مه‌زراكانی سووتان

 

ئیسماعیل خورماڵی   

 

خۆت له‌ گوومانه‌ وه‌ مه‌ده‌ ئه‌ی یار..

دڵت مه‌كه‌ به‌ هێلانه‌ی ئاگر..

سێبه‌ری هه‌ر دارێ بچم ..

من خۆمم و سێبه‌ری تۆشم پێ یه‌

بناوچێ كه‌سه‌رنجم باته‌لێزمه‌..

نیشتیمانی عیشقی تۆیه‌..

زه‌لمێ ..كه‌مناڵی عیشقم وه‌بیربێنێ

ته‌نها و ته‌نها..سه‌ما و سه‌مای

ئێوارانی تۆیه‌ ئازیز...

خه‌تام نه‌كرد..خه‌تام نه‌كرد..ئه‌ی یار

به‌یادی سێوه‌كه‌ی سوهراب..به‌رچنه‌كه‌م له‌ سێو پرِكرد

ئه‌و سێوانه‌ی رِۆشناییان..له‌رِۆشنایی ئێوه‌ ده‌چێ

خه‌تام نه‌كرد..خه‌تام نه‌كرد..ئه‌ی یار

له‌ خۆرنشینی شیعرێكی نارنجیدا

ئه‌و كوچانه‌م به‌ قیژه‌ و به‌هه‌نسك سپارد

مینا سوهراب..زریكاندم

سه‌ر له‌ سیحری عه‌ده‌م نابه‌م ..

رِێش نابه‌مه‌ سه‌ر كۆڵانی وجود

راِمانم سه‌وز

رِۆح به‌رده‌وام وا پێ ده‌كه‌نێ و

بوون به‌رده‌وام كاژ توورِ ده‌دا

رِامانم سه‌وز..

ئێواره‌یه‌ك به‌یه‌ك گه‌شتین

به‌فر گوڵ گوڵ جه‌سته‌مانی رِه‌ش ده‌كرد و

نێوانیشمان ..وه‌كو ره‌ِوه‌ز هه‌ر به‌رد و هه‌ر به‌رد

ئێواره‌یه‌ك ..ئێواره‌یه‌ك به‌یه‌ك گه‌شتین ئه‌ی یار..

من چۆله‌كه‌ی قه‌ڵه‌مێكی به‌رزه‌ چڵ بووم  ..

ژووره‌كه‌م هه‌ر ..هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ڵایه‌ك بوو

تۆش هێشوویه‌ك ..تۆش هێشوویه‌ك هه‌ڵوه‌ریو بووی

له‌رِه‌حمی رِه‌زێك ده‌گه‌رای ..رِێ ی ره‌زێ ترت نیشان با

كه‌ پێك گه‌شتین.. هێن زوو هاتیه‌ ماڵی دڵم

هه‌ر وه‌فریای خووانی عیشقێ كه‌وتم ..

چاوی رِه‌ش و

شیعری رِه‌ش و

ترێ ی ره‌ِشم له‌به‌رده‌م نای ..

تۆش ته‌نها و ته‌نها وه‌فریای ..

به‌رامه‌ی رِیحانه‌م كه‌وتی..

ئه‌و رِیحانه‌ش دوواین چڵ و..دوواین عه‌تری من بوو ئه‌ی یار

 

1996/سلێمانی