی
مه‌رگ خیانه‌ت له عیشق ، تازه‌بووم به دوژمنی به‌رد
تازه من و ئاو خوێن كه‌وته ، وه‌چه‌ی گوڵه‌كانمانه‌وه!
تازه من و جه‌هه‌نه‌میه‌كانی قه‌ده‌ر
گوڵه‌كانی برایمان شه‌ڕ سه‌لامه‌ت!
مه‌رگ خیانه‌ت له عیشق
چیت كرد خوا
له‌سه‌رت كه‌وت ، سه‌مای داسی ناو گوڵه‌كان!
دزینه‌وه‌ی چڵه چڵه ڕۆژه‌كانی خۆشه‌ویستی!
ئاخر خوا هه‌نوكه من ، شانی كام به‌رد به‌رزكه‌مه‌وه ؟
ناو له‌پی كام قه‌وزه ته‌ی كه‌م ؟
ئه‌و بزر و ، منیش ، منیش هه‌ر چوونه ده‌رێكم
خۆم ده‌ده‌مه ده‌س سه‌رابی جه‌هه‌نه‌م و
سایه‌ی گوڵه لاساره‌كان ده‌پشكنم!
له‌دڵنیایی ده‌پرسم و تێ ده‌په‌ڕم
تێ ده‌په‌ڕم و هه‌ر هاوارمه
(جاك) وه‌كو هورمس ، به‌رمۆدایه‌ك نه‌تفڕێنێ!
ئه‌ڵێن ئه‌وێ
خێوه‌ت گای درۆ چه‌رمگی فیرده‌وسانه
لانه ته‌می حه‌مامه‌تی،
شینه شاهۆكانی ئیبلیسه!
هه‌رچه‌ن ( جاك ) ئێره‌ش ئه‌وێ ی جاران نه‌ماوه نه‌ء
لێره‌ش ئیسته ، شه‌یتان به‌گوڵ و
گوڵیش به شه‌یتان ده‌كوژن!
زه‌حمه‌ته جاك جارێكی تر ، عیشق لێره بێته چرۆ
ئێمه‌ش ڕۆژێ وه‌كو جاران
وه‌ك دوو له‌شه ، شووشه‌ی به‌ردووش
هێور هێور بكه‌وینه ڕاموسان و
وه‌لێوی یه‌ك،
ئاونگه‌كانی یه‌كتری بخۆینه‌وه!
تازه مه‌گه‌ر له‌دووره‌وه كزه‌ی دڵم
شه‌وه سپیه‌كانی ده‌ریا بۆن كه‌ین!
به‌جووت بوونێ ، پایزی ئه‌م عومره تاڵه وه‌به‌هار كه‌ین!
جاك تۆ له‌كوێ ی ، شیرین ترین پیاوی دونیا
ئه‌ی قوڵ ترین جۆگه خوێنی – ڕۆز – ه
بڵێ چی بكه‌م ؟
گه‌ر له‌جێ ی خوا، ڕۆزه ده‌بوو كزه‌ی دڵم
ئێسته هه‌موو زه‌ریاكانم له‌و گوڵه ووشكانه‌ی باخچه
باڵایان جوانتر نه‌ده‌بوون!
له‌ئامێز و له‌پایزی ئنووسه‌ی خۆم
زیاتر له هیچ نه‌چوونایه!
كزه‌ی دڵم ، ئێسته ڕۆحم
شووشه‌یه‌ك بۆنی كه‌ڵه‌گه‌ت
ده‌شكێ و ده‌ڕژێ و تۆ وونی!
له كوێ ی ؟
له‌كوێ ی ؟
له‌كوێ ی هه‌ر جارێ بڵێ ی ڕۆزه،
ئه‌ی كچۆله عه‌جوله‌كه‌ی هاوڕێم
هه‌سته هه‌سته
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌رگ زۆره
باخۆمان بده‌ینه كه‌ف و
له‌مه‌له‌یه‌كدا بزربین
له‌مه‌له‌یه‌كدا بزربین
ئاو له جووانی ،
گوڵه‌كانمان سه‌ر ده‌رنه‌كه‌ن!
له‌گوێ ڕۆخێ ماندووبین
ماسی فێره ، موماره‌سه‌ی من و تۆ بێ
بڵێ ی ڕۆزه، هه‌ر جارێ باڵه‌كانت بكه‌ره‌وه
تۆ ته‌ماشای
ئه‌م كه‌شتیه ئوفتاده‌یه‌كه!
سه‌ری پڕبوو وه له فڕین
هه‌ركت و مت
به سه‌فه‌ری نیشتیمانی ئاو ده‌چێ!
مه‌رگ خیانه‌ت له عیشق
تازه
تازه من بووم به‌دوژمنی به‌رد
تازه من و ئاو خوین كه‌وته،
وه‌چه‌ی گوڵه‌كانمانه‌وه
تازه ئێمه
گوڵه‌كانی براییمان شه‌ڕ سه‌لامه‌ت!!
ئه‌سینا /1998