نیشتیمانێك له‌وه‌نه‌وشه
ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌ی خۆشه‌ویست به بۆراقی موحیبه‌تی ئیسماعیلێك
ڕێ له‌و ئه‌سپه شكستانه‌ی عیشق مه‌گره
به‌یاڵی خوێناوییه‌وه
مل له گیای جۆگه ده‌سوون وئاو به ئاوێنه ده‌زانن
به‌و چۆله‌كه عه‌یارانه پێ مه‌كه‌نه
له‌ناو شیفۆنی گه‌لاَدا جووت ده‌بن و
ده‌بن به‌ژێر هاژه‌ی هه‌ناسه‌ی یه‌كه‌وه
به‌و ماسیانه‌ش ته‌فره مه‌خۆ ئێوارانێ
سوێ ده‌كه‌نه دڵی كوڕه‌كانی لم و
به‌كراسی مه‌رجانه‌وه به‌ر كه‌نارێ گه‌رم ده‌كه‌ن
چیدی منیش به‌م كتێبه شینانه‌وه
تاریكیه‌كانم مه‌به
غرور ئه‌وپه‌ڕی نه‌بوونه و شه‌ونمێكه له خۆكوشتن
ڕه‌نگه ئیدی سانا نه‌بێ یه‌ك بینینمان
ڕه‌نگه ئیدی من نه‌توانم وه‌كو جاران
ئێوارانێ به‌یانیانم به‌جێ بێڵم و سه‌حه‌رانێ
سه‌حه‌رانێ گوڵه‌كانی خۆر نشینم بچنمه‌وه
ڕه‌نگه ئیدی هه‌ر یه‌كه‌مان به‌پانتایی ئه‌م ئاسمانه
كه‌رنه‌ڤاڵێ بۆ موحیبه‌ت بكه‌ینه‌وه و
هه‌ر یه‌كه‌شمان به‌درێژایی ئه‌م چه‌مه شووشیانه
دۆنمی ئه‌م هه‌موو خه‌مه پێوانه‌كه‌ین
به‌لاَم ئه‌ی له‌یل گۆشه‌ی بێهوده‌یی مه‌گره
چه‌نه دووربین دووری پچوكمان ناكاته‌وه
چه‌نه دووربین ئایه‌ته‌كانی نێوانمان كاڵ نابنه‌وه و
خۆشه‌ویستیمان ناچێته خه‌وه نووچكه‌ی نیوه‌ڕووانی به‌هار و هاوینه‌وه
ماسی گرێك قولاپ له قوڕگی ئاو ئه‌داو
من له‌ده‌می دڕترین ساتا به‌جێ دێڵم
له‌نیوه‌ڕۆیه‌كی شینا باز مه‌رحه‌بایی هه‌ور ده‌كا و
من سێبه‌ری سنه‌وبه‌ره ئه‌فسانه‌یه‌كان ماچ ده‌كه‌م و
به‌ته‌نیا عیشق ده‌دوێنم
ته‌وێڵت له ئاسوده‌یی چرچ مه‌كه
هه‌تا سوور ئه‌م كه‌ڵه پشكۆی بێهوده‌ییانه سوور نابن
بڕووانه من ئێسته‌ش ئێسته‌ش
ئابه‌م كۆتره كوژراوانه‌ی ڕووانینمه‌وه
له‌سێبه‌ری بچوك ترین هه‌ناسه‌وه
ده‌ڕوانمه باڵه‌خانه‌كانی مه‌نجه‌نیق و
ده‌شته ڕه‌شپۆشه‌كانی خوا
هه‌ر له‌وێوه من كاغه‌زی موعجیزه ترین ساتی خۆم
بۆ موعجیزه ترین كچی سه‌رده‌م ده‌نێرمه‌وه كه هه‌ر خۆتی
ئه‌ی خۆشه‌ویست كه‌س وه‌ك من په‌یی پێ نه‌بردووی
كه‌سیش وه‌ك من نه‌یزانیوه ئاسن
ئاسن به‌زمانت ده‌بێ به شه‌ونم و وێرانه‌ترین دارستان
به‌نیگایه ده‌به‌نه ناو نیشتیمانێك له‌وه‌نه‌وشه
تۆ بڕوانه من له‌به‌رده‌م به‌هه‌شته‌كانی تۆدا چۆن
چۆن له‌و په‌ڕی پیریمه‌وه ده‌چمه‌وه ناو مناڵیم و
تۆش له‌به‌رده‌م دۆزه‌خه‌كانی منا چۆن
چۆن له‌وپه‌ڕی كاڵی یه‌وه كوچه‌كانی پیری ده‌گری و
كه‌چی هێشتا هه‌ر منالیَ
ئه‌ی خۆشه‌ویست گه‌ر خۆر وه‌ك تۆ
به‌شیفۆنێكی شینه‌وه ئه‌م زه‌وییه‌ی بسوتاندایه
ئێسته ئێسته ڕووتبوونه‌وه
مه‌زن ترین قوتابخانه و
دۆزه‌خیش دۆزه‌خیش هێشتا هێشتا هه‌ر سه‌ری
یه‌كه‌م دێڕ بوو
به‌لاَم ئه‌فسوس ترێ زاده چ دورگه‌یه‌كه تێ ی كه‌وتین
چ مه‌ته‌ڵێكه وجودمان
جوانیمان هه‌ر فرسه‌تێكه و هیچی كه نا
وه‌ك هه‌ڵبوونی لایتی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی
له‌تارترین خیابانا به‌فر ده‌كاته سووره‌یاو
عه‌یب و عاری سنه‌وبه‌ره ڕووته‌كانیش داده‌پۆشێ
نامورادنیم به‌لاَم به‌لاَم
به‌م سه‌ری نامورادییه‌وه هاوڕێم
هاوڕێم هه‌ر ئێواره خوماره‌كانی غوربه‌ته
ده‌نا ده‌نا ماریا
له‌ئاوێنه‌كانی تۆ بترازێ
به‌م هه‌رمێ شووشه‌ی دڵی خۆشم نامۆم
ده‌نا ده‌نا ماسی زاده هێنده ئاشنام به‌كه‌نارت
وه‌ك منالیَ پیر ڕاوچی یه‌ك ماڵه‌كه‌ی نزیك ده‌ریا بێ
چنگم پڕه له مه‌رجان و چاویشم پڕه له جووانی
هه‌رچه‌ن ماریا ده‌مێ ڕۆژیش ڕێگه‌ت نه‌دام
له‌به‌رزایی یه‌كانی جه‌سته‌ت وردببمه‌وه
له‌نێرگزی ئه‌و تالاَنه‌ی نه‌سیمی دووایی پێكه‌وه بوون
به‌ڕێ ی تۆدا ڕێ ی زۆر ڕۆشناییم دییه‌وه
وه‌ك دڵنیایی ئه‌و په‌رییه‌ی ئێوارانێ
ئێوارانێ به ستیانێكی شینه‌وه
له‌كۆشی ئاوا ده‌سوتا و شوێن پێ ی شوێن پێ ی
فیرده‌وسێكی بۆ نه‌وڕه‌سه‌كان جێ ده‌هێشت
به ڕێ ی تۆدا ڕێ ی زۆر تاریكم جێ هێشت
وه‌ك ئه‌و باوكه‌ی دوواین وه‌ره‌ق
به‌دیار هه‌راِجی كه‌نیشكه قه‌یره‌كه‌وه هه‌ڵنه‌تووتا
ئه‌فسوس ئه‌فسوس خونچه‌كه‌ی دڵ
به‌م هه‌موو ختووكانه‌وه
هێشتا زه‌مه‌ن سركه‌یی یه‌كه به‌سه‌ری شه‌یتانه‌وه
وه‌ره بنوا ئه‌وه‌ی پێ ی بڵێن حیكمه‌ت و
ئه‌وه‌ی پێ ی بڵێن ده‌ستووری خۆشه‌ویستی
هه‌موو شتێ هه‌ر عه‌ده‌مه و
خیانه‌تیش لێره لێره قه‌شه‌نگ ترین فریشته‌یه
ئه‌ی خۆشه‌ویست له شه‌وێكدا
خوا ده‌رگاكانی سه‌فه‌ری له‌من داخست
بێ مه‌رحه‌با ده‌یان زۆڵه عاشقیشی كرد به‌ودیوا
جه‌خار ئه‌ی له‌یل من چۆن بوومه غه‌مگین ترین كوڕی شار و
ئاگاترین جنسی مه‌غریب
خومارترین هه‌وری شیعر و به‌خشنده‌ترین ڕۆح له‌به‌ر
به‌خشنده‌م و به‌خشنده نیم
ده‌وڵه‌مه‌ندم و ده‌وڵه‌مه‌ند نیم
ڕێ به ئه‌ی له‌یل تا سێبه‌ری ئه‌م دار قۆخه‌ش نه‌سووتاوه
وه‌ره وه‌ره و ده‌س له ملی ئه‌م ده‌ریا شینه‌ی ڕۆحم كه‌و
هه‌نگاو هه‌نگاو به‌سه‌ر ئاشووب ترین تیمساحدا نێ
مه‌ینه‌تی ترین مه‌ینه‌تی هه‌نگاوت شل نه‌كاته‌وه
تۆ به‌و ڕینكۆته شینه‌وه جانتایه‌ك شامۆی له‌شانتا
وه‌ره به‌ناو وه‌ره به‌ناو كتێبه پایزییه‌كاندا و
ئه‌ستێره‌یه‌ك لای من دانێ
كاوبۆیه‌ك كه‌وشێ له كابۆ
ماریا كه دێ ی ده‌بمه شاره‌زاترین دز له ڕووانینا
شار ده‌بێته ته‌قه‌لیَ پێم
ئه‌ی خۆشه‌ویست پێ بزانی یا نه‌زانی
من به‌هه‌موو ساته‌كانی تۆ سه‌رخۆش و
تۆ به‌هه‌موو ساته‌كانی من ئاسمانێ له بێ ده‌نگی
هه‌رچه‌ند هه‌مووان كوڕ و كچی نیشتمانێكین له بزمار
شه‌ونمێكین له ئاسن و شه‌ونمێكین له عاتیفه
له دوای عیسا كه‌س بزمارێكی له‌ده‌ستیا شه‌تڵ نه‌كرد و
هیچ بایه‌كیش ده‌ستی گوڵه كوێره‌كانی نه‌گرت و
هه‌ر سه‌حه‌رێ هه‌ر سه‌حه‌رێ نه‌بووه پردی
ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ری ڕێییان
ئه‌فسوس ماریا میهره‌بانی له خاك بڕا
تازه گشت له خوێنه‌وه چوون
تازه هه‌موو بوونه شیر برای به‌راز و
تازه دڵیان وه‌ك به‌رچینه‌ی قه‌شه‌نگ ترین كچه ڕاوچی
پڕه له كۆتری كوژراو
ئێمه نه‌بین عیشقمان به‌شه‌ڕ نه‌دۆڕان
وه‌ره ماریا تا له باخه به‌رده‌كاندا سه‌وز نه‌بووین
هه‌تا به تۆمه‌تی عیشق نه‌كوژراوین
با جه‌سته‌مان بده‌ینه ئاو له‌زه‌ت گوڵێكه له ئاگر
ڕه‌نگه ڕه‌نگه دڵۆپێ له ئاوی جه‌سته‌ت
من بكاته قه‌شه‌نگ ترین پیاوی دونیا و
به‌سه‌ر ئه‌م زۆنگاوانه‌دا بمفڕێنێ و باڵم باتێ
وه‌ره ماریا مه‌ست بوون گه‌ر هه‌بێ ڕژانه هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ
وه‌ره ماریا مردن گه‌ر هه‌بێ ئه‌وینه هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ
وه‌ره ماریا له‌كۆشم نێ
دره‌نگه بۆ خۆشه‌ویستی و
بۆ مردنیش هه‌ر زۆر زووه ئه‌ی خۆشه‌ویست
پایزی /1997 / سلێمانی